نەخۆشی بەچە گەنینی ئەمریکی American Foulbrood هەنگ
هەندێک نەخۆشی ودەرد هەیە تووشی بەچە دەبێت تووشی هەنگی پێگەیشتوو نابێت..بەڵکو هەنگی گەورە هۆیەکە بۆ گواستنەوەی 

١- نەخۆشیەکانی بەچە ، ٲمراض الحضنة:

نەخۆشی بەچە گەنینی ئەمریکی American Foulbrood
بە ترسناکترین نەخۆشی هەنگ دادەنرێت چونکە زۆر بە خێرایی بڵاودەبێتەوە لە جیهاندا کەدەبێتە هۆی لەۆاوبردنی هەنگ لەماوەیەکی زۆر کەمدا و هۆکارەکەی بەکتریایە کەپێی دەوترێت بەکتریای Bacillus larvae کە سپۆر درووست دەکات و سپۆرەکانی بۆ ماوەیەکی زۆر دەژی بەرگەی پلەی گەرمی بەرز دەگرن .مادەی پاکژ کەرەوە کاری تێ ناکات ..ئەم بەکتریایە لەناولەشی کرمۆکەکان بە ڕێگەی سپۆر زۆر دەبن لەوکاتەی کرمۆکەکان دەست دەکەن بەدرووست کردنی قۆزاخە.مردنی کرمۆکەکان هەتا ڕۆژی هەشتەم بەردەوام دەبێت لەتەمەنی کرمۆکە ولەو کاتەش شەکر لەلەشی کرمۆکەکان نامێنێت ، ئەم نەخۆشیە توشی هەنگی پێگەشتو و نابێت .بەڵام هۆی گواستنەوەی بەکتریاکەیە بۆ کرمۆکەکان .

نیشانەکانی نەخۆشیەکە: 
۱- ئەم نەخۆشیە توشی کرمۆکە دەبێت کە تەمەنی (1-۲)ڕۆژە . لەناو هەناوی کرمۆکەکان دەژی و زۆر دەبێت. 
۲- بوونی کونی ناڕێک لەداپۆشەری مێوی چاوەکانی خانەکانی کرمۆکەکان.
۳- گۆڕانی رەنگی کرمۆکەکە دادەنرێت بەباشترین ڕواڵەتی تووشبوون کەڕەنگی کرمۆکەی مردوو لەسپییەوە دەگۆڕێت بۆ قاوەییەکی تێر وەدەکەونە بنکی چاوە کانەوە. 
٤- شێوەی کرمۆکە دەگۆڕێت دەست دەکات بە شیبوونەوە .بە شێوەی مادەیەکی مڵی لینج دەردەکەوێت کەبە بنکی چاوەکانەوە دەنوسێن.پاشان وشک دەبێتەوەو پاشماوەی کرمۆکەکە بە شێوەی پێکهاتویەکی ووشهەڵاتوو دەمێنێتەوە  کەزۆر بە توندی بەدیواری بنی چاوەکانەوە دەنووسێن .
٥- کرمۆکەکان بۆگەن دەکەن و بۆنێکی ناخۆش پەیدا دەکەن کەلەبۆنی ماسی بۆگەن کردوو دەچێت. 
٦- لەگرنگترین نیشانەکانی مردنی کرمۆکە لەکاتی دەرهێنانی کرمۆکە لەش شی بوەوە بەهۆی دارێکی شقارتە لەچاوەکاندا پاش مردنی کرمۆکەکان بەسێ هەفتە ئەوالەشی کرمۆکەکان بەدارە کەوە دەنوسێت.لەکاتی دەرهێنانی دا بە شێوەی دەزوولەیەکی لاستیکی قاوەی بەدارەکەوە دەنوسێت .بەم قۆناغە دەگوترێ قۆناغی لاستیکی. 
نەخۆشی بەچە گەنینی ئەمریکی American Foulbrood هەنگ
ڕێگاکانی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەکە: 
۱- لەڕێگەی خۆراک پێدانی ئیشکەرەکان بەبەچکەکان لەناو چاوە شەش پاڵوەکان .
۲- لەکاتی دزیکردنی هەنگەکان لەشانەیەکەوە دەگویزرێتەوە بۆ شانەیەکی تر .
۳- لەڕێگەی شخلە دەرکردن. 
٤- هەنگی وێڵ. 
٥- بەکار هێنانی هەنگوینی پیس ئامێری پیس. 

بەرگری نەخۆشیەکە و چارە سەری: 
۱- تێکدان و سوتاندنی شانەکان هەنگە توش بووەکان خستنە بن خۆڵ.
 ۲- چارەسەری کیمیاوی  بەکارهێنانی ئۆکسی تتراسایکلین یان تیرامایسین بەڕێژەی ۲٥۰ملغ/گاڵۆن  لەگیراوەی شەکر (۱شەکر +۲ئاو) بۆپاراستنی هەنگەکان لەنەخۆشیەکە وبڵاوبوونەوەی.

ئامادەکردنی :
گوڵستان ئەسکەندەر
پسپۆڕی پاراستنی ڕووەک

بڵاوی بکەرەوە لە:

دەوەن سەردار

ئەندازیاری کشتوکاڵ

بۆچوون: