هه‌موومان شتێکی که‌م ، سه‌باره‌ت به خورما و که‌ڵکه‌کانی ده‌زانین ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێره‌دا ، زۆر گرنگه و پێویسته ئاماژه‌ی پێ بکه‌ین ، ئه‌وه‌یه : تا ئێسته کێ ده‌زانێ ، خورما میکرۆب ناگوێزێته‌وه؟!
ئه‌و مێرووه‌ی (سوس) له نێو خورمادا (خورمای کۆن) هه‌یه ، ئه‌میبیا قووت ده‌دا و میکرۆب له‌نێو ده‌با ، ئه‌و جۆره ئه‌میبیا و میکرۆبانه‌ی تووشی مرۆ ده‌بن . جگه له ئه‌وه‌ش ، ئایا ده‌زانی:
* ئه‌و که‌سانه‌ی ڕۆژانه خورما ده‌خۆن ، جنۆکه لێیان نزیک ناکه‌وێته‌وه؟!
* بۆ ئه‌وانه‌ی گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی ئاسمان ده‌که‌ن ، باشترین خۆراک و ده‌رمان خورمایه ، له ڕووی ته‌ندروستیشه‌وه زۆر له ( کاڤیار) باشتره؟!
* ڕیشاڵی دار خورما ، به باشترین خاوێنکه‌ره‌وه‌ی جه‌سته‌ی مرۆ داده‌نرێ و له نه‌خۆشیی پێست ده‌یپارێزێ ؟!
* گه‌ر خورما بکوڵێنرێ و وه‌ک چا بخورێته‌وه ، دڵی خه‌مداران خۆش ده‌کا؟!
* خورمای (مه‌دینه)ی منه‌وه‌ره ، (60) جۆر پتری هه‌یه و له جیهانیش دا ، به باشترین خورما داده‌نرێ؟!
* جۆری خورمای به‌رنی مه‌دینه : (Barni Al Madina) ، بۆ لاوان وه‌ک ئه‌کسیری ژیان وایه ، نهێنییه‌کی گه‌وره‌ی تێدا هه‌یه ، گلانده‌کانیان چالاک ده‌کا و مێسکیان به‌هێز ده‌کا؟!
* هه‌ر (100) گم خورما ، (318) کیلۆ که‌لۆری گه‌رمیی تێدا هه‌یه و به‌رانبه‌ر به (315) کیلۆ که‌لۆری گه‌رمیی ، له هه‌ر (100) گم هه‌نگوین دا ده‌وه‌ستێ . هه‌ر یه‌ک ده‌نک خورماش ، هێنده کیلۆکه‌لۆری گه‌رمیی به جه‌سته‌ی مرۆ ده‌به‌خشێ ، به‌شی کارکردن و ماندووبوونی یه‌ک ڕۆژی ته‌واو ده‌کا؟!
* باشترین خۆراک ، جه‌نگاوه‌ره‌کان له گۆڕه‌پانی جه‌نگ دا ده‌یخۆن ، خورمایه . چوونکه که‌لۆری گه‌رمییان ده‌داتێ ، به‌هێزیانده‌کا و گلاندی (که‌زریی) یه‌یان چالاک ده‌کا ، به شێوه‌یک وایان لێ ده‌کات ، پاڵاوانێکی ئازابن ، له مه‌رگ نه‌ترسن ، ڕانه‌که‌ن و گۆڕه‌پانی جه‌نگه‌که‌ش به جێ نه‌هێڵن؟!
* جۆره دارخورمایه‌ک هه‌یه ، هه‌ر که خاوه‌نه‌که‌ی مرد، ئه‌ویش ووشکده‌بێ و ده‌مرێ؟!
چیرۆکێکی پڕ له سه‌یروسه‌مه‌ره!
له کۆن دا نه‌ریتی ئیمپراتۆریای (چین) وابووه ، گه‌ر که‌سێکیان له داربدایه ، جۆره خۆراکێکیان بۆ ده‌سنیشان ده‌کرد و ده‌بووایه ، تا ده‌مرد ، سی ژه‌مه بیخواردایه . ئه‌و که‌سه ماوه‌ی (6) مانگ ، به ئه‌و شێوه‌یه ده‌مایه‌وه ، پتر بڕی نه‌ده‌کرد و پاشان ده‌مرد ! چونکه گه‌ر مرۆ ، هه‌موو ژیانی خۆی ، یه‌ک جۆر خۆراکی دیاریکراوی خوارد ، زوو ده‌مرێ . به‌ڵام ، گه‌ر خۆراکی جۆراوجۆری خوارد ، جه‌سته‌ی گه‌شه ده‌کا و به‌کارده‌بێ!
لێره‌دا گرنگ ئه‌وه‌یه : کاتێ له (چین) ، فه‌رمانی له سێداره‌دانیان بۆ پێاوێ ده‌رکرد ، ئه‌و پیاوه‌ش خورمای هه‌ڵبژارد و سێ ژه‌مه ده‌یخوارد . به‌ڵام دوای (6) مانگه‌که ، هه‌ر زیندوو بوو . له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌بووایه بمردایه ، (6) مانگی دیکه‌یان بۆ نویکرده‌وه و گوتیان : بزانین ، ئه‌م جاره چی ڕوو ده‌دا ؟! ئه‌ویش هه‌ر له‌سه‌ر خورما خواردنی خۆی به‌رده‌وامبوو ، تا ماوه‌که ته‌واوبوو ، ئه‌م جاره‌ش هه‌ر نه‌مرد . جارێ سێیه‌میش ، (6) مناگی دیکه‌یان بۆ تازه‌کرده‌وه و هه‌ر نه‌مرد ، گوتیان : ئه‌م پیاوه بۆیه نامرێ ، چونکه جادووگه‌ره ، دیاره شتێ ده‌خوا و نهێنییه‌کی تێدایه !
دوایی بۆیان ده‌رکه‌وت ، جادووگه‌ر نییه ، به‌ڵکوو خورماکه ، هه‌موو جۆره ڤیتامینێکی تێدا هه‌یه و که‌لۆری گه‌رمیشی ده‌داتێ ، که جه‌سته‌ی پێویستی پێی هه‌یه ، له‌به‌رئه‌وه ، له پیاوه‌که خۆش بوون و له داریان نه‌دا ، چونکه به هۆی ئه‌وه‌وه ، هه‌ستیان به ئه‌و نهێنییه گه‌وره‌یه کرد ، که له خورمادا هه‌یه !
ڕه‌نگه ، ئه‌مه ته‌نیا هه‌ر ئه‌فسانه بێ ، به‌ڵام نێوه‌ڕۆکی ئه‌م چیرۆکه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ ، که خورما خۆراکێکی زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده ، هه‌موو جۆره ڤیتامینێکی تێدا هه‌یه ، که جه‌سته‌ی مرۆ پێویستی پێی هه‌یه و نابێ ده‌سبه‌رداری بێ !
ئاماده‌کردنی :-
دوکتۆر حوسێن موحه‌ممه‌د عه‌زیز
سه‌رچاوه: گۆڤاری چه‌رمۆ
ژماره 22 ی به‌هاری 2013
بۆچوون: