ناوی زانستی:- Dracaena cinnabari
ناوی عەرەبی:- دم الڕخوین ڕو دم العنقاء ڕو دم التنین
ناوی ئینگلیزی:- Socotra Dragon Tree یاخود  Dragon Blood Tree


ئەم درەختە شێوەیەکی سەرنج ڕاکێشی هەیە و دەکەوێتە جزیرەی سۆکۆترا ی شاری حەزرەموتی وڵاتی یەمەن . هەروەها بە درەختی ئەژدیهاش ناسراوە . دەرکەوتنی ئەم درەختە لەسەر زەوی دەگەڕێتەوە بۆ ٥٠ ملیۆن ساڵ بەر لە ئێستا و لە هەندێک شوێنی کەمی سەرزەوی دا بوونی ماوە لەوانە دوورگەی کەناری و دوورگەی سۆکۆترا  ، وە هەریەکە لەم دوورگانە شوێنێکی پارێزراوی ژینگەیین  بەوەی کە زۆر جۆری زیندەوەری دەگمەنیان لەسەر دەژی و لە ڕیزی ئەوانەش درەختی خوێنی دووبراکەیە. 
ئەم درەختە حەز بە زەووییەکی بەردەڵان و بەرز دەکات وە بەرگەی وشکی زۆر دەگرێت ،ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە توانای هەڵگرتنی ڕێەیەکی زۆری ئاوی هەیە لەناو خۆی دا بۆ ساڵانێکی زۆر.
ئەم ناوەش خەڵکانی دوورگەی سۆکۆترا لێیان ناوە ، کە ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە درەختەکە شلەیەک دەردەدات کە ڕەنگی سوورە و وەک خوێن دەردەکەوێت. ئەم ناوەش یەکەم کەس (ئسحاق بیلی) لە ساڵی ١٨٨٢ دا لێی ناوە.
هەروەها ناوی ( خوێنی دوو براکە)ش دەگەڕێتەوە بۆ ئەفسانەیەک کە لە ناو خەڵکی یەمەن و ناوچەکەدا هەر لە کۆنەوە باسکراوە و دەماودەم کەوتووە ، ئەفسانەکەش لە ڕشتنی یەکەم دڵۆپی خوێن و یەکەم خوێن بەربوونی نێوان هەردوو برا (قابیل) و (هابیل) ەوە سەرچاوەی گرتووە و تا ئێستاش باس دەکرێت ، بە پێی ئەم ئەفسانەیەش (قابیل) و (هابیل) یەکەم کەس بوون کە لەسەر دوورگەی سۆکۆترا ژیاون و پاش ئەوەی کە یەکەم تاوانی کوشتن و خوێن ڕشتن لەسەر گۆی زەوی ڕووی داوە  ئەم جۆرە درەختە ڕوواوە !! 














ئامادەکردنی :
ئەندازیاری کشتوکاڵی 
دەوەن سەردار حەمە عەلی

بڵاوی بکەرەوە لە:

دەوەن سەردار

ئەندازیاری کشتوکاڵ

بۆچوون: