گرنگترین

! Kangaroo and strange factکه‌نگه‌ر و ڕاستیه‌کی سه‌یر 

 

جۆرێکی که‌نگه‌ر ئه‌وگیانداره‌یه‌ که‌ دوو جۆر شیری پێکهاته‌ جیاواز بۆ دوو ته‌مه‌نی جیاواز له‌ یه‌ک کاتدا به‌رهه‌م ئه‌هێنێ !


بێچووی که‌نگه‌ر که‌پێی ئه‌وترێ ((joeys چه‌ند مانگێک له‌ناوسکی دایکی ئه‌مێنێته‌وه‌ که‌پێی ئه‌ڵێن گیرفان وه‌ شیر ئه‌خوات پاشان که‌ ئه‌و گیرفانه‌شی جێ هێشت له‌ده‌ره‌وه‌ش تا ته‌مه‌نی ساڵێک تێ ئه‌په‌ڕێ شیر ئه‌خوات  و پاشان ئه‌وه‌ستێ له‌ شیر خواردن و به‌ته‌واوی ئه‌چێته‌ سه‌رخواردی وشک.
کاتێ بێچوویه‌کی هه‌یه ‌و بێچویه‌کی تری ئه‌بێ شتێکی سه‌یر له‌ پێکهاته‌ی شیری ناو گوانه‌کانیا ڕووئه‌یات و به‌جۆرێک بۆ بێچووه‌ گه‌وره‌که‌ شیرێکی پڕه‌ له‌ کاربۆ هیدرا
ت واته‌ گوانێکی شیرێک ئه‌یات که‌ به‌کاربۆ هیدرات ده‌وڵه‌مه‌نده‌ و وه‌ گوانه‌که‌ی که‌ش که‌ گۆڕانی به‌سه‌ردایه‌ت و شیرێک ده‌ره‌یات که‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ چه‌وری (fat) و پڕۆتین بۆ تازه‌ له‌دایک بووه‌که‌. ئه‌مه‌ش شتێکی که‌م وێنه‌یه‌ له‌ ناو گیانداره‌ شیرده‌ره‌کان به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی که‌ بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر شیر به‌ بێچووه‌کانیان ئه‌یه‌ن.


ته‌نها ئه‌توانین بڵێین  پاک و بێگه‌ردی بۆ خوای باڵاده‌ست له‌ جوانی و ناوازه‌یی دروستکراوه‌کانی


ئاماده‌کردن و وه‌رگێڕان:

 1- باوان مصطفی عبدالرحمن (مامۆستا له‌ به‌شی زانستی ئاژه‌ڵ، کۆلێژی زانسته‌ ئه‌ندازیارییه‌ کشتوکاڵیه‌کانی زانکۆی سلێمانی)

2- اسماعیل عثمان کریم (ئه‌ندازیاری کشتوکاڵی, بواری زانستی ئاژه‌ڵ و سه‌رپه‌رشتیار له‌ کارگه‌ی ده‌رمانی پایۆنیر-سلێمانی)

سه‌رچاوه‌کان:-
1- Omg-facts.com/Animals/Kangaroos-Can-Produce-Two-Different-Type/21148

2- Zooborns.com/zooborns/2012/04/wallaby-twins-a-rare-and-welcome-surprise.html








زینک ماددەیەکی خۆراکی بچووکە ئەم ڕۆڵە گرینگانەی هەیە لە رووەکدا :-

١-توخمی زینک ڕۆڵی هەیە لە درووست بوونی ترشی ئەمینی تریپتۆتان (tryptophan) کە ئەم ترشە ئەمینیە بەرپرسە لە بەرهەمهێنانی هۆرمۆنی ئۆکسین لە رووەکدا.
٢-زینک رۆلی هەیە لە بەرهەمهێنانی ترشی ئەمینی گلاسین (glycine amino acid) کە گرنگە لە میتاپۆلیزمی پرۆتین لە رووەکدا.
٣-ڕۆڵی هەیە لە درووست بوونی کلۆرۆفیل کە بەرپرسە لە ڕەنگی سەوزی ڕووەک.
٤-زینک کاردەکات بۆ پێگەیشتنی دانەوێڵەی گەنم هەروەها لە فاسۆڵیا و فسیتق بۆیە گرینگیدان بە توخمی زینک لەم بەرووبوومانە کوالێتی بەرهەمەکە بەرزدەکاتەوە.
٥-ئەم توخمە لە قۆناغی گوڵکردنی رووەک گرنگە بەوپێیەی گوڵەکان دەگۆرێن بۆ گرێ وقەد پتەوتر دەبێت.  

نیشانەکانی کەمی توخمی زینک لە رووەکدا:-
١-دەبێتە هۆی دەرکەوتنی پەڵەی زەرد لەسەر گەڵا.
کەمی زینک دەبێتە هۆی رێگریکردن لە دابەشبوونی خانەکانی رووەک کە دەبێتە  هۆی هەڵوەرینی گوڵ.

نووسینی : ئارا قادر
ئەندازیاری کشتوکاڵی


 

ههڵئاوسان(انتفاخ)Bloat case لهکاوێژکهرهکاندا:

ههڵئاوسان دۆخێکی نهخوازراو و ترسناکهلهگیاندارهکاوێژکهرهکان وهلهئهسپ و چهند گیاندارێکی تریشا ههیهبهڵام مهبهستی ئێمهکاوێژکهری راستهقینهیهوهک مانگا و گامیش وبزن و مهڕ و چهند جۆرێکی کێوی که‌ تیایاندا ڕوئهدات بههۆی زۆرخواردنی گژ وگیا و ئاڵفی سهوزهوهیان خواردنی سێپهڕهی تازهپێگهشتوو و پاقلهمهنیهکان بهگشتی کهکهلهکاتی ههرس کردنا گازێکی زۆر دروست ئهبێ کهزۆرتر بهقرقێنهدانهوهدهرهچێ لهڕێڕهوی کۆئهندامی ههرسهوهبهڵام ههر چونه‌ناوه‌وه‌ی مهوادێک یان مانهوهی خۆراکێک وائهکات بچێتهورگ Rumen وههڵئاوسان ڕوبدات.

نیشانهکانی:
1-
ههڵئاوسانی بهشی دواوهی سک لای چهپ کهورگی  تیایه‌.
2-
چیتر خواردن ناخوات.
3-
ئارهزوویی بهڕۆشتن نامێنێ.
4-
دهرکهوتنی پهستان و دهنگی بهرز لهئاژهڵهکهوههڵئاوسانی چاوی (لهکاتی گهشتن بهدۆخی ترسناک).
5-
دوودڵی بۆ میز کردن و پیسای کردن.
6-
ههناسهدانێکی خێراو ههنێ جاریش دهمی بهکراوهی ئهمێنێتهوهو زمانی دهرهکهوێت.
7-
ڕهت بردن و به‌لاداکه‌وتن.
لهدۆخی پێشکهوتوو و ترسناک ئاژهڵهکهئهکهوێ و بهخێرای ئهمرێ چونکهگهدهی ههڵئاوساوهو پهستانی خستۆتهسهر سیهکان ڕێگری ههناسهدان و ئهوشانانهی کردوهکهکرداری ئاڵوگۆڕی ئۆکسجین تیایاندا ڕوو ئهیا وهڕێ لههاتوچۆی خوێن ئهگرێ.

چارهسهرکردن:
لهدۆخی سهرهتایدا:-
ئامادهکردنی گیراوهی دژهههڵئاوسان وهجووڵهپێکردنی ئاژهڵهکهتا گیراوهکهتێکهڵ بهبهشهکانی کۆئهندامی ههرس ببێت و بگاتهورگ ((Rumen...وهلهچهند دۆخێکی تردا چهند گیراوهیهکی دژهههڵئاوسان لهڕێگای ڕێڕه‌وی گهدهوهراستهوخۆ ئهکرێتهناو گهدهوهو چهند گیراوهیهکی تری زهیتی و دهرمان زۆرجار بۆ مهڕوماڵات بهکاردێت یان لهدۆخی سهرهتاییا گیراوهگازیهکان بهکاردێ...
لهدۆخی ترسناک و پێشکهوتوو بههۆی دهزگای ترۆکا و کانۆلا(trocar and cannula) وهکونێک ئهکهینهلای چه‌پی ورگ ته‌نیشت سێ به‌نده‌ لهڕێگای پێستهکهیهوهکهکانولاکهئهمێنێتهوهوه‌کقاعیدهیهک تا ڕزگاری ئهکهین لهو گاز و ههڵاوساوییهوهههندێ جار ههڵاوساویهکهبههۆی نایلۆن و پلاستیکهوهیهدهریان ئههێنین..

پێش توشبوون یان خۆپاراستن:
1-
دیاریکردنی بڕی خواردن و وهڕێگا گرتن لهلهوهڕی زۆر و خواردنی زیاد له‌ پێویست.
2-
تێرکردنی ئاژهڵهکهبهکا پێش چوون بۆ لهوهڕ و خواردنی ئاڵفی سهوز یان دانه‌وێڵه‌کان وهیان زۆر جوڵانیان تا توش بهههڵئاوساوی نهیهن.
3-
لهوڵاتهپێشکهوتووهکان پرژاندنی زیت بهلهوهڕگاکان کهچهند مادهیهکی زهیتی تیایهڕێ لهههڵئاوسان ئهگرێ
4-
ئهگهر توانرا پێش لهوهڕ گیراوهی دژهههڵئاوسانیان بۆ بکرێتهئاوهوهڕێگایه‌کی تۆزێ گرانه له‌ڕووی مادییه‌وه‌ بۆپراکتیزهکردنی...







   

وهرگێڕان و ئاماده‌کردنی:
باوان مصطفی عبدالرحمن، مامۆستای یاریدهدهر له‌ به‌شی زانستی ئاژه‌ڵ لهکۆلێژی زانستهئهندازیارییه‌ کشتوکاڵیهکانی زانکۆی سلێمانی (14-10-2022)

 

سهرچاوه‌کان‌:

1.www.dpi.nsw.gov.au،NSW Department of Primary Industries 2007

wikihow.com/Treat-and-Prevent-Bloat-in-Cattle.2 

flockandherd.net.au/sheep/reader/bloat-frothy-II.html .3