درەختی کرەیپ مێرتڵ  Crepe Myrtle



درەختی کرەیپ مێرتڵ  Crepe Myrtle – داری قاوەی جوانی دەبێتە هۆی زیادکردنی ئاستی بژێوی جوتیارانی چین!
وڵاتی چین بە هۆی ئەوەی ژمارەی دانیشتوانی زیاترە لە ١،٢ ملیار کەس. کە بە چڕترین وڵاتی جیهان دادەنرێت لە ڕووی ژمارەی دانیشتوانەوە .. لەبەر ئەمەش وڵاتی چین گرنگی بە ئابووری وڵاتەکەی دەدات بە جۆرێک کە هەموو کەرتەکانی وڵاتی بوژاندۆتەوە.

یەکێک لەو شتانەی کە جوتیارانی ئەو وڵاتەی بەخۆیەوە سەرقاڵ کردووە ، کشتوکاڵکردن و بەخێوکردنی درەختی کرەیپ مێرتڵە (Crepe Myrtle) -  درەختی قاوەی جوانی ، بە تایبەتی جوتیارانی پارێزگای جینانی سەر بە ناوچەی جیانگشی (Jinan، China)لە ناوەڕاستی چین گرنگیان داوە بەم بوارە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ژیانیان ، هەروەها کشتوکاڵ کردن و بەخێوکردنی درەخت و گوڵی جۆراوجۆری تر و نەمام و گوڵی خۆماڵی . کە ڕووبەری چێندراو بەشەتڵ و گوڵ نزیکەی ٦٧٠٠ هێکتارە ! و ڕووبەری چیندراو بە درەختی کرەیب مێرتڵ نزیکی ٧٣٧ هێکتار زەوییە ! . وە کشتوکاڵ کردنی ئەم جۆرە درەختە تەنها گرنگی نییە بۆ زیادکردنی ئاستی بژێوی خەڵکی ئەم شارە بەڵکو بەشداریش دەکات لە پێشخستنی کەرتی گەشتیاری ئەو ناوچەیە.


درەختی کرەیپ مێرتڵ  Crepe Myrtle

درەختی کرەیپ مێرتڵ  Crepe Myrtle







ئامادەکردنی:


ئەندازیاری کشتوکاڵی
دەوەن سەردار حەمە عەلی


بڵاوی بکەرەوە لە:

دەوەن سەردار

ئەندازیاری کشتوکاڵ

بۆچوون: