پەلەوەری کاسواری,Cassowary،طائر الکاسواري


ناوی عەرەبی (شبنم) یاخود (طائر الکاسواري)
ناوی ئینگلیزی (Cassowary) 


ئەم پەلەوەرە سەرڕای جوانییەکەی بە ترسناکترین پەلەوەر دادەنرێت لە نێو پەلەوەرەکانی تری سەر زەوی !! بەو پلەیەی کە ناوی لە پەرتووکی گینس بۆ ژمارە پێوانەییەکان دا تۆمار کراوە بە ترسناکترین و دڕەندەترین پەلەوەری سەر زەوی !!

نیشتیمانی سەرەکی ئەم پەلەوەرە دارستانە چڕە ئیستیواییەکانی غینیای نوێ و ئوستورالیا یە . لەگەڵ ئەوەی کە ئەم پەلەوەرە توانای فڕینی نییە ! ، بە سێهەم درێژترین و دووەم قورسترین پەلەوەر دادەنرێت لە جیهان دا ، وە بۆ خواردنیشی پشت دەبەستێت بە ڕووەکەکان و میوەکان.

وە ناوبانگبوونی ئەم پەلەوەرەش دەگەڕێتەوە بۆ ساتەکانی شەڕ و جەنگی بەرپابوو لە جەنگی جیهانی دووەم لە غینیای نوێ ، بەو پێیەی ئەم پەلەوەرە چەندین سەرباز و خەڵکی بریندار کردووە و کوشتونی!!
لە پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵی پەلاماردنی ئەم پەلەوەرە ، سەربازەکان ئاگادارکراونەتەوە کە نزیکی نەکەون و تووشیان نەبێت بە توشیەوە!!

ئەم پەلەوەرە ئەگەر ئیفتیزازی نەکرێت و بێزار نەکرێت سروشتێکی شەرمنی هەیە !! بەڵام هەڵسوکەوتی هێرش بردن پەیڕەو دەکات لە جیاتی هەڵهاتن و دوورکەتنەوە لە کاتێک دا کە هەست بکات بە مەترسی بە هەرشێوەیەک بێت لە شێوەکان.
کە لە توانای دا هەیە لێدانی گورجبڕ و خێرا بەکاربهێنێت بە جۆرێک کە تێبینی جوڵەکانی ناکرێت!! وە زۆر شەڕەنگێزە لەو کاتەی خوانەخواستە لە لایەن مرۆڤێکەوە ئیفتیزاز بکرێت و بێزار بکرێت .
وە لێدانەکانیشی بە شکاندنی ئێسکەکان بەناوبانگە کە بە هۆی دەنوک و کەلە سەرە بەهێزەکەیەوە ئەنجامی دەدات !! یاخود بە هۆی چڕنوکەکانیەوە کە نینۆکی تیژیان هەیە.
ئەوەی ماوەتەوە بوترێت ئەوەیە کە مەگەر بەس ئەم پەلەوەرە بتوانێت ئازادی خۆی دەستەبەر بکات و نەهێڵێت دەستەمۆی مرۆڤ بێت ، چونکە زۆر کاریکی گرانە کە .


پەلەوەری کاسواری,Cassowary،طائر الکاسواري

پەلەوەری کاسواری,Cassowary،طائر الکاسواري








ئامادەکردنی :

ئەندازیاری کشتوکاڵی
دەوەن سەردار حەمە عەلی









بڵاوی بکەرەوە لە:

دەوەن سەردار

ئەندازیاری کشتوکاڵ

بۆچوون: