بریتەیە لەهەموو ئەوە چالاکیانەی کەبەسەر شیردا دێت بە شێاوازێکی دروست و بەبێ تێکچون و توشبوون بە مایکرۆب هەتا دەگاتە دەست بەکارهێنەر.
 شێوازەکانی فرۆشنتی شیر بە چەند ڕێگایەک دەڕوان هەتا دەگاتە دەست بەکارهێنەر:-

یەکەم:-  (شیر> فرۆشیاری گەڕۆک>بەکارهێنەر) کەواتە ١ دەست دەکات هەتا دەگاتە بەکارهێنەر.
دووەم:- (شیر> کرداری پیشەسازی>بەکارهێنەر) کەواتە ١ دەست دەکات هەتا دەگاتە بەکارهێنەر.
سێیەم:- (شیر> کرداری پیشەسازی> وردەفرۆش>بەکارهێنەر) کەواتە ٢ دەست دەکات تا دەگاتە بەکارهێنەر.
چوارەم:- (شیر> بەرهەمی شیر >کرداری پیشەسازی>وردەفرۆش>بەکارهێنەر) کەواتە ٣ دەست دەکات تا دەگاتە بەکارهێنەر.
پێنجەم:- (شیر>گواستنەوەی شیر>کرداری پیشەسازی>وردەفرۆش>بەکارهێنەر) کەواتە ٣ دەست دەکات تا دەگاتە بەکارهێنەر.
شەشەم:- (شیر>بازرگانی شیر>کرداری پیشەسازی>وەردەفرۆش>بەکارهێنەر)  کەواتە ٣ دەست دەکات تا دەگاتە بەکارهێنەر.
حەوتەم:- (شیر>هەڵگرتنی>گواستنەوەی شیر> کرداری پیشەسازی>وردەفرۆش>بەکارهێنەر) کەواتە ٤ دەست دەکات تا دەگاتە بەکارهێنەر.

بازرگانی کردن و تێچووی شیر و بەرهەمی شیرەکە :-
نرخی شیر و بەرهەمەکانی گرنگیەکی زۆری هەیە لەسەر خواست و کڕینی لەلایەن بەکارهێنەرەوە. لەڕووی  بەبازاڕکردنەو ە دەبێت گرنگی پێبدرێت چونکە لە بازاردا کێبڕکێ(منافسە) دروست دەبێت . نرخی شیر پەیوەستە بە جۆری پیشەسازیەکە(تصنیع) و وە جۆری ئەو قتووەی کە بەکارهێنراوە ئایا شوشەیە.یان قتووە(ئاسن).یان Tetra pack ە ئەمەیان باشترین جۆرە.یان جۆرێتی بەبازارکردنەکە  بە (تاکە یان بە کۆ فرۆشراوە) .یان چۆنیەتی دابەشکردنەکە و شوێنەکە و باری دارای و گوزەرانی خەڵک  وەهەندێک هۆکاری تر کاردەکاتە سەر تێچووی بەرهەمەکانی شیر(منتجات الالبان):-
١- نرخی شیری تازە
٢- نرخی گواستنەوە و کۆکردنەوەی شیرەکە
٣- نرخی پیشەسازیکردنەکە(دروستکردنەکە)
٤- نرخی لەقتوونانەکە (تعبئە)
٥- نرخی بڵاوبوونەوە و فرۆشتنەکە
٦- باج و سەرانە
لە مێژودا بۆ یەکەم جار لە نیوەی سەدەی نۆزدەھەمدا و لە سالەکانی (١٨٤٠-١٨٥٠ ) و بەداوە بە ھۆی راکێشانی ھێڵی ئاسنی شەمەندەفەر بۆ ھەموو شارۆچکەکان و نزیک گوندەکان، لە بەریتانیا، بەرھەم ھێنانی شیر ھەلکشانی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی،لەگەڵ ھاندانی گوند نشینان بۆ زیادکردنی بەرھەمی شیرەکەیان و دۆزینەوەی بازار بۆیان، بەم جۆرە بەرھەمی شیر لە گوندەکانەوە دەگوازرانە وە بۆ شارەگەورەکان بۆمەبەستی خواردن و بەرھەم ھێنانی شیرەمەنیەکان وەک پەنیر ..ھتد.
وای لێھات سالانە ٢٥ ملیۆن گاڵۆن شیر لە گوندەکانەوە بەرھەم دەھات و دەبرا بۆ کارگەکان و لە لایەن خەڵکەوە بەکار دەھینرا وەک یەکێک لەخۆرکە سەرەکیەکانی مرۆڤ،ئەمەش وای کرد کە گوندەکان زیاتر ئاوەدانی و پیشکەوتن بەخۆوە ببینن، ھەروەھا داواکاری لەسەر شیر دوقات و سێ قات زیادی کرد.
لەگەڵ ھەڵمەتی بەبازار کردنی شیر لە شاری لەندەن گۆڕانکاری بالای بەخۆوە دی، لەساڵی ١٨٦٠دا کەمتر لە ٪٥ پێوستی شارەکەیان دابین دەکرد، بەلام بەھۆی ڕیکخستنی کاروبارەکان پەرەسەندنی بەبازارکردن و بەخیو کردنی مانگای شیر لەسەرەتای سەدەی بیستەمدا گەیشتە ٪٩٦ . ساڵی ١٩٥٩ بۆ یەکەم جار لە نەمساوە شیر ھەناردەی دەرەوە کراوە.
ساڵی ١٨٧٠ دەس کراوە بە ئامادەسازی و ھەڵگرتنی شیر لە شوشەدا، کۆمپانیا شیری نیۆیۆرک لەساڵی ١٨٧٧ دا شیر پاکی لە شوشەدا ئامادە کرد، لەبەریتانیا ساڵی ١٨٨٠ کۆمپانیای شیری ئینگلترا شیری شوشەی ئامادە کرد، ساڵی ١٨٨٤ داھێنەرێکی ئەمریکی بەناوی ھیرفی تاتشر، شووشەیەکی تایبەتی شیری داھێنا بەناوی خۆیەوە ناونرا (شوشەی تاتشری شیر ) کە بەرگی مۆم کراو نوسینی لەسەر بوو، دواتر لەساڵی ١٩٣٢ بوتڵی پلاستیکی شیر کە بە کاخەز داپۆشرابوو داھێنرا.
 ساڵی ١٨٦٣ لویس پاستۆر زانای فەرەنسی لە بواری کیمیا و زیندەوەرزانی، ھەوڵی دا ھۆکارێک بدۆزێتەوە بۆ لەناو بردنی ئەو بەکتریایەی کە دەبێتە ھۆ خراپ کردنی خواردن و خواردنەوەکان، بۆی دەرکەوت کە بەگەرم کردنی خواردنەوە کان (شەراب و بیرە،،ھتد) تا پلەی ٦٠ دەبێتە ھۆی لەناو بردنی بەکتریا زیان بەخشەکان کە دەبنە ھۆی خراپ بونی یان ترشاندنی ئەم خواردنەوانە، دواتر ئەم کردارەیان ناو نا بەستەرە ( pasteurization ) کە لە ئەسڵدا بۆ بیرەو شەراب بەکار ھاتوە،دواتر لە بواری پاراستنی شیردا بەکار ھات، ھەر شیرێک ھەتا پلەی ٦٠ سەدی بکوڵێنرێ ھەموو بەکتریایەکی زیان بەخشەکانی ناوی دەکوژێ.


ساڵی ١٨٨٠ ئامێر و کەرەستەکانی بەستەرە لە ئەڵمانیا بەرھەم ھات بە مەبستی بازرگانی کرد و فرۆشتنی،ھەروەھا لە سوید سالی ١٨٨٥ لەشارەکانی ستۆکھۆلم و کۆپنھاگن . بەھۆی زۆر بونی دانیشتوان ی سەرگۆی زەوی داوکاری و بەرھەمە ھێنانی شیر زیادی کردوە،لەھەندێ ولاتیش نرخەکان بەرزتر بونەتەوە لەو نرخەی کە حکومەت دیاری کردوە،وەک چین و ئەمریکا، ساڵی ٢٠١٠ یەک لیر شیر بە ٣٥ سەنت بوە لەئەمریکا،ئەکید ئیستا زیاترە

لە کوردستان نرخی یەک کیلۆ یان یەک لیتر شیری مانگا لە نیوان (١٠٠٠ -١٢٥٠ ) دینارە.
لە کوردستان نرخی یەک کیلۆ یان یەک لیتر شیری گامێش لە نیوان (٢٥٠٠ -٥٠٠٠ ) دینارە.

ڕێگاکانی فێڵ(غەش) کردن لە کڕیاڕ لەلایەن فرۆشیارەوە:- ١- زیادکردنی ئاو بۆ ناو شیرەکە
٢- زیادکردنی نیشاستە بۆ ئەوەی خەست بێت
٣- دەرهێنانی چەوری
٤- زیادکردنی شیری وشک بۆناو شیرەکە
٥- زیادکردنی زەیتی ڕوەکی بۆناو شیرەکە
٧- زیادکردنی ماددەی پارێزەر نم/فۆرملدیهاید- بۆراکس 
٨-  تێکەڵکردنی شیری کۆن لەگەڵ تازە و فرۆشنتی بە تازە
٩- بۆگەنکردنی شیرەکە و بەکارهێنانی لە دروستکردنی پەنیردا
١٠- زیادکردنی ماددەی ڕەنگی وەک ڕەنگی اناتۆ
١١- زیادکردنی بڕێکی کەم خوێ و شەکر بۆ ئەوەی لاکتۆمیتر زیاتر بخوێنێتەوە و وە زیادبوونی کێشی جۆری

لە کرداری بەبازارکردندا پێویستە وەسیلەیەک هەبێت بۆ پێوانەکردن و کێش کردنی شیر و وەرگرتنی پارە لە بەرامبەر ئەو بڕە شیرەی کە دراوە بە کڕیارەکە.
ماڵان یان دوکاندارە بچوکەکان بۆ فرۆشتنی شیر سەتڵ بەکار دەهێن و بە سەتڵ پێوەنەی شیرەکە دەکەن

 
سۆپەرمارکێتەکان و مینی مارکێتەکان قتوو یاخود دەبەی پلاستیک بەکاردێنن کە پێوەنەکەی لەسەر کراوە و پێوانەکانیش بەپی وڵاتان دەگۆڕێت




لە کارگە و دروستکردنی پیشەسازیدا بەکارهێنانی یەکەی قەبارە گەورە لیتر- کیلۆلیتر-مێگالیتر و هەروەها بۆ کێشیش قەپانی گەورە بەکاردێنن لە وڵاتانی دەروە نرخی شیر لەسەر ڕێژەی چەوریەکەیەتی هەتا چەوری زیاتر بکات نرخی شیرەکە زیاتر دەبێت ئەگەر شیرێک قەبارەی کەم بێت و نرخی چەوری زیاتر بێت ئەوە لەو شیرەی کە قەبارەی زۆرە و چەوری کەمە.


ئامادەکردنی:- 

فەرهەنگ حمید
خوێندکاری کۆلێجی تەکنیکی کشتوکاڵی هەڵەبجە

بڵاوی بکەرەوە لە:

دەوەن سەردار

ئەندازیاری کشتوکاڵ

بۆچوون: