خوێنی ئەژدیها ،خوێنی دووبراکە، درەخت،دار،

درەختی خوێنی ئەژدیها یان خوێنی دووبرا
ناوی زانستی: Dracaena oinnabari
لە خێزانی : Asparagaceae

جۆرێکی دەراسینیایە تا ٨ مەتر بەرز دەبێتەوە، گەڵای درێژکۆلەن، لەسەر قەدەکەی دڕکی درێژی ڕەنگ ڕەشی لەسەرە، گوڵەکانی بچوکن وە بەرەکەی یەک دەنک تۆوی شێوە هێلکەیی ڕەنگ رەشی تیادایە، 
دورگەی سوقگرە لە یەمەن نیشتمانی سەرەکی ئەم درەختەیە کە ئێستا ژمارەیەکی کەمیان لێ ماوە، ئەم دورگەیە بەوە ناسراوە کە نیشتمانی چەندین درەخت و ڕووەکی دەگمەنە لە ناویاندا درەختی خوێنی دووبرا یا خوێنی ئەژدیها ،ئەوەی جێی سەرنجە مێژوی بینینی ئەم ڕووەکە بۆ ٥٠ ملیۆن ساڵ لەمەو بەر دەگەڕێتەوە!
خوێنی دوو برا ناوی ئەم درەختەیە ، لە ئەفسانەکاندا وا باس کراوە کە هابیل و قابیل بۆ یەکەم جار لەسەر ئەم دورگەیە ژیاون ، بە هۆی شەڕی نیوانیان ڕژانی یەکەم دڵۆپەی خوێن لە شوێنی ئەم خوێنە ئەم درەختە ڕواوە! هەر بۆیەش مێژوی درەختەکە بە ٥٠ ملیۆن ساڵ لەمەو بەر خەمڵێنراوە.
هاوشێوەی درەختی دارە بەن ئەم درەختە مادەیەکی جەلی ڕەنگ سوور دەر دەدات ئەگەر توێکڵی درەختەکە بریندار بکرێت،
ئەم درەختە لە دێر زەمانەوە ناسراوەو لە بواری پزیشکیدا سودی لێ بینراوە، پێکهاتە کیمیاویەکەی مادەی (Draco)یە کە ڕەنگ سوور و بێ بۆن و بێ تامە کە ڕێژەکەی دەگاتە ٥٥% لە درەختەکەدا، ئەم پێکهاتووە لە بواری بۆیە کردن و جوانکاری ئافرەتان سوودی لێ ئەبینرێت، لە کۆندا بۆ وەستانی خوێن بەربوون و سوتاوی و گەڕی سوودی لێ بینراوە،
لە ئێستادا چەند مادەیەکی لێ دروست ئەکڕێت کە بۆ برینداری گەدەو جۆگەی هەرس سودی لێ ئەبینرێت،
ئەم درەختە بە هۆی دەگمەنی و سەرنجڕاکێشیەوە لە ناو ئاشوری و فیرعەونیەکاندا بە درەختێکی پیرۆز ناسراوە .

ئامادەکردنی :-
  سۆران ابراهیم

بڵاوی بکەرەوە لە:

دەوەن سەردار

ئەندازیاری کشتوکاڵ

بۆچوون: