گاردینیا
ناوی ئینگلیزی:- Gardenia
ڕووەکێکی دەوەنی هەمیشەسەوزی تەمەن درێژە ،لە بەر جوانی گەڵا و گوڵەکانی لە ماڵان و باخچە سێبەرەکاندا دەڕوێنرێت.
گەڵاکانی ڕەنگیان سەوزێکی تێر و بریقە دارن ، گوڵەکانی ڕەنگیان سپیەکی شیریە بۆنێکی خۆشی هەیە.
پێداویستی :-
ڕوناکی: گاردینیا پێویستی بە ڕوناکی زۆر هەیە بەمەرجێک هەتاوی ڕاستەوخۆ لێی نەدات.
خاک: پێویستی بە خۆڵێکی تێکەڵی دەوڵەمەند بەکانزاکانە بەمەرجێک PH ی کەمتر بێت لە ٧، واتە ترش بێت
ئاو: پێویستە خۆڵی ئینجانەکە بەردەوام شێدار بێت واتە نە ئاوی زۆر بێت نە ئاوی کەم بێت،چونکە ڕەگی گاردینیا زۆر هەستیارە.
پەینکردن: ١٥ ڕۆژ جارێک پێویستی بە سەمادی NPK شلە هەروەها پێویستی بە توخمی ئاسن هەیە بۆ ترشکردنی خۆڵەکە.
تێبینی: پێش کرێنی گوڵی گاردینیا پێویستە دڵنیا بیت لەوەی کە موتوربە کراوە و ڕەگەکەی نەخۆش نیە بە نیماتۆدا .
ئامادەکردنی:-
زرنگ جبار
بۆچوون: