Melia Azedarach دار تەسبیح ( ژەهرە ماسی – سبحبح )



ناوی زانستی : Melia Azedarach
دارێکی قەبارە مام ناوەندییە ، لە سەرەتای تەمەنیدا زۆر گەشە دەکات ، لە چەند ساڵێکی کەم دا بەرزییەکەی دەگاتە ( ٧ – ٨ ) مەتر . دار تەسبیح لە کوردستان دا زۆر دەچێندرێت ، بەشێوەیەکی سەرەکی لە باخچە و پارکەکان دا دەچێندرێ ، ئەم دارە لە
ڕووی ئابوورییەوە کەم بایەخە ، تەنها بۆ جوانی دەچێندرێ، دارتەسبیح لە خاکی هەژاردا گەشە دەکات و بەرگەی وشکی و سەرما دەگرێت لە بەراودا دارەکە زۆر بەرز دەبێت . دار تەسبیح گەڵاکانی وەریوی تێک هەڵکێش و جووت یان چەند پەڕە . گەڵاچکەکان هێڵکەیی یان رمی و تیژن ، کۆتاییەکەشیان مشاری و قەرغەکەیان تیژە.

گوڵەکەی جووت ڕەگەزە یان فرە ڕەگەز و بچووکە ، وا باوە لەسەر بەشی سەرەوەی دارەکەدا گەشە دەکەن، لە هەردوو مانگی ئایار و حوزەیران دا گوڵ پەیدا دەبێت. بەرەکەی لە شێوەی هێشوو کۆ دەبێتەوە و ڕەنگی زەردە. هەر لە دانە بەرێک وا باوە ( ٣ – ٤ ) دەنکە تۆوی تێدایە ، لە پایزدا پێدەگات ، بە درێژایی زستان دا بەسەر دارەکەوە دەمێنێتەوە ، دار تەسبیح بە تۆو زیاد دەکات ، دارێکی باش دەدات و بۆنی دارەکەشی خۆشە.


Melia Azedarach دار تەسبیح ( ژەهرە ماسی – سبحبح )

Melia Azedarach دار تەسبیح ( ژەهرە ماسی – سبحبح )


سەرچاوە:
ڕۆژنامەی خەبات 

بڵاوی بکەرەوە لە:

دەوەن سەردار

ئەندازیاری کشتوکاڵ

بۆچوون: