يناير 2018
نەخۆشی شۆکەی گەنم Wheat Aphid

دەردوو نەخۆشییەکانی گەنم جۆ 
Wheat and Barley  pests and Diseases
دووەم: مێرووی شۆکەی گەنم Wheat Aphid
ناوە زانستییەکەی : Schizaphis graminum
خانەخوێیەکانی : گەنم  .جۆ و گەنمەشامی وهەندێک ڕووەکی دیکەی گەڵا باریک 
قۆناغی زیانبەخشیی: وانگ مێرووی تەواو
شێوەی مێرووی تەواو : ڕەنگی مێرووی تەواو سەوزێکی کاڵە و هێڵێک لەناوەڕاستی پشتیدا هەیە ،باڵدار و بێ باڵیان هەیە ،شاخە هەستیارەکانی درێژە 
سووڕی ژیانی : مێرووی تەواو لە مانگی کانوونی دووەم تا مایسیش دەردەکەون زاوزێ دەکەن و بە پاکیزە زۆربوونیش (تكاثر عذری) زۆر دەبن و لەساڵێک دا چەند نەوەیەکی هەیە .

زیان نیشانە کانی توشبوون: ئاوگی ڕووەک لە گەڵا ناسکەکان و گوڵە کەیاندا دەمژێت و گەڵا تووشبووەکان لوول دەبن زەرد هەڵدە گەڕێن  . مێرووەکە گەزۆ دەر دەدات و ڤایرۆسی نەخۆشی زەرد بوون و کورتە باڵا بوونی  جۆ بۆ گەنم جۆ دەگوازیتەوە  .زۆر نە خۆشی تر تووشی ڕووەک دەکات بە هۆی بێهێز کردنی ڕووە کە کەوە . 
قەڵاچۆ کردن : زۆر جۆر مێرووی سود بەخش هەن کە ئەم جۆرە مێرووە ئە خۆن . لەکاتی تووش بوونی زۆر  دە توانرێت دەرمانی کیمیای بەکار بهێنرێت  وەک  اکتارا  بە پێی ڕێنمای سەر دەفرەکە .

ئامادەکردنی:
گوڵستان گوڵی
پسپۆڕی پاراستنی ڕووەک
چۆن زیاتر کالۆرى بسوتێنین؟

هەموومان دەزانین سووتانى کالۆرى پێویستى بەهەوڵدان و خۆ ماندوو کردن هەیە.
گه وره کردنى قەبارەى خۆراک و قه ڵەوى و بەهەدەردانى خۆراک

گه وره کردنى قەبارەى خۆراک و قەڵەوى و بەهەدەردانى خۆراک 
Super-sizing، obesity and wasting food 
لە ئەگەری هەر گۆڕانکاریەک ئایا حکومەت دەیەوێت سێکتەری کشتوکاڵ سەرچاوەیەکی گرنگی داهات بێت، وە لە رێگای ئەو سێکتەرەوە دەتوانین چی بکەن؟
دەردوو نەخۆشییەکانی گەنم وجۆ   Wheat and Barley Pests and Diseases

یەکەم :
پەلەپیزەی گەنم (حفار ٲوراق الحنطة)  Cereal Leaf Miner
سوودەکانی شانەی هەنگ سەرسامت دەکات

سەرەڕای سوودی هەنگوین بۆ جەستەی مرۆڤ، شانەی هەنگ بە یەکێک لەو خۆراکانە دادەندرێت کە بەسوودن بۆ جەستەی مرۆڤ بە گشتی و یارمەتیدەرن لە چارەسەری کۆمەڵێک هەوکردن و نەخۆشی لە جەستەدا. 
جیهانی هەنگ و تایبەتمەندێتییەکانی

جیهانی هەنگ لە لە جیهانە سەرسوڕهێنەرەکانە بە هەموو شێوەکانیەوە، هەنگ درووستکراوێکی ئاسایی نییە، لەبەر ئەوە شایستەی ئەوەیە کە خودا لە پەرتووکەکەی باسی بکات، نەک هەر ئەوە بەڵکو سورەتێکی تەواویشی بەناوه‌وه‌بکات بە ناوەی سورەتی (النحل)ه‌وه‌. لە دۆزینەوە نوێیەکاندا زاناکان شتێکی سەیریان لە جیهانی هەنگدا دۆزیوەتەوە، ئەویش ئەوەیە کە هەنگ مێشکێکی بچووکی هەیە، بەڵام فێری شتانێک دەبێت کە لە سەرووی تواناکانی مێشکیەوه‌یه‌تی، بێگومان دەبێت زانستی بەڕێگەیەکی نەناسراو بۆ هاتبێت!
لە سەرچاوەیەک دا ئەم دێڕەی لەسەر نوسراوە:
Bees can distinguish between individual plants، showing they can learn new tasks despite their tiny brains.
واتە : هەنگ جیاوازیدەکات لە نێوان ئەو ڕووەکانەی کە تایبەتن بەو، هەروەها دەتوانێت کاری نوێ فێربێت سەرەڕای بوونی ئەو مێشکە بچووکەی.

ئەمە جیهانی سەیری هەنگە، ئەم جیهانە تا ئێستاش زاناکانی تووشی سەرسوڕمان کردووە بەهۆی توانا لە بننەهاتووەکانیه‌وه‌، وەکو فێربوونی شتی نوێ بە بەردەوامی، بەبێ پێویستی بە پشتبەستن بە کەسانی تر جگە لە خۆی.
توانای جیاکردنه‌وه‌له‌لایه‌ن هه‌نگه‌وه‌ پێویستە بۆ ئه‌نجامدانی بە کارەکانی، زاناکان دەڵێن کە هەنگ ڕوخساری مرۆڤیش جیادەکاتەوە‌و دەیناسێتەوە، هەنگ هێزێکی زۆر گرنگ پیشاندەدات لە جیاکردنەوەی ڕوخساری مرۆڤەکاندا، لەکاتێکدا مرۆڤ زۆرجار شێوەی کەسەکانی لەیاد نامێنێت، بەڵام هەنگ هەگیز لە یادیناکات.
زاناکان دەلێن کە مێشکی هەنگ به‌بیست هه‌زار جار لە مێشکی مرۆڤ بچووکترە ، لەگەڵ ئەمەشدا بەکاری وا هەڵدەستێت، کە زۆرکات لە سەرووی توانای مرۆڤەوەیە، کەواتە لێرەدا شاراوەیەک هەیە کە ئێمە ناتوانین شیکاری بکەین، بەڵکو کاتێک هەنگ هەڵدەستێت بەکاری زۆر ئاڵۆز بە بەکارهێنانی مێشکە بچووکەکەی، ئەوا ئێمە لە بەرامبەر شتێکداین، کە تائێستا لێی تێناگەین. 

هه‌نگ له‌کاتی فڕیندا چاوەکانی بەرێگەیەکی ناوازه ‌کاردەکه‌ن‌و زانیارییەکان بە شێوەیەکی زۆر بەرز چارەسەرده‌که‌ن، کە بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ مێشکە بچووکەکەی ناگونجێت، لەکاتێکدا بەخێراییەکی زۆر دەفڕێت دەتوانێت گوڵەکان جیابکاتەوە‌و بەربەستەکانیش دەناسێتەوە‌و ده‌توانێت باشترین رێگا دەگرێتە بەر، بەهۆی هەموو ئەم کارانەوه‌یە کە زاناکان تا ئێستا داماون لە شیکردنەوەی ئەم نهێنیانە لە جیهانی هەنگدا.
پاکی و بێگەردی بۆ ئەو خوایەی،کە لە قورئاندا ئاماژەی بە دیاردەیەکی نامۆ کردووە لە جیهانی هەنگدا، که‌ئەویش(وحی – نیگا)یه‌،که‌زانایان لێی بێئاگان، ده‌فه‌رموێت:

((وَأَوْحَى رَبُّكَ إِلَى النَّحْلِ أَنِ اتَّخِذِي مِنَ الْجِبَالِ بُيُوتًا وَمِنَ الشَّجَرِ وَمِمَّا يَعْرِشُونَ * ثُمَّ كُلِي مِنْ كُلِّ الثَّمَرَاتِ فَاسْلُكِي سُبُلَ رَبِّكِ ذُلُلًا يَخْرُجُ مِنْ بُطُونِهَا شَرَابٌ مُخْتَلِفٌ أَلْوَانُهُ فِيهِ شِفَاءٌ لِلنَّاسِ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآَيَةً لِقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ)) [النحل: 68-69]

(په‌روه‌ردگاری تۆ ئه‌ی مرۆڤ، نیگا‌و ئیلهامی کردووه‌بۆ هه‌نگ که‌جێگه‌بۆ خۆی له‌کون‌و که‌لێنی جیاکاندا سازبکات، هه‌روه‌ها له‌که‌له‌به‌ری دره‌خته‌کاندا‌و له‌و شوێنانه‌ش که‌ئاده‌میزاد بۆی سازده‌کات... پاشان فێرمان کردووه‌که‌به‌روبووم (شیله‌ی گوڵان)‌و شتی به‌سوود بخوات‌و پێمان ڕاگه‌یاندووه‌: ئه‌و ڕێگایانه‌بگره‌به‌ر که‌په‌روه‌ردگارت بۆی دیاریکردویت" له‌دروستکردنی شانه‌‌و مژینی شیله‌‌و دروستکردنی هه‌نگوین‌و پووره‌دان به‌ده‌وری شاژندا‌و به‌خێوکردنی گه‌راکاندا)
ئەم گوزارشته‌ (وَأَوْحَى رَبُّكَ إِلَى النَّحْلِ) جەختدەکاتەوە لەوەی، کە هەنگ دەتوانێت شتی نوێ فێرببێت بەبێ پشتبەستن بە مێشک‌و تواناکانی، بەڵکو نیگای تایبەتە لە لایەن خوای بەرز‌و بە تواناوه‌، ئەمەیە کە زاناکانی سەرسامکردووە، بەڵام قورئانی پیرۆز زانیاریی تەواوی لەسەر نهێنی ئەم فێرکردنه‌ پێڕاگه‌یاندوین.
ئایا باوەڕ دەکەن کە هەنگ دەتوانێت ڕوخسارەکان ( شێوەی مرۆڤەکان ) لەیەک جیابکاتەوە‌و ئەم ڕوخسارانە لە مێشکیدا خەزنبکات‌و لەیادیان نەکات؟؟.. ئەمە دۆزینەوەی زانستیی نوێیە کە جەخت لەسەر توانا لە بننەهاتووەکانی ئەم درووستکراوە سەیرە دەکاتەوە، جا ئەگەر ئەم دیاردەیه‌نەبووایە، ئەوا مرۆڤ نەیدەتوانی هەنگەوانی ( بەخێوکردنی هەنگ) بکات‌و بۆ به‌رهه‌مهێنانی هەنگوین سوودی لێ ببینێت ، کەواتە هەنگ خێراییەکی یەکجار گەورەتر‌و زیاتری لە مرۆڤ هه‌یه‌، بۆ هەڵبژاردنی ئەوەی کە گونجاوە بۆی.
هه‌روه‌ها کاتێک له‌فه‌رمانی خودایی بۆ هه‌نگ ڕاده‌مێنین: (فَاسْلُکِی سُبُڵ رَبِکِ ژُلُلًا)  واتە خوای گەورە ڕێی بەهەنگ نیشانداوە‌و کار‌و ژیانیشی بۆ فەراهەمکردووە، لەلایەکی ترەوە، خودای گەورە توانای زۆر سەیری بە هەنگ بەخشیوە وەکو جیاکردنەوەی گوڵ‌و ڕووەکەکان بە خێراییەک کە لە سەرووی مرۆڤەوەیە، هه‌روەها هەڵبژاردنی جۆری گونجاوی گوڵ .... هیچمان لەدەست نایە تەنها شاهێدی بدەین کە ئەم قورئانە ڕاستە‌و لە لایەن خوداوەیە.


نووسینی : 
عبد الدائم الكحيل

دایکە درۆزنە چیە ؟ (الملکة الکاذبة ) ؟ (الإمهات الكاذبة) ؟

نیشانەکانى چین ؟
چۆن درووست دەبێت ؟
چارەسەرى چییە ؟

بریتیە لە هەنگێک یان زیاتر کە وەک مەلیکە هەڵسوکەوت دەکات و بەڵام کارەکانیان ناڕێکە و بەئاڵۆزى ئەنجامى دەدەن ، جگە لەناو چوونى کۆمەڵەکەیان سوودى تریان نییە .

 نیشانەکانى چین؟
١- لەهەر خانەیەک زیاتر له 2 گەراى تێدایە .
٢- زۆر جار دوو کرم لەیەک خانە هەن ، لەوکاتانەى کە ماوەیەکە تووشى دایکە درۆزنە بوون .
٣- سەرپۆشى کرمەکانى لەکاتى قۆزاخە قۆقزدەبێـت ، واتە کەمێک لە خانەکان دێتە دەرەوە لەئاستى خۆى .
٤- ئەو گەرایەى دایدەنێت تەنها دەبێتە نێرە و بەشێکیان نەزۆکن ، واتە جگە لەگەراى نێرە ناتوانێت گەراى تر دابنێت .
٥- کەلوى مەلیکە درووست دەکەن بەڵام زۆر ناشیرینە ، هەر بەروونى دیارە کە کەلوى راستەقینە نییە و هى دایکە درۆزنەیە .

چۆن درووست دەبێت؟

هەر کاتێک مەلیکە تەواو نەبێـت و نەتوانرێـت مەلیکەى نوێ درووست بکەنەوە لەوکاتە درووست دەبێت ، یاخود ، کاتێک مەلیکە بۆ (تلقیح) دەردەچێت یان بەهەر هۆکارێک بێت لەناو دەچێت لەو کاتەش هیچ گەرایەک و کرمۆکەیەک نییە تابیکەنەوە بەمەلیکە بۆیە لەو کاتەش درووست دەبێت 
وە یان ، کاتێکى زۆر مەلیکەیان لەگەڵە و بەرهەمیان خراپە واتە مەلیکە بێ عەیبە لەرووى لاشەوە بەڵام لەگەرادانان سست و لاوازە تەواو نییە جا خراپ تلقیح بووە یان ئەزیەتى خواردووە یان تەلقیح نەبووە ناتوانێت ئیتر لەو کاتەشدا دایکە درۆزنە درووست دەبێت .

چارەسەرى چییە؟

چەند ڕێگایەک هەیە:
١- پێویستە مەلیکەى نوێ و بەهێزى بۆ دابنێى بۆ ئەوەى بتوانێت بەهۆى بەهێزی خۆى دایکە درۆزنەکان کۆنترۆڵ بکات، ئەوە بۆ ئەو کاتەیە کە تازە توش بوون و لەسەرەتایە .
٢- ئەگەر قبوڵیان نەکرد و ڕەتیان کردەوە ، ئەمجارە پێشى ئازاد کردنى مەلیکە بۆ ناویان مەلیکەکە تەواو بەهەنگوین دەکەیت و ناو ێندوقەکەش بەهەنگوین پڕژاندن یان شەکراو تەواوى ێندوق و شانەکان تەڕ دەکەیت ، بۆ ئەوەى سەرقالى پاککردنەوەبن پاشان مەلیکە ئازاد بکە بۆ ناویان .
٣- ئەگەرمەلیکەت دایێ مەلیکەیان گرت و قوبوڵیان نەکرد ئەوە نیشانەى زۆرى دایکە درۆزنەیە و لایان گرانى زۆرترن ، پێویستە کەلوى مەلیکەى بۆ دابنێى کە دوو سێ ڕۆژى مابێت بێتە دەرەوە .
٤- ئەگەر ئەوەشى قبوڵ نەکرد و هەر لەناو کەلوەکە کوشتیان ئەمجارە پێویستە لەدوورى 150 بۆ 200 مەتر لەشوێنى خۆى هەرچى هەنگى تێدایە هەڵى ڕێژى چونکە ئەگەرێک هەیە کە دایکە درۆزنە لەشى قورسە لەبەر ئەو گەرایەى هەڵى گرتووە ناتوانێـت بفڕێت بۆیە ئەوانى تر دەگەرێنەوە بەبێ دایکە درۆزنە ئەوجە یان مەلیکە یان کەلوى بدێ وەک پێشتر باسمان کرد یان ئەوەتا ئیتارێک یان دوو ئیتارى بەگەراوە بدێ کە بەشێکى زۆرى سەرمۆر بێت بۆ ئەوەى لایان گرانى مەلیکە زۆر بن .
٥- دەتوانى ێندوقێکى تر بەکاربهێنى کە شەمع ئەساس واتە ئیتارى بەشەمێ نوێ بۆیان دابنێ تا ئەوان خەریکى درووستکردنى خانەکان دەبن تۆ مەلیکە دابنێ دوایى دوو سێ رۆژ ئازادى بکە ناویان .
٦- ئەو ڕێگایانەى باسمانکرد لەپەیجى هەنگەوە بۆ ئێوەى ئازیز کۆمەڵێک ڕێگان ئەگەر ئەوانەش سودیان نەبوو ، کۆتارێگا ئەوەیە تێکەڵى هەنگێکى لەخۆى بەهێزترى بکەى واتە ئەگەر خۆى 4 ئیتارە بەلایەنى کەم ئەو هەنگەى لەگەڵى تێکەڵ دەکەى 7 ئیتارزیاتر بێت ئەویش ڕێگاى تێکەڵکردن چەند جۆرێکە لەڤیدیۆکان باسى رێگایەکمان کردووە .

ئامادەکردنی :
هەنگەوان - کاوە خالد
پەیجی هەنگ