ناوى کوردى: زینیا
ناوى عرەبى: زینیا
ناوى ئینگلیزى: Zinnia
ناوى زانستى: Zinnia
ناوى خێزان: Asteraceae
یەکێکە لەو ڕووەکانەى حەزى لەگەرمایە کە بەکاردێت بۆ ڕازاندنەوەى باخچەکان و ئینجانە وە گوڵى بڕاوە Cut Flower  بەشێوازى سروشتى لە باشوورى ئەمریکا و مەکسیک هەیە گوڵەکانى ڕەنگى زەرد و پرتەقاڵى و سەورزى کاڵن، تیرەى گوڵەکە دەگاتە 15سم وە ماوەى گوڵکردنى لە ڕواندنى تا گوڵکردنى 8 – 10 هەفتەى دەوێت، دەبێ زوو تۆوەکان بچێنرێت وە کاتێک بێت کە ترسى بەستنى نەمێنێت Frost  چونکە بەرگەى ساردى ناگرێت.

لەوشوێنەى کە تۆوەکانى لێدەچێنرێت واباشە تاکوو چەکەرەکردن 20 – 26 پلەى سەدى بێت دواى دوو تا سێ هەفتە چەکەرە دەکات، گەر لە ئینجانە بەکاربێنین دەیکەیتە ئینجانەیەک تیرەکەى 8 – 11سم بێت بۆ یەک تۆو بەڵام ئەگەر بۆ بەرهەمهێنانى گوڵى بڕاوە بێت Cut Flower  ئەوا پێویستە نێوانى ڕووەکێک بۆ رووەکێکى تر 2x20سم بێت کە لەیەک مەتر دوجادا دەتوانرێ 25 دانە بەرهەم بهێنین.

لە شەودا بەرگەى ساردى ناگرێ واباشە پلەى گەرمى یەکەى لە 18 پلەی سەدی کەمتر نەبێ لە سوڕى ژیانى دا.

لەڕووى ئاودانەوە نابێ ئاوى زۆر بدەین چونکە توشى نەخۆشى Rhyzocotnia ، Botrytes  دەبێت وە ئارەزووى خاکى نەرمى هەیە و باشترین pH بۆى 6 – 6.5 بەڵام ئەگەر بۆ ئینجانە گڵمان ئامادەکرد واباشە کە تێکەڵەیەک لە خاکى ( لمیى(قوم) - پیتمۆس - خاکى باخچە ).

وە ئەگەر لە ئینجانەدا بەکارى بهێنین وەبمانەوێ زۆر باڵا نەکات ماددەى Alar بەکاردێنین بەتەرکیزى 0. 3 %یان 0.5% ئەویش دوو تا سێ جار گەڵاکانى پرژاندن دەکەى کە دەبێ پەینى هەر چاندنێک 3 حەفتە بێ.

ئەوشتانەى کە بۆ گوڵى براو Cut Flower  بەکاردێت ( Crimson monarch سوورى تۆخ) زوو گەشەدەکات و پەڕەى گەڵاکانى سوور دەبێت.

لاسکە گەڵاى نیە و گەڵاکانى لەشێوەى هێلکەیى دایە و ڕەنگێکى سەوزى کاڵە پەڕەى گوڵەکانیشى یەک ڕیزPetals  حەزى لەبەر ڕۆژە و ساڵانە خۆى تازە دەکاتەوە سەر لەنوێ کە زیاتر لە سەد کاڵتیڤەرى هەیە.

لە سەدەى 19 دا دەستکراوە بە گەشەپێدانى ئەم ڕووەکە، جۆرێکى هەیە zinnia grandiflora گوڵەکانى لەیەک ڕەنگ زیاترە bicolor کە ئەم جۆرەى گەڵاکانى تەشیلەى و بچکۆلەن 1 – 3سم .


ئامادەکردنى: شالاو عبدالرحمن

بڵاوی بکەرەوە لە:

دەوەن سەردار

ئەندازیاری کشتوکاڵ

بۆچوون: