فلۆکس , اللهیب او الفلوکس
ناوى کوردى: فلۆکس
ناوى عەرەبى: اللهیب او الفلوکس
ناوى ئینگلیزى: Phlox
ناوى زانستى: Phlox drummondii
ناوى خێزان: Polemoniaceae

ئەم ڕووەکە یەکێکە لە ڕووەکە وەرزیە زستانیەکان کە (٦٠ - ٧٠) سم بەرز دەبێتەوە، ئارەزووى خاکێکى دەوڵەمەندە کە ئاوى تیا کۆنەبێتەوە، نیشتمانى سەرەکى ئەمەریکاى باکورە (کەنەدا، ئەمەریکا، مەکسیک) لە تەکساس بەشێوەى بەڕى(خۆڕسک) زۆرە و (٦٥) جۆرى هەیە. ڕەنگەکانى جیاوازە وەنەوشەیى و پرتەقاڵى و سپى و پەمەیى کاڵ و قاوەیى وە سوور.

لەهەندێ شوێن پێی دەڵێن گوڵى بەهارە ئەم ڕووەکە بە تۆو زیاد دەکات وە پێویستى بە ئاوى کەمە.
لەڕووى پەینکردنەوە واباشە پەین بکرێت گەر خاکەکەى دەوڵەمەند نەبێت. هەروەها ڕۆژانە پێویستى بە (٤) کاتژمێر لە تیشکى خۆر هەیە. وە هەندێک جۆرى پێویستى بەڕاگرێک هەیە تاوەکوو بەشێوەیەکى شاوڵى بوەستێت و نەکەوێتە سەر زەوى.



ئامادەکردنی:

شاڵاو عبدالرحمن

بڵاوی بکەرەوە لە:

دەوەن سەردار

ئەندازیاری کشتوکاڵ

بۆچوون: