تکایە ! هەر بەڕێز و ماڵپەرو پەیجێك ئەم بابەتە وەردەگرێت با ئاماژە بدات بە ناوی ئێمە وەک سەرچاوەی یەکەمی بابەتەکە ، چونکە پێچەوانەی ئەم کارە هیچ ئازایەتی نییە !
مەبەستی بنەڕەتی لەبەرهەمهێنان و پەروەردەکردنی ڕووەکە بەرسێبەرەکان بەکارهێنانیانە لە ڕازاندنەوەی لێکوەشاندنەوە لە ناو خانووەکان دا جا یا لە ناو ژوورەکان وە یا لەناو هۆڵەکاندا دادەنرێت لەبەر جوانی گەڵاو گوڵەکانیان و هەندێ جاریش لەنێو هۆڵەکانی لێکچەر و کۆبوونەوەکانیش دادەنرێت.

بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە چەند خاڵێکی بنچینەیی ڕەچاوبکرێت ، کە لە خوارەوە کورتکراوەتەوە:
١- دانەنانی ڕووەکەکانی بەرسێبەر لەبەر تەوژمی با لەناو ژوورەکان دا.
٢- دانەنانی ڕووەکەکانی بەرسێبەر لەبەر تیشکی خۆری ڕاستەوخۆ.
٣- ئاونەدانی ڕۆژانەی ڕووەکەکانی بەرسێبەرتا نەبێتە هۆی بۆگەنکردنی ڕەگی ڕووەکەکان.
٤- پێویستە ڕووناکی تەواو و هەوا گۆڕکێیەکی باش لەناو ژوورەکان دا دابینکرێت.
٥- پێویستە هەفتانە جارێک یان دوو جار پرۆسەی ئاودان بە پێی بار و زڕووف و پلەی گەرمی ژوورەکە ئەنجام بدرێت.
٦- پێویستە ڕووەکەکانی بەرسێبەر پاکبکرێنەوە بە تایبەتی گەڵاکانیان تا پارێزگاری لە جوانییەکانیان بکرێت ، ئەم کارەش بە پارچە ئیسفنجێکی نەرمی شێدار هەفتەی دوو جار ئەنجام دەدرێت.
٧- پێویستە ڕووەکە بەرسێبەرەکان هەفتەی سێ جار ئاو ڕشێن بکرێن گەر پلەی گەرمی ژوورەکە لە ٢٠ پلەی سەدی بەرزتر بوو ئەم پرۆسەیەش بەزۆری لە وەرزی هاوین دا ئەنجام دەدرێت.
٨- دانەنانی ڕووەکەکان لە سووچ و شوێنە تاریکەکانی ژوورەکان.
٩- پێویستە هەرسێ هەفتە جارێک ڕووەکەکان پەین بکرێن لە وەرزی هاوین دا ، بەڵام لە وەرزی زستان دا پرۆسەی پەینکردن کەمدەکرێتەوە.
١٠- پێویستە ڕۆژانە هەوای ژوورەکە بگۆڕدرێ بە تایبەتی لە بەیانی و ئێوارانی هاوینان.
١١- پێویستە پلەی گەرمی ژوورەکە لە ١٥ – ٢٥ پلەی سەدی تێنەپەڕێت لە وەرزی هاوین دا ، زستانانیش لە ١٢-١٨ پلەی سەدی تێنەپەڕێت تا بتواندرێ ڕووەکەکان لە مردن و تێکچوون پارێزگاری بکرێت.
١٢- دانەنانی ڕووەکەکان زستانان لە نزیک سەرچاوەکانی گەرمی وەکو سۆپا لەناو ژوورەکان دا و لە هاوینش دا دوور بخرێتەوە لەسەرچاوەکانی فێنککەرەوە و هەواخۆشکەرەوە و سپلێت و ..... هتد.

سەرچاوە:
بەرهەمهێنان و پەروەردەکردنی ڕووەکەکانی بەرسێبەر
دکتۆر تاهیر نەجم ڕەسول بەیتوشی
پرۆفیسۆری یاریدەدەر 

دووبارە نووسینەوە:
دەوەن سەردار حەمە عەلی


بڵاوی بکەرەوە لە:

دەوەن سەردار

ئەندازیاری کشتوکاڵ

بۆچوون: