كوردستان بەهۆی هەڵكەوتنی شوێنی جوگرافیەوە بووەتە ناوچەیەكی لەبار بۆ گەشەكردنی كۆمەڵێك ڕووەك كە سوودێكی گرنگ و گەورەی هەیە لەڕووی ئابووری و پزیشكیەوە.
دارەبەن(دارقەزوان) یەكێكە لەو ڕووەكە گرنگ و بە بایەخانەی كە بەڕووبەرێكی بەرفراوان لەناوچە شاخاویەكانی كوردستاندا دەڕوێت ئەو ناوچانەی كە زستانی ساردو بەفراویە و هاوینی فێنك مامناوەندە. لەعێراق لە كوردستاندا لەناوچەكانی هەورامان و بینجوێن و قەڵادزێ‌ و قەرەداغ و ناوچەكانی بادیناندا لەگەڵ ڕووەكەكانی (داربەڕوو،بادەمی كێوی ،بڵاڵوك ،هەرمی َكێوی،گۆیژ...هتد)دەڕوێت .گرنگی ئەم ڕووەكە لەوەدایە دەتوانین لەیەك كاتدا سوود لە بەرهەم و بنێشت و گەڵاكەی وەربگرین هەروەها دەتوانین وەکو بنچینە بەکار بێت بۆ مووتوربەکردنی درەختی بستە (فستق) لە سەری.

لە کوردستاندا و لەو ناوچانەی ئەو درەختەی لێ ئەڕوێت بەشێکی خەڵکی سەرقاڵی بەرهەمهێنانی بنێشتە تاڵن لەم درەختەوە کە بە چەند هەنگاوێک بنێشتی تاڵ وەدەست دێ ئەوانیش بریتین لە:-

١-برینداركردنی ڕووەكەكە:




ئەوكەسەی كە هەڵدەستێ‌ بەم كارە پێی دەڵێن (لەلۆدەر)دەبێت شارەزایی تەواوی هەبێت لەم كارەدا چونكە بڕی بەرهەم پشت دەبەستێ بەشارەزای ئەوكەسە.
دەبێت لەلەكان بەشێوەی زیك زاك بێت(مەعین) دووری نێوان لەلەكان نزیكەی (١٠-١٢)سم بێت و هەروەها درێژی لەلەكان نزیك (٢-٣)سم بێت و وەپانی نزیكەی ١سم.


٢-درووستكردنی كۆچەڵە(كۆچكە)
                                                                            


        

پاش ئەوەی ڕووەكەكە برینداركرا ئینجا وەستاو بەردەستەكە دەچنە لای ڕووەكەكەو بەردەستەكە قوڕەكە بەشێوەی گونك گونك دەبڕێت دیداتە دەستی وەستاكە ئەویش كۆچكەكەی لێدروست دەكات.
كێشی ئەو گونكە دەبێت لە نێوان (١٠٠-١٥٠)گرام بێت وە بڕی ئەوبەرهەمەی لەماوەی ئەو ڕۆژەدا دەستمان دەكەوێت نزیكەی (٢٠-٢٥)كغم.


كوچكە:-بریتیە لە پارچەیەك قووڕ كە كێشەكەی لە نێوان (١٠٠-١٥٠) گم دەبێت،  پاش ئەوەی كە بەجوانی خۆشەكرا لەسەر قەدی ڕووەكی دارەبەن بەشێوەی هەڵواسراو بەجێدەهێڵرێت بۆ ئەوەی پاش ڕژانی بنێشتەكە لە ناویدا كۆدەبێتەوە.
كرداری دووبارە برین داركردنەوە(دوولەلە)
پاش ئەوەی ئیشەكەمان تەواو كرد كۆچكەكان بەقەدی ڕووەكەكانەوە بۆماوەی (٨-١٠) ڕۆژ بەجێدەهێڵین پاشان هەموو برینەكان برینداردەكەینەوە .ئەم كارەش پێویستی بە شارەزایی و وریایی تەواو هەیە.چونكە زۆرترین بڕی بنێشت لە دوولەلەدا دێت .


٣-كۆكردنەوەی بنێشت

پاش تەواوبونی كرداری دووبارە برین داركردنەوەی ڕووەكەكە (دوولەلە) دەبێت بۆماوەی (١٠-١٢)ڕۆژ بەجێی بهێڵین پاشان هەڵدەستین بەكۆكردنەوەی بنێشتەكە. 
ئەم كردارە دەبێت پێش هەڵهاتنی خۆرو پاش ئاواوابونی خۆر ئەنجام بدرێت ، چونكە بەكەمترین گەرمی لزوجەی كەم دەبێتەوە ناتوانین كۆی بكەینەوە.
هەركەسێك دەتوانێت ڕۆژانە نزیكەی(٢٠-٣٠)كغم بنێشت كۆ بكاتەوە ئەمەش دەكەوێتە سەرتوانای جەستەی كەسەكە پاشان دەپالێورێت دەكرێتە ناو دەفری تایبەت بەخۆی. 

وەرگیڕاوە لە نامەی بەکالۆریۆسی کاک دیاری نەوزاد

نوسینەوەی:-
سۆران ابراهیم

بڵاوی بکەرەوە لە:

دەوەن سەردار

ئەندازیاری کشتوکاڵ

بۆچوون: