دڕکی مەسیح  ، تاجی دڕکاویی






ناوی زانستی :- Euphorbia milii
شانشین:-  Plantae
بەش:- Magnoliophyta
پۆل:- Magnoliopsida
پلە:- Malpighiales
خێزان:- Euphorbiaceae
ڕەگەز:- Euphorbia
جۆرەکانی :- E. milii


ناوی ئینگلیزی :- (Crown-of-thorns or Christ Plant)
ناوی کوردی :- (دڕکی مەسیح یان تاجی دڕکاویی)
ناوی عەرەبی :- (شوکە المسیح)
پێناسەیەکی ڕووەکەکە:-
ڕووەکێکی تەختەییە، وە هەندێک جۆری نیمچە گۆشتی(ئاودار) ە، ناوی جۆرەکانی لە ناوی بارۆن (Baron Milius) ەوە هاتووە وەک یادگارییەک بۆ ئەو کەسە، کە فەرمان ڕەوای هەرێمی (Réunion) بووە ، کە ئەو کەسایەتییە جۆرەکانی ڕووەکەکەی لە ساڵی ١٨٢١ دا لە فەڕەنسا  ناساندووە و پیشانی داوە.وە گومانی ئەوە هەیە کە لە سەردەمە کۆنەکانەوە ئەم جۆرە ڕووەکە هاتبێتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ، وە ناوی (دڕکی مەسیح یان تاجی دڕکاویی) لە ئەفسانەی تاجی دڕکاوی پێغەمبەر عیسا وە هاتووە کە وەختی خۆی لەسەری کردووە.
تایبەتمەندێتی ڕووەکەکە:-
ڕووەکێکی ئاودارە بە شێوەی دەوەن (shrub) گەورە دەبێت ، تا بەرزی(١،٨م – ٢م) . لەگەڵ بوونی قەدێکی ڕاوەستاوی دڕکاوی ، کە دڕکەکان باریکەڵەن و درێژیان دەگاتە (٣سم) ،کە هەندێک جار یارمەتی دەدات بۆ خۆ هەڵواسین بە ڕووەکی تردا. گەڵاکانی بە زۆری لەسەر بەشە تازە گەشەکردووەکانی ڕووەکەکەدا دروست دەبێت وە بەرەو بەشەکانی سەرەوەی ئەو بەشە تازانە، وە درێژی گەڵاکان دەگاتە (٣،٥سم)وە پانیشیان دەگاتە (١،٥سم).
گوڵەکانی ئەم جۆرە ڕووەکە بچووکن، وە بەهۆی لاسکێکەوە درێژبۆتەوە و وە پێکدێت لە جووتێک لە گەڵای بچووکی شێوە پەڕەی گووڵ،کە ڕەنگی سوور،سپی ،زەرد ، پەمەیی هەیە وە پانی ئەم جۆرە گەڵای شێوە پەڕەگوڵیانە نزیکەی (١٢مم)دەبێت،هەروەها ئاوگی ڕووەکەکە تا ڕادەیەک ژەهراوییە. 
وات فریک لە هەرێمی فیتسانلۆک لە وڵاتی تایلاند بە ماڵی سەرەکی درێژترین  ڕووەکی (دڕکی مەسیح) دادەنرێت.

جۆرەکانی:-
ئەم جۆرە ڕووەکە زۆر جۆری جیاوازی هەیە ، وە زۆرێک لە جۆرەکانی لەلایەن کەسانی پسپۆڕەوە دۆزراونەتەوە و ناسێندراون و پێناسەیان کراوە:-
Euphorbia milii var. bevilaniensis (Croizat) Ursch & Leandri 1955
Euphorbia milii var. hislopii (N.E.Br.) Ursch & Leandri 1955 (syn. E. hislopii)
Euphorbia milii var. imperatae (Leandri) Ursch & Leandri 1955
Euphorbia milii var. longifolia Rauh 1967
Euphorbia milii var. milii
Euphorbia milii var. roseana Marn.-Lap. 1962
Euphorbia milii var. splendens (Bojer ex Hook.) Ursch & Leandri 1955
Euphorbia milii var. tananarivae (Leandri) Ursch & Leandri 1955
Euphorbia milii var. tenuispina Rauh & Razaf. 1991
Euphorbia milii var. tulearensis Ursch & Leandri 1955
Euphorbia milii var. vulcanii (Leandri) Ursch & Leandri 1955


ئامادەکردنی:
ئەندازیاری کشتوکاڵی
دەوەن سەردار حەمە عەلی

بڵاوی بکەرەوە لە:

دەوەن سەردار

ئەندازیاری کشتوکاڵ

بۆچوون: