ناوی کوردی: گوڵی ئێسکە پەیکەر / دیفیلیا
ناوی ئینگلیزی: Skeleton Flower   /   Umbrella Leaf
ناوی زانستی: Diphylleia grayi
خێزانی: Berberidaceae 


نیشتیمانی ئەم گووڵە:
ڕۆژهەڵاتی ئاسیا و  ناوەڕاست و باکوری ژاپۆن و چینە . 

بەرزی و پانی ڕووەکەکە:
تا ٤٠ سم بەرز دەبێتەوە و تا نزیکی ١ مەتریش بڵاو دەبێتەوە.

گوڵی ڕووەکەکە:
لە ناوەڕاستی وەرزی بەهار و سەرەتای وەرزی هاوین دا دەست دەکات بە گوڵ کردن. هەروەها لە مانگی ٦ (حوزەیران)  و ٧ (تەمووز) دا گوڵ دەگرێت.
گوڵی ڕووەکەکە لە جۆری تاک ماڵە (Hermaphrodite) ە  واتە  نێر ئەندام و مێ ئەندام لەسەر یەک گوڵن .

باسێکی ڕووەکەکە:
ئەم ڕووەکە بۆیە بەناوی (ئێسکە پەیکەر)ەوە ناونراوە چونکە کاتێک باران دەبارێت ڕەنگی پەڕەی گووڵی ڕووەکەکە بێ ڕەنگ و ڕوون دەبێت بە شێوەیەک وا هەست دەکرێت کە کاڵ بووبێتەوە !! وە کاتێک باران بارین نامێنێت و کەشەکە و ڕووەکەکە وشک دەبنەوە ئەو کات ڕەنگی گوڵەکە دەگەڕێتەوە باری ئاسایی خۆی و سپی دەبێتەوە!.
وە ڕووەکە ناوێکی تریشی لێنراوە لە هەندێک ناوچە  ئەویش ( ڕووەکی چەترە گەڵا    Umbrella Leaf ) کە ئەم ناولێنانەشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی گەڵای ئەم ڕووەکە لە قەبارەدا گەورەیەو وە بەشێوە چتر وەستاوە .
هەروەها ئەم ڕووەکە لە ناوچە سارد و باراناوییەکانی ژاپۆن  و چین دا گەشە دەکات و دەڕوێت ، لەبەر ئەمەش ڕووەکەکە حەز بە کەشێکی نیمچە سێبەر و تەڕ و تووشی دەکات ئەگەر لە هەر ناوچیەکی تر دا بڕوێنرێت و بەخێو بکرێت.
ئەم ڕووەکە هەمیشەییە واتە ( معمرە) تەمەنی چەندین وەرز دەخایەنێت.

جۆری گڵی گونجاو:
ئەم ڕووەکە حەز بە خاکێک دەکات کە کەمێک لمی هەبێت لەگەڵ ڕێژەیەکی مامناوەند لە قوم هەروەها بە پیت بێت. وە pHی خاکەکە ترش بێت و هەروەها شێی گونجاوی هەبێت.

جۆرەکانی تری ئەم ڕووەکە:
١- Diphylleia cymosa
٢- Diphylleia grayi 
٣- Diphylleia sinensis


چەند وێنەیەکی ڕووەکەکە و گوڵەکەی:













ڤیدیۆیەك لەسەر ئەم جۆرە ڕووەکە:




بڵاوی بکەرەوە لە:

دەوەن سەردار

ئەندازیاری کشتوکاڵ

بۆچوون: