ڕوەک یان درەخت یان گژو گیا بوونەوەرێکی زیندوون چەندین شێوە و قەبارەیان هەیە، لە ڕوەکە سەرخەسیەکانەوە کە قەبارەیان بچوکە تاکو دەگات بە درەختە گەورە بەرزەکان.
زۆربەی ڕووەکەکان لەسەر ڕوی زەوی ڕێژەیەکی دیاریکراو لە مادەی ژەهراویان تیایە کە بەرگریکردن لە خۆیان بەکاری ئەهێنن، بەڵام کاریگەری ئەم مادە ژەهراویانە لە ڕووەکێکەوە بۆ ڕووەکێکی دی جیاوازە، هەندێکیان بێهۆشکەرو هەندێکی تریان کوژەرن، ئایا زانیوتە کە تۆوی  سێوو گێلاس و قۆخ بڕیک ژەهریان تیادایە؟ ئەگەر بە ڕێژەیەکی زۆر بخورێن مەترسیان هەیە لەسەر تەندروستی !
زۆر ڕووەکی ژەهراوی مەترسیدار لە باخەکانماندا هەیەو ڕەنگە هەستمان پێی نەکردبێ، بۆیە گرنگە زانیاری دەربارەیان بزانین و ئاگاداریان بین.
نزیکەی ٨٥ جۆری ڕووەکی ژەهراوی کە زۆربەیان بە شێوەی سروشتی ئەڕوێن لە عڕاق و کوردستان بونیان هەیە، ئەمەش هەندێ جۆری ئەم ڕووەکانەیە کە ژەهراوین .

١-ژاڵە (دفلی) Nerium oleander
ئەم دەوەنە لای زۆربەمان ناسراوەو لە زۆر شوێندا بە مەبەستی جوانی و ڕازاندنەوە بەکار ئەهێنرێت، بەشەکانی ئەم ڕووەکە ژەهراوین و بە تایبەت بۆ مناڵ خواردنی گەڵایەک بەسە بۆ ژەهراوی کردنی . ژاڵە لە پشت مردنی ژمارەیەکی زۆر لە سەربازانی ناپلێۆن بوو ، دوای داگیرکردنی گوندێکی ئیسپانیا .


٢-دیفنباخیا   Dieffenbachia
رووه‌کێکی گیاییە بە مەبەستی جوانی گەڵاکانی پەروەردە دەکرێت. ئەوەی جێی سەرنجە ئەم ڕووەکە ڕووەکی  به‌رسێبه‌رە خه‌ڵک له‌ ژووری ماڵه‌وه‌ په‌روه‌رده‌ ی ده‌کات ، بەڵام گه‌ڵاکانی  ئەم ڕووەکە ماده‌ی ئوکزالاتی کالسیومی تێدایه‌ که‌ به‌ ماده‌ی نا پرۆتۆپلازمی داده‌نرین ، ژه‌هراوین گه‌ر مندال یان هه‌رکه‌سی گه‌لاکه‌ی بخوات تووشی  به‌رزبووونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی لەش و ڕەنگە بۆ منداڵ  ژیانی بخاته‌ مه‌ترسیه‌وه‌ ، بۆیه‌ پێویسته‌ دوور له‌ده‌ستی منداڵی بچووک دایبنێین .



٣- زەنگی دۆزەخ ،داتۆرا Datura stramonium
  جۆرێکی ڕووەکە جوانەکانەو سێ تەرزی ژەهراوی هەیە، گوڵێکی جیاوازوو سەرنجڕاکێشی هەیە زۆربەی بەشەکانی ئەم ڕووەکە ژەهراوین.  بە هۆی بونی مادە ژەهراویەکانی وەکو ( ئەترۆبین ، هیۆسکیامین و سکۆبۆلامین)



٤- گەنە گەرچەک  Ricinus communis
هەرچەندە ئەم ڕووەکە لە بواری پیشەسازی و پزیشکیدا سودی لێ وەردەگیرێت بەڵام لە هەندێ شوێن بە مەبەستی جوانی بەکار دێت، زۆربەی بەشەکانی و بەتایبەت بەرەکەی مادەیەکی ژەهراوی تێدایە.



٥-گەزنە (گەسگەسک) Urtica dioica
ڕووەکێکی شاخاویە چەند جۆرێکی هەیە بە شێوەی سروشتی لە ناوچە فێنکەکان ئەڕوێت . تەنها بەرکەوتن بەسە بۆ هەست کرد بە ژەهر و پێوەدانی ئەم ڕووەکە، بە هۆی بونی  ژەهری (Formic acid) تیایدا.



٦- شوکران Conium maculatum
ئیغریقیە کۆنەکان ئەم ڕوەکەیان بەکار هێناوە بۆ لە سێدارەدانی تاوانکاران ، کە ژەهرەکەی زۆر بە هێزەو بە زویی مرۆڤ ئەکوژێت.



٧-چاوە خێو   Rosary Pea    Abrus precatorius
 لە خێزانی پاقلەمەنیەکانە ،یەکێکە لە ڕووەکە هەرە مەترسیدارەکان لە جیهاندا ، ئەمەش بە هۆی بونی جۆرێک لە پێکتین  کە  (ئیبەرین)ە لە تۆوەکەیدا  تەنها جوینی گەڵایەک بەسە بۆ مردنی کتوپڕی مرۆڤ.



٨-الزرنب   (الريحَان التُرجَاني)  Taxus baccata
 یەکێکە لە دەوەنە ژەهراویەکان ناوی لاتینی Taxus واتە Toxin ژەهر. دەوەنێکی هەمیشە سەوزە ، لقی زۆرە . هەموو بەشەکانی ئەم ڕووەکە ژەهراوین ، ژەهراوی بون بە ژەهری ئەم ڕووەکە دەبێتە هۆی تەشەنوج و شەلەلی هەندێ جار دەگاتە ڕادەی مردن.



٩- الجذر الثعباني الأبيض Ageratina altissima
ئەگەر مەڕو ماڵات بیخوات دەبێتە هۆی دروست بونی تریمبتۆڵ لە شیردا، ئەگەر مرۆڤ شیرەکە بخوات دەبێتە هۆی مردنی کەسەکە ئەبراهام لینکۆڵن شانزەهەمین سەرۆکی ئەمریکا بەم هۆیەوە مردووە .



١٠- درەختی ئەستەرگنین  شجرة الإستركنين Strychnos nux-vomica
درەختێکی هەمیشە سەوزە تۆوی ئەم درەختە تامێکی تاڵی هەیە، ژەهری ئەستەرگنین و پرۆسین بەرپرسن لەم  تاڵیە ، ژەهراوی بوون بە ژەهری ئەم درەختە دەبێتە هۆی تەنگە نەفەسی و خاوبونەوەی لێدانی دڵ و بەرزبونەوەی پەستانی خوێن.سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە کیلۆ باترا  خزمەتکارەکەی ناچار کردووە کە تۆوی ئەم ڕووەکە بخوات و بە هۆیەوە مردووە ، دواتر کیلۆباتراش بە هەمان ڕێگا خۆی کوشتووە.



ئامادەکردنی:-
ئەندازیاری کشتوکاڵی / سۆران ئیبراهیم

بڵاوی بکەرەوە لە:

دەوەن سەردار

ئەندازیاری کشتوکاڵ

بۆچوون: