شیڤیلاریا



ناوی زانستی: Schefflera
ناوی ئینگلیزی: Dwarf Umbrella Tree
بۆ ئەوەی ئەم ڕووەکەت بە باشترین شێوە گەشە بکات ئەوا دوو هەنگاوی گرنگ هەیە کە پێویستە ڕەچاو بکرێن:
١- ڕووناکی گونجاو:
شیڤیلاریا یەکێکە لەو ڕووەکانەی کە پێویستی بە ڕووناکی مامناوەند هەیە ، ئەمەش مەبەست لەوەیە کە پێویستی بە ڕووناکی زۆر هەیە بەڵام ناڕاستەوخۆ. وە یەکێک لەو کێشە باوانەی کە تووشی سیڤیلاریا دەبێت بریتییە لە زەردبوون و لوولخواردنی گەڵاکانی ، ئەمەش بەهۆی ئەوەوەیە کە ڕووناکی کەم لێی دەدات!.
بۆیە دڵنیا بە لەوەی کە شیڤیلاریاکەت لە شوێنێکی باش دا ڕوواندووە کە ڕووناکی باشی هەبێت بەڵام ئەگەر ڕووەکەکەت خستە بەر ڕووناکی ڕاستەوخۆی خۆر ئەوا گەڵاکانی دەسوتێنێت.
٢- ئاودان:
دڵنیابە لەوەی کە ڕووەکەکە ئاودانی باشە چوونکە ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی کە گەشەیەکی باشی هەبێت. بۆ ئاودانی باشیش ، چاوەڕێ بکە هەتاکو گڵی ئینجانەکە وشک دەبێتەوە پاشان ئاودانی بۆ بکە بۆ ئەوەی گڵەکەی بەباشی ئاوهەڵمژێت.
هەندێک کەس زۆر ئاوی شیڤیلاریا دەبێت کە ئەمەش دەبێتە هۆی لەناوچوونی ڕووەکەکە. وەرینی گەڵای زەرد لە ڕووەکەکە بەڵگەی ئەوەیە کە زۆر ئاو دراوە.
هەروەها هەنگاوی گرنگتر :
١- هەڵپاچین:
ڕووەکی شیڤیلاریا پێویستی بە هەڵپاچین هەیە بۆ ئەوەی گەشەیەکی باشی هەبێت ، بە تایبەتی ئەگەر چڕ و پڕ بێت ئەو کات پێویستە هەڵپاچرێت بۆ ئەوەی ڕووناکی پێویست بیدات لە هەموو ڕووەکەکە. هەڵپاچینیش بەشێوەیەکی سادە دەبێت و ئەو چڵ و پۆپ و گەڵایانە لێ دەکرێنەوە کە گەشەیان تەواو نییە و بە دڵمان نین.
٢- پەینکردن:
شیڤیلاریا زۆر پێویستی بە پەینکردن نییە ، بەڵام ئەگەر پێویستی کرد ئەوا ساڵی یەک جار پەین دەکرێت لە جۆری باش.
شیڤیلاریا زیان بەخشە بۆ مرۆڤ و ئاژەڵان ئەگەر گەڵاکەی بجوێرێت و بخورێت ! بەڵام زۆرجار کوشندە نییە بەڵکو دەبێت هۆی سوتاندنەوە و ئاوسانی قورگ و بە گران قوت دان ، هەروەها لە هەندێک حاڵەتیش دا هەناسەدانی توند.




ئامادەکردنی:

ئەندازیاری کشتوکاڵ
دەوەن سەردار حەمە عەلی


بڵاوی بکەرەوە لە:

دەوەن سەردار

ئەندازیاری کشتوکاڵ

بۆچوون: