japanese quail ، Golden speckled quail ، السمان ، Quail ، هەوێردە ، کۆڵەفڕ ، پەلەوەر ، زانکۆی سەڵاحەدین ، پەیام سادق ، یوسف بەرزنجی



سەرۆکی بەشی سامانی ئاژەڵ، لە کۆلێژی کشتوکاڵی زانکۆی سەلاحەدین پرۆفیسۆری یاریدەدەر (دکتۆر یوسف بەرزنجی): "لە ڕووی زانستییەوە دوو نامەی ماستەر وەرگیراوە و مامۆستایەکمان ناردووەتە وڵاتی تورکیا و لەسەر جۆری هەوێردەکە کاری کردووە". 

"هێلکەی هەوێردە وەکو چارەسەر بۆ زۆربەی نەخۆشی بەکار دێت وەکو تالاسیما و کەم خوێنی و چالاککردنی کرداری هەرس و بەهێزکردنی توانای سێکسی لە پیاواندا". 

هەوێردە ئەو باڵندەیە کە کێشی کەمتر لە 500 گرامە و لە تەمەنی 42 رۆژیدا دەست دەکات بە هێلکەکردن و نزیکەی بۆ ماوەی شەش ساڵ دەژیت و لە کۆی ئەو تەمەنەشدا ماوەی 3 ساڵ توانای هێلکەکردنی هەیە و لە کۆی 365 رۆژی ساڵدا توانای نزیکەی 300 هێلکەی هەیە، وەک توێژینەوەکانی پزیشکی ئاماژەی پێ دەکەن کە هێلکە و گۆشتی هەوێردە لە رووی تەندروستییەوە بەسوودە دەوڵەمەندە بە پڕۆتین و ڤیتامین و کانزاکان.
ئەگەرچی هەوێردە بە پلەی یەکەم لە وڵاتانی ئەفریقیا و ئەسیوپیا بەخێو دەکرێت بەڵام ماوەیەکە لە هەرێمی کوردستانیش بیرۆکەی بەخێوکردنی ئەم باڵندەیە هەیە و خاوەنی پڕۆژەکەش ئاماژە بە هۆکارەکانی بەخێوکردنی ئەم باڵندەیە دەکات. 
خاوەنی بیرۆکەی بەخێوکردنی هەوێردە هاوکات سەرۆکی بەشی سامانی ئاژەڵ، لە کۆلێژی کشتوکاڵی زانکۆی سەلاحەدین پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر یوسف بەرزنجی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "بیرۆکەی ئەم پڕۆژەیە چەند لایەنێک دەگرێتەوە کە یەکێکیان لایەنی توێژینەوەیە چونکە دەبێت پێشتر تاقیکردنەوە لەسەر ئەم باڵندەیە بکرێت بۆ ئەوەی بزانین چ کاریگەری دەبێت لەسەر باڵندەکانی دیکە، جگە لەوەش وەکو باڵندەیەکی خۆماڵیی کە جۆری زۆرە لە جیهاندا وەکو ئەفریقی و ئەسیوپیی و ئێمەش دەمانەویت نیشانی بدەین کە هەرێمی کوردستانیش خاوەنی ئەو باڵندەیە، لەگەڵ ئەوەشدا لایەنێکی ئابووری هەیە کە گۆشت و هێلکە بەهای تەندروستی هەیە بۆ مرۆڤ و خواستی لەسەرە".
لەبارەی توێژینەوە و زانستییش، دکتۆر یوسف بەرزنجی ئاماژە بەوە دەکات کە لە ماوەی رابردوودا دوو نامەی ماستەر وەرگیراوە کە پشتی بە توێژینەوە لەسەر ئەو باڵندەیە بەستووە و لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: "لە رووی زانستییەوە دوو نامەی ماستەر وەرگیراوە و مامۆستایەکمان ناردووەتە وڵاتی تورکیا و لەسەر جۆری هەوێردەکە کاری کردووە، جگە لەوەش لە ئێستادا دوو پرۆپۆزەڵی دکتۆرا کاری لەسەر دەکەن و دوو قوتابیش لە قۆناغی توێژینەوەن".
هەوێردە بە گشتی کێشی 500 گرام دەبێت بەڵام سەرۆکی بەشی سامانی ئاژەڵ پێی وایە هەوێردەکانی هەرێمی کوردستان کێشییان کەمترە و هۆکارەکەش بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کە هەوڵ نەدراوە دەستکاری پێکهاتەکەی بکرێت و لەمبارەیەوە گوتی: "ئەگەر ئێمە سەیری باڵندەکانی جیهان بکەین دەبین هەوێردە کێشی گەیشتووەتە 500 گرام و بەگشتیی ئەمە پێی دەگوترێت ژاپۆن کوایەڵ واتا هەوێردەی ژاپۆنی چونکە ژاپۆنییەکان پێشی 200 ساڵ ئەو باڵندەیان ماڵیی کردووە و تاوەکو ئێستا لە لای ئێمە ماڵیی نەکراوە و ئێمەش دەستکاری جیناتمان نەکردووە بۆ ئەوەی سوود و تامی لەدەست نەدات بەڵام چونکە ژاپۆن پێشی 200 ساڵ کاریان کردووە لەسەر ئەو باڵندەیە بۆیە لەلای ئەوان کێشی دەگاتە 500 گرام بەڵام لە لای ئێمە چونکە تازەیە و کێشی تا 300 گرام دەڕوات".
پڕۆفیسۆر دکتۆر یوسف بەرزنجی ئاماژەی بەوەش کرد کە بەپێی توێژینەوەکانی کراوە ئەوا هەوێردەی هەرێمی کوردستان لە ئاستی مامناوەنددایە بە بەراورد لەگەڵ هەوێردەکانی دیکەی جیهان و لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: "لە ئەنجامی توێژینەوەکانمان لەسەر جۆر و ژمارەی هێلکە و گۆشتەکە، دەبینین هەوێردەکانی هەرێمی کوردستان بە بەراورد لەگەڵ هەوێردەکانی جیهان لە ئاستێکی مامناوەندە".
زۆرجار گوێبیستی ئەوە بووین کە هێلکەی هەوێردە سوودەکانی ئێجگار زۆرن، پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر یوسف بەرزنجیش ئاماژە بە سوودەکانی هێلکەی هەوێردە دەکات و لەمبارەیەوە گوتی: "قسەی زۆری لەسەر کراوە بەڵام بەگشتیی هێلکەی هەوێردە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و پڕۆتین و کانزاکان، وەکو چارەسەر بۆ زۆربەی نەخۆشی بەکاردێت وەکو تالاسیما و کەمخوێنی و چالاککردنی کرداری هەرس و بەهێزکردنی توانای سێکسی لە پیاواندا، هەروەها هاوسەنگی و پارێزگاریکردن لە رێژەی کۆلستڕۆڵ لە خوێندا و هاوکات یارمەتیدەرێکی باشە بۆ ئەو منداڵانەی درەنگ دەکەونە قسەکردن".
ئەگەرچی هەندێک کەس حەساسیەیان هەیە بە پڕۆتین و ناتوانن هێلکەی مریشک بخۆن، بەڵام ئەو پڕۆفیسۆرە ئاماژە بەوە دەکات کە پڕۆتینی ناو هێلکەی هەوێردە بە هیچ جۆرێک حەساسیە دروست ناکات و لەمبارەیەوە گوتی: "ئەو کەسانەی کە حەسایەیان هەیە بە پرۆتینی ناو هێلکە و ئەوا دەتوانن هێلکەی هەوێردە بخۆن و هیچ کێشەیەکییان بۆ درووست نابێت".
دکتۆر یوسف بەرزنجی گوتیشی: "ساڵانە هەر هەوێردەیەک توانای بەرهەمهێنانی نزیکەی 300 هێلکەی هەیە و بەو پێیەش لەماوەی یەک ساڵی رابردوودا نزیکەی 7 بۆ 8 هەزار هێلکەمان لێی فرۆشتووە و ژمارەی باڵندەکانیش گۆڕانکاری بەسەردا دێت".

japanese quail ، Golden speckled quail ، السمان ، Quail ، هەوێردە ، کۆڵەفڕ ، پەلەوەر ، زانکۆی سەڵاحەدین ، پەیام سادق ، یوسف بەرزنجی

japanese quail ، Golden speckled quail ، السمان ، Quail ، هەوێردە ، کۆڵەفڕ ، پەلەوەر ، زانکۆی سەڵاحەدین ، پەیام سادق ، یوسف بەرزنجی


هەر لەو شوێنەشدا کۆمەڵێک جورج بەخێودەکرێن بە مەبەستی تاقیکردنەوە و سەرۆکی سامانی ئاژەڵیش ئاماژە بەوە دەکات بەهۆی نزیکی لە نێوان مرۆڤ و جورجدا، دەبێت هەموو خواردن و خواردنەوە و دەرمانێک لەسەر جورج تاقی بکرێتەوە و ئینجا هاووڵاتییان بیخۆن یان بەکاری بهێنن.
سەبارەت بە بەخێوکردنی جورجەکان لەم شوێنەدا، سەرۆکی بەشی سامانی ئاژەڵ گوتی: "هەر دەرمانێک لە دەرەوە هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرێت دەبێت پێشتر لە رێگای جورج تاقی بکرێتەوە بۆ ئەوەی بزانین هۆڕمۆنات و کڕۆمۆسۆمات و گەشەی ئەو جورجە چی بەسەردێت".
سەرۆکی بەشی سامانی ئاژەڵ لە کۆلێژی کشتوکاڵ پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر یوسف بەرزنجی ئاماژەش بەوە دەکات کە هەر جورجێک تاقیکردنەوەی لەسەر بکرێت دواتر لەناوی دەبەن چونکە تەنیا یەکجار دەتوانرێت تاقیکردنەوەی لەسەر بکرێت و لەمبارەیەوە گوتی: "هەر جورجێک کە یەکجار تاقیکردنەوەی لەسەر کرا دواتر لە ناو دەبردرێت چونکە توشی نەخۆشییەک دەبێت و بۆ جاری دووەم ناتوانرێت ئەنجامی درووستت دەست بکەوێت".
جێی ئاماژەیە هەوێردە باڵندەیەکی بچووک و خرپنە و کەمتر دەفڕێت و زۆرتر بە سەر زەویدا دەگەڕێت، پەڕوباڵی بۆر یان قاوەییە.
ھەوێردە درێژیەکەی ١٧ سانتیمەتر دەبێت و بە تۆی گژوگیا و بوونەوەر ورد و مێروو دەژیت، لەناو گژوگیادا ھێلانە دروست دەکات و لە فڕینی کورت و توند شارەزایە. چەند جۆریان وەک ھەوێردەی ئاسایی و ھەوێردەی ژاپۆنی کۆچەرن و مەودای زۆر دوور ده‌پێون، لە هەندێک وڵاتاندا بۆ گۆشت و ھێلکە رایدەگرن و لە هەرێمی کوردستانیش یەکەمجارە ئەم باڵندەیە بەخێو دەکرێت.

سەرچاوە: ماڵپەری  Anadolu Agency

japanese quail ، Golden speckled quail ، السمان ، Quail ، هەوێردە ، کۆڵەفڕ ، پەلەوەر ، زانکۆی سەڵاحەدین ، پەیام سادق ، یوسف بەرزنجی























ڤیدیۆ ..... بەخێوکردنی پەلەوەری هەوێردە  ( بەرنامەی کشتوکاڵ ) 


بڵاوی بکەرەوە لە:

دەوەن سەردار

ئەندازیاری کشتوکاڵ

بۆچوون: