گوێ گرتنی نەخۆش لەمۆسیقا وەکو چارە سە ر تا ئیستا بەباشی نەزانراوە، بێ گومان ئەوە راستیەکی سەلمێنراوە کەهەندێ جۆری مۆسیقا توانای چارەسەری هەیە.
هەروەکوچۆن مۆسیقا کار لەمرۆڤ دەکات ئاواش کار لە ڕووەک دەکات. سەرەنج ڕاکێشە، وا نیە؟
ئێمە هەوڵدەدەین تیشک بخەینە سەر ئەو بابەتە سەرەنج ڕاکێش و سەیرە بەم نوسراوەی خوارەوە.
بین، کە هەرزەکارێکی 19 ساڵان بوو، زۆر حەزی لە کمان (Violin) ژەنین دەکرد و زیرەک بوو لە ژەنینیدا. سەرەنج ڕاکێشانە، ئەو هەندێک ڕووەکی ماڵانی لە باڵکۆنی ژوورەکەیدا هەبوو (کە لەویێ ڕاهاتبوو کمان بژەنێ) و بەردەوەم ڕووەکەکانی ئاو دەدا. پاشماوەیەک سەیری ڕووەکەکانی کرد گەشەیان باشتربووە لە ڕووەکەکانی تری ناوماڵەکەی، هەرچەندە ئاودانی ڕووەکەکانیش بە یەکسانی بوو. ئەو کەوتە تێڕامان و بیرۆکەیەکی دانا و ووتی لەوانەیە لەڕاستیدا بەهۆی مۆسیقای کەمانەکەوە بێت.
بەڵێ، بیرۆکەکەی لەوانەنیە هەڵە بێت لەبەر ئەوەی چەندین تاقیکردنەوەکراوە کە پێمان دەڵێت باوەڕبینین بەوەی مۆسیقا کاردەکاتە سەر گەشەی ڕووەکەکان، چونکە ڕووەک بونەوەرێکی زیندووە. هەستیان هەیە و دەتوانن هەست بکەن.
بۆنمونە لەدیاردەی» Touch me not « کە ڕووەک بەدەست لێدانێک لوول دەخوات یان لووکیەکەی دەکرێتەوە.
زانای هیندی (Jagdisn Chandra Bose) بیری لەوەکردەوە کە دەنگی مۆسیقا کاردەکاتە سەرگەشەی ڕووەک بەڵام دڵنیا نەبوو، بۆیە چەند تاقیکردنەوەیەکی ئەنجامدا لەسەر ئەو بابەتە.
کەواتە ئایا ئەوە بە ڕاستی ڕوودەدات؟
بەڵێ، دەتوانرێت بووترێت ئەوە ڕاستە، هەروەکو چارەسەری مۆسیقا بۆ مرۆڤ وایە.بەدواداچوون بکە لەسەلر ئەوەی بۆچی زۆربەمان بروامان وایە.
کاریگەری موسیقا لەسەر ڕووەک :-
چەندین تاقیکردنەوەی جیاوازکراون کەهەموویان سەرچاوەی گەورەن. 
Retallack) Dorothy) کتێبێکی بچووکی بڵاوکردەوە بەپشت بەستن بەو تاقیکردنەوانەی خۆی ئەنجامی دابوو لەبارەی کاریگەری مۆسیقا لەسەر ڕووەک لەکۆلێژی کۆلۆرادۆ لە دێنڤر، ئەو دۆزییەوە کەلەناو 3 کۆمەڵە ڕووەکی جیاواز، هەریەکەیان لەدۆخی جیاواز کاتێک خرانە بەدەنگی مۆسیقا گەشەیان باشتربوو لەڕووەکەکانی تر.
لەیەکێک لەدۆخەکان، ڕووەکەکان ڕوویان بەرەو ئامێری موسیقاکە چەمابەوە کە دەنگی لێوە دەهات! ڕەنگیان سەوزوجوان و تەندروستی قەدەکانیان زۆر باش بوو.ئەمە جگەلەوەی کە ئەگەر مۆسیقاکە یەک جۆرئاستی دەنگی هەبێت و نەگۆڕێت و بێزارکەربێت، ئەوا هیچ کاریگەرییەک لەسەر ڕووەکەکان نابینرێت، بەڵام ئەگەر مۆسیقاکە کلاسیکی بێت و بەرزو نزمی و لەرینەوەی تێدابێت، ئەوا بەڕێژەیەکی زۆر گۆڕانکاری لەسەرگەشەی ڕووەکەکان بەدی دەکرێت. ئەوە چالەکیەکی درێژەخایەنەبۆیەچەندهەفتەیەک دەخایەنێت تاکوکاریگەری مۆسیقا ببینی لەسەر ڕووەکەکان.



مۆسیقای کلاسیک و گەشەی ڕووەک :
مۆسیقای کلاسیکی یەکێکە لەوجۆرە مۆسیقایانەی کە کاریگەری بەردەوامی هەیە لەسەر ڕووەکەکان. ڕووەکی (agas، جۆرێکی ڕووەکە کە کۆمەڵە گۆپکەی هەیە)، یەکێکەلەو ڕووەکانەی کاری لەسەر کراوە بۆ سەلماندنی ئەو بابەتە. هەروەها ڕووەکی (Occident) لەزۆر تاقیکردنەوە بەکارهاتووە کە بۆ ئەوبابەتە کراوە.
دروستبوونی لەرەلەرەکانی مۆسیقا بەرپرسیارە لەگەشەی ڕووەک، بەڵام لەگەڵ هەممو ئەوانەی ووتراون و کراون، ئەگەر بڕواش وابێت کە مۆسیقا کاردەکاتە سەرگەشەی ڕووەک، هێشتا مشتومڕ لەسەر ئەو بابەتە بەردەوامە و ڕایەکان کۆک نین.
(Naysayef holt) دەڵێت: (کە هیچ ئامێرێکی هەستیانیە لە ڕووەک، وەکو گوێیەکان یان مێشک. مۆسیقا هەمووی لەرینەوەیە بەڵام ئەوە لەوانە نیە کە زۆر بەهێز بێت هێنانە کایەوەی گەشەیەک لە ڕووەکەکان کە بتوانرێت بسەلمێنرێت).
ئەوپرسیارە هەتا ئێستا بەبێ وەڵام ماوەتەوەلەناو زاناکان، بەڵام ئایا چ کێشەیەک دەبێت ئەگەر بڕوا وا بێت کە بەڵێ، مۆسیقا کاردەکاتە سەرگەشەی ڕووەک؟ کێ دەزانێ کەبڕوای ئێمە هێزێکی بێ وێنە دەبەخشێ بەومۆسیقایەی ئێمە دەیژەنین، وە ڕووەکەکان ناچاربکات کەبەباشی گەشەبکەن و بەهێزتربن.
چەند جوانە ئەگەر وابێت؟ ئەگەر خۆرجێشیان بێڵێت، میلۆدی بەردەوام خۆشی و ژیانێک دەبەخشێ بەهاوڕێ سەوزەکانی.

ئامادەکردنی:
حەسەن حەمەد ئاندێکی

سەرچاوە: ئینتەرنێت



بڵاوی بکەرەوە لە:

دەوەن سەردار

ئەندازیاری کشتوکاڵ

بۆچوون: