eggs production,مریشک،مریشکی هێلکە، هێلکە


پەروەردەکردن و بەخێوکردنی مریشک بەگشتی و مریشکی هێلکە بەتایبەتی  سودێکی گرنگی ئابوری و خۆبژێوی زۆری هەیە  جا بۆ هەڵهێنان بێت یان بۆ خواردن  کە وەک گۆشت سەرچاوەیەکی باشی پڕۆتین و چەوری و کانزاکان و هەندێک لە ڤیتامینەکانن..

باشترین جۆرەکانی بەرهەمهێنی هێڵکە:-
لیگهۆڕن کە باشترینیانە لە جیهاندا بۆ زۆری بەرهەمی هێلکە لەگەڵ هەندێک جۆری تر وەک و ئەنکۆنا و ئەندەلوسی
ئەو جۆرانەی بۆ بەرهەمهێنانی هێلکەی توێکڵ سپی بەکاردێن:-
ئێڵ ئێس ئێڵ،رۆز،های سێکس و شیڤەری سپی

ئەوجۆرانەش کەبۆ هێڵکەی توێکڵ قاوەی بەکاردێن وەک:-
ئایسا ی قاوەیی و شیڤەری قاوەی و بابکۆک...هتد

جیاوازیەکی ئەوتۆیان نیە بەڵام ئارەزوی و بەکاربەر و تایبەتمەندێتیەکی کەم نەبێت .

مەرج و پێداویستیەکانی دانانی کێڵگەی پەلەوەری مریشکی هێلکە:-
١-سەرەتا زەوییەکی باش کەلەڕووی ئاوو ئاوەڕۆو با و گەرمیەوە گونجاو بێت.
٢-دروستکردنی هۆڵەکان وابێت کە ڕووەو بانەبێت و سلۆپ(لێژایی) بەڕووی ئاوەڕۆکاندا هەبێت.
٣-بەنزیکی ٢ کم دوربێت لە کێڵگەکانی دەوروبەری و  نزیکی هۆڵێک بۆ هۆڵێکیش لە ٥٠٠م کەمتر نەبێت.
٤-گەر لە کێڵگەکاندا بەشێوەی تەواوکاری هەڵهێنەری ئۆتۆماتیکی هەبێت باشترە وە نزیک بێت لە شەقامی سەرەکیەوە بۆ ناو بازاڕی فرۆشتن.
٥-ئەگەر لە قەفەزدا بەخێوکران بەپێی پێوەری جیهانی بێت ژمارەیان و ئاو و ئالیکیان ئۆتۆماتیکی بێت وە گەر لەسەر ڕاخەر بوو ئەستوریەکەی لە ٥-٨سم دابێت و ئاوو شوێنی خواردن بەپێی ژمارەیان دابنرێ هاوکات لەگەڵ پێوەری جیهانی.
٦-گەر بۆ هێلکەی خواردن بوو پێویست ناکات کەڵەشێریان لەگەڵ بێت و هێلانە و شوێنی هێلکەکردنیان تەنیابەڕێی ئۆتۆماتیکی کۆ ئەکرێتەوە بەڵام بۆ هێلکەی هەڵهێنان زیاتر لە هێلانەکاندان و لەسەر ڕاخەر بۆیان دادەنرێت.
٧-بەرنامەیەکی باشی ڕووناکی پەیڕەوبکرێت جا بەردەوام بێت یان پچڕ-پچڕ.
٨-ئالیکی باش بەپێی قۆناغ و جۆری بەرهەمی هێلکە بێت کە سەرمایەیەکی باشی پێویستە و ئالیک تێچووی ٧٠-٧٥%ی پڕۆژەکانە.
٩-کارمەند و کارگێڕی باش و لانی کەم١-٢ ئەندازیاری کشتوکاڵی و پزیشکێکی ڤێتەرنەری سەرپەرشتیاری بن.

سودەکانی پەروەردەکردنی مریشکی هێلکە:-
١-سەرچاوەی داهاتی کەسی و کۆمەڵگان و ئەبێتە هۆی بەشێک لە دابینکردنی ئاسایشی خۆراک
٢-سەرچاوەی دەوڵەمەندی توخمە خۆراکیەکانن وەک پڕۆتین و چەوری و کانزاکان و ڤیتامینەکان 
٣-خواردنی هێلکە مێشک و خانە و پەیکەری لەش بەهێزدەکات و ووزەیەکی باش بە لەش دەدات
٤-پڕۆژەکانی هێلکە زیاتر تەواوکاری ترن و کارمەند و ئەندازیاری زیاتریان ئەوێت بەمەش دەستی کاری ناوخۆی چالاکتر ئەبن
٥-هێلکەی خواردن زووتر ئەفرۆشرێت و کاری دوای فرۆشتنی ئاسانترە وەک هەڵهێنان و پرۆژە گۆشتیەکان گرانتر نیە
٦-لەڕووی پاراستنی بۆماوەی مریشکەکانەوە کاریگەریەکی زۆریان ئەبێت لەکاتی پرۆژەی هەڵهێناندا

گرانی و هەندێک لە خراپیەکانی ئەم پرۆژانە:-
١-سەرمایەیەکی زیاتریان پێویستە
٢-لەبەرئەوەی مریشکی هێلکە ماوەیەکی زۆرتر بەخێوئەکرێن زیاتر نەخۆشی ڕویان تێ ئەکات
٣-کاری ڕۆژانەی ناوکێڵگەکان زیاترە و جۆر و گۆڕین و پاکردنەوەی ئاو و شوێنی ئالیکیان زیاتر پێویستە وە لەکاتی ئۆتۆماتیکیدا هەندێک کەمتر
٤-شوێنیان زیاتر ئەوێت لەچاو پرۆژەکانی مریشکی گۆشت.

 پلانی دووەمی و ڕێگاچارەی هەندێک لە کێشەکان بەکورتی:-
١-لەکاتی خراپی تەرزی دایکانەکان هەوڵبدرێ بیان گۆڕن بە تەرزە بەرهەم زۆرەکان
٢-لە کاتی بوونی نەخۆشی و مرداربوونەوەی زۆر دوربخرێنەوەو بسوتێنرێن و بەزووی ڤێتەرنەریەکان لە نیشانەکان ئاگاداربکرێنەوە
٣-لەباری خراپی و کەمی ئالیک ئەندازیاران هەوڵبدەن پێکهاتەیەکی دووەمی و باش دابنێن
٤-لە کاتی خراپی ڕاخەر و خراپبوونی ئامێرەکان بەزووی  چارەیان بکەن



ئامادەکردنی: 
باوان مستەفا عەبدولرەحمان
زانکۆی سلێمانی - فاکەڵتی زانستەکشتوکاڵییەکان

بڵاوی بکەرەوە لە:

دەوەن سەردار

ئەندازیاری کشتوکاڵ

بۆچوون: