کاریگەری کەمی ئاو و زۆری ئاو لەسەر ڕووەکەکانی بەرسێبەر

تکایە ! هەر بەڕێز و ماڵپەرو پەیجێك ئەم بابەتە وەردەگرێت با ئاماژە بدات بە ناوی ئێمە وەک سەرچاوەی یەکەمی بابەتەکە ، چونکە پێچەوانەی ئەم کارە هیچ ئازایەتی نییە
بەشی یەکەم:
نەخۆشیەکانی ڕووەکەکانی بەرسێبەر
یەکەم: نەخۆشییە فسیۆلۆجییەکان:
ڕووەکەکانی بەر سێبەر تووشی ئەم نەخۆشییە فیسیۆلۆجیانەی خوارەوە دەبن:

١- کەمی ئاو:
هەندێک لە ڕوەکە بەرسێبەرەکان هەستیارن بۆ کەمی ئاو کە دەبێتە هۆی سیس بوونی گەڵاکانی وە زەرد هەڵگەڕانیان هەروەک لە ڕووەکی  Cyclamen – Pelagonium – Chlorophytom – Azalea
وە لەم بارەیەوە دەبێت چاودێری تەواو بکرێت لەبەر ئەوەی پلەی گەرمی بەرز دەبێتەوە بە هۆی کەمی ئاو بۆ ئەو ڕووەکە لەبەرئەوە دەبێت ئاودانی بەردەوام بکرێت و لە کاتی پێویست.
٢- زۆری ئاودان:
زیادبوونی ئاو کار دەکاتە سەر هەندێک لە ڕووەکە بەرسێبەرەکان وە دەبێتە هۆی گەنینی ڕەگ و مردنی ڕووەکەکە ، وە ئەو دیاردەیەش لەسەر ڕووەکە بەرسێبەرەکان دەبێت کە پەروەردە دەکرێن لەناو خانوو بەمەبەستی ڕێک کردن وە بەدیاردەکەوێت بەخێوکەرەکە چاودێری تەواوی ڕووەکەکە بکات کە هەڵدەستێ بە پەروەردەکردنی لەناو ماڵەکان وە زۆربەی ئەو ڕووەکانەی کە کارتێکراون بەزۆری ئاو تووشی تێک چوونی ڕەگ و مردنی دەبن بریتین لە Aspienium – Peperomia – Sansereria

سەرچاوە:
بەرهەمهێنان و پەروەردەکردنی ڕووەکەکانی بەرسێبەر
دکتۆر تاهیر نەجم ڕەسول بەیتوشی/ پرۆفیسۆری یاریدەدەر

بڵاوی بکەرەوە لە:

دەوەن سەردار

ئەندازیاری کشتوکاڵ

بۆچوون: