خۆشەکردنی زەیتوون کەمتر لە ٥ ڕۆژ

زەیتوون مادەیەکی تێدایە کە دەبیتەهۆی تاڵ بوونی مادەیەکی کلایکۆسیدیە کە بە ئۆلیوپینOlewopein  دەبێت لەکاتی خواردنی زەیتووندا سەرەتا ماددە تاڵەکە لاببەین بەچەند ڕێگایەک ئەبێت هەندێک ڕێگا تیجاریە و هەندێکیش زانستی ئەم ڕێگا باسی دەکەین ڕێگایەکی زانستی سەرکەوتووە و ڕێگایەکی خێرایە.
زەیتوون دارێکی پیرۆزە و ٧ جار لە قورئانی پیرۆزدا هاتووە و خوای گەورە سوێندی پێخواردووە (وَالتِّينِ وَالزَّيْتُونِ وَطُورِ سِينِينَ) دارێکی هەمیشە سەوزە و ٣ جۆری هەیە زەیتوون:-
١- زەیتوون بۆ زەیت:- ئەم جۆرە زەیتوونە بۆ دەرهێنانی زەیت بەکاردێت و توێکڵی و گۆشتەکەی کەمە و تەنکە.
٢- زەیتوون بۆ ترشیات:- ئەم جۆرە زەیتوونە بۆ ترشیات بەکاردێت توێکل و گۆشتەکەشی زۆرە مەبەست لە گۆشت واتە قەبارەی زەیتوونەکە.
٣- زەیتوونی گشتی:- ئەم جۆرە زەیتوونە بۆ هەردوو پیشەسازیەکە بەکاردێت.
دەبێت ئەو زەیتوونەی کە خۆشەی دەکەین بەباشی پێگەشتبێت و هیچ جۆرە کونێک یان گەنینی بەسەردا نەهاتبێت یان تەپین و نەرم بوون.چونکە ئەوزەیتوونەکانی تریش کە بۆ خۆشەکردن دامان ناوە خراپی دەکات.

بەم ڕێگانەی خوارەوە زەیتوون خۆشەدەکەین:-

ڕێگای یەکەم:-
١ کیلۆ زەیتونی سەوز
١ کیلۆ لیمۆ
بیبەری توون بە پێی ئارەزوو
زەیتی زەیتون
خلی سپی
خوێ و نعنا و تەرخون
ئاو
١ سەلک سیر

ئامادەکردنەکەی :
١- زەیتونەکە دەشۆینەوە و بە چەقۆ لەشێوەی + قاشی دەکەین ئەیخەینە ناو ئاو بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ سەری دادەپۆشین.
لە دوای ٣ ڕۆژ ئەگەر زانیمان تاڵی تێدا ماوە دوبارە لە نێو ئاو جێیدەهێڵین هەتا تامی تاڵی تێدا نامێنێ. پاشان دەری دێنین لە نێو ئاو.
٢- لیمۆ و بیبەرەکە دەشۆینەوە و لەتی دەکەین ، سیرەکەیش بە هەمان شێوە دەکەین بە ٢ لەتەوە ، ئنجا کەمێ تەرخون و نعناکە لەت دەکەین بەڵام نابێ زۆر ورد بکرێ ، هەموو ئەمانە لەگەڵ زەیتی زەیتونەکەش دەکەینە ناو زەیتونەکەوە.
٣- ئاو و خوێ و خەلەکە تێکەڵ دەکەین و دەیکەین بەسەر زەیتونەکەیا و سەری دادەپۆشین بە جورێ کە بە هیچ لونێک ڕیگای چوونە ناوەوەی هەوای تێدا نەبێت هەروەها تەواوی زەیتونەکە داپۆشێ.
٤ - بۆ ماوه‌ی ٤٠ رۆژ داده‌نرێت له‌ شوێنیکی دورله‌ روناکی.

ڕێگای دووەم:-
 ئەم ڕێگایە کەم دەخایەنێت و ڕێگایەکی خێرایە بۆ خۆشە کردنی زەیتوون:-
مادەیەکی سپی هەیە لە بازاڕدا دەیفرۆشن یان لەلای ئەوکەسانەی کە زەیتوون خۆشە دەکەن ئەو مادەیە هەر بەوە ناوە دەرمانی زەیتوون خۆشەکردن خۆی ناوی مادەکە هایدرۆکسیدی ێۆدیۆمە NaOH
ئە مادەیە کاتێک بەکاری دێنیت دەبێت دەمامە ببەستیت یان ئەبێت بە خێرای ئیشەکە ئەنجام بدەیت
١-زەیتوونەکە دەبێت پێگەشتبێت و زەیتوونەکە پێویست بە کون کردن ناکات.
٢- چەند کیلۆ زەیتوونت هەیە بە وردی بیکێشە.
٣- ماددەکە دەیتوێنیتەوە لە ئاودا و دواتر زەیتونەکەی تێدەکەیت بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ دواتر ئاوەکەی دەڕژیت
٤- دواتر دەیکەیتە ناو ئاو خوێی خەستەوە بە کەمترین ماوە خۆشە دەبێت.
تێبینی:- بۆ دەستکەوتنی ئەو ماددەیە لەلای هەموو ترشیات فرۆشێک دەست دەکەوێت و چەندکیلۆ زەیتوونت هەیە بڵێ بە خاوەن دوکاندارەکە بڵێ دەرمانی زەیتوون خۆشەکردن بەشی ئەوەندە کیلۆم ئەوێت چونکە زیاتری تێکەیت زەیتوونەکە خراپ دەکات. هەروەها هەندێک جار خاوەن دوکانەکە زیاتری تێدەکات بۆ ئەوەی ماوەی ٢٤ سەعات تەواوی بکات باشتر وایە کاتەکەشی لێ بپرسیت
 بۆ ئەم ماددە نابێت ئاڵتون یان زیوت لە دەستدا بێت. و مامەڵەی پێوە بکەیت

ئامادەکردنی:-
فەرهەنگ حمید عبدالقادر
ئەندازیاری خۆراک

بڵاوی بکەرەوە لە:

دەوەن سەردار

ئەندازیاری کشتوکاڵ

بۆچوون: