فبراير 2016
،کشتوکاڵ ، ڕووەک ، ڕووەکە جوانەکان ، ڕووەکی ناو ماڵ ، پێستی پڵنگ ، زمانە خەسوو ، لسان الجن ، نبات الثعبان ، نبتة جلد النمر ، السانسيفيرا، Bowstring hemp, Snake plant, Mother-in-law's tongue or Saint George's sword (in Brazil)


لە ئێستادا ئەم ڕووەکە لە زۆرێك لە ماڵەکان دا هەیە و گرنگی پێ دەدرێت ، کە دیمەنێکی جوان دەبەخشێت بە ناو ماڵ و نوسینگە و شوێنەکان . ئەم ڕووەکەش وەک هەموو ڕووەکەکانی تر پێویستی بە گرنگی پێدان و خزمەت کردنە تا جوانییەکەی بەردەوام بێت و تووشی کێشە نەبێت.

kurdistan agriculture کشتوکاڵ ،وەزارەتی کشتوکاڵ ،بەڕێوەبەری گشتی رەزگەری و دارستان و پاوان ،حسێن حمە کریم



تەنها له ماوەى دوو ساڵى قەیرانى دارایى و ئابوورى و کەمتریش  ژمارەى خانووه پلاستیکییەکان له هەرێمى کوردستان له (٧٦١١)ه وە بووە به (٩٦٩٦) واتە (٢٠٠٠)دوو هەزار زیاتر زیادى کردوە !!
Grafting , التطعيم، موتوربە، متوربە، قەڵەم،گۆپکە، ڕووەک ، کشتوکاڵ


- قەڵەمە موتوربە:-
قەڵەمە موتوربە ، یەکێکە لە ڕێگاکانی سەوزە زۆربوونی ڕووەک ، کە بریتییە لە دانانی لقێکی یەک ساڵەیی کورت کە چەند گۆپکەیەکی هەبێت ، لەسەر بەشێکی دی ( قەد بێت یان ڕەگ) ی درەختێکی دیکە. بە بەشی یەکەم دەگوترێت موتوربە،بە بەشی دووەمیش دەگوترێت بنەڕەت، بە مەرجێ شانەکانی موتوربە لەسەر بنەڕەت پەیوەند بێت و ببێتە بەشێک لە بنەڕەتەکە.

کشتوکاڵ ، کشتوکال ، kshtukal



زۆرجار شانازی بەوەوە دەکەین کە خاوەنی مێژوێکی کۆنین لە کشتوکاڵ کردن بەڵام بەداخەوە نەمانتوانیوە پارێزگاری لەو مێژوە بکەین و لەگەڵ گۆڕانکاریەکانی سەردەم گۆڕانکاری لەو بوارەدا بکەین. تێگەیشتنمان بۆ کشتوکاڵ تا ئێستاش تێگەیشتنێکی نەک هەر هەڵەیە، بەلکو زۆریش دواکەوتووین بەراورد بە وڵاتانی دونیا. لەگەڵ ئەوەی کشتوکاڵ جیهانێکی فراوان لە خۆ دەگرێ یان بە واتایەکی تر دەکرێت بە ژیان بچوێندرێت،

planting tomato , زراعة الطماطم , طماطم . تەماتە ، چاندن ، ڕووەک ، کشتوکاڵ ، چاندنی تەماتە


تەماتە یەکێ لە بەربڵاوترین جۆری سەوزەیە لە جیهان دا ، لەبەرئەوەی چاندنی ئاسانە و شێوازی بەکارهێنانیشی گەلێک زۆرە ، بە خاوی و بە کوڵاوی دەخورێت ، پێکهاتەیەکی سەرەکی سەڵاتەیە ، دەکرێ بگوشرێت و بکرێتە دۆشاو یان مرەبا یان وشک بکرێتەوە و هەڵبگیرێت . تەماتە لە هەموو خاکێک دەچێندرێت ، بەمەرجێک شوێنەکەی قووڵ بێت و ڕادەی شێی بەرز بێت .
Lavandula multifida ،ڕووەک، لاڤاندەر، الخزامي



ناوی زانستی:- Lavandula multifida L
ناوی کوردی:- لاڤاندەر 
ناوی عەرەبی:- لافندر أو الخزامي

- ناوی لاڤاندەر لە فرمانی ( شۆردن) ی لاتینییەوە هاتووە کە ڕۆمانییەکان و یۆنانییەکان بەردەوام ئەم ڕووەکەیان کردۆتە ناو سابون و ئاوی خۆشۆردنەوە..
greenhouse,البيوت البلاستكية،خانووی پلاستیکی



چاندن لە ژێر خانووی داپۆشراو گرینگی و سودی زۆری هەیە. بەم ڕێگایە دەتوانرێت کۆنترۆڵی پلەی گەرمی و ڕێژەی شێ بکرێت ، هەروەها لە کاتی دانانی ڕووناکی دەستکرد و دابینکردنی گەرمکەرەوە دەتوانرێت لە هەموو وەرزەکانی ساڵ دا چاندن

لەگەڵ ئەوەی کوردستان مێژوویەکی کۆنی هەیە کە گەواهیدەری ئەوەیە وڵاتێکی کشتوکاڵییە و خاک و ئاو و هەوایەکی لەباری بۆ بەرهەمهێنان هەیە، بەڵام لە ئێستادا کەمترین بایەخ بەو سێکتەرە گرنگە دەدرێت. ئەوەی من تێبینیم کردووە وەک شارەزایەک لە