دارچینی وەک هۆڕمۆنی ڕەگکردنی سروشتی بەکاربهێنە!



کاتێک کە دەمانەوێت ڕووەکێک زیاد بکەین ، پێویستە یەکێک لە ڕێگاکانی زۆرکردنی ڕووەک بەکار بهێنین ، کە چەندین ڕێگا لە خۆ دەگرێت ، هەر بۆ ئەم مەبەستەش یەکێک لەو ڕێگایانە بریتییە لە وەرگرتنی قەڵەم لەو ڕووەکە و پاشان چاندنی لە ناوەندێکی کشتوکاڵی گونجاو دا بۆ ئەوەی یارمەتی دەردانی ڕەگ بکەین لە بەشە چێندراوەکەی قەڵەمەکە ئەمەش پاش ئەوەی کە کەش و هەوای لەبار بۆ ئەو قەڵەمە دابین دەکەین .

قەڵەمەی هەندێک ڕووەک بە شێوەیەکی خێرا ڕەگ دروست دەکەن و دەبن بە ڕووەکێکی نوێ ، بەڵام قەڵەمی هەندێک ڕووەکی دیکە بە شێوەیەکی گران ڕەگ دەردەکەن و ڕێژەی ڕەگکردن و بوونیان بە ڕووەکی نوێ کەمە . بۆیە پێویستە کە هۆکارێکی پاڵنەرمان هەبێت کە یارمەتی ئەو جۆرە قەڵەمانە بدەین و هانیان بدەین کە ڕەگ بکات .
یەکێک لەو هاندەرانەش بریتییە لە ( هۆڕمۆنی ڕەگکردن) کە بەشێکی قەڵەمەکەی تێ هەڵدەکێشرێت بە تایبەتی ئەو بەشەی کە دەخرێتە خاکەکەوە ، ئەم هۆڕمۆنەش بازرگانییەکەی و ئەوەی کە لە نێو بازاڕەکان و لەلای نوسینگە کشتوکاڵییەکان هەیە یاخود بە شێوەی تۆز هەیە یاخود بەشێوەی گیراوە . 
وە لە سروشت دا چەندین ماددە و خۆراک و پێکهاتووی تر هەن کە دەتوانین وەک جێگرەوەی هۆڕمۆنی ڕەگکردنی دروستکراو و بازرگانی بەکاری بهێنین و هەمان ڕۆڵی ئەو هۆڕمۆنە دروستکراوە بگێڕن ، لێرە باسی یەکێک لەو پێکهاتە سروشتییانە دەکەن کە بەشێوەیەلی بەرچاو هەیە و لە هەموو ماڵێک و لەنێو بازاڕەکان دا بوونی هەیە و بۆ زۆر مەبەستی تر خەڵکی بەکاری دەهێنن.

دارچینی وەک هۆڕمۆنی ڕەگکردنی سروشتی بەکاربهێنە!

دارچینی:
ئەوەی تا ئێستا بیستومانە لەسەر دارچینی ئەوەیە کە وەک پێکهاتەیەکی سروشتی بۆ پێدانی بۆن و بەرامەی خۆش بە خۆراک و شلەمەنییەکان بەکاردێت لەوانە : بەکاردێت بۆ چا و محەلەبی و دەکرێت بەسەر شیرینی و زۆر شتی تریش دا ..
دارچینی لە نێو بازاڕ یان بەشێوەی تۆز هەیە یان بەشێوەی پارچە و بەرهەمی توێکڵی درەختێکە کە پێی دەوترێت (cinnamomum verum) ، کە ئەم درەختە لە ناوچە ئیستیواییەکان گەشە دەکات و گەورە دەبێت.

دارچینی چۆن وەک هۆڕمۆنی ڕەگکردن ڕۆڵ دەگێڕێت؟:
دارچینی وەک جێگرەوەیەکی هۆڕمۆنی ڕەگکردن بەکاردێت ، لە هەمان کاتیش دا دەبێتە هۆی کوشتن و لەناوبردنی هۆکاری کەڕوو و هەروەها بەکتریا لەو بەشەی قەڵەمەکە کە بڕاوە  . وە ناهێڵێت ئەو بەشە بۆگەن بکات و کەڕوو بکات بە تێپەڕبوونی کات بەمەش یارمەتی دەرێک دەبێت بۆ قەڵەمەکە و ئەو هۆڕمۆنە سروشتییانەی لە ناو قەڵەمەکە خۆی دا هەن بۆ ڕەگکردن.
واتە دارچینی وەک دژە کەڕوو و وە دژە میکرۆب و بەکتریا کار دەکات ، هەر لەبەر ئەمەشە ئاسانکاری دەکات بۆ کرداری ڕەگکردنی قەڵەمە چێندراوەکان . 
خۆ ئەگەر لەگەڵ دارچینیش دا ، ئاوی وەرگیراو لە کوڵێندراوی شۆڕە بی یاخود (لیکی مرۆڤ!) بەکاربهێندرێت ئەوا کاری ڕەگکردنەکە خێراتر دەبێت .. 

دارچینی وەک هۆڕمۆنی ڕەگکردنی سروشتی بەکاربهێنە!
دارچینی وەک هۆڕمۆنی ڕەگکردنی سروشتی بەکاربهێنە!

وە سوودێکی تری دارچینیش ئەوەیە کە بەکاردێت لە ناو ئەو قاڵبانەدا کە بەکاردێن بۆ بەرهەم هێنانی شەتڵی بچووکی ڕووەکەکان کە ناهێڵێت شەتڵەکان تووشی مردن و فەوتان ببن کە بە ئینگلیزی پێی دەوترێت (Damping Off)

دارچینی وەک هۆڕمۆنی ڕەگکردنی سروشتی بەکاربهێنە!































تێبینی :- تکایە هەر کەس و ماڵەپەرێك ئەم بابەتە وەر دەگرێت با ئاماژە بدات بە ئێمە ، بە پێچەوانەوە ناوی بڵاو دەکەینەوە . لەگەڵ ڕێزدا





ئامادەکردنی:-

ئەندازیاری کشتوکاڵ
دەوەن سەردار حەمە عەلی

بڵاوی بکەرەوە لە:

دەوەن سەردار

ئەندازیاری کشتوکاڵ

بۆچوون: