مايو 2015






ناوی زانستی: Hibiscus esculentus
ناوی ئینگلیزی: Okra
خێزانی : Malvaceae
بامێ ڕوەکێکی هاوینەیە پێویستی بە هەتاوی ڕاستەوخۆ هەیە واتە ڕووەکی ڕۆژی درێژە، بۆچەکەرەکردنی تۆوەکان پێویستی بە پلەی گەرمی (٢١_٣٥) پلەی سەدی هەیە لەخاکێکی تێکەڵی دەوڵەمەند بە توخمەکان باش گەشە دەکات.
کاتی چاندن:-

 لەکوردستاندا لەمانگی ئایار _ حوزەیران دا دەچێنرێت، لەخاکی سوک دا بەشێوەیەکی ئاسایی نێوان ڕوەکەکان ٢٥_٣٠ سم و نێوان دێراوەکان ٧٥سم ، ٣ تۆو دەکرێتە هەر چاڵێکەوە بەقوڵی ٣سم و دوای جاندن یەکسەر ئاو دەدرێت.
بەڵام لەخاکی قورسدا تۆوەکان دەکرێنە ئاوەوە بۆماوەی(٢٤) سەعات پاشان بەقوڵایی ٥سم هەرچاڵێک ٣_٥ تۆوی تێدەکرێت نێوان ڕوەکەکان ٤٠سم پاشان بەخۆڵی تەڕ تۆوەکە دادەپۆشرێت پاشان بە خۆڵی وشک دوای ٢٥ڕۆژ ئاو دەدریت.
ئاودان:-

 ئاودانی بامێ زۆر گرنگە ١٠_١٢ ڕۆژ جارێک ئاودەدرێت ،نابێت  زۆر ئاو بدرێت کە ڕەگەکانی بڕزێت لەهەمان کاتدا نابێت ئەوەنە کەمبێت ڕوەکەکە ووشک بێتەوە.
سوککردن (خف) :-

دوای هاتنەدەرەوەی ڕوەکی بامێ ئەبێت هەر چاڵەو ١_٢ ڕوەکی تیا بهێڵرێت ئەوانیتر هەڵدەکێشرێت.
ڕواندنەوە: کەتۆوەکان چەکەرەیان کرد دەبێت بگەڕێت بە دێراوەکاندا بزانی ئەوتۆوانەی چەکەرەیان نەکردوە دوبارە لەجێگەیانا تۆوی تر بڕوێنیت.
پەینکردن:- 

ڕوەکی بامێ توخمەکانی نایترۆجی و فۆسفۆری زۆر پێویستە لەخاکی کوردستاندا ئەم دوو توخمە کەمە بەڵام پۆتاسیۆم بە بڕێکی باش هەیە لەخاکدابۆیە دەبێت پەینبکرێت بە پەینی ئۆرگانی و پەینی کیمیایی بەتایبەتی نایترۆجین و فۆسفۆر.
بژارکردن:- 

دوای چەکەرە کردنی تۆوەکان دەبیت دێراوەکان بژار بکرێت چونکە هاوبەشی خۆراکی خاک دەکات هەروەها دەبێتە هۆی گواستنەوەی نەخۆشی بۆ ڕوەکەکان.
نەخۆشیەکان:- 

بامێ دوچاری یەم نەخۆشیانە دەبێت بەزۆری( عنکبوت احمر، من ، دودە قطن، بیاض دقیقی).

ئامادەکردنی:
ئەندازیار/ زرنگ جبار