هۆڕمۆنی ڕەگکردن , هۆڕمۆن،ڕەگ،ڕووەک،زیادکردن،rooting hormon
کاتێک دەمانەوێت ڕووەکێک بە ڕێگای سەوزە زۆربوون (قەڵەم کردن) زیاد بکەین ، ناتوانین دڵنیا بین لەوەی کە%١٠٠ هەموو
قەڵەمە دروستکراوەکان سەرکەتوو دەبن لە ڕەگکردن دا ، هەندێک لەو قەڵەمانە دەمرن و وشک دەبن . بەڵام کە هۆڕمۆنی ڕەگکردن بەکار هات یارمەتی خانەکانی شوێنی بڕینەکە دەدات کە دەبێتە هۆی دروستکردنی شانەی (کالەس) کە شانەیەکی ساڕێژکردنی برینەکەیە و لەم شانەیەوە ڕەگە سەرەتاییەکان دروست دەبن کە ناسک و تەنک و بچووکن و پاشان دەبن بە رەگی دووەمی و بەردەوامی قەڵەمی ڕووەکەکە.


هەروەها سوودێکی تری بەکارهێنانی هۆڕمۆنی ڕەگکردن ئەوەیە کە ناهێڵێت قەڵەمەکە کەڕوو بکات و تووشی نەخۆشی بەکتریای زیان بەخش ببێت کە لە کاتی بڕینی قەڵەمەکان دا ئەگەری تووشبوونیان بەو جۆرە نەخۆشییانە ناهێڵێت ، هەروەها بۆ قەڵەمی ئەو جۆرە ڕووەکانە باشە کە ڕەگکردنیان ئەگەرێکی کەمی هەیە.

ئایا ناوەندی چاندنی قەڵەم بۆ مەبەستی ڕەگکردن پێویستە چۆن بێت؟
ناوەندی ڕەگکردن بریتییە لە تێکەڵەیەک کە بەکار دەهێندرێت بۆ بەرهەم هێنانی ڕووەکی نوێ . ئەم ناوەندەش مەبەستمان گڵی باخچە نییە ، واتە گڵ بە ناوەندێکی گونجاوی ڕەگکردن دانانرێت . بەڵکو پێویستە سووکتربێت لە گڵ ، بەڵکو لە هەندێک ماددەی تر وەک تێکەڵەیەک دروست دەبێت . لە وڵاتانی دەرەوە لە نوسینگە کشتوکاڵی و نەمامگەکان دا بە حاززری ئەو جۆرە ناوەندەیان هەیە و پێی دەوترێت تێکڵەی ڕەگکردن یاخود Seed Starting Mix کە لەم ماددانە پێک دێت : گڵی ئینجانە یاخود پیتمۆس و پێرلایت و ڤێرمیکولایت و لم و ڕیشاڵی توێکڵی گوێزی هیندی و لەگەڵ قەوزەی جۆری Sphagnum moss.
Seed Starting Mix خۆڵ،خاک،هۆڕمۆن،ڕەگ


Seed Starting Mix خۆڵ،خاک،هۆڕمۆن،ڕەگ
وە لە پاڵ ئەم ناوەندە گونجاوەدا پێویستە گرنگیش بدرێت بە ڕێژەی ئاودان کە نابێت زۆر بێت و ڕەگە تازە دروستبووەکان بخنکێنێت هەر ئەوەندە بێت کە شێ بۆ قەڵەمەکان و ڕەگە تازە دروستبووەکان دروست بکات.


ئامادەکردنی:

دەوەن سەردار حەمە عەلی
ئەندازیاری کشتوکاڵ


بڵاوی بکەرەوە لە:

دەوەن سەردار

ئەندازیاری کشتوکاڵ

بۆچوون: