ڕووەکی جوانی،ڕووەک،ماڵ،جوان،النباتات المنزلية



قەراخەکانی ڕووەک ڕەنگی قاوەیی دەبێت ئەوەش بەهۆی:
ڕووناکی کەم لە شوێنی پەروەردەکردن.
ڕووەکەکە دووچاری بەستەڵەک (شەختە) هاتبێت.
زۆر ئاودان و نەبوونی ڕێڕەوێک بۆ دەربازبوونی ئاوی زیاد.
گەنینی ڕەگەکان بەهۆی هەبوونی نەخۆشیی لە خاکەکەدا
هەبوونی مێرووی زیان بەخش لەسەر گەڵاکان

سوتانی قەراخی گەڵاکان هۆکارەکە ئەمانەن:
چەند جارێک ڕووەکەکە تووشیی وشکی و بێ ئاوی کراوە.
بەکارهێنانی لە ڕادەبەدەری پەینی کیمیایی.
هەبوونی ماددەی فلۆراید لە ئاودا.

وەرینی گەڵا بۆ ئەم هۆکارانە دەگەڕێتەوە:
پیسی ژینگەی پەروەردەکردنی ڕووەک.
دووچار بوون بە بەستەڵەک و شەختە.
ئاودانی لە ڕادەبەدەر.
کەمی ڕووناکی.
تووشبوون بە مێروو.
دەربازنەبوون لە ئاوی زیادە.

ڕەنگی سەوزی کاڵی گەڵاکان هۆکارەکان ئەمانەن:
ڕووناکی زیاد.
کەمی پەین.
بەرزی پلەی گەرما.
بێهێزی ڕەگەکان.

گەشەکردنی لاوازی ڕووەکەکە بۆ ئەم هۆکارانە دەگەڕێتەوە:
نەبوونی توخمی خۆراکی پێویست لە خاکەکەدا.
نەبوونی ڕووناکی پێویست لە ژینگەی پەروەردەکردن.
بێهێزی ڕەگەکان.

بچووکی گەڵاکانی ڕووەک بەهۆی:
 کەمی ڕووناکی.
کەمی توخمی خۆراکی ناو خاک.
وشکی خاک.

دەرکەوتنی پەڵەی قاوەیی لەسەر گەڵاکان:
هەبوونی ڕووناکی زۆر.
ئاودانی لە ڕادەبەدەر.

گەنینی ئەو بەشەی ڕووەک کە بەرخاک دەکەوێت بەهۆی:
هەبوونی نەخۆشییەک لەسەر ڕەگی ڕووەک.
ئاودانی زۆر.

لۆچبوونی قەراخی گەڵاکان و وەرینیان:
ساردی کەش و هەوا.
زۆر ئاودان.
بەرکەوتن بە تەوژمی بای سارد.


سەرچاوە : ڕۆژنامەی خەبات

بڵاوی بکەرەوە لە:

دەوەن سەردار

ئەندازیاری کشتوکاڵ

بۆچوون: