بابەتەکان لە بەشی "هەنگ"
إظهار الرسائل ذات التسميات هەنگ. إظهار كافة الرسائل
جیهانی هەنگ لە لە جیهانە سەرسوڕهێنەرەکانە بە هەموو شێوەکانیەوە، هەنگ درووستکراوێکی ئاسایی نییە، لەبەر ئەوە شایستەی ئەوەیە کە خودا لە پەرتووکەکەی باسی بکات، نەک هەر ئەوە بەڵکو سورەتێکی تەواویشی بەناوه‌وه‌بکات بە ناوەی سورەتی (النحل)ه‌وه. لە دۆزینەوە نوێیەکاندا زاناکان شتێکی سەیریان لە جیهانی هەنگدا دۆزیوەتەوە، ئەویش ئەوەیە کە هەنگ مێشکێکی بچووکی هەیە، بەڵام فێری شتانێک دەبێت کە لە سەرووی تواناکانی مێشکیەوه‌یه‌تی، بێگومان دەبێت زانستی بەڕێگەیەکی نەناسراو بۆ هاتبێت!
لە سەرچاوەیەک دا ئەم دێڕەی لەسەر نوسراوە:
Bees can distinguish between individual plants، showing they can learn new tasks despite their tiny brains.
واتە : هەنگ جیاوازیدەکات لە نێوان ئەو ڕووەکانەی کە تایبەتن بەو، هەروەها دەتوانێت کاری نوێ فێربێت سەرەڕای بوونی ئەو مێشکە بچووکەی.
ئەمە جیهانی سەیری هەنگە، ئەم جیهانە تا ئێستاش زاناکانی تووشی سەرسوڕمان کردووە بەهۆی توانا لە بننەهاتووەکانیه‌وه، وەکو فێربوونی شتی نوێ بە بەردەوامی، بەبێ پێویستی بە پشتبەستن بە کەسانی تر جگە لە خۆی.
توانای جیاکردنه‌وه‌له‌لایه‌ن هه‌نگه‌وه پێویستە بۆ ئه‌نجامدانی بە کارەکانی، زاناکان دەڵێن کە هەنگ ڕوخساری مرۆڤیش جیادەکاتەوە‌و دەیناسێتەوە، هەنگ هێزێکی زۆر گرنگ پیشاندەدات لە جیاکردنەوەی ڕوخساری مرۆڤەکاندا، لەکاتێکدا مرۆڤ زۆرجار شێوەی کەسەکانی لەیاد نامێنێت، بەڵام هەنگ هەگیز لە یادیناکات.
زاناکان دەلێن کە مێشکی هەنگ به‌بیست هه‌زار جار لە مێشکی مرۆڤ بچووکترە ، لەگەڵ ئەمەشدا بەکاری وا هەڵدەستێت، کە زۆرکات لە سەرووی توانای مرۆڤەوەیە، کەواتە لێرەدا شاراوەیەک هەیە کە ئێمە ناتوانین شیکاری بکەین، بەڵکو کاتێک هەنگ هەڵدەستێت بەکاری زۆر ئاڵۆز بە بەکارهێنانی مێشکە بچووکەکەی، ئەوا ئێمە لە بەرامبەر شتێکداین، کە تائێستا لێی تێناگەین.
هه‌نگ له‌کاتی فڕین‌دا چاوەکانی بەرێگەیەکی ناوازه کاردەکه‌ن‌و زانیارییەکان بە شێوەیەکی زۆر بەرز چارەسەرده‌که‌ن، کە بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ مێشکە بچووکەکەی ناگونجێت، لەکاتێکدا بەخێراییەکی زۆر دەفڕێت دەتوانێت گوڵەکان جیابکاتەوە‌و بەربەستەکانیش دەناسێتەوە‌و ده‌توانێت باشترین رێگا دەگرێتە بەر، بەهۆی هەموو ئەم کارانەوه‌یە کە زاناکان تا ئێستا داماون لە شیکردنەوەی ئەم نهێنیانە لە جیهانی هەنگدا.
پاکی و بێگەردی بۆ ئەو خوایەی،کە لە قورئاندا ئاماژەی بە دیاردەیەکی نامۆ کردووە لە جیهانی هەنگدا، که‌ئەویش(وحی – نیگا)یه،که‌زانایان لێی بێ‌ئاگان، ده‌فه‌رموێت:
((وَأَوْحَى رَبُّكَ إِلَى النَّحْلِ أَنِ اتَّخِذِي مِنَ الْجِبَالِ بُيُوتًا وَمِنَ الشَّجَرِ وَمِمَّا يَعْرِشُونَ * ثُمَّ كُلِي مِنْ كُلِّ الثَّمَرَاتِ فَاسْلُكِي سُبُلَ رَبِّكِ ذُلُلًا يَخْرُجُ مِنْ بُطُونِهَا شَرَابٌ مُخْتَلِفٌ أَلْوَانُهُ فِيهِ شِفَاءٌ لِلنَّاسِ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآَيَةً لِقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ)) [النحل: 68-69]
(په‌روه‌ردگاری تۆ ئه‌ی مرۆڤ، نیگا‌و ئیلهامی کردووه‌بۆ هه‌نگ که‌جێگه‌بۆ خۆی له‌کون‌و که‌لێنی جیاکاندا سازبکات، هه‌روه‌ها له‌که‌له‌به‌ری دره‌خته‌کاندا‌و له‌و شوێنانه‌ش که‌ئاده‌میزاد بۆی سازده‌کات... پاشان فێرمان کردووه‌که‌به‌روبووم (شیله‌ی گوڵان)و شتی به‌سوود بخوات‌و پێمان ڕاگه‌یاندووه: ئه‌و ڕێگایانه‌بگره‌به‌ر که‌په‌روه‌ردگارت بۆی دیاریکردویت" له‌دروستکردنی شانه‌و مژینی شیله‌و دروستکردنی هه‌نگوین‌و پووره‌دان به‌ده‌وری شاژندا‌و به‌خێوکردنی گه‌راکاندا)
ئەم گوزارشته (وَأَوْحَى رَبُّكَ إِلَى النَّحْلِ) جەختدەکاتەوە لەوەی، کە هەنگ دەتوانێت شتی نوێ فێرببێت بەبێ پشتبەستن بە مێشک‌و تواناکانی، بەڵکو نیگای تایبەتە لە لایەن خوای بەرز‌و بە تواناوه، ئەمەیە کە زاناکانی سەرسامکردووە، بەڵام قورئانی پیرۆز زانیاریی تەواوی لەسەر نهێنی ئەم فێرکردنه پێڕاگه‌یاندوین.
ئایا باوەڕ دەکەن کە هەنگ دەتوانێت ڕوخسارەکان ( شێوەی مرۆڤەکان ) لەیەک جیابکاتەوە‌و ئەم ڕوخسارانە لە مێشکیدا خەزنبکات‌و لەیادیان نەکات؟؟.. ئەمە دۆزینەوەی زانستیی نوێیە کە جەخت لەسەر توانا لە بننەهاتووەکانی ئەم درووستکراوە سەیرە دەکاتەوە، جا ئەگەر ئەم دیاردەیه‌نەبووایە، ئەوا مرۆڤ نەیدەتوانی هەنگەوانی ( بەخێوکردنی هەنگ) بکات‌و بۆ به‌رهه‌مهێنانی هەنگوین سوودی لێ ببینێت ، کەواتە هەنگ خێراییەکی یەکجار گەورەتر‌و زیاتری لە مرۆڤ هه‌یه، بۆ هەڵبژاردنی ئەوەی کە گونجاوە بۆی.
هه‌روه‌ها کاتێک له‌فه‌رمانی خودایی بۆ هه‌نگ ڕاده‌مێنین: (فَاسْلُکِی سُبُڵ رَبِکِ ژُلُلًا) واتە خوای گەورە ڕێی بەهەنگ نیشانداوە‌و کار‌و ژیانیشی بۆ فەراهەمکردووە، لەلایەکی ترەوە، خودای گەورە توانای زۆر سەیری بە هەنگ بەخشیوە وەکو جیاکردنەوەی گوڵ‌و ڕووەکەکان بە خێراییەک کە لە سەرووی مرۆڤەوەیە، هه‌روەها هەڵبژاردنی جۆری گونجاوی گوڵ .... هیچمان لەدەست نایە تەنها شاهێدی بدەین کە ئەم قورئانە ڕاستە‌و لە لایەن خوداوەیە.
نووسینی :
عبد الدائم الكحيل
نیشانەکانى چین ؟
چۆن درووست دەبێت ؟
چارەسەرى چییە ؟
بریتیە لە هەنگێک یان زیاتر کە وەک مەلیکە هەڵسوکەوت دەکات و بەڵام کارەکانیان ناڕێکە و بەئاڵۆزى ئەنجامى دەدەن ، جگە لەناو چوونى کۆمەڵەکەیان سوودى تریان نییە .
نیشانەکانى چین؟
١- لەهەر خانەیەک زیاتر له 2 گەراى تێدایە .
٢- زۆر جار دوو کرم لەیەک خانە هەن ، لەوکاتانەى کە ماوەیەکە تووشى دایکە درۆزنە بوون .
٣- سەرپۆشى کرمەکانى لەکاتى قۆزاخە قۆقزدەبێـت ، واتە کەمێک لە خانەکان دێتە دەرەوە لەئاستى خۆى .
٤- ئەو گەرایەى دایدەنێت تەنها دەبێتە نێرە و بەشێکیان نەزۆکن ، واتە جگە لەگەراى نێرە ناتوانێت گەراى تر دابنێت .
٥- کەلوى مەلیکە درووست دەکەن بەڵام زۆر ناشیرینە ، هەر بەروونى دیارە کە کەلوى راستەقینە نییە و هى دایکە درۆزنەیە .
چۆن درووست دەبێت؟
هەر کاتێک مەلیکە تەواو نەبێـت و نەتوانرێـت مەلیکەى نوێ درووست بکەنەوە لەوکاتە درووست دەبێت ، یاخود ، کاتێک مەلیکە بۆ (تلقیح) دەردەچێت یان بەهەر هۆکارێک بێت لەناو دەچێت لەو کاتەش هیچ گەرایەک و کرمۆکەیەک نییە تابیکەنەوە بەمەلیکە بۆیە لەو کاتەش درووست دەبێت
وە یان ، کاتێکى زۆر مەلیکەیان لەگەڵە و بەرهەمیان خراپە واتە مەلیکە بێ عەیبە لەرووى لاشەوە بەڵام لەگەرادانان سست و لاوازە تەواو نییە جا خراپ تلقیح بووە یان ئەزیەتى خواردووە یان تەلقیح نەبووە ناتوانێت ئیتر لەو کاتەشدا دایکە درۆزنە درووست دەبێت .
چارەسەرى چییە؟
چەند ڕێگایەک هەیە:
١- پێویستە مەلیکەى نوێ و بەهێزى بۆ دابنێى بۆ ئەوەى بتوانێت بەهۆى بەهێزی خۆى دایکە درۆزنەکان کۆنترۆڵ بکات، ئەوە بۆ ئەو کاتەیە کە تازە توش بوون و لەسەرەتایە .
٢- ئەگەر قبوڵیان نەکرد و ڕەتیان کردەوە ، ئەمجارە پێشى ئازاد کردنى مەلیکە بۆ ناویان مەلیکەکە تەواو بەهەنگوین دەکەیت و ناو ێندوقەکەش بەهەنگوین پڕژاندن یان شەکراو تەواوى ێندوق و شانەکان تەڕ دەکەیت ، بۆ ئەوەى سەرقالى پاککردنەوەبن پاشان مەلیکە ئازاد بکە بۆ ناویان .
٣- ئەگەرمەلیکەت دایێ مەلیکەیان گرت و قوبوڵیان نەکرد ئەوە نیشانەى زۆرى دایکە درۆزنەیە و لایان گرانى زۆرترن ، پێویستە کەلوى مەلیکەى بۆ دابنێى کە دوو سێ ڕۆژى مابێت بێتە دەرەوە .
٤- ئەگەر ئەوەشى قبوڵ نەکرد و هەر لەناو کەلوەکە کوشتیان ئەمجارە پێویستە لەدوورى 150 بۆ 200 مەتر لەشوێنى خۆى هەرچى هەنگى تێدایە هەڵى ڕێژى چونکە ئەگەرێک هەیە کە دایکە درۆزنە لەشى قورسە لەبەر ئەو گەرایەى هەڵى گرتووە ناتوانێـت بفڕێت بۆیە ئەوانى تر دەگەرێنەوە بەبێ دایکە درۆزنە ئەوجە یان مەلیکە یان کەلوى بدێ وەک پێشتر باسمان کرد یان ئەوەتا ئیتارێک یان دوو ئیتارى بەگەراوە بدێ کە بەشێکى زۆرى سەرمۆر بێت بۆ ئەوەى لایان گرانى مەلیکە زۆر بن .
٥- دەتوانى ێندوقێکى تر بەکاربهێنى کە شەمع ئەساس واتە ئیتارى بەشەمێ نوێ بۆیان دابنێ تا ئەوان خەریکى درووستکردنى خانەکان دەبن تۆ مەلیکە دابنێ دوایى دوو سێ رۆژ ئازادى بکە ناویان .
٦- ئەو ڕێگایانەى باسمانکرد لەپەیجى هەنگەوە بۆ ئێوەى ئازیز کۆمەڵێک ڕێگان ئەگەر ئەوانەش سودیان نەبوو ، کۆتارێگا ئەوەیە تێکەڵى هەنگێکى لەخۆى بەهێزترى بکەى واتە ئەگەر خۆى 4 ئیتارە بەلایەنى کەم ئەو هەنگەى لەگەڵى تێکەڵ دەکەى 7 ئیتارزیاتر بێت ئەویش ڕێگاى تێکەڵکردن چەند جۆرێکە لەڤیدیۆکان باسى رێگایەکمان کردووە .
ئامادەکردنی :
هەنگەوان - کاوە خالد
پەیجی هەنگ
![]() |
پرسیار: ئایا هەنگوینەکەت سروشتیە؟ بەڵێ بەرهەمی خۆمە.
نانا مەحاڵە هەنگوینی سروشتی هەبێت هەمووی ساختەیە.
ڕۆژانە ئەم ووشانە ئەدرێن بە گوێی هەنگەواندا ( تاوانبار ) لە لایەن بەکاربەرەوە و لە بازرگانەوە هەندێک جاریش لە خاوەنەکانی هەمان پیشەوە، تاڕادەیەک هەنگەوانەکان گوێیان لێ ئەبێت وەکو ووشەی سەلام وعلیکم یان ئێوارەت باش کە وای کردوە ڕابێن لەسەری و ناچار ڕوونکردنەوە بدەن و پاساو بهێننەوەو سوێند بخۆن و و و .... تاوەکو بەرامبەرەکەی ڕازی بکات کە هەنگوینەکەی سروشتیە، ئەگەر باوەڕ بکات.
تاکو ئێستا پەروەردەکردنی هەنگ لە ڕوانگەی زۆرینەوە پیشەی خۆشگزەرانیە و کەسیش ناڕەحەتیەکانی پەروەردەکردنی هەنگ نازانێت تەنها ئەوانە نەبێت کە ئیشیان تیا کردوە و ناڕەحەتی ئیشەکەیان لە ئەستۆ گرتوە.
هەنگەوان دارتاشەو تەختە ئامادە ئەکات بۆ پێویستی هەنگەکانی لە سنوق و چوارچێوە، کرێکاری هەنگە بە ناچاری پشکنینی هەنگەکان ئەنجام ئەدات و ئیشەکانی ڕێک ئەخات و لە گەڵ ڕوبەڕووبونەوەی گەستتن و پێوەدانی هەنگ کە کەس لێی ڕزگاری نابێت تەنها ئەو کەسە نەبێت کە خاوەنی بەختێکی گەورەیە، شارەزای هەنگ و نەژادەکانی و ڕەوشت وخەسڵەتەکانێتی، پزیشکەو پشکنینی هەنگەکان ئەنجام ئەدات و دەستنیشانی نەخۆشیەکانی ئەکات و دەرمانی بۆ دیاری ئەکات و بایەخ بەچارەسەریان ئەدات، بارهەڵگرەو سنوقە هەنگەکان هەڵئەگرێت لەتاریکی شەودا لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر لەگەڵ مەترسی و ئاستەنگەکانی ڕێگەوبان لە کاتی گەڕاندا بەدوای شیلەی باش‌دا، ئینسیکلۆپیدیایە لە ڕوەکو جۆرەکانی و کاتی گوڵکردنی و شوێنەکانی، شارەزایی و بەدواداچون بۆ کەش وهەواو گۆڕانکاریەکانی لە پێناو پاراستنی هەنگەکانی لە سەرمای زستان و گەرمای هاوین، ڕاوچیەکی لێهاتوە بۆ دوژمنەکانی هەنگ تاوێک زەردەواڵە ئەکوژێت تاوێکیش کەنەسمە، پارێزەرو بەرگرە لێیان لەو مرۆڤەی ژینگە ژەهراوی ئەکات بە شێوەی جۆراو جۆر بەتایبەتی قڕکەرەکان، نوسینگەی ئاڵوگۆڕی دراوە بەدرێژایی ساڵ پارە خەرج ئەکات بۆ هەموو ئەو ئیشانە.
سەرەڕای ئەم هەموو ئیشانەو زیانە ماددییەکانی کە پەیدا ئەبن بە پەرۆشەوە چاوەڕوانی بینینی هەنگەکانێتی لە کاتی کۆکردنەوەی شیلەو پڕبوونی شانەکان بۆ ئەوەی پەروەردگار ڕزقی بدات بەبڕینی هەنگوین لەدوای ئەم ماندوو بوونە بۆ ئەوەی مژدە بەخۆی و خانەوادەکەی ببەخشێت بەوەی کە پەروەردگار پێیانی بەخشیوەو بە پەرۆشەوە چاوەڕوانی ئەو شیلەیەیە کە پێیان بەخشراوەو بریقە ئەداتەوە بەچاویانداو دڵ پێی خۆش ئەبێت دوای ماندووبوونی چەند مانگێک لە ئیش‌کردن دوای ئەمانە هەمووی کەسێک دێت ئەپرسێت ( هەنگوینی سروشتی دەست ئەکەوێت؟! ) ( باوەڕم بە بوونی هەنگوینی سروشتی نیە).
بەمەش خۆشی لە هەنگەوان ئەدزێت بۆ ئەوەی تاوانبار بێت بە هەنگوینەکەی و پیشەیەکی نوێ دێتە سەر کارەکانی پێشووی ئەویش ( بازاڕکاری و ڕیکلامکەر و لەوانەیە پارێزەریش بێت!! ) تاوەکو بتوانێت بەرهەمخۆر دڵنیا بکاتەوە کە هەنگوینی سروشتی بوونی هەیەو خەیاڵ نیە.
لە سەرتای دەستپێکردنم بە پەروەردەکردنی هەنگ ناڕەحەت و ئاڵۆز ئەبووم لەم پرسیارە ئەمیکرد بە تاوانبار یان ( گومان لێکراو بەوەی کە دۆخەکە ئاسان ئەکەمەوە ) لەوانەیە بە قسەیەکی ووشک وەڵامم دابێتەوە بەڵام دوای تێڕوانین و زانیاری زانیم کە بەرهەمخۆر ڕەوایە لەم پرسیارە.
چونکە کەموکورتیەکی زۆر گەورە هەیە بەتایبەتی لە ووڵاتە عەرەبیەکان لە لایەن ڕاگەیاندنەوە دەربارەی کەرتی هەنگ و بازاڕتیژی بۆ بەرهەمەکانی و ناسینی بە بەکاربەر و هۆکارێکی زۆر هەیە لەدوای ئەمەوە چونکە تاکو ئێستا زۆربەی ئەو زانیاری و یاسایانەی تایبەتن بە خەسڵەتەکانی هەنگوین کۆنن ناگونجێن لەگەڵ خەسڵەتە جیهانیە نوێکان کە جیهانی دەوروبەرمان پەیڕەوی ئەکەن، لەگەڵ کەمی چاودێری یان هەر نەبوونی لە بنەڕەتدا لەگەڵ ڕاگەیاندنی دەست بەجێ کەوا خزمەتی بەرژەوەندیە بازرگانیەکانی ئەو کۆمپانیانە ئەکات کە دزەیان کردوەتە ناو بازرگانی هەنگوینەوە، بەمەش بازاڕگەرمکردن بۆ هەنگوینی ساختە لە سەرچاوە جۆراوجۆرەکانەوە لە بازاڕەکان زیانی گەیاند بە بەرهەمهێنەرو بەکاربەرلە هەمان کاتدا، لەگەڵ بوونی ژمارەیەکی زۆر لە ئامرازەکانی ڕاگەیاندنی دەست بەجێ لە لایەن کۆمپانیا بازرگانیەکان و بازرگانە سودمەندەکان کە چەند تاقیکردنەوەیەکی سەرەتایی لە ناو بەکاربەرەکاندا بڵاو ئەکەنەوە بۆ ئەوەی زۆر جار بەرکاربەر ڕابکێشن بۆ بەرهەمەکانیان لە هەنگوینی نەناسراو لە گەڵ هونەری بەقوتووکردن و بازاڕکاری، بەمەش شتەکان تێکەڵ بوون لای بەرهەمخۆر وای کرد کە گومان لە سروشتی بکات و ساختەکراو پەسەند بکات بۆ نا؟ ئەگەر بەرکاربەر لە ووڵاتە عەرەبیەکان زۆر جار وا ئەزانێت کە بەشەکرە بوونی هەنگوین لە خەسڵەتەکانی هەنگوینی ساختەیە! لێرەدا پەندە بەغاییەکە ئەچەسپێنرێت ( چَمل الغَرگان غَگە ) ( بەواتای ئەوەی خۆی خنکاوە کردیشیان بە قووتا یان مەیموون زۆر جوان بوو ئاوڵەشی دەرکرد " وەرگێڕ " )
بەمەش هەنگەوان دوو جار گومانی لێکراوە یەکەمیان ئەبێت بیسەڵمێنێت کە هەنگوینەکەی سروشتیەو دووهەمیان کە بە شەکرە بوونی هەنگوین یەکێکە لە خەسڵەتە سروشتیەکانی هەنگوین!.
بواری هەنگەوانیش بێبەش نیە لە هەڵە نەرێنیەکان کە کەسانێک پەیڕەوی ئەکەن هەر چەندە زۆر نین بەڵام کاریگەری گەورەی هەیە وەکو ئەڵێن ( چاکە تایبەتمەندەو خراپەش گشتیە ) ڕیکلامی نەرێنی هەیە بۆ ڕاکێشانی بەکابەر کاتێک ڕیکلام بۆ هەنگوینی خۆت ئەکەیت و تانە لە هەنگوینی کەسانی کە ئەدەیت بۆ نمونە ئەبینین زۆربەی ئەو شوێنانەی کە هەنگوینی تێدا ئەفرۆشن ئەنوسن ( هەنگوینی هەنگەڵانی........................... سروشتیەو مسۆگەرەو ئەتوانن تاقی بکەنەوەو ئەو کەسەش بیسەڵمێنێت ساختەیە پاداشت ئەکرێت، و تەنها ئێمە..... هتد ) ئەمە سەرنجی خەڵک بۆ ئەوە ڕائەکێشێت کە هەنگوینەکانی کە ساختەن!! لە کۆتاییدا گومان دروست ئەبێت تەنانەت لە بەرهەمی هەنگوینەکەی خۆشی، جگە لەوانە کە گومان ئەکەن یان کار لەسەر بازاڕتیژی پێچەوانە ئەکەن لە بنە ڕەتدا لە نێوان ڕکابەرەکان لە خودی هەنگەوانەکانن و چەندین کرداری نەرێنی.
زۆر گرنگە بۆ گەشەپێدان و پەرەپێدان بە پەروەردەکردنی هەنگ و بازاڕکاری بەرهەمەکانی ئەبێت ڕێنماییەکی دەست بەجێ بەرەو پێناسە کردنی پەروەردەکردنی هەنگ و خەسڵەتەکانی بەرهەمەکانی، وە ئەم ڕۆڵەش ئەبێت ئەنجام بدرێت لە لایەن دەستەی ڕێکخراو یان حکومی ( ئەمەشیان زۆر بایەخی پێنادات و زۆریش دوورە ) یان کۆمەڵەو ڕێکخراوە تایبەتمەندەکان بە هەنگەوانان کە ئەبێت کارا بکرێت لە ڕێگای خودی هەنگەوانەکانەوە بە تایبەتی لە گەڵ کرانەوەی میدیایی گەورە لە ڕێگای ئامرازەکانی پەیوەندیە جۆراوجۆرەکان ئەمەش ڕێگر نابێت لە بەردەم دەست پێشخەری تاکەکەس لە خودی هەنگەوانەکانەوە..
بۆ وەڵامدانەوەی بەکاربەر بە ووتەی ئەم هەنگوینە بەرهەمی خۆمە بە بێ پاساو و ڕازیکردن ئەبێت کار بکرێت لەسەر:-
( خەسڵەتە پێوانەییەکان، چاودێریکردن لە سەر بازاڕ، ڕێنمایی دەست بەجێ بەرەو بەکاربەر، خولی ڕاگەیاندن بۆ هەنگەوانان، قۆرخکردنی ئامرازەکانی ڕاگەیاندن، هونەری بەقوتو کردن و بازاڕکاری... هتد ) بەدڵنیاییەوە چارەسەری فراوانتر هەیە لەم تێڕوانینە سادەیەی من لەوانەیە بە پێنوسی کەسانی پسپۆر لەم بوارەدا بنوسرێت بۆ ئەوەی ببێت بە ناونیشانی توێژینەوەی زانستی دەربارەی ڕۆڵی ڕاگەیاندن و ڕێگاکانی بۆ پەرەپێدان بە پەروەردکردنی هەنگ و دڵنیا بوون بە بەرهەمەکانی.
ڕاگەیاندن و هەنگوین
نوسینی/ منتێر الحسناوی
وەرگێڕ لەزمانی عەرەبیەوە/ محمدامین ێابر
١- هەنگ بپارێزە لە تەڕبوون ، کورە هەنگەکان کەمێک بە پێشدا نزم بێت تا ئاوی تێنەچێت.
٢- پاککردنەوەی پێداویستییەکانی هەنگ و هەنگەوانی و ئامادەکردنییان بۆ کۆتایی زستان.
٣- خوێندنەوە و بەدواداچوونی زانستی لەبواری هەنگ دا بەبەشداریکردن لە کۆبوونەوە و خولە ڕێنماییەکانی هەنگ دا.
٤- گەر مردنی زۆر لەبەردەم کورەدا بینرا لەو ڕۆژانەی کە پلەی گەرما لە ١٤ پلە بەرەو ژوورە چارەسەریان بکە.
مانگی (شوبات) (ڕێبەندان - ڕەشەمێ):-
١- لەسەر کارەکانی مانگی پێشوو بەردەوام دەبین.
٢- لەڕۆژی خۆشدا سەیری کەمی خۆراک و هەڵاڵە دەکرێت و ناو کورە پاکدەکرێتەوە و خواردنی وەرز بەپێی ئاووهەوا دادەنرێت.
٣- لەناوەڕاستی مانگ بەدوواوە چارەسەری ڤاروا(باڵە قرتە) دەکرێت.
٤- لەناوچە گەرمەکان دا لەناوەڕاستی مانگ بەدواوە دەست دەکرێت بە پەروەردەکردنی شاهەنگ بە تایبەت ئەو کاتانەی هەنگەکان هەڵالەی زۆر دەهێننەوە و شاهەنگ بەزۆری گەرا(هێلکە)دادەنێت.
٥- چوارچێوەی مێودار بەپێی پێویست دادەنرێت.
مانگی (ئازار) (ڕەشەمێ - نەورۆز):-
١- قەڵاچۆکردنی ڤاروا بەردەوام دەبێت . وە دەرمانی دژە نەخۆشی دادەنرێت.
٢- چوارچێوەی مێودار بەپێی پێویست دادەنرێت و شەکراو بەردەوام دەبێت بۆ زیادبوونی هەنگ.
٣- هاوسەنگی لەنێوان هەنگەکان دا دەکرێت شانەی بەچکەی سەرگیراو بەبێ هەنگ لەهەنگە بەهێزەکانەوە دەدرێت بەهەنگە لاوازەکان.
٤- لەناوچەساردەکان دا لەناوەڕاستی مانگ بەدواوە شاهەنگ پەروەردە دەکرێت .
٥- دەست دەکەین بە پورەدانی دەستکرد و نێرەی هەنگە بەهێزەکان بهێڵەرەوە و نێرەی هەنگە بێهێزەکان لەناوبەرە.
مانگی (مایس) (نەورۆز - گوڵان):-
١- لەسەر کارەکانی مانگی ئازار بەردەوام دەبین.
٢- خۆراکی شاهانە کۆدەکرێتەوە.
٣- دەستدەکرێت بە لەناوبردنی شای ژەنگەسورە بەدانانی تەڵە.
٤- هەموو (٧- ١٠) ڕۆژ جارێک هەنگ دەپشکێنرێت بۆ ئەوەی پورەدانی سروشتی ڕوونەدات و پێویستییەکان دابین بکرێت.
٥- ووریای ژەهری کیمیاوی بە.
٦- پێش هاتنی کەنەسمە شاهەنگەکان بگۆڕە و بانکی شاژنەکان دابمەزرێنە.
٧- گەر وشکبونەوە و قەبزی ڕووی دا بەهۆی ئاو یان شەکراوی ڕوون چارەسەری بکە.
مانگی (ئایار) (گوڵان - جۆزەردان):-
١- لەسەر کارەکانی مانگی پێشوو بەردەوام دەبین .
٢- گواستنەوەی هەنگ لە گەرمیانەوە بۆ کوێستان.
٣- شەکراو ڕادەگیرێت بۆهەنگوینی سروشتی – نهۆمی هەواگۆڕکێ دابنێ ،هەنگەکان بپارێزە لەگەرماوتیشکی ڕاستەوخۆ.
٤- کۆنترۆڵی کەندەسمە بکەو تاکۆتایی مانگ شاژنەکان بگۆڕە.
٥- پورە ناجێگیرەکان بەشانەی بەچکەی سەرگیراو سەرنەگیراو جێگیربکە.
مانگی (حوزەیران) (جۆزەردان - پووشپەڕ):-
١- لەسەرکارەکانی مانگی مایس بەردەوام بە .
٢- لە فێنکی بەیانیان دا هەنگ دەپشکنرێت .
٣- لەناوچە ساردەکان دا پورە دەبێت.
٤- بەپێی پێویست چوارچێوەی مێودار دادەنرێت.
٥- ئاو دابین دەکرێت و هەنگەڵان فێنک دەکرێتەوە.
٦- گەر هەنگی بێ هێز هەبوو بەهێزی بکە یان تێکەڵ بە بەهێزەکانی بکە.
٧- لە گەرمیان دا هەنگ دەبڕدرێت.
مانگی (تەمموز) (پووشپەڕ - خەرمانان):-
١- لەسەرکارەکانی مانگی حوزەیران بەردەوام دەبین.
٢- شیلەو هەڵاڵە کەم دەبێتەوە و هەنگ ئارەزووی دزی دەکات. لە فێنکی بەیانی و ئێوارە دا پشکنینی خێرا دەکرێت.
٣- شانەی پڕ هەنگوینی گەیشتوو (مۆرکراو)دەربهێنە.
٤- شانە و مێوی زیادە هیچ کاتێک لەناو هەنگەڵان دا جێمەهێڵە بۆ ئەوەی دزی ڕوو نەدات و نەبێتە کانگای زۆربونی (مرە).
مانگی (ئاب) (خەرمانان - گەلاوێژ) :-
١- لەسەر کارەکانی مانگی تەمموز بەردەوام دەبین.
مانگی (ئەیلول) (گەلاوێژ - ڕەزبەر):-
١- شیلەو هەڵاڵەی گوڵی سەوزە و بەروبوومە کشتوکاڵییە پایزییەکان دەست پێ دەکات.
٢- شانە پڕ هەنگوینییەکان دەربهێنە.
٣- بۆ ڕوونەدانی دزی و تاڵانی ، مێوی زیادە لە هەنگەڵانەکەدا لابەرە.
مانگی (تشرینی یەکەم) (ڕەزبەر - گەڵا ڕێزان):-
١- بڕینی هەنگ و بچوککردنەوەی دەرگای کورەکان.
٢- دوای برینی دەست دەکرێت بە قەڵاجۆکردنی ڤاروا بەدەرمانێکی جیاواز لەوەرزی بەهار.
٣- دەستدەکرێت بە پێدانی خۆراک و ١،٥ شەکر + ١ئاو.
٤- تاکۆتایی مانگ هەنگ لە کوێستانەوە بەرەو گەرمیان دەبرێت.
٥- هەنگە بێ هێزەکان تێکەڵ بە هەنگە بەهێزەکان دەکرێت.
٦- هەڵاڵە یان جێگیرەوەکەی دەدرێت بە هەنگ و دڵنیابوون لە بوونی شاژن.
مانگی (تشرینی دووەم) (گەڵاڕێزان - سەرماوەز):-
١- کارەکانی مانگی پێشوو لەبەرچاو دەگیرێت.
٢- هەنگ بەهێز بێت و خواردنی هەبێت بۆ ئەوەی سەرما کاری تێ نەکات.
٣- شەکراو خەست دەکرێتەوە ٢شەکر + ١ئاو.
مانگی (کانوونی یەکەم ) (سەرماوەز - بەفرانبار):-
١- هەنگ بپارێزە لە تەڕبوون ، کورە هەنگەکان کەمێک بە پێشدا نزم بێت تا ئاوی تێنەچێت.
٢- پاککردنەوەی پێداویستییەکانی هەنگ و هەنگەوانی و ئامادەکردنییان بۆ کۆتایی زستان.
٣- خوێندنەوە و بەدواداچوونی زانستی لەبواری هەنگ دا بەبەشداریکردن لە کۆبوونەوەو خولە ڕێنماییەکانی هەنگ دا.
٤- گەر مردنی زۆر لەبەردەم کورەدا بینرا لەو ڕۆژانەی کە پلەی گەرما لە ١٤ پلە بەرەو ژوورە چارەسەریان بکە.
ئامادەکردنی:
مامۆستای پەیمانگای کشتوکاڵی و پسپۆڕی بواری هەنگ
ئیبراهیم مەجید
بە نزیکبوونەوەی زەنگەسوورە، زەرەدەواڵە، زەرگەتە ، لە کەندووی هەنگەوە ڕاستەوخۆ هەنگەکان لە هەموو لایەکەوە دەوری دەدەن ، بەڵام بەهۆی گەورەیی قەبارەی زەنگە سوورەکە بە بەراورد لەگەڵ قەبارەی مێرووی هەنگ دەوردانی پێویستی بە ژمارەیەکی زۆر هەنگ هەیە ، لە ئەنجام دا زەنگەسوورەکە ووندەبێت و لەناودەچێت ئەوەش بە هۆی هەیەجان و تووڕەیی هەنگی داکۆکیکار لە شانەکە دێت. ئاشکرایە کە بەهۆی گەورەیی قەبارەی زەنگە سوورە ڕاگرتنی هێرشەکەی بۆ شانەی هەنگ زۆر قورسە، بەڵام هەنگەکان تەکنیکێکی سەرسووڕهێنەر بە هۆی گەرمییەوە بۆ لەناوبردنی ئەو دوژمنە بەکاردەهێنن ، دوای دەوردانی زەنگە سوورەکە بە تەواوی لە هەموو لایەکەوە ، هەنگەکەکان باڵەکانیان بە خێراییەکی گەورە دەهەژێنن کە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی جەستەیان بە هۆی لێکخشاندنەوە بۆ ٤٧ پلەی سەدی ، بەڵام بۆ ئەو پلە گەرمییە؟!
پلەی گەرمی ٤٧ ی سەدی بەرزترین پلەی گەرمییە کە هەنگ بتوانێت بەرگەی بگرێت و لە کارکردن نەکەوێت ، چونکە هەنگ لە پلەی گەرمی ٤٩ی سەدی دا دەمرێت ، بەڵام ئەو پلە گەرمییەی کە زەنگە سوورە بەرگەی دەگرێت لە خوارووی ٤٥ پلەی سەدییە ، کەواتە پلەی گەرمی جەستەی هەنگ کە دەکاتە ٤٧ی سەدی و بە هۆی جوڵەی باڵەکانی ، دەبێتە هۆی مردن و لەناوچوونی کتوپڕی زەنگەسوورە وهێرشبەرەکە ، واتا هەنگ بە هۆی گەرمی جەستەیەوە زەنگەسوورە لەناودەبات و شانەکەی خۆی دەپارێزێت . شایانی ئاماژەیە هەنگ دەتوانێت لە یەک خولەک دا ١١٤٠٠ جار باڵاکانی بهەژێنێت ، لە ئەنجامی ئەو خێراییە گەورەیە پلەی گەرمی جەستەی هەنگ بۆ ٤٧ پلەی سەدی بەرز دەبێتەوە.
سەرچاوە:
ڕۆژنامەی خەبات
ژمارە: ٤٨٨٨ بەرواری ٢٩/٩/٢٠١٥
دووبارە نووسینەوەی:
ئەندازیاری کشتوکاڵی
دەوەن سەردار حەمە عەلی
هه‌نگ مێروویەکی سوود به‌خشه ، به کۆمه‌ڵ و به شێوه‌ی پووره هه‌نگ ده‌ژیت،هه‌ر پووره هه‌نگێکی ئاسایی له شاهه‌نگێک وسه‌ددان نێره وهه‌زاره‌ها کارکه‌ر پێکهاتووه وله نێوان خانه‌یه‌کدا ده‌ژین و زاوزێ ده‌که‌ن که پێی ده‌گووترێ خه‌لێف Hive .
سوودی هه‌نگ :
هه‌موو جووڵانه‌وه و هه‌ڵسوکه‌وتێکی هه‌نگ سوود به‌خشه ، له کاتی کارکرنی دا سوود به مرۆڤ و ژینگه ده‌گه‌ێنێ ، که هه‌ڵاله وشیله کۆده‌کاته‌وه گولی رووه‌ک چاک ده‌کات (په‌رین - تلقیح الازهار) وە ڕێژه‌ی پیتاندن ( الاخصاب ) و به‌رگرتن ( الاثمار ) زۆر ده‌کات ، که هه‌نگوینیش به‌رهه‌م دێنێت خۆشترین و باشترین خۆراک ده‌که‌وێته به‌ر ده‌ستی مرۆڤ ، که شانه و چاوگ بۆ داکردنی هه‌نگوین و کرمۆکه به‌خێوکردن له مێو( شه‌مێ ) ی سروشتی بنیاد ده‌نێت ، ئه‌م مێوه له پیشه‌سازی و ده‌رمان سازی به‌کار دێت. وه ژه‌هری پێوه‌دانه‌که‌شی هه‌ر ده‌رمانه , به پله‌ی یه‌که‌م هه‌نگ بۆ به‌رهه‌مهێنانی هه‌نگوین به خێو ده‌کرێت.
سووده‌کانی هه‌نگ بریتین له:-
1- هه‌نگوین Hony:-
خۆراکێکی ( شیرنه‌مه‌نێیەکی ) تیر وتام و بۆخۆش وبه نرخه، وه‌ک ده‌رمانیش بۆ چاره‌سه‌رکردنی زۆر نه‌خۆشی به کاردێت.
هه‌نگوین وه‌ک ده‌رمان :
گژو گیا و دار و ده‌وه‌ن وه‌ک ده‌رمان بۆ چاره‌سه‌رکردنی چه‌ندین نه‌خۆشی به‌کار دێ ،هه‌نگوینیش که له ڕووه‌که‌وه کۆده‌کرێته‌وه هه‌لبه‌ته کاریگه‌ری ده‌بێت ، سودی هه‌نگوین وه‌ک ده‌رمان به پێی جۆری سه‌رچاوه‌ی شیله ( رووه‌که‌که ) ده‌گۆرێت ، به‌ڵام به شێوه‌یه‌کی گشتی وه‌ک ده‌رمان بۆ چاره‌سه‌رکردنی : ده‌مار گرژی و توره‌یی وبه‌رزی پاڵه‌په‌ستۆی خوێن و ره‌قبوونی خوێنبه‌ر و که‌م خوێنی وهه‌وکردنی گه‌روو قورگ وکۆخه و دڵه راوکێ دله کوته و نه‌خۆشی جگه‌ر( زه‌رتک ) و هه‌وکردنی رێکه ( مستقیم ) و هه‌وکردنی جومگه و میزڵدان و وه‌ستان ودواکه‌وتنی بێ‌نوێژی ئافره‌تان وخه‌مۆکی و خه‌ونه‌هاتن وپووک کولی وباداری وبێهێزی و ... هتد به‌که ڵکه.
2-خۆراکی شاهانه(الغذاء الملكي):
کارکه‌ره گه‌نجه‌کانی هه‌نگ جۆره خۆراکێکی سپی وچری زۆر به‌ها دارله دوو ڕژێنی سه‌ریانه‌وه ده‌رێژن پێی ده‌گووترێ (خۆراکی شاهانه) وبه درێژی ته‌مه‌ن ده‌رخواردی شاهه‌نگی ده‌ده‌ن ، هه‌روه‌ها ده‌کرێته خۆراکی کرمۆکه‌کانی کارکه‌ر ونێره هه‌نگ له سێ رۆژی سه‌ره‌تای ژیانیان دا. ئه‌م خۆراکه ئه‌فسوناوییه که ده‌بێته هۆی ته‌مه‌ن درێژی وزۆر زاوزێ کردنی شاهه‌نگ ، مرۆڤ وه‌ک ده‌رمانێکی بێ هاوتا به‌کاری دێنێت .
خۆراکی شاهانه هۆرمۆنی به که‌ڵکی تێدایه زۆر جۆره به‌کتریاش ده‌کوژێت ، پیربوون دوا ده‌خات سێکس چالاک‌تر ده‌کاته‌وه ، بۆ چاره‌سه‌رکردنی چه‌ندین نه‌خۆشی وه‌ک نه‌خۆشییه‌کانی پێست و موو هه‌ڵوه‌رین وه‌ستانی گه‌شه‌ی منداڵ وماندووبوونی ماسولکه و مێشک و خه‌ونه‌هاتن هه‌ڵچوون وتووره‌یی وبۆ ڕاگرتنی هاوسه‌نگی غوده‌ی ده‌ره‌قی به‌سووده ، (که‌م خواردنی ده‌رمانه به‌ڵام زۆر خواردنیشی زیانبه‌خشە!).
3- مێو (شه‌مێ) (الشمع):
له کۆنه‌وه پارچه شه‌مێ وه‌ک ته‌خته‌ی نووسین به‌کار هاتووه ، شه‌مێ مۆمیاکردنی ته‌رمی مردوو ومۆمی داگیرسان (چرا) ومۆرکردنی نامه به‌کار هاتووه ، ئێستاش وه‌ک شامپۆ و مه‌رهه‌می قژ وپێست به‌کار دێت، چاره‌سه‌ره بۆ نه‌خۆشییه‌کانی لووت ، هه‌ڵامه‌ت ، هه‌وکردنی بۆرییه‌کانی هه‌ناسه‌دان ، هه‌ناسه ته‌نگی و ره‌بوو و بۆ به‌هێز کردنی پووک(پدو). وه‌ک بۆیه و ره‌نگ بۆ جوانی وپارێزگاری(وارنیش) ی که‌ل وپه‌لی له دار درووستکراولە ناوماڵ به‌کاردێت.
4- ده‌رمێو یان به‌رمێو(العبکر- پرۆپۆلس):
هه‌نگ ده‌رمێو له گۆپکی دار بی و ئه‌سپیندار وبناوی و کاژ وبه‌روو کۆده‌کاته‌وه ، هه‌نگ ده‌رمێو بۆ گرتنی کون وکه‌له‌به‌ری خه‌لێف و سه‌ندوق وبۆ قایم کردن و په‌ستانه‌وه‌ی شانه‌کان و.....هتد به‌کار دێت ، ده‌رمێو له بواری پزیشکی دا بۆ چاره‌سه‌ر کردنی چه‌ندین جۆره کۆلک ودۆمه‌ل ونه‌خۆشی پێست به‌کار دێت ، ده‌رمێو کاریگه‌ریه‌کی باشی هه‌یه بۆ له ناوبردنی توخمه به‌کتریاکانی (Bacterium . Salmonella .Streptococcus Sacchoromyces Bacillus)


5- ژه‌هر و پێوه‌دانی هه‌نگ:
ژه‌هری هه‌نگ بۆ چاره‌سه‌ر کردنی نه‌خۆشییه‌کانی باداری (رۆماتیزم) وهه‌وکردنی جومگه‌کان وئازاری ده‌مار و هه‌وکردنی گورچیله و میزەڵدان سوودبه‌خشه.
ژه‌هری هه‌نگ وه‌ک ده‌رزی (شرینقه) له ده‌رمانخانه‌کانی سۆڤیه‌ت به ناوی (Apitoxin) وله ئه‌ڵمانیا به ناوی (Florapin)و له فەره‌نسا به ناوی (Apivene) ده‌فرۆشرێت.
ئه‌وکه‌سانه‌ی به‌رامبه‌رژه‌هری هه‌نگ هه‌ستیار نین ده‌توانن پێوه‌دانی هه‌نگ به شێوه‌ی سروشتی بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌کانیان به پێی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ی خواره‌وه به کاربێنن:
ڕۆژی یه‌که‌م یه‌ک هه‌نگ پێوه‌ی بدات ، ڕۆژی دووه‌م دوو هه‌نگ ، ڕۆژی سێیه‌م سێ هه‌نگ و به‌م شێوه‌یه تا ڕۆژی ده‌یه‌م ده هه‌نگ پێوه‌ی بدات ، دوایی بۆ ماوه‌ی یه‌ک هه‌فته پێوه‌دانه‌که رابگیرێت ، ئینجا بۆ ماوه‌ی ده ڕۆژی تر ڕۆژانه سێ هه‌نگ پێوه‌ی بدات دووباره هه‌فته‌یه‌ک پێوه‌دان رابگیرێته‌وه و دواتریش ڕۆژانه سێ هه‌نگ پێوه‌ی بدات...
6- په‌روه‌رده‌کردن وبه‌رهه‌م هێنان و فرۆشتنی شاهه‌نگه‌کان.
7- به‌رهه‌م هێنان و فرۆشتنی شه‌لخه و پووره هه‌نگ.
8- چاککردنی (تلقیح) گوڵ Pollination:
که ده‌بێته هۆی زۆربوونی به‌روبوومی کشتوکاڵی ، ئه‌م سووده‌شیان له گشت سووده‌کانی تر گرنگتره 80-93% ئه‌و گوڵانه‌ی به هۆی مێرووه‌کان (حشرات) چاکده‌کرێن کاریکه‌ری هه‌نگ ئه‌نجامیان ده‌دات ، له وولاتان دا خاوه‌ن کێلگه‌کان پووره هه‌نگ به‌کرێ ده‌گرن و پاره ده‌ده‌نه خاوه‌ن هه‌نگه‌کان تا پووره‌ی هه‌نگ له کاتی گوڵ پێچان دا(عقد الثمار) له نێو کێلگه‌کانیان دا دابنێن.
9- ده‌رفه‌تی کار کردن بۆ هاووڵاتییان ده‌ره‌خسێنێت:
په‌روه‌رده‌کردن و به خێو کردنی هه‌نگ کار بۆ هه‌زاره‌هان مرۆڤ دابین ده‌کات ، کارمه‌ندان له‌م بواره‌دا ده‌سکه‌وتی باشیان ده‌ست ده‌که‌وێت وخۆیان وخێزانیان به باشی به‌رێوه‌ده‌چن.
10- ده‌رامه‌تی باش بۆ وولات دابین ده‌کات:
که به‌روبوومی هه‌نگ بنێردرێته بازاره‌کانی ده‌ره‌وه وگومرگ و دراوی بیانی ده‌چێته گه‌نجینه‌ی ده‌وله‌ته‌وه ، هه‌ڵبه‌ته دابین کردنی خۆراکی باش وه‌ک هه‌نگوین وزۆر کردنی به‌رهه‌می کشتوکالی و دابین کردنی ده‌رامه‌ت وده‌رفه‌تی کار بۆ بێکاران و ناردنه ده‌ره‌وه‌ی به‌رهه‌م وهاورده‌ی دراوی بیانی کاریگه‌ری تایبه‌تی و ره‌نگدانه‌وه‌ی گرنگی بۆ ئابووری ووڵاته‌که ده‌بێت.
ئاماده‌کردنی:
ئه‌ندازیاری کشتوکاڵی
کیفی حمد حسن
ئه‌ندازیاری کشتوکاڵی
کیفی حمد حسن
هه‌نگ، یه‌کێکه له‌مێشه سوود به‌خشه‌کان چونکه وێڕای ئه‌وه‌ی هه‌مه‌چه‌شنیی ژینگه‌یی ڕاده‌گرێت هاوکات به‌هۆی نیشتنه‌وه‌ی هه‌نگه‌کان به‌سه‌ر تۆ‌و و گوڵی زۆرێک له‌ڕوه‌ک و دره‌خته‌کانه‌وه پڕۆسه‌ی پیتاندن له‌نێوان ڕووه‌که‌کان ڕوودات، به‌پێی ئاماره‌کان ده‌رکه‌وتوه هه‌نگ هۆکاری % 75ی پڕۆسه‌ی پیتاندنه له‌نێوان دره‌خت و ڕووه‌که‌کاندا .
هه‌نگ یه‌کێکه له‌مێشه سوود به‌خشه‌کان چونکه وێڕای ئه‌وه‌ی هه‌مه‌چه‌شنیی ژینگه‌یی ڕاده‌گرن هاوکات به‌هۆی نیشتنه‌وه‌ی هه‌نگه‌کان به‌سه‌ر تۆ‌و گوڵی زۆرێک له‌ڕووه‌ک و دره‌خته‌کانه‌وه پڕۆسه‌ی پیتاندن له‌نێوان ڕووه‌که‌کان ڕوودات و به‌هۆیه‌وه هه‌زاره‌ها دره‌خت به‌رده‌گرن.
به‌پێی ئاماره‌کان ده‌رکه‌وتووه هه‌نگ هۆکاری % 75ی پڕۆسه‌ی پیتاندنه له‌نێوان دره‌خت و ڕووه‌که‌کاندا .
ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی به سه‌رکه‌وتن و به‌رهه‌مهێنانی هه‌نگوین و هه‌نگه‌وه هه‌یه ئه‌م مه‌رج و خاڵانه‌یه که‌ده‌بێت په‌یڕه‌وبکرێت له‌وانه:
پێویسته له‌ناوچه‌یه‌کی کشتوکاڵی دا په‌روه‌رده بکرێت که باخ و باخات و ڕووه‌کی جۆراوجۆری لێبێت.
باشتر وایه له‌شوێنی ئاوه‌دانیی و شوێنی به‌خێوکردنی ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌رو بۆنی ناخۆشه‌وه دووربێت و به‌شه‌وانیش ڕووناکی نه‌دات له‌شوێنه‌که نه‌دات.
له‌سه‌رچاوه‌ی ئاوی خاوێنه‌وه نزیک بێت و له‌ناوچه‌یه‌کیشدانه‌بێت که ڕه‌شه‌بای هه‌بێت ، شای هه‌نگ یان مه‌لیکه ، که‌قه‌باره‌ی له‌هه‌نگه‌کانی دیکه گه‌وره‌تره له‌نێوان 2 بۆ 5 ساڵ ده‌ژیی مادده‌یه‌ک ده‌ڕژێنێته سه‌ر گه‌راکان و به‌هۆیه‌وه ده‌پیتێن.
مێینه‌ی هه‌نگ که ئیشکه‌ری پێده‌وترێت ده‌مێکی درێژهه‌یه‌و پێیه‌کانیشی بۆ هه‌ڵگرتنی هه‌ڵاڵه‌ی ئه‌و گوڵانه‌ی کۆی کردۆته‌وه به‌کاردێنێت.
بۆئه‌وه‌ی ئاگاداری باری ته‌ندروستی و به‌رهه‌می هه‌نگه‌کان بیت پێویسته له وه‌رزی به‌هاردا لانی که‌م هه‌فته‌ی جارێک سه‌ری خانه یان پووره‌ی هه‌نگه‌کان بده‌یت به‌ڵام سه‌ردانەکە‌ت ده‌بێت به‌ر له هه‌ڵهاتنی خۆربێت.
وه‌ک هه‌ر بوونه‌وه‌رێکی دیکه هه‌نگیش ساڵانه زیاد ده‌که‌ن و زۆرده‌بن بۆ به‌ده‌ستهێنانی چه‌ند پوره‌یه‌کی دیکه شێوازی گواستنه‌وه‌ی هه‌نگه‌کانه بۆ پوره‌یه‌کی نوێ، ئه‌مه‌ش له‌مانگه‌کانی ئادارو نیسان و ئایاردا ده‌بێت به‌ڵام پێویسته له‌گواستنه‌وه‌که‌دا به‌هۆشیارییه‌وه مامه‌ڵه بکرێت.
ڕۆشتن و ڕه‌وکردنی هه‌نگ له‌شوێنی خۆیه‌وه بۆ جێگایه‌کی دیکه په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه که شوێنێکی به‌رهه‌مداری دیکه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه، ڕوونترین هێماش بۆ ڕۆشتنی هه‌نگه‌کان ئه‌وه‌یه که به‌دووری 3 کیلۆمه‌تر به‌ده‌وری شوێنه‌که‌یاندا گه‌شتێک به‌هه‌وادا ده‌که‌ن و ئه‌و شوێنه‌ش که دۆزیویانه‌ته‌وه و گه‌شتی بۆده‌که‌ن ده‌بێت ئه‌وه‌نده دووربێت که جارێکی دیکه بۆی نه‌گه‌ڕێنه‌وه.
له‌مانه‌ش گرنگتر هه‌نگه‌کان به‌شه‌ودا ڕه‌وده‌که‌ن ئه‌وه‌ش به‌و ئامانجه‌ی که‌نه‌بنه هۆکاری بێزارکردنی ئه‌وانی دیکه.
بۆ به‌ده‌ستهێنانی هه‌ر بڕه هه‌ڵاڵه‌یه‌ک هه‌نگه‌کان له‌سه‌ر چڵی 100 تا 1500 گوڵ ده‌نیشنه‌وه، هه‌نگه ئیشکه‌ره‌کان ڕۆژانه 12 بۆ 24 جار گه‌شت ده‌که‌ن بۆ هه‌ر گه‌شتێکیش 5 تا 150 ده‌قیقه‌ی پێده‌چێت.
له‌هه‌موو ئه‌مانه‌ش گرنگتر بۆ به‌ده‌ستهێنانی ته‌نیا 68 گرام له‌هه‌نگوین هه‌نگه‌کان 12 گه‌شت ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
هه‌نگ زۆر له پێش مرۆڤدا له‌سه‌ر زه‌وی ژیاوه ،کۆنترین و دێرینترین شوێنه‌وار که په‌یوه‌ندی به هه‌نگه‌وه هه‌بێت و ئێستاش مابێته‌وه هی شه‌ش سه‌د هه‌زار ساڵ به‌ر له ئێستا یه ،به‌لام له قوڵایی زه‌ویدا هه‌ندێک به‌ڵگه وه‌گیر که‌وتوون ده‌یسه‌لمێنن که هه‌نگ پێش 150ملیۆن ساڵ به‌ر له ئێستا په‌یدا بووه ،ئه‌و کات به شێوه‌ی پووره نه‌ژیاوه به‌ڵکو به تاک وته‌نیا شانه ولانه‌ی خۆی هەڵبەستووە و تیێدا ژیاوه و زاوزێی کردووه ، 100ملیۆن ساڵ به‌ر له ئێستا ڕووه‌ک وگیا و گۆڵ په‌ره‌یان سه‌ندووه و ، جۆری ژیانی هه‌نگیش له حاڵه‌تی تاک وته‌نیایی بووه دواتر ژیانی کۆمه‌لایه‌تی و پووره‌یان پێکهێناوه ، هه‌ندێک ((به به‌ردبوو-المتحجرات)) له مۆزه‌خانه‌ی ((وایمان)) له ئه‌لمانیا هه‌ن هی 40ملیۆن ساڵ له مه‌وبه‌رن و شوێنه‌وارێکی دیکه‌ی هه‌نگ برینه‌وه له شێوه‌ی وێنه‌یه‌ک له سه‌ر به‌رد وله نێو ئه‌شکه‌وتێک له ئیسپانیا هه‌یه هی 1200ساڵ به‌ر له ئێستایه.
ئایینی هیندییه‌کانی به‌رایی ((کۆن)) بایه‌خێکی تایبه‌تیان داوه‌ته مێش هه‌نگوین. وێنه‌ی هه‌نگ و خه‌لێفی له قوڕ دروستکراویان له‌سه‌ر به‌رد هه‌لکه‌ندراوه و له شوێنه‌واری فیرعه‌ونه‌کانیش دۆزراوه‌تەوە که هی 4000 ساڵ به‌ر له دایک بوونی مه‌سیحن ، له‌و کاته‌ش دووکه‌ڵیان بۆ قانگدانی هه‌نگ به‌کار هێناوه ،هه‌ندێک هه‌نگوین له گۆڕی یه‌کێک له پاشاکانی میسر دۆزراوه‌ته‌وه که له پێش 4000ساڵ هێشتا هه‌ر بۆ خواردن ده‌شیا.
بابلی وسۆمه‌ریه‌کانیش له شوێنه‌واره‌کانیاندا زۆر جار ناوی هه‌نگیان هێناوه ، شوێنه‌وارێک له مۆزه‌خانه‌ی ((ستۆکهۆلم)) له سوید ده‌ری ده‌خات که 200 ساڵ به‌ر له زایین‌دا له که‌ناره‌کانی باشووری رۆژئاوای ئه‌و وولاتدا مێش هه‌نگووین هه‌بووه ، خه‌لکه‌که‌ش سوودیان لێ وه‌رگرتووه.
له ساڵی 1440 پ.ز پێخه‌مبه‌ر ((مووسا –د.خ)) ئیسرائیلیه‌کانی بردۆته وولاتێک که شیر وهه‌نگویینی لێ بووه.
وێنه‌ی هه‌نگ له سه‌ر ده‌سکی خه‌نجه‌رێک کێشراوه که 800 پ.ز. له لورستان دروستکراوه و ئێستاش خه‌نجه‌ره‌که له مۆزه‌خانه‌ی شاری ((برۆکسل))پارێزروه.
((سۆلۆن)) له ساڵی 620 پ.ز. له یۆنان‌دا یاسایه‌کی مێشداری نووسیوه ، ((ئه‌رستۆ)) که زانایه‌کی مه‌زنی یۆنانییه‌کان و مامۆستای ئه‌سکه‌نده‌ری گه‌وره بووه کتێبێکی له‌باره‌ی هه‌نگ و هه‌نگداری نووسیوه. له قورئانی پیرۆزیشدا ناوی هه‌نگ هاتووه و سووره‌تێکیش به ناوی هه‌نگ((نحل)) ه ، قه‌شەکانیش له ئه‌وروپادا گه‌لێکیان به هه‌نگ به خێو کردنه‌وه خه‌ریک بوونه.
(( نیکڵ یاکوب )) له ساڵی 1568 ز. یه‌که‌م کتێبی له باره‌ی فێربوون وبه‌خێوکردنی هه‌نگه‌وه به زمانی ئه‌لمانی نووسیوه.
((ماڵپیکی)) زانای ئیتالی له دوای ساڵی 1650 کتێبێکی له باره‌ی توێکاری له‌شی هه‌نگ نووسیوه.
((رێنت ئانتی)) زانای فه‌ره‌نسیی ((1683-1785)) ز خه‌لێفێکی شووشه‌یی دروست کردووه و لێکۆلینه‌وه‌ی زۆری ئه‌نجامداوه وگه‌یشتۆته زۆر شتی شاراوه و نادیار و گه‌لێک نهێنیشی له ژیانی هه‌نگدا ئاشکرا کردووه . ((فرانس هۆپر)) که پیاوێکی نابینای سویسری بووه به یارمه‌تی خزمه‌تکاره‌که‌یه‌وه له ساڵانی ((1750-1831))ز په‌وازی((اگار)) بۆ خه‌لێف دروست کردووه به‌لام ته‌نها بۆ لێکۆلینه‌وه به کاریهێناوه.
لانگسترۆس ((Langstroth)) که ئه‌مریکی بووە له ساڵی 1851 ز له دوای دۆزینه‌وه‌ی (( ماوه‌ی هه‌نگ - المسافە النحلیە ((1/4 - 3/8 گرێ)) . یه‌که‌مین خه‌لێفی دروست کرد که په‌روازی بزێوی تێدا به‌کاربێت ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین داهێنان بوو که ئیتر په‌ره‌ی به هه‌نگداری دا‌و زۆر به‌ره‌و پێشی برد.لانگسترۆسیش نازناوی باوکی هه‌نگه‌وانانی وه‌رگرت.
ئاماده‌کردنی:
ئه‌ندازیاری کشتوکالی-کیفی حمد حسن
سه‌رچاوه- هه‌نگ به‌خێوکردن-ێدرالدین نورالدین
جیهانی هەنگ لە لە جیهانە سەرسوڕهێنەرەکان بە هەموو شێوەکانیەوە، هەنگ درووستکراوێکی ئاسایی نییە، لەبەر ئەوە شایستەی ئەوەیە کە خودا لە پەرتووکەکەی باسی بکات، نەک هەر ئەوە بەڵکو سورەتێکی تەواویشی بەناوه‌وه‌بکات بە ناوەی سورەتی (النحل)ه‌وه. لە دۆزینەوە نوێیەکاندا زاناکان شتێکی سەیریان لە جیهانی هەنگدا دۆزیوەتەوە، ئەویش ئەوەیە کە هەنگ مێشکێکی بچووکی هەیە، بەڵام فێری شتانێک دەبێت کە لە سەرووی تواناکانی مێشکیەوه‌یه‌تی، بێگومان دەبێت زانستی بەڕێگەیەکی نەناسراو بۆ هاتبێت!
به‌پێی سه‌رچاوه‌کان زانایان ده‌ڵێن:هەنگ جیاوازیدەکات لە نێوان ئەو ڕووەکانەی کە تایبەتن بەو، هەروەها دەتوانێت کاری نوێ فێربێت سەرەڕای بوونی ئەو مێشکە بچووکەی.
ئەمە جیهانی سەیری هەنگە، ئەم جیهانە تا ئێستاش زاناکانی تووشی سەرسوڕمان کردووە بەهۆی توانا لە بننەهاتووەکانیه‌وه، وەکو فێربوونی شتی نوێ بە بەردەوامی، بەبێ پێویستی بە پشتبەستن بە کەسانی تر جگە لە خۆی.
توانای جیاکردنه‌وه‌له‌لایه‌ن هه‌نگه‌وه پێویستە بۆ ئه‌نجامدانی بە کارەکانی، زاناکان دەڵێن کە هەنگ ڕوخساری مرۆڤیش جیادەکاتەوە‌و دەیناسێتەوە، هەنگ هێزێکی زۆر گرنگ پیشاندەدات لە جیاکردنەوەی ڕوخساری مرۆڤەکاندا، لەکاتێکدا مرۆڤ زۆرجار شێوەی کەسەکانی لەیاد نامێنێت، بەڵام هەنگ هەگیز لە یادیناکات،
زاناکان دەلێن کە مێشکی هەنگ به‌بیست هه‌زار جار لە مێشکی مرۆڤ بچووکترە ، لەگەڵ ئەمەشدا بەکاری وا هەڵدەستێت، کە زۆرکات لە سەرووی توانای مرۆڤەوەیە، کەواتە لێرەدا شاراوەیەک هەیە کە ئێمە ناتوانین شیکاری بکەین، بەڵکو کاتێک هەنگ هەڵدەستێت بەکاری زۆر ئاڵۆز بە بەکارهێنانی مێشکە بچووکەکەی، ئەوا ئێمە لە بەرامبەر شتێکداین، کە تائێستا لێی تێناگەین.
هه‌نگ له‌کاتی فڕین‌دا چاوەکانی بەرێگەیەکی ناوازه کاردەکه‌ن‌و زانیارییەکان بە شێوەیەکی زۆر بەرز چارەسەرده‌که‌ن، کە بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ مێشکە بچووکەکەی ناگونجێت، لەکاتێکدا بەخێراییەکی زۆر دەفڕێت دەتوانێت گوڵەکان جیابکاتەوە‌و بەربەستەکانیش دەناسێتەوە‌و ده‌توانێت باشترین رێگا دەگرێتە بەر، بەهۆی هەموو ئەم کارانەوه‌یە کە زاناکان تا ئێستا داماون لە شیکردنەوەی ئەم نهێنیانە لە جیهانی هەنگدا.
پاکی و بێگەردی بۆ ئەو خوایەی،کە لە قورئاندا ئاماژەی بە دیاردەیەکی نامۆ کردووە لە جیهانی هەنگدا، که‌ئەویش(وحی – نیگا)یه،که‌زانایان لێی بێ‌ئاگان، ده‌فه‌رموێت:
((وَأَوْحَى رَبُّكَ إِلَى النَّحْلِ أَنِ اتَّخِذِي مِنَ الْجِبَالِ بُيُوتًا وَمِنَ الشَّجَرِ وَمِمَّا يَعْرِشُونَ * ثُمَّ كُلِي مِنْ كُلِّ الثَّمَرَاتِ فَاسْلُكِي سُبُلَ رَبِّكِ ذُلُلًا يَخْرُجُ مِنْ بُطُونِهَا شَرَابٌ مُخْتَلِفٌ أَلْوَانُهُ فِيهِ شِفَاءٌ لِلنَّاسِ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآَيَةً لِقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ)) [النحل: 68-69].
(په‌روه‌ردگاری تۆ ئه‌ی مرۆڤ، نیگا‌و ئیلهامی کردووه‌بۆ هه‌نگ که‌جێگه‌بۆ خۆی له‌کون‌و که‌لێنی جیاکاندا سازبکات، هه‌روه‌ها له‌که‌له‌به‌ری دره‌خته‌کاندا‌و له‌و شوێنانه‌ش که‌ئاده‌میزاد بۆی سازده‌کات... پاشان فێرمان کردووه‌که‌به‌روبووم
(شیله‌ی گوڵان)و شتی به‌سوود بخوات‌و پێمان ڕاگه‌یاندووه: ئه‌و ڕێگایانه‌بگره‌به‌ر که‌په‌روه‌ردگارت بۆی دیاریکردویت" له‌دروستکردنی شانه‌و مژینی شیله‌و دروستکردنی هه‌نگوین‌و پووره‌دان به‌ده‌وری شاژندا‌و به‌خێوکردنی گه‌راکاندا....)
ئەم گوزارشته (وَأَوْحَى رَبُّكَ إِلَى النَّحْلِ) جەختدەکاتەوە لەوەی، کە هەنگ دەتوانێت شتی نوێ فێرببێت بەبێ پشتبەستن بە مێشک‌و تواناکانی، بەڵکو نیگای تایبەتە لە لایەن خوای بەرز‌و بە تواناوه، ئەمەیە کە زاناکانی سەرسامکردووە، بەڵام قورئانی پیرۆز زانیاریی تەواوی لەسەر نهێنی ئەم فێرکردنه پێڕاگه‌یاندوین.
ئایا باوەڕ دەکەن کە هەنگ دەتوانێت ڕوخسارەکان ( شێوەی مرۆڤەکان ) لەیەک جیابکاتەوە‌و ئەم ڕوخسارانە لە مێشکیدا خەزنبکات‌و لەیادیان نەکات؟؟.. ئەمە دۆزینەوەی زانستیی نوێیە کە جەخت لەسەر توانا لە بننەهاتووەکانی ئەم درووستکراوە سەیرە دەکاتەوە، جا ئەگەر ئەم دیاردەیه‌نەبووایە، ئەوا مرۆڤ نەیدەتوانی هەنگەوانی ( بەخێوکردنی هەنگ) بکات‌و بۆ به‌رهه‌مهێنانی هەنگوین سوودی لێ ببینێت ، کەواتە هەنگ خێراییەکی یەکجار گەورەتر‌و زیاتری لە مرۆڤ هه‌یه، بۆ هەڵبژاردنی ئەوەی کە گونجاوە بۆی ........ پاکی و بێ گەردی بۆ خودا...
هه‌روه‌ها کاتێک له‌فه‌رمانی خودایی بۆ هه‌نگ ڕاده‌مێنین: (فَاسْلُكِي سُبُلَ رَبِّكِ ذُلُلًا) واتە خوای گەورە ڕێی بەهەنگ نیشانداوە‌و کار‌و ژیانیشی بۆ فەراهەمکردووە، لەلایەکی ترەوە، خودای گەورە توانای زۆر سەیری بە هەنگ بەخشیوە وەکو جیاکردنەوەی گوڵ‌و ڕووەکەکان بە خێراییەک کە لە سەرووی مرۆڤەوەیە، هه‌روەها هەڵبژاردنی جۆری گونجاوی گوڵ ..
سەرچاوە:-
http://kaheel7.com/
ئامادەکردنی:-
ئەندازیاری کشتوکاڵی
سۆران ئیبراهیم
مێش هەنگەکان گیاندارێکی لەڕادەبەدەر زیرەکن و جۆرە ژیانە بیرکاری و ماتماتیکیەکەشیان زۆرباڵایە. جگە لەزیرەکی، ئەوان لەدۆزینەوەی ئاراستەو سەرچاوە بە بەکارهێنانی شوێن‌و خۆر زۆرباشن ئەمەش بە هۆی چاوە بە هیزەکانیەوەیە کە پێنچ چاوی هەیە : دەکرێن بە دوو بەش بەشی یەکەم ژمارەیان دووانە وە هەریەکەیان پێک دێت لە هەزاران خانە ی هەستیار بۆ رۆناکی و یارمەتی هەنگ دەدا بۆ تێگەیشتن لە لە رەنگەکان و زانیاری ئاراستەکان ،
بەشی دووەم چاوی سادە ، لەهەنگ سێ چاوی سادە هەیە کە بەشێوەی سێگۆشە ن لەسەر سەر ، یارمەتی هەنگ دەدا بۆ دیاریکردنی پێوانەی روناکی .
هەنگەکان هەنگوێنێکی زۆر لەکەمترین شوێنی مومکیندا کۆدەکەنەوە نهێنی پشت ئەم بڕە زۆرەی هەنگوین، روخساری شەش پاڵویی ئەم شانە هەنگوینانەیە.
دروستکردنی مۆمی هەنگوین بۆ هەنگەکان کارێکی لەڕادەبەدەر کاتبەرو قورسە، ئەوان ٨ گرام هەنگوین بۆ دروستکردنی ١ گرام مۆم بەکاردەهێنن، هەر بۆیە دەبێت دڵنیابن ئەم شانە زۆرترین هەنگوین لەخۆ دەگرێت. نهێنییەکە لەئەندازەی ئەم خانانەدایە. شەش پاڵ‌و لەچاو (٥) پاڵ‌و یان چوار پاڵ‌و هەنگوینی زیاتر دەگرێت‌و کاتێکی کەمتر بۆ دروستکردنی تەرخان دەکرێت‌و ئەگەری تێکچون و تیاچونیشی زۆر کەمە.
ئامادەکردنی:
ئەندازیاری کشتوکاڵی / سۆران ئیبراهیم
کرواتیا : لێکۆلەران لە رێگەی مێش هەنگ مینەکان پووچەڵ دەکەنەوە
زاناکان دەلێن کە مێشکی هەنگ به‌بیست هه‌زار جار لە مێشکی مرۆڤ بچووکترە ، لەگەڵ ئەمەشدا بەکاری وا هەڵدەستێت، کە زۆرکات لە سەرووی توانای مرۆڤەوەیە،!!!
سەەڕای هەبونی چەندین سودی گرنگ لە ژیانی مرۆڤدا کە گرنگترینیان کرداری پەڕینی گوڵی ڕووەکەکانە و هێشتنەوەی نەوەی ڕوەکە بە شێوەیەکی گشتی و خۆراکی تەواوی گیانلەبەرانی سەرگۆی زەوی لە ڕێگەی ڕووەکەوە دابین دەکرێت، وە بەرهەمهێنانی گازی ئۆکسجین بۆ هەناسەدانی تەواوی زیندەوەران دابین دەکات بە هۆی هەنگەوەیە،
هەنگ ئەو دروستکراوە بچوکەی خوداوەند جگە لەمانە چەندین کاری سەرنجڕاکێش ئەنجام دەدات کە مرۆڤ سەرسام دەکات بە پشتیوانی خودا چەند بابەتێک لە داهاتودا لەسەر هەنگ ئامادە دەکەم کە کەمێک لە تواناکانی هەنگ پشان بدات.
مین یەکێکە لەو چەکانەی کە بەهۆیەوە ساڵانە ژمارەیەکی زۆر قوربانی لە سەرانسەری جیهان لێ دەکەوێتەوە و لە پاش تاقیکردنەوەیەکی زۆر بۆ بنەبڕکردنی مین، لێکۆلەران لە رێگەی مێش هەنگەوە دەیانەوێت ئەو گرفتە چارەسەر بکەن.
کۆمەڵێک لێکۆڵەری کرواتی دەریدەخەن کە هەنگ دەتوانێت جیهان لە مین رزگار بکات.
ئەو لێکۆڵەرەوانە کۆمەڵێک رێگەیان بەکارهێناوە بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانیان و دڵنیان لە سەرکەوتنی پڕۆسەکە. ئەوان راهێنانیان لە کێڵگە مینرێژکراوەکانیاندا کردووە و دڵخۆش بەئامانجەکەی.
نزیکەی 750 کم 2 خاکی کرواتیا هێشتا گومانی لێدەکرێت مین رێژکراوبێت، ئەو مینانە بۆ سەردەمی جەنگی ئەو وڵاتە دەگەرێنەوە کە لە ساڵی 1991 روویدا و بەهۆیەوە بەشێکی زۆری خاکی کرواتیا مین رێژکرا.
ساڵانە ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتیان لەسەرانسەری جیهاندا بەو هۆیەوە گیان لەدەست دەدەن، هەروەها لە کوردستانیشدا ژمارەیەکی زۆر هاولەاَتی لە گشت تەمەن و رەگەزەکان بەو هۆیەوە بوونەتە قوربانی مین.
ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتیان وەک پاڵەوان لەو کێڵگە مین رێژکراوانەدا کاردەکەن تاوەکو پاکیان بکەنەوە.
بەڵام هەندێک لێکۆڵەری کڕواتی پاڵەوانێکی دیکە بەجیهان دەناسێنن ئەویش هەنگە، مێشی هەنگ.
پرۆفیسۆر نیکۆلا کێزیک، شارەزا لە بواری هەڵسوکەوتەکانی هەنگ لە زانکۆی زەگرەب پێیوایە هەنگ هەستێکی زۆر بەهێزی هەیە و دەتوانێت مین بدۆزێتەوە.
هەنگەکان راهێنانیان پێکراوە تاوەکو مین بناسنەوە بەهۆی بۆنی ئەو تەقەمەنیانەی لەگەڵ خواردنەکانیاندا تێکەڵ کردوون تاوەکو لەکاتی گەڕانیان بۆ خواردن بەدوای تەقەمەنیدا بگەرێن. لکۆڵەرەکان تائاستێکی زۆر دڵنیان لەوەی هەنگ دەتوانێت مین بدۆزێتەوە.
" هەنگەکان لە رێگەی بۆنککردنەوە مینەکان دەدۆزنەوە چونکە راهێنانمان پێکردوون بەوەی بۆ خواردنیان بەداوای بۆنی مادەی تەقەمەنیش بگەڕێن.
هەنگەکان واهەست دەکەن کە بۆنی خۆراکە بەڵام لە راستیدا مادەی تەقەمەنی جۆری (TNT)یە، لەئیستا دا تەنیا چەند پرۆسەیەک بەجێدەگەیەنین ، بەڵام ئاماجمان وایە کە هەنگەکان بنێرین تاوکو شوێنەکانمان بۆ دیاری بکەن"
نیکۆلا سەرپەرشتی لێکۆڵینەوەیەکدەکات بەناو (ترمیسۆ) کە لە لایەن یەکێتی ئەوروپایەوە پشتگیری دەکرێت و تێچوی لێکۆڵینەوەکە بە میلۆنان دۆلاری تێدەچێت، کە ئامانج تێیدا چارەسەر کردنی کێشەی مینە.
نیکۆلا و قوتابیەکانی تەنیا ژمارەیەک هەنگیان راهێنان پێکردووە تاوەکو شوێنی مین دیاری بکەن.
کاربەدەستانی کرواتی رایدەگەیەنن لەسەرەتای هەڵگیرسانی جەنگ لە ساڵی 1991 لەو وڵاتەدا نزیکەی 2 هەزار و 500 کەس بوونەتە قوربانی مین.
کە لەماوی چوار ساڵی جەنگ لەو وڵاتەدا 90 هەزار مین لەو وڵاتەدا بەشێوەیکی نارێکی و بەبێ هەبوونی هیچ نەخشەیەک چێندراون.
دیانا بلستینا، بەڕێوەبەری ئۆفیسی پوچەڵ کردنەوەی مین لە حکومەتی کڕواتیا پێی وایە مین بوەتە لەمپەرێکی گەورە لە بەردەم کەرتی کشتوکاڵ و کەرتی گەشتیاری و دەڵێت:" پێشبینی دەکەین نزیکەی 750 کیلۆمەتر دووجا لەو وڵاتە مین رێژکرابێت . لەوانەیە هەمووی مین ڕێژ نەکرابێت بەڵام پێویستە هەمووی بپشکنین چونکە تاوەکو ئێستا هاووڵاتیێکی زۆر بوونەتە قوربانی".
نیکۆلا دەشڵێت "ئەمریکیەکان پێشتر هەوڵایانداوە ئەم تاقیردنەوەیە بەئەنجام بگەیەنن بەڵام مادەی (TNT)یان بەکار نەهێناوە".
هاوکات مشک و جرجیش تاقیکردنەوەی لەسەر کراوە بۆ دۆینەوەی مین بەڵام سەری نەگرتووە بەهۆی ئەوەی کێشی لەشیان لە هەنگ زیاترە و دەبنە هۆی تەقاند نەوەی مینەکان.
دوای ئەوەی ئەم تاقیکردنەوە بەتەواوی سەر کەوتوو بوو ە لەلایەن حکومەتی کرواتیاوە دانی پێنرا ئەوا لە سەرانسەری ئەو وڵاتەدا هەنگ بەکار دەهێنرێت بۆ دۆزنەوەی مین.
وڵاتی ئێمەش بە هۆی جەنگە بەردەوامەکانی دوژمنان تیایدا هەزاران مین تا ئێستاش لە وڵات‌دا ماون، کە سەدان کەس بونەتە قوربانی مین. بە هیوام رۆژانێک ئێمەش بتوانین سود لەم زیندەوەرە ببینین بۆ تەواو پاکردنەوەی وڵاتمان لەم دوژمنە ونە.
زاناکان دەلێن کە مێشکی هەنگ به‌بیست هه‌زار جار لە مێشکی مرۆڤ بچووکترە ، لەگەڵ ئەمەشدا بەکاری وا هەڵدەستێت، کە زۆرکات لە سەرووی توانای مرۆڤەوەیە،!!!
سەەڕای هەبونی چەندین سودی گرنگ لە ژیانی مرۆڤدا کە گرنگترینیان کرداری پەڕینی گوڵی ڕووەکەکانە و هێشتنەوەی نەوەی ڕوەکە بە شێوەیەکی گشتی و خۆراکی تەواوی گیانلەبەرانی سەرگۆی زەوی لە ڕێگەی ڕووەکەوە دابین دەکرێت، وە بەرهەمهێنانی گازی ئۆکسجین بۆ هەناسەدانی تەواوی زیندەوەران دابین دەکات بە هۆی هەنگەوەیە،
هەنگ ئەو دروستکراوە بچوکەی خوداوەند جگە لەمانە چەندین کاری سەرنجڕاکێش ئەنجام دەدات کە مرۆڤ سەرسام دەکات بە پشتیوانی خودا چەند بابەتێک لە داهاتودا لەسەر هەنگ ئامادە دەکەم کە کەمێک لە تواناکانی هەنگ پشان بدات.
مین یەکێکە لەو چەکانەی کە بەهۆیەوە ساڵانە ژمارەیەکی زۆر قوربانی لە سەرانسەری جیهان لێ دەکەوێتەوە و لە پاش تاقیکردنەوەیەکی زۆر بۆ بنەبڕکردنی مین، لێکۆلەران لە رێگەی مێش هەنگەوە دەیانەوێت ئەو گرفتە چارەسەر بکەن.
کۆمەڵێک لێکۆڵەری کرواتی دەریدەخەن کە هەنگ دەتوانێت جیهان لە مین رزگار بکات.
ئەو لێکۆڵەرەوانە کۆمەڵێک رێگەیان بەکارهێناوە بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانیان و دڵنیان لە سەرکەوتنی پڕۆسەکە. ئەوان راهێنانیان لە کێڵگە مینرێژکراوەکانیاندا کردووە و دڵخۆش بەئامانجەکەی.
نزیکەی 750 کم 2 خاکی کرواتیا هێشتا گومانی لێدەکرێت مین رێژکراوبێت، ئەو مینانە بۆ سەردەمی جەنگی ئەو وڵاتە دەگەرێنەوە کە لە ساڵی 1991 روویدا و بەهۆیەوە بەشێکی زۆری خاکی کرواتیا مین رێژکرا.
ساڵانە ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتیان لەسەرانسەری جیهاندا بەو هۆیەوە گیان لەدەست دەدەن، هەروەها لە کوردستانیشدا ژمارەیەکی زۆر هاولەاَتی لە گشت تەمەن و رەگەزەکان بەو هۆیەوە بوونەتە قوربانی مین.
ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتیان وەک پاڵەوان لەو کێڵگە مین رێژکراوانەدا کاردەکەن تاوەکو پاکیان بکەنەوە.
بەڵام هەندێک لێکۆڵەری کڕواتی پاڵەوانێکی دیکە بەجیهان دەناسێنن ئەویش هەنگە، مێشی هەنگ.
پرۆفیسۆر نیکۆلا کێزیک، شارەزا لە بواری هەڵسوکەوتەکانی هەنگ لە زانکۆی زەگرەب پێیوایە هەنگ هەستێکی زۆر بەهێزی هەیە و دەتوانێت مین بدۆزێتەوە.
هەنگەکان راهێنانیان پێکراوە تاوەکو مین بناسنەوە بەهۆی بۆنی ئەو تەقەمەنیانەی لەگەڵ خواردنەکانیاندا تێکەڵ کردوون تاوەکو لەکاتی گەڕانیان بۆ خواردن بەدوای تەقەمەنیدا بگەرێن. لکۆڵەرەکان تائاستێکی زۆر دڵنیان لەوەی هەنگ دەتوانێت مین بدۆزێتەوە.
" هەنگەکان لە رێگەی بۆنککردنەوە مینەکان دەدۆزنەوە چونکە راهێنانمان پێکردوون بەوەی بۆ خواردنیان بەداوای بۆنی مادەی تەقەمەنیش بگەڕێن.
هەنگەکان واهەست دەکەن کە بۆنی خۆراکە بەڵام لە راستیدا مادەی تەقەمەنی جۆری (TNT)یە، لەئیستا دا تەنیا چەند پرۆسەیەک بەجێدەگەیەنین ، بەڵام ئاماجمان وایە کە هەنگەکان بنێرین تاوکو شوێنەکانمان بۆ دیاری بکەن"
نیکۆلا سەرپەرشتی لێکۆڵینەوەیەکدەکات بەناو (ترمیسۆ) کە لە لایەن یەکێتی ئەوروپایەوە پشتگیری دەکرێت و تێچوی لێکۆڵینەوەکە بە میلۆنان دۆلاری تێدەچێت، کە ئامانج تێیدا چارەسەر کردنی کێشەی مینە.
نیکۆلا و قوتابیەکانی تەنیا ژمارەیەک هەنگیان راهێنان پێکردووە تاوەکو شوێنی مین دیاری بکەن.
کاربەدەستانی کرواتی رایدەگەیەنن لەسەرەتای هەڵگیرسانی جەنگ لە ساڵی 1991 لەو وڵاتەدا نزیکەی 2 هەزار و 500 کەس بوونەتە قوربانی مین.
کە لەماوی چوار ساڵی جەنگ لەو وڵاتەدا 90 هەزار مین لەو وڵاتەدا بەشێوەیکی نارێکی و بەبێ هەبوونی هیچ نەخشەیەک چێندراون.
دیانا بلستینا، بەڕێوەبەری ئۆفیسی پوچەڵ کردنەوەی مین لە حکومەتی کڕواتیا پێی وایە مین بوەتە لەمپەرێکی گەورە لە بەردەم کەرتی کشتوکاڵ و کەرتی گەشتیاری و دەڵێت:" پێشبینی دەکەین نزیکەی 750 کیلۆمەتر دووجا لەو وڵاتە مین رێژکرابێت . لەوانەیە هەمووی مین ڕێژ نەکرابێت بەڵام پێویستە هەمووی بپشکنین چونکە تاوەکو ئێستا هاووڵاتیێکی زۆر بوونەتە قوربانی".
نیکۆلا دەشڵێت "ئەمریکیەکان پێشتر هەوڵایانداوە ئەم تاقیردنەوەیە بەئەنجام بگەیەنن بەڵام مادەی (TNT)یان بەکار نەهێناوە".
هاوکات مشک و جرجیش تاقیکردنەوەی لەسەر کراوە بۆ دۆینەوەی مین بەڵام سەری نەگرتووە بەهۆی ئەوەی کێشی لەشیان لە هەنگ زیاترە و دەبنە هۆی تەقاند نەوەی مینەکان.
دوای ئەوەی ئەم تاقیکردنەوە بەتەواوی سەر کەوتوو بوو ە لەلایەن حکومەتی کرواتیاوە دانی پێنرا ئەوا لە سەرانسەری ئەو وڵاتەدا هەنگ بەکار دەهێنرێت بۆ دۆزنەوەی مین.
وڵاتی ئێمەش بە هۆی جەنگە بەردەوامەکانی دوژمنان تیایدا هەزاران مین تا ئێستاش لە وڵات‌دا ماون، کە سەدان کەس بونەتە قوربانی مین. بە هیوام رۆژانێک ئێمەش بتوانین سود لەم زیندەوەرە ببینین بۆ تەواو پاکردنەوەی وڵاتمان لەم دوژمنە ونە.
ئامادەکردنی /
ئەندازیاری کشتوکاڵی/سۆران ئیبراهیم
یەکێک لە بەرهەمەکانی کۆمپانیای philips بریتییە لە دروستکردنی (کورە هەنگ)ێک کە دەتوانرێت لە نێو باڵەخانە و مالەکان دا بە ئاسانی دابنریت و بە شێوەیەکی ئاسان هەنگوینەکەی لە کاتی نان خواردنی بەیانیان دا کۆ بکرێتەوە و بەکاربهێنرێت.
کە پێی دەوترێت (Urban beehive)
کە پێی دەوترێت (Urban beehive)
الاشتراك في:
الرسائل (Atom)

















