الفستق الحلبی
Pistacia vera

درەختێکی هەمیشە سەوزی بەتەمەنە . بەرزیەکەی دەگاتە نزیکەی ٤ مەتر، جوت ماڵەیە واتە نێرو مێیەی درەختەکە جیاوازە. هەربۆیەش پێویستە ئەو کەسانەی باخی بستە دروست ئەکەن لە هەردو جنسەکە درەخت بروێنن.
نیشتیمانی سەرەکی بستە ناوچەی حەلەبی رۆژئاوای کوردستانە لەوێوە بلاوبۆتەوە بۆ وڵاتانی جیهان. مێژوی رواندنی بستە دەگەرێتەوە بۆ ٣٥٠٠ ساڵ بەر لە ئێستا، کە لە دێی ( عین التینە) نزیک دیمەشق درەختی بەتەمنی لێیە کە تەمەنی نزیکەی ١٨٠٠ ساڵ دەبێت تا ئێستاش توانای بەرگرتنی هەیە.
درەختی بستە بە تۆو بە پێوەن(متربە) زۆر دەکرێت ، بەڵام ئەگەر بە تۆو بکرێت تا دوای ٥-٧ ساڵ بەر ناگرێت. وە جیاکردنەوەی رەگەزی مێی درەختەکە لە رەگەزی نێر کارێکی ئێجگار قورسە چونکە ئەوەی جیاوازی نێوانیانە سروشت و شێوەی گوڵەکانیەتی . وە زۆرکردنی بە پێوەن (متربە) بە هەمان شێوە کارێکی قورسە کە رێژەی سەرکەوتویی کەمتر ٣٠% . 
ئەو بەشەی کە بەکار ئەهێنرێت لە بستەدا بەرەکەیەتی کە سودێکی ئێجگار زۆری هەیە کە دەوڵەمەندە بە پێکهاتەی خۆراکی تەندروست کە سودبەخشە بۆ لەشی مرۆڤ . وە سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندی وزەیە کە لە هەر ١٠٠ گم ٥٥٧ یەکەی گەرمی ئەبەخشێت،وە ڕێژەیەکی زۆر ترشە چەوریە تاکەکانی تێدایە وەکو ترشی ئۆلیک ، کە یارمەتی دەرە بۆ نزمکردنەوەی ڕێژەی کۆلیسترۆل لە لەشدا، وە چەندین مادەی دژە ئۆکسانی وەکو کارۆتین و ڤیتامین E و ئاوێتەی پۆلفینۆلیک، کە ئەمانە دەوریان هەیە لە لابردنی ئەو مادە ژەهراویانەی کە لە لەشدا نیشتون. بەمەش مرۆڤ دەپارێزێت لە توش بون بە نەخۆشی شێرپەنجە.
هەروەها چەندین پێهاتەی ڤیتامینی گرنگی تێدایە وەکو ڕیبۆفلاڤین.نیاسین، پایمین، ڤیتامین B6 . وە دەوڵەمەندە بە کانزاکانی وەکو مەنگەنیز، پۆتاسێۆم، کالیسیۆم، ئاسن،
وە لە دروستکردنی زەیت و ئایسکرێم و بابەتەکانی جوانکاری و چەرەزات و شیرنەمەنیدا دا بەکار دێت.


بە هیوام سودی هەبێت
سۆران ابراهیم

بڵاوی بکەرەوە لە:

دەوەن سەردار

ئەندازیاری کشتوکاڵ

بۆچوون: