Aptenia cordifolia ،Baby Sunrose ، Heartleaf Ice Plant ، سارا ، حي علم ، نبات البارد ، قطر الندى ، تراجي العروس



ڕووەکی سارا
ناوی ئینگلیزی : Baby Sunrose ، Heartleaf Ice Plant ، 
ناوی زانستی: aptenia cordifolia
ناوی عەرەبی: حي علم ، نبات البارد ، قطر الندى ، تراجي العروس

تایبەتمەندێتی ئەم ڕووەکە:-
ڕووەکێکی بە تەمەنە و هەمیشە سەوزە بە دریژایی ساڵ ، وە ئاودارە ( عێاری ) ە و ئاو هەڵدەگرێت بۆ ئەوەی لەگەڵ ژینگەو خاکی وشک و دا خۆی بگونجینێت .

دەتوانین ئەم ڕووەکە وەک ڕووەکێکی داپۆشەر و خشۆک بەکاربهێنین بۆ داپۆشینی پارچەی خاک لە ناو باخچەکان دا هەروەها لە ناو ئینجانەدا بڕوێنرێت وەک ڕووەکێکی هەڵواسراو و شۆڕ ببێتەوە.

نیشتیمانی بنەڕەتی ئەم ڕووەکە باشووری قاڕەی ئەفریقایە ، وە بە یەکێک لەو ڕووەکە جوانیانە دادەنرێت کە زۆر بەر بڵاوە و بەناوبانگە لە زۆر ناوچەی جیهان دا ئەمەش بەهۆی ئەو جوانییەی کە ئەم ڕووەکە بە شوێنەکان و باخچەکان دەیبەخشێت ، کە ئەویش جوانی گەڵا و گوڵەکانی دەگرێتەوە ، وە هەروەها زۆر بە ئاسانی زیاد دەکات و زۆر دەکرێت و بە ئاسانی گرنگی دەدرێت بەم ڕووەکە.

قەدی ئەم ڕووەکە دەتوانێت بۆ دووری نزیکەی ٢ پێ بکشێت و لەگەڵ ئەوەی کە ناتوانرێت گوشەی هەوایی ( ترقید هوائی ) بۆ ئەم ڕووەکە ئەنجام بدرێت لەبەر ئەوەی ڕووەکەکە درێژبوونەوەی نییە .
وە گەڵاکانی  ئاودارن و شێوەیان دڵییە و ڕەنگیان سەوزێکی مامناوەندە و گوڵی ڕووەکەکەش لە لوتکەی قەدی ڕووەکەکەدا دەکرێتەوە.
Aptenia cordifolia ،Baby Sunrose ، Heartleaf Ice Plant ، سارا ، حي علم ، نبات البارد ، قطر الندى ، تراجي العروس



گەرمی پێویست :-
باشترین پلەی گەرمی بۆ گەشەی ئەم ڕووەکە لە نێوان ١٨ بۆ ٢٢ پلەی سەدییە.
وە بەرگەی پلەی بەستنیش دەگرێت.

خاکی گونجاو:-
لە کاتی چاندنی ئەم ڕووەکە لەناو ئینجانەدا ، پێویستە قوڵی ئینجانەکە زیاتر بێت لە ٨ ئینج واتە نزیکی ٢١ سم .
دەتوانرێت لە زۆر جۆری  خاک دا بچێندرێت ، بەڵام باشترین جۆر ئەوەیە کە ئاوەڕۆی باش بێت ، وە خاکێکی نموونەیی بۆ گەشەی ڕووەکەکە دابین دەکرێت بە تێکەڵ کردنی ٢ بەش لم یاخود پێرلایت لەگەڵ یەک بەش لە قوم و یەک بەش لە پیتمۆس. وە دەتوانرێت لە خاکێکی ترش بۆ مامناوەند بچێندرێت کە pHی لە نێوان ٦ – ٨ دابێت.

شێی پێویست:-
ڕووەکەکە بەرگەی وشکی دەگرێت ،  ئاو پرژاندنی ڕووەکەکە و نەکردنی کاریگەری لەسەر رووەکەکە دروست ناکات.

پێویستی ڕووەک بۆ ئاودان:-
ڕووەکەکە پێویستێکی کەمی بە ئاودانە ، واتە بە شێوەیەکی کەم ئاو دەدرێت . کاتێک ڕووەکەکە ئاو دەدرێت کە خاکەکە وشک بێتەوە ، وە نابێت بە شێوەیەکی زیاد ئاو بدرێت ، پێویستە خاکەکە بەجێ بهێڵدرێت تاوەکو وشک ببێتەوە دوای پێش هەموو کردارێکی ئاودان.

ڕێژەی گەشەکردنی:- 
زۆر بە خێرایی گەشە دەکات.

ڕووناکی پێویست:-
بە شێوەیەکی زۆر باش گەشە دەکات لە بەر خۆری ڕاستەوخۆ وە هەروەها لە شوێنی نیمچە سێبەریش دا بە باشی گەشە دەکات ، واتە لە دەرەوەی کەشی ناو ماڵ.
شوێنی زۆر سێبەر بۆی باش نییە وەک شوێنی داخراوی ناوماڵ و لە ناو گەراج و شوێنێک کە پەنجەرەی تیا نەبێت.
کاتێک گەڵاکانی لە ناوەڕاستی وەرزی هاوین بەر تیشکی خۆری بەهێز دەکەون بە تایبەتی لە ناوچەکانی  کەمەرەیی و ئیستیوایی ، دەبێتە هۆی بچووکبوونەوەی گەڵاکان و وشک بوونی هەندێک بەشی قەدی ڕووەکەکە.

گوڵی ڕووەکەکە:-
لە وەرزی بەهارەوە دەست دەکات بە گوڵ گرتن تاوەکو کۆتایی وەرزی پایز ، گوڵەکانی ڕەنگی پەمەیی و وەنەوشەیین و ناوەڕاستەکانیان زەردە هەروەها ڕەنگی زەردیشی هەیە ، کە ئەم گوڵانە سەرنجی هەنگ ڕادەکێشن و باشن بۆ هەنگ ، لە کاتی بەیانیان دا گوڵەکان دەکرێنەوە و لە کاتی شەوان دا دادەخرێن.

Aptenia cordifolia ،Baby Sunrose ، Heartleaf Ice Plant ، سارا ، حي علم ، نبات البارد ، قطر الندى ، تراجي العروس

Aptenia cordifolia ،Baby Sunrose ، Heartleaf Ice Plant ، سارا ، حي علم ، نبات البارد ، قطر الندى ، تراجي العروس

Aptenia cordifolia ،Baby Sunrose ، Heartleaf Ice Plant ، سارا ، حي علم ، نبات البارد ، قطر الندى ، تراجي العروس



بەکارهێنانەکانی:-
ڕووەکێکی ڕاکشاوە و وە بۆ هەڵواسینیش دەبێت ، وەک داپۆشەرێک بۆ خاک دەڕوێندرێت تاوەکو بەهەڵمبوونی ئاو لەو خاکەدا کەم بکاتەوە ئەمەش بەهۆی ئەوەی هەموو خاکەکە دادەپۆشێت.  دەتواندرێت لەسەر دیوار بچێندرێت و شۆڕ ببێتەوە تاوەکو دیمەنێکی سەوزی جوان بدات بە دیوارەکە.

Aptenia cordifolia ،Baby Sunrose ، Heartleaf Ice Plant ، سارا ، حي علم ، نبات البارد ، قطر الندى ، تراجي العروس


زۆرکردنی:-
زۆر بە ئاسانی بە قەڵەم لێ وەرگرتنی زیاد دەکرێت ، وە دوای تێپەڕبوونی ٣ هەفتە ڕەگ دەردەکات ، دەتوانین ڕاستەوخۆ قەڵەمەکان لەناوخاکەکەدا بچێنین ، دوای ئەوەی کە کە قەڵەمی لوتکەییمان وەرگرت لە ڕووەکەکە ، وازی لێ دەهێندرێت تاوەکو کەمێک وشک ببێتەوە بۆ چەند ڕۆژێک پێش ئەوەی لە ناو خۆڵێکی پاک و شێداردا بچێندرێت.
هەروەها ئەم ڕووەکە بە تۆویش زیاد دەکرێت.


Aptenia cordifolia ،Baby Sunrose ، Heartleaf Ice Plant ، سارا ، حي علم ، نبات البارد ، قطر الندى ، تراجي العروس

Aptenia cordifolia ،Baby Sunrose ، Heartleaf Ice Plant ، سارا ، حي علم ، نبات البارد ، قطر الندى ، تراجي العروس

Aptenia cordifolia ،Baby Sunrose ، Heartleaf Ice Plant ، سارا ، حي علم ، نبات البارد ، قطر الندى ، تراجي العروس



ڤیدیۆیەک لەسەر زیادکردنی جۆرێك لە ڕووەکی سارا:



پەینکردن:-
بە ڕێژەیەکی کەم پەینی پێ دەدرێت چونکە پەینی زۆر ڕووەکەکە دەفەوتێنێت ، وە دەتواندرێت کەمێک لە فۆسفاتی ئەمۆنیۆمی بۆ زیاد بکرێت.

هەڵپاچینی ڕووەکەکە:-
تەنها هەندێک لە لقی کۆن و وشکبووەوە و مردوو دەبردرێت و هەروەها لە هەندێک حاڵەتی پێویست دا لقە درێژەکان دەبردرێن.




ئامادەکردنی :

ئەندازیاری کشتوکاڵ
دەوەن سەردار حەمە عەلی

مامۆستا لە پەیمانگای تەکنیکی کشتوکاڵی بەکرەجۆ


بڵاوی بکەرەوە لە:

دەوەن سەردار

ئەندازیاری کشتوکاڵ

بۆچوون: