خه‌رته‌له
ناوی زانستی : Sinapis L
لە خێزانی :Brassicaceae
گیایه‌کی وەرزی بەهارەیە که دوو جۆری چه‌رموو و ڕه‌شی هه‌یه، گه‌لآکانی له گه‌لآی توور ده‌چێ، به‌لآم بچوکترە ، گوڵه‌کانی زه‌رد و تۆوه‌که‌ی ورد و قاوه‌یی و تام تیژه، تۆوه‌که‌ی پاش ئه‌وه‌ی کوترا، له سرکه یان ئاودا ده‌کرێته هه‌ویر و له گه‌ڵ گۆشت و چێشتی دیکه ده‌خورێ.
ساڵی (١٨٠٢) دکتۆری به‌ناوبانگی بەریتانی (Herberden) تێکه‌ڵاوێکی له سیر و تۆوی خه‌رده‌لی بۆ ده‌رمان ئامادە کرد. ڤیساغروسی حه‌کیم ٥٣٠ ساڵ پێش زایین ئه‌م ڕووه‌که‌ی بۆ ده‌رمانی دووپشک پێوه‌دان به‌کار هێناوه و سوقرات له (٤٠٠)ی پێش زایین‌دا خه‌رده‌لی وه‌ک ده‌رمانی نه‌خۆشیی نێو و ده‌ره‌وه‌ی له‌ش به‌کار هێناوه. له ساڵی (٣٣٤)ی پێش زایین‌دا داریۆشی سێهه‌م، شای ئێران به‌و جۆره‌ی که مێژوو باسی ده‌کا یه‌ک کیسه‌ی تۆوی کونجی بۆ ئه‌سکه‌نده‌ری گه‌وره نارد، تاکو به‌م شێوه بڵێ که سپایه‌کی بێ ژماری هه‌یه.ئه‌سکه‌نده‌ریش له ولآمدا کیسه‌یه‌کی تۆوی خه‌رده‌لی بۆ داریوشی سێهه‌م نارد، تاکوو به‌م شێوه له له‌شکری بێ ژمار و له هه‌مان کاتیش‌دا تووند و تیژی یۆنان ئاگاداری بکا.
له ساڵی (٨٠٠)ی دوای زیین، خه‌رده‌ل له زه‌وی و زاری یه‌کێک له کلیسه‌کانی مه‌سحیه‌کان له نزیکی پاریس چێندرا و له ساڵی (٨١٢) به هۆی بڕیاری پارله‌مان، گیای خه‌رده‌ل له ئه‌و شوێنانه‌ی سه‌ر به سه‌ڵته‌نه‌ت بوو چێندرا. له ساڵی (١٨٢٠)ی زایین‌دا ژنێکی ئینگلیزی به ناوی (Mrs. Clements of Durham) له به‌ر ئه‌وه‌ی توانیی خه‌رده‌لی وشک به شێوه‌ی ئاردێکی زه‌ردی کاڵ ده‌ربێنێ و له ژێر ناوی (دورهام موستارد) له بازاڕدا بیفرۆشێ، سروه‌ت و سامانێکی باشی کۆ کردوه. سالآنه له جیهاندا زیاتر له (٣٠٠٠٠٠) تۆن خه‌رده‌ل به تایبه‌تی له جۆری چورموو و قاوه‌یی یه‌که‌ی ده‌خورێ. له لاپه‌ڕه‌ی (٣٤)ی کتێبی (Ingeberg Lingegrd )دا نووسراوه:
شته به‌هه‌شتیه‌کان له تۆوی خه‌رده‌ل ده‌چن که مرۆڤ دیچێنێ، له هه‌موو تۆوێک چووکه‌تره، کاتێکیش به‌رز ئه‌بێ له هه‌موو ئه‌و گیایانه که بۆ به‌هارات ده‌شێن به‌رزتره، ته‌نانه‌ت وه‌ک دارێکی لێ دێ و باڵنده‌کان له سه‌ر لقه‌کانی هێلانه ده‌به‌ستن. ئه‌م داره که له ئه‌نجیلدا باسی کراوه، خه‌رده‌لی ڕه‌شه (Sinqpis nigra) که له ئیسرائیل دا ده‌چێندرێ و ده‌شته‌کیشی هه‌یه. به‌ڵام که چێندرا زۆر به‌رز ده‌بێ. له لێواری ئاوه‌کانی (Cenesarets) دا تاکوو ٣ میتر به‌رز دبێ و له‌م کاته‌دا مرۆڤ ده‌توانێ بڵێ "دار خه‌رده‌ل" چۆله‌که‌ش له سه‌ر لقه‌کان هه‌ڵده‌یشن و تۆوه‌که‌ی ده‌خۆن و هێلانه‌شی له‌سه‌ر ساز ده‌که‌ن. ده‌نکه‌ی تۆوه‌که‌شی ١ میلم زل و ١ میلیگره‌میش قورسه…
له تۆه‌وی خه‌رده‌لدا گلوکسیدێکی بێ تام به ناوی "Sinalbin"، کاتێک تۆوه‌کان ورد ده‌کرێن به هۆی ئه‌نزیمێکه‌وه که تێیدایه‌ک ئه‌و ڕۆنه تیژه‌ی لێ پێک دێ. که مرۆڤ خه‌رده‌ل ده‌جوێ ماوه‌یه‌ک ده‌خایه‌نێ تاکوو تامه تیژه‌که‌ی هه‌ست ده‌کرێ. له مێژه خه‌رده‌ل وه‌ک ده‌رمانی گه‌یاندنی دمه‌ڵ به کار دێ. بۆ زانیاری زیاتر باشه ئه‌م وه‌رگێڕانه‌ی کاک حه‌مید ته‌یموریش لێره دا بنووسمه‌وه که له سه‌ر خه‌رته‌له نووستراوه. کاریگه‌ری گیای خه‌رده‌ل
دوو جۆر خه‌رده‌ل هه‌یه، یه‌کیان ره‌ش و ئه‌ویتر سپی یه. هه‌ردووکیان بۆ زۆر مه‌به‌ست له چێشتخانه وه‌ک به‌هارات و بۆ وه‌ک ده‌رمانیش به‌کاری دێن. جیاوازی ئه‌م دوانه له‌وه‌دایه که گوڵ، تۆم و رۆنی جۆره ره‌شه‌که‌ی زۆر به‌که‌ڵکه، به‌لآم له جۆره سپیه‌که‌یدا ته‌نیا تۆمه‌که‌ی به‌کار بێنن. گه‌رده‌ی خه‌درده‌لی ره‌ش بۆ ده‌وا و ده‌رمان گرنگی یه‌کی زۆری هه‌یه. له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌م گه‌رده ده‌توانێ زۆر خێرا خوێن بگه‌یه‌نێ به پێستی له‌ش و گه‌رما پێک بێنێ. بۆ چه‌ور کردنی له‌ش زۆر جار رۆنی خه‌رده‌ل به‌کار دێنن. هه‌ر وه‌ها رۆنه‌که‌ی بۆ ده‌رمانی سکچوون و رشانه‌وه به‌کار دبرێ. مرۆڤ ده‌بێ ئاگاداری ئه‌وه بێ که کاتێک له خواردنی تۆمی خه‌رده‌لدا پێستی له‌شی ده‌سووتێته‌وه یان سوور هه‌ڵده‌گه‌ڕێ نابێ خۆی له قه‌ره‌ی ئه‌و شتانه‌ی که بۆ پێست زه‌ره‌یان هه‌یه بدا.
له خه‌رده‌لدا ماده‌ی "کالیسیۆم" و "ئاسن" هه‌یه که ده‌بێته هۆی راگرتنی راده‌ی باکتریه ریخۆڵه. خه‌رده‌لی سه‌وزدا دەوڵەمەندە بە ڤیتامین A.
خه‌رده‌لی سپی ده‌رمانی باشه بۆ ئێش و ئازار و هه‌روه‌ها ئانتیبیۆتیکه و راده‌ی میزیش ده‌باته سه‌رێ. رۆنی خه‌رده‌ل بۆ دامراندنی وه‌ره‌م کردنی جمگه‌کان به‌کار دێ. بێجگه له‌مانه بۆ ده‌رمانی کۆکه‌ش ده‌بێ. خه‌رده‌لی ره‌ش و سپی کاریگه‌ری گه‌رمیان له سه‌ر له‌ش هه‌یه و ده‌بنه هۆی گه‌یاندنی و کێشانی دمه‌ڵ و بۆ لووت کپیش درمانن و خواردنیشیان ده‌بێته هۆی میزان کردنی خوێن له له‌شدا.
خه‌رده‌ل ده‌رمانه بۆ نه‌خۆشی جگه‌ر و سکچوون و دڵیش ده‌خات کار. ئه‌و کاتانه‌ی که له‌شی نه‌خۆش به‌ره‌و چاکبوونه‌وه ده‌ڕوا ئه‌گه‌ر گه‌لآی تازه‌ی خه‌رده‌ل بخوا له‌شی هێزی تێده‌که‌وێته‌وه.
ئه‌گه‌ر یه‌ک که‌وچکی چای گه‌رده‌ی خه‌رده‌ل له‌گه‌ڵ ئاوی گه‌رمدا تێکه‌ڵ بکرێ و سه‌ر بگیردرێ به سه‌ر هه‌ڵمه‌که‌یدا ده‌رمانی چاک بوونه‌وه‌ی ههلآمهته.
ئه‌گه‌ر شوێنێکی له‌ش بێشێ رۆژانه ده‌بێ به رۆنی خه‌رده‌ل ماساژ بدرێ بۆ ئه‌وه‌ی ئازاره‌که بشکێ، هه‌روه‌ها ئه‌م رۆنه بۆ پشت ئێشه و نه‌خۆشی رۆماتیزمیش باش
سەرچاوە : فەرهەنگی گوڵنامەی کورد
نوسینەوەی :سۆران ئیبراهیم
بۆچوون: