خۆشەکردنی خەیار و ترۆزی بە بێ ئاو

خەیار و ترۆزی یەکێکە لەو سەوزانەی کە ڕۆژانە بەکاریان دەهێنین چ بە سەوزی بخورێت یان بەشێوەی ترشیان یان بە شێوەی خۆشەکردن. لە خەیار و ترۆزیدا ڕێژەیەکەی زۆر ئاوی تێدایە بۆیە بەخێرای خراپ دەبێت و تێکدەچێت. لەم بابەتەدا کە تایبەتە بە پەیجی کشتوکاڵ باس لە خۆشەکردنی خەیار یاخود ترۆزی بەبێ بەکارهێنانی ئاو.

ڕێگاکانی خۆشەکردن بەبێ ئاو:-

پێویستیەکان:-

سەتڵێک

خوێی بێ یۆد (خوێی زبر) لە بازاڕدا زۆرە و هەرزانیشە
خەیار یان ترۆزی

چۆنیەتی ئامادەکردنی:-
١- خەیارەکە جوان دەشۆینەوە و دایدەنێین تا وشکدەبێتەوە.
٢- سەتڵەکە دەهێنین چینێک خوێ لە ژێرەوە دا دەنێین کە بنی سەتڵەکە دیار نەمێنێت.
٣- خەیارەکەی تێدەکەین بە شێوەیەکی ڕێک و پێک و دواتر چینێکی تر خوێی دەکەینە سەر خەیارەکان چین لە سەر چین بەردەوام دەبین و خوێی بۆ زیاددەکەین هەتا خەیارەکە تەواو دەبێت.
٤- دوای چەند ڕۆژێک دەبینین ناو سەتڵەکە پڕبووە لە ئاو دای دەنێین بۆ ٢ ڕۆژ تا ٣ ڕۆژ و دواتر ئاوەکەی دەڕژین.
٥- خەیارەکە دەکەیەنە ناو ئاوەوە بە ماوەی چەند ڕۆژێک هەتاو سوێریەکەی کەم دەکات.
٦ دەتوانی بەکاری بهێنیت.


ئاماددەکردنی:-
فەرهەنگ حمید عبدالقادر
ئەندازیاری خۆراک

بڵاوی بکەرەوە لە:

دەوەن سەردار

ئەندازیاری کشتوکاڵ

بۆچوون: