پرتەقال میوەیەکی ڕەنگ جوانی سەرنج راکێشەو تامێکی بە لەزەت وخۆشی هەیە کە خۆشیەکی زۆر دەبەخشێت.
جگە لەوە پرتەقال و شەربەتەکەی سودی ئێجگار زۆر و نایابیان هەیە کە لەش لە زۆریک لە نەخۆشیەکان دەپارێزن. هەندێک لە سودەکانیان ئەمانەن:
١- نەخۆشی دڵ: خواردنی ڤیتامین C و فلاڤۆنۆیدەکان دەتوانێت مەترسی نەخۆشیەکانی دڵ کەم بکاتەوە.
٢- ڕەقبوونی خوێنبەرەکان:  پرتەقال سەرچاوەیەکی گرنگی ڤیتامین C   بۆیە خواردنی  بەردەوامی پرتقال و وەرگرتنی ڤیتامین C  دەبێتە هۆی دواکەوتنی رەقبوونی خوێن بەرەکان.
٣- پاراستن لە شێرپەنجە: بە هۆی هەبوونی مادەى لیمۆنەید، پرتقال یارمەتی دەرە لە دوورکەوتنەوە لە شیرپەنجەکانی دەم و پێست و سیەکان و مەمک و گەدەو قۆلۆن.
٤- بەرزبوونەوەى پەستانی خوێن: هەندێ لە لێکۆلینەوەکان دەریانخستوە کە مادەی هیسپریدین کە لە پرتەقالدا هەیە  توانای کەم کردنەوەى پەستانی خوێنی هەیە.
٥- کۆلیسترۆڵ: مادەی سینفرید کە لە ژێرەوەى پەلکی پرتەقال یارمەتیدەرە بۆکەم کردنەوەى دروست کردنی کۆلیسترۆل لە لایەن جگەر. هەروەها دژە ئۆکسینەکانی ناو پرتەقال یارمەتی دەرن بۆ پاراستنی کۆلیسترۆڵی لەش لە ئۆکساندن وپاراستنی خانەکانی لەش لە تێک چوون.
٦- بەردی گورچیلە: خواردنی شەربەتی پرتەقال ڕۆژانە دەبێتە هۆی رێگرى کردن لە دروست بوونی بەردی گورچیلە و کۆبونەوەى ئۆگزالاتی کالسیۆم.
٧- سک تووندبوون (قەبزی): پرتەقال وادەکات شلەی زیاتر دەر بدرێ لە کۆئەندامی هەرس و وە رێژەی شلە زیاد بێت کە یارمەتی دەرە بۆ نەهێشتنی قەبزی.
٨- تۆوى (سپێرم) چاک دەکاتەوە: خواردنی پرتەقال بە شێوەیەکی رێک و بەردەوام توانای هیشتنەوەى سپیرمی پیاوى هەیە بە تەندروستی. هەروەها خواردنی ڤیتامین C سپیرمەکان دەپارێزێت لە ئۆکسان و تیک چوون کە لە وانەیە ببێتە هۆی لە دایک بوونی منداڵی شێواو و ناتەواو.
٩- سیستەمی بەرگری لەش: پرتەقال توانای زیاد کردنی بەرگری لەشی هەیە بەهۆی ڤیتامین C  و یارمەتی خرۆکە سپیەکان دەدات بۆ نەهێشتنی هەوکردن.
١٠- مانەوە بە گەنجی: بەهۆی بوونی مادەی دژە ئۆکسێن، پرتەقال دەبێتە هۆی پاراستنی پێست لە هەندێ مادەى زیان بەخش کە دەبنە هۆی پیربوونی خانەکان.
١١- برینی گەدە (قرحەى معدە): خواردنی ئەو مادانەى کە ڤیتامین C  تێدایە یارمەتی دەرن بۆ دوورکەوتنەوە لە توشبون بە نەخۆشی برینی گەدە و کەم کردنەوەى مەترسی توشبوون بە نەخۆشی شیرپەنجەی گەدە.
١٢- نەخۆشی ڤایرۆسی: بەهۆی هەبوونی مادەی پۆلی فینۆلی، خواردنی پرتەقال یارمەتی دەرە بۆ یاراستنی لەش لە دژی هەوکردنی ڤایرۆسی.

یاسین مامند گەڵاڵی 
ماستەر لە زانستی خۆراک و تەندروستی

بڵاوی بکەرەوە لە:

دەوەن سەردار

ئەندازیاری کشتوکاڵ

بۆچوون: