يونيو 2016
چاوی هەنگ،هەنگ،چاو،هەنگوین

چاو بۆ هەنگ سوودی زۆری هەیە ، بۆ بینینی گوڵ و گوڵزار کە سوود لە شیلەکانیان وەردەگرێت و لە دروستکردنی هەنگوین بەکاری دەهێنێت هەروەها چاو بۆ دەستنیشانکردنی ئامانجەکەی بەکار دەهێنێ بە تایبەتی لە لایەن نێرەوە لە کاتی پیتاندنی شاهەنگ دا ، لە هەمانکات دا بۆ ناسینەوەی دوژمنەکان چاو بەکاردێت بۆ پاراستنی پوورە هەنگەکە . هەنگ پێنج چاوی هەیە کە بەهۆیانەوە شتەکان دەبینێت ئەوەش بۆ دوو کۆمەڵە دابەش دەبێت:-
١- دوو چاوی ئاوێتە:
چاوی ئاوێتە دەکەوێتە هەردوو لای سەر ، هەر یەک لەو چاوە ئاوێتانە لە ملیۆنێک خانەی بینین پێکدێت ، شێوەی شەش لایی هەیە ، هەنگ بۆ بیننی تەنە دوور و وردەکان بەکاری دەهێنێت ، زۆر جار لە دەرەوەی شانەکە ئەو دوو چاوە بەکار دێت بۆ بینینی گوڵ و شاهەنگ ، هەروەها هەنگ چاوی ئاوێتە بۆ بینینی دوژمنەکان بەکار دەهێنێت . ئەو جۆرە چاوە زۆر هەستیارە بەرامبەر بە تیشکی سەرووی وەنەوشەیی بۆیە ئەو جۆرە چاوە سەرجەم ڕەنگەکان جودا دەکاتەوە جگە لە ڕەنگی سوور.

چاوی هەنگ،هەنگ،چاو،هەنگوین

چاوی هەنگ،هەنگ،چاو،هەنگوین


٢- سێ چاوی سادە:
دەکەوێتە بەشی سەرەوەی سەر ، هەنگ بۆ بینینی تەنە نزیکەکانی ناو پوورە بەکاریان دەهێنێت ، زۆر جار کارکەرەکان پشتی پێدەبەستن چونکە زۆرترین کات ئەوان لە ناو پوورە کاردەکان . شایانی ئاماژەیە هەنگ بۆ تەواوکردنی بینینی تەنە دوور و نزیکەکان ناتوانێت دەستبەرداری یەک لەو دوو جۆرە چاوە بێت.

سەرچاوە: ڕۆژنامەی خەبات