أغسطس 2015


دیزاینەرێکی کۆریای باشوور بە ناوی (یولی سوونگ)  جۆرێکی سەرنج ڕاکێشی لە ئامێری چیمەن بڕین دروست کردووە یاخود داڕشتووە و ناوی لێناوە ( مویی) کە جێگەی سەرسووڕمانە !
کارکردنی ئەم جۆرە ئامێرە بەو شێوەیەیە کە ئامێرەکە ئۆتۆماتیکی بەو شوێنانەدا تێپەڕ دەبێت و دەڕوات کە چیمەنەکەی بەرزبۆتەوە ! وە ڕاستەوخۆ چیمەنەکە دەبڕێت بە بێ ئەوەی سەرپەرشتی و چاودێری ئامێرەکە بکرێت. 
وە گرنگی ئامێرەکە لەوەدایە کە چیمەنە براوەکە بڵاو ناکاتەوە بەڵکو لەناو خۆی دا دەیپەستێوێت و دەیگۆڕێت بۆ شێوەی تر کە پاش فڕێدانە دەرەوەی وەک هۆکارێکی یاریکردنی لێ دەکات و کەسەکان دەتوانن لەو شوێنەدا یاری بەو پارچە چیمەنانە بکەن!




باسێکی گشتی پەتاتە:
په‌تاته‌ سێفه‌زه‌مینی ، سێوه‌عه‌رزیله ‌، سێوک ، سێڤک ، یه‌ره‌لماسی ، سێف زه‌مینی ، سێوه‌زه‌مینی ، گیایه‌کی چه‌ند ساڵه‌یه‌ له‌ تیره‌ی (باینجانه‌کان) Solanées، گه‌ڵاکانی بڕاوبڕاو و گوڵه‌کانی چه‌رموو یان به‌نه‌وشن و لاسکه‌که‌ی زۆر هه‌یه‌ و به‌رزیه‌که‌ی ئه‌گاته‌ ٦٠ سم، گیا و گوڵه‌که‌ی زۆر ژه‌هراوین، به‌ڵام له‌ ژێره‌وه‌ له‌ بن زه‌ویدا سه‌لکێکی ڕه‌نگ سه‌وز یان سه‌وزی مه‌یله‌و زه‌ردی هه‌یه‌ که‌ بۆ خوارده‌مه‌نیی مرۆڤ زۆر پێویسته‌، ده‌سته‌ و تاقمی په‌تاته‌ش له‌ ڕووی ڕه‌نگی گوڵ و پێستی سه‌لکی په‌تاته‌که‌وه‌ دابه‌ش کراون. فکول (له‌ روانگه‌ی کیمیایه‌وه‌ هه‌مان نشاسته‌ی پێ ئه‌ڵێن که‌ وه‌ک گه‌ردێکی سپی له‌ دانه‌وێڵه‌ی وه‌ک گه‌نم و جۆ و برینج و .. ده‌گیرێ، که‌ له‌ په‌تاته‌دا فکولی پێ ده‌ڵێن) و ڤیتامین Cی زۆری تێدایه‌، به‌تایبه‌تی به‌ گه‌رمی. ئه‌م گیایه‌ به‌ چه‌ند پله‌ دابه‌ش ده‌کرێ، وه‌ک زوو ڕه‌س، وه‌خت ڕه‌س و دێر ڕه‌س. له‌ په‌تاته‌ زۆر چێشت و خواردمه‌نی دروست ده‌کرێ و بۆ ساز کردنی ئه‌لکولیش که‌ڵکی کێ وه‌ر ئه‌گرن. به‌ فه‌رانسه‌یی (Pomme de terre) ی پێده‌ڵێن. بۆ زانیاری زۆرتر چاو له‌ "په‌تاته‌ له‌ کوێوه‌ هاتووه‌؟"



نەخۆشی سێ ڕۆژە   Three day sickness
(Bovine Ephemeral Fever (BEF   تای کاتی

نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە توشی  گا  و گامێش (مانگای شیردەر و نەوەنی  پەڕین ) دەبێت ، بەشێوەیەکی ئاسایی  ئاژەڵەکە  بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک نەخۆش دەکەوێت پاشان چاک دەبێتەوە ، ئەم نەخۆشییە  لە کوردستان هەیە و بە (تای سێ ڕۆژە) ناسراوە  ، ساڵانە  سەرهەڵئەداتەوە لەبەهار و هاوین دا، لەو نەخۆشیانەیە کە بەهۆی مێشولە و مەگەزی ترەوە بڵاو دەبێتەوە ( arthropod vector-borne disease ) ،  بەفارسی  پێ دەوترێت (تب سە ڕوزە گاوی) ،  بەعەرەبی  (حمى ثلاثة أيام) یان (حمى الموقتة).




موسەنەک  یان هەشەگیرە    Cocklebur

ناوی زانستی: xanthium strumarium

بەفارسی  پێ دەوترێ ( توق ، زەردینە)  بەعەرەبی (العشب الخشن ‌أو اللزيق)




ناوی کوردی: گوڵی ئێسکە پەیکەر / دیفیلیا
ناوی ئینگلیزی: Skeleton Flower   /   Umbrella Leaf
ناوی زانستی: Diphylleia grayi
خێزانی: Berberidaceae 



پێناسەی نەخۆشییەکە:-

نەخۆشی تاعونی کاوێژکەرە بچوکەکان یان تاعونی بزن (Goat plague ) یان تاعونی مەڕو بزن (Ovine rinderpest ) نەخۆشیەکی ڤایرۆسیە و زۆر بەخێرایی بڵاو دەبێتەوە لە نێوان بزگەل و ڕانە مەڕەکاندا ، پەیوەندییەکی توند و تۆڵی هەیە لەگەڵ تاعونی مانگادا (Render pest RP ).




ناوى کوردى: زینیا
ناوى عرەبى: زینیا
ناوى ئینگلیزى: Zinnia
ناوى زانستى: Zinnia
ناوى خێزان: Asteraceae



خاڵخاڵۆکە Ladybird beetle سەر بەخێزانى Coccinellidae لەباکوورى گۆى زەویدا بڵاو بۆتەوە ، لە عێراق و میسر و سوریا و فەلەستینیش دا هەیە ، زۆربەى مێرووەکانى سەر بەم خێزانە مێرووى تەواو و پێکوڕەى مێرووى توێشکدار و سنى ئارداوى و جاڵجاڵۆکەى سوور و سرپس و پێکوڕەى مێشەسپى راودەکەن.

گرنگترین جۆرەکانى:
١- خاڵخاڵۆکەى حەوت خاڵ Coccinella septempunctata





مێرووى تەواو قەبارەیان بچووکە، شێوەى لەشیان بازنەییە و قۆقزە ، سەریان ڕەش و کەمێک شاراوەیە لەژێر پشتیاندا پەڵەى زەرد لەم لاو لەولاى سەریەوەیەتى، سنگیان ڕەشێکى بریقەدارە و دوو خاڵى سپى لەسەرە، کالانیەکانى(غمد) سوورە و لە دوو بەش پێکهاتووە و لەسەر هەر بەشێکى ٣ خاڵى ڕەش هەیە ، خاڵێکى ڕەشى هاوبەش لە بەشى پێشەوە لەسەر هەردوو کالانى دا هەیە.

سوڕى ژیانى:
وەرزى زستان بەشێوەى مێرووى تەواو لەژێر گەڵاى وەریو درز و توێکڵى دارەکاندا بەسەر دەبات ، لەکۆتایى وەرزى زستاندا چالاک دەبێتەوە ، لە مانگى ئازار و نیساندا مێیە گەرا دادەنێت ، گەراکان لەسەر ئەو گەڵایانە دادەنرێت کە مێرووى شۆکەیان لەسەرە ، گەرا دانانەکە بەشێوەى کۆمەڵى ژمارە جیاوازە ، هەندێک جار ژمارەى تۆپەڵێک دەگاتە (٤٠) گەرا. گەراکان ڕەنگیان زەردە و (٧) ملم درێژ دەبن ، دەتروکێن و کرمۆکەیان لێ پەیدا دەبێت، کرمۆکەکان ڕەنگیان ڕەشە و لەهەر لایەکیان خاڵى پرتەقاڵى هەیە ، خواردنیان لەسەر مێرووى شۆکە(شیرینە) دەبێت، کرمۆکەکان لەماوەى (٢ – ٣) هەفتەدا بە (٤) تەمەنى جیاوازدا تێدەپەڕن لەپاش ئەوە دەچنە قۆناغى پیوپاوە ڕەنگى پیوپا لەسەرەتادا سوورە وە دواتر بۆ ڕەنگى خاکى دەگۆڕێت پاش هەفتەیەک خاڵخاڵۆکەى تەواو پەیدا دەبێت و دواتر دەچنە سڕبوونەوە. لە پایزدا هەندێک جار ئەگەر کەش و هەوا لەبار بێ چالاک دەبنەوە.

گرنگى ئابوورى:
مێرووى تەواو و کرمۆکەى خاڵخاڵۆکە راوکەرن، زۆربەى مێرووە ناسکەکان راو دەکەن، کرمۆکەى خاڵخاڵۆکە هەتا تەواو گەشە دەکات نزیکەى (٥٤٠ – ٨٦٨) مێرووى شۆکە دەخوات ، مێرووى تەواو ڕۆژانە (١٠ ) مێرووى شۆکە راو دەکات. وە مێرووى تەواوى مێیە دەتوانێت (٤٧٤٢) مێرووى شیرینە بخوات بەدرێژایى تەمەنى.




٢- خاڵخاڵۆکەى یازدە خاڵ Eleven Spot ladybird Beetle



لە زۆربەى وڵاتانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا بڵاو بۆتەوە لە عێراق و سوریا و میسردا هەیە. مێرووى تەواو نزیکەى (٤) ملم درێژە ، ڕەنگى دووکالانەکەى پرتەقاڵى یان سوورێکى زەردباوە و (١١) خاڵى ڕەشیان لەسەرە ، هەر کاڵانێکى (٥) خاڵى لەسەرە و خاڵێکى هاوبەشیش لە نێوان هەردوو کالانیەکەیدا هەیە، ڕەنگى سنگى ڕەشە و لەم لا و لاوە جوو هێڵى زەرد هەیە بەڵام خاڵۆزەى ترۆزى کە مێروویەکى زیان بەخشە (١٢) خاڵى هەیە و ڕوکارى سکیشى زەرد باوە.

گرنگى ئابوورى:
مێرووى تەواو و کرمۆکەکەى لەسەر جۆرەها مێرووى شۆکە(شیرینە) دەلەوەڕێن هەروەها گەرا و کرمۆکەى هەندێ مێرووى ترى وەک گەراو کرمى گەڵاى لۆکە دەخۆن.


٣- خاڵخاڵۆکەى Exochomus nigripennis Er
مێرووى تەواو کرمۆکەکانى گەراى سنى ئارداوى ترشەمەنى و پێکوڕەى پێشکەسپى و شیرینە دەخۆن و مێرووى تەواو لە ئادارەوە تاوەکو ئەیلول دەبینرێن.




































٤- خاڵخاڵۆکەى بیست و دوو خاڵ Thea-22-punctata




مێرووى تەواو کرمۆکەکانى گەراى سنى ئارداوى ترشەمەنى و پێکوڕەى پێشکەى سوورى جۆرى Tetranychus telarius لە هەموو قۆناغەکانى تەمەنیدا راو دەکەن.
بەهۆى فڕینى خاڵخاڵۆکە و هەندێ هەڵسوکەوتیەوە، کۆکردنەوەى ئەم مێرووە بۆ مەبەستى کەڵک لێوەرگرتنى لە بەرنامەى قەڵاچۆکردنى زیمدەگى بەشێوەیەکى کاریگەر بەدەست نایەت بەڵام راکێشانى مێرووى خاڵخاڵۆکە باشترین رێگایە کە ئەویش بەهۆى شیلەى گوڵەوە دەبێت وە هەروەها بەکارهێنانى تێکەڵەیەک لە هەویر ترش(خەمیرە) وە ئاوى ماست پێکدێت. پرژاندنى ئەو تێکەڵەیە بەسەر رووەکەکاندا دەبێتە هۆى راکێشانى ئەم مێرووە سوود بەخشانە.

سەرچاوە: پاراستنى ڕووەک بە هاوکارى ڕێنمایى کشتوکاڵى لە FAO
ئامادەکردنی: شالاو عبدالرحمن








داری توو (توو) (Mulberry tree) (Morus Plant) جۆرەکانی توو

توو، تفی ، توت  Morus alba

داری توو درەختێکە لەڕەگەزی  درەختە گوڵدارەکان ، واتە گوڵ دەرئەدەن و دواتر دەیکات بە بەر ، نزیکەی (10- 16 ) جۆر  توو هەیە لە سەرانسەری جیهان ، داری توو بەردار و بێ بەرە (زڕ)  ، دارتووی زڕ نێرە تەنیا  گوڵ دەرئەکات (ڕێسە) و نایکات بەتوو، بەڵام داری بەردار مێ یە و گوڵ (ڕێسە) کەی دەکات بە بەر واتە (توو) پاش ئەوەی بەهۆی باوە پیتێن ڕوو ئەدات لە نیوان گوڵی نێرە و مێەدا.  دوای گوڵ بەرەکەی  دەبێت بە کۆڵنجە  کە ڕەنگی سەوزە  دواتر کە پێ دەگات  ڕەنگی سپی دەبی ، کاتێ کە جۆری تووە کە سپی بێت ، بەڵام لەجۆرەکانی تر ڕەنگی سور یان ڕەش دەبێت ، داری توو خۆرسک  یان بەدەستی مرۆڤ سەوز دەبێت (بە تۆو یان بەقەڵەم) ، بەرگەی  پلەی گەرمی زۆر بەرز و  نزم دەگرێت.


پێشەکی:
- بزن یەکێکە لە ئاژەلە ماڵییەکان ، لەدێرین زەمانەوە مرۆڤ بەخێوی کردووە و سودی لێ بینیوە لەشیرو گۆشت و موو و پێستە و شاخ و ڕیخۆڵە و پەینەکەی ، توانای گوزەرانی هەیە لە کەش و هەوای زۆر نالەباردا ، ئەمەش وای کردووە کە لەجیهان دا بەئاسانی بڵاو بێتەوە.

ناوى کوردى:  ئەرخەوان، ئەرجینگ Erjing Arkhawan
ناوى عەرەبى: زمزريق ، أرجوان
ناوى ئینگلیزى: Eastern Redbud ، Judas Tree
ناوى زانستى: Cercis siliquastrum
ناوى خێزان: Fabaceae


بۆیەکەمین جار بەزمانى کوردى دەربارەى دەوەنى مینا

ناوى کوردى: میناى دەوەنى، مینایى درەختیلە، لانتانا کامارا
ناوى عەرەبى: زهور لانتانا، زهرة المينا
ناوى فارسى: شاه پسند
ناوى ئینگلیزى: Lantana ، shrub verbena
ناوی زانستـی: Lantana camara
ناوى خێزان: Verbenaceae




گوێ گرتنی نەخۆش لەمۆسیقا وەکو چارە سە ر تا ئیستا بەباشی نەزانراوە، بێ گومان ئەوە راستیەکی سەلمێنراوە کەهەندێ جۆری مۆسیقا توانای چارەسەری هەیە.
هەروەکوچۆن مۆسیقا کار لەمرۆڤ دەکات ئاواش کار لە ڕووەک دەکات. سەرەنج ڕاکێشە، وا نیە؟
ئێمە هەوڵدەدەین تیشک بخەینە سەر ئەو بابەتە سەرەنج ڕاکێش و سەیرە بەم نوسراوەی خوارەوە.
بین، کە هەرزەکارێکی 19 ساڵان بوو، زۆر حەزی لە کمان (Violin) ژەنین دەکرد و زیرەک بوو لە ژەنینیدا. سەرەنج ڕاکێشانە، ئەو هەندێک ڕووەکی ماڵانی لە باڵکۆنی ژوورەکەیدا هەبوو (کە لەویێ ڕاهاتبوو کمان بژەنێ) و بەردەوەم ڕووەکەکانی ئاو دەدا. پاشماوەیەک سەیری ڕووەکەکانی کرد گەشەیان باشتربووە لە ڕووەکەکانی تری ناوماڵەکەی، هەرچەندە ئاودانی ڕووەکەکانیش بە یەکسانی بوو. ئەو کەوتە تێڕامان و بیرۆکەیەکی دانا و ووتی لەوانەیە لەڕاستیدا بەهۆی مۆسیقای کەمانەکەوە بێت.
بەڵێ، بیرۆکەکەی لەوانەنیە هەڵە بێت لەبەر ئەوەی چەندین تاقیکردنەوەکراوە کە پێمان دەڵێت باوەڕبینین بەوەی مۆسیقا کاردەکاتە سەر گەشەی ڕووەکەکان، چونکە ڕووەک بونەوەرێکی زیندووە. هەستیان هەیە و دەتوانن هەست بکەن.
بۆنمونە لەدیاردەی» Touch me not « کە ڕووەک بەدەست لێدانێک لوول دەخوات یان لووکیەکەی دەکرێتەوە.
زانای هیندی (Jagdisn Chandra Bose) بیری لەوەکردەوە کە دەنگی مۆسیقا کاردەکاتە سەرگەشەی ڕووەک بەڵام دڵنیا نەبوو، بۆیە چەند تاقیکردنەوەیەکی ئەنجامدا لەسەر ئەو بابەتە.
کەواتە ئایا ئەوە بە ڕاستی ڕوودەدات؟
بەڵێ، دەتوانرێت بووترێت ئەوە ڕاستە، هەروەکو چارەسەری مۆسیقا بۆ مرۆڤ وایە.بەدواداچوون بکە لەسەلر ئەوەی بۆچی زۆربەمان بروامان وایە.
کاریگەری موسیقا لەسەر ڕووەک :-
چەندین تاقیکردنەوەی جیاوازکراون کەهەموویان سەرچاوەی گەورەن. 
Retallack) Dorothy) کتێبێکی بچووکی بڵاوکردەوە بەپشت بەستن بەو تاقیکردنەوانەی خۆی ئەنجامی دابوو لەبارەی کاریگەری مۆسیقا لەسەر ڕووەک لەکۆلێژی کۆلۆرادۆ لە دێنڤر، ئەو دۆزییەوە کەلەناو 3 کۆمەڵە ڕووەکی جیاواز، هەریەکەیان لەدۆخی جیاواز کاتێک خرانە بەدەنگی مۆسیقا گەشەیان باشتربوو لەڕووەکەکانی تر.
لەیەکێک لەدۆخەکان، ڕووەکەکان ڕوویان بەرەو ئامێری موسیقاکە چەمابەوە کە دەنگی لێوە دەهات! ڕەنگیان سەوزوجوان و تەندروستی قەدەکانیان زۆر باش بوو.ئەمە جگەلەوەی کە ئەگەر مۆسیقاکە یەک جۆرئاستی دەنگی هەبێت و نەگۆڕێت و بێزارکەربێت، ئەوا هیچ کاریگەرییەک لەسەر ڕووەکەکان نابینرێت، بەڵام ئەگەر مۆسیقاکە کلاسیکی بێت و بەرزو نزمی و لەرینەوەی تێدابێت، ئەوا بەڕێژەیەکی زۆر گۆڕانکاری لەسەرگەشەی ڕووەکەکان بەدی دەکرێت. ئەوە چالەکیەکی درێژەخایەنەبۆیەچەندهەفتەیەک دەخایەنێت تاکوکاریگەری مۆسیقا ببینی لەسەر ڕووەکەکان.



مۆسیقای کلاسیک و گەشەی ڕووەک :
مۆسیقای کلاسیکی یەکێکە لەوجۆرە مۆسیقایانەی کە کاریگەری بەردەوامی هەیە لەسەر ڕووەکەکان. ڕووەکی (agas، جۆرێکی ڕووەکە کە کۆمەڵە گۆپکەی هەیە)، یەکێکەلەو ڕووەکانەی کاری لەسەر کراوە بۆ سەلماندنی ئەو بابەتە. هەروەها ڕووەکی (Occident) لەزۆر تاقیکردنەوە بەکارهاتووە کە بۆ ئەوبابەتە کراوە.
دروستبوونی لەرەلەرەکانی مۆسیقا بەرپرسیارە لەگەشەی ڕووەک، بەڵام لەگەڵ هەممو ئەوانەی ووتراون و کراون، ئەگەر بڕواش وابێت کە مۆسیقا کاردەکاتە سەرگەشەی ڕووەک، هێشتا مشتومڕ لەسەر ئەو بابەتە بەردەوامە و ڕایەکان کۆک نین.
(Naysayef holt) دەڵێت: (کە هیچ ئامێرێکی هەستیانیە لە ڕووەک، وەکو گوێیەکان یان مێشک. مۆسیقا هەمووی لەرینەوەیە بەڵام ئەوە لەوانە نیە کە زۆر بەهێز بێت هێنانە کایەوەی گەشەیەک لە ڕووەکەکان کە بتوانرێت بسەلمێنرێت).
ئەوپرسیارە هەتا ئێستا بەبێ وەڵام ماوەتەوەلەناو زاناکان، بەڵام ئایا چ کێشەیەک دەبێت ئەگەر بڕوا وا بێت کە بەڵێ، مۆسیقا کاردەکاتە سەرگەشەی ڕووەک؟ کێ دەزانێ کەبڕوای ئێمە هێزێکی بێ وێنە دەبەخشێ بەومۆسیقایەی ئێمە دەیژەنین، وە ڕووەکەکان ناچاربکات کەبەباشی گەشەبکەن و بەهێزتربن.
چەند جوانە ئەگەر وابێت؟ ئەگەر خۆرجێشیان بێڵێت، میلۆدی بەردەوام خۆشی و ژیانێک دەبەخشێ بەهاوڕێ سەوزەکانی.

ئامادەکردنی:
حەسەن حەمەد ئاندێکی

سەرچاوە: ئینتەرنێت




هه‌نگ، یه‌کێکه‌ له‌مێشه‌ سوود به‌خشه‌کان چونکه‌ وێڕای ئه‌وه‌ی هه‌مه‌چه‌شنیی ژینگه‌یی ڕاده‌گرێت هاوکات به‌هۆی نیشتنه‌وه‌ی هه‌نگه‌کان به‌سه‌ر تۆو و گوڵی زۆرێک له‌ڕوه‌ک و دره‌خته‌کانه‌وه‌ پڕۆسه‌ی پیتاندن له‌نێوان ڕووه‌که‌کان ڕوودات، به‌پێی ئاماره‌کان ده‌رکه‌وتوه‌ هه‌نگ هۆکاری % 75ی پڕۆسه‌ی پیتاندنه‌ له‌نێوان دره‌خت و ڕووه‌که‌کاندا .
هه‌نگ یه‌کێکه‌ له‌مێشه‌ سوود به‌خشه‌کان چونکه‌ وێڕای ئه‌وه‌ی هه‌مه‌چه‌شنیی ژینگه‌یی ڕاده‌گرن هاوکات به‌هۆی نیشتنه‌وه‌ی هه‌نگه‌کان به‌سه‌ر تۆو گوڵی زۆرێک له‌ڕووه‌ک و دره‌خته‌کانه‌وه‌ پڕۆسه‌ی پیتاندن له‌نێوان ڕووه‌که‌کان ڕوودات و به‌هۆیه‌وه‌ هه‌زاره‌ها دره‌خت به‌رده‌گرن.
به‌پێی ئاماره‌کان ده‌رکه‌وتووه‌ هه‌نگ هۆکاری % 75ی پڕۆسه‌ی پیتاندنه‌ له‌نێوان دره‌خت و ڕووه‌که‌کاندا .
ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی به‌ سه‌رکه‌وتن و به‌رهه‌مهێنانی هه‌نگوین و هه‌نگه‌وه‌ هه‌یه‌ ئه‌م مه‌رج و خاڵانه‌یه‌ که‌ده‌بێت په‌یڕه‌وبکرێت له‌وانه‌:
پێویسته‌ له‌ناوچه‌یه‌کی کشتوکاڵی دا په‌روه‌رده‌ بکرێت که‌ باخ و باخات و ڕووه‌کی جۆراوجۆری لێبێت.
باشتر وایه‌ له‌شوێنی ئاوه‌دانیی و شوێنی به‌خێوکردنی ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌رو بۆنی ناخۆشه‌وه‌ دووربێت و به‌شه‌وانیش ڕووناکی نه‌دات له‌شوێنه‌که‌ نه‌دات.
له‌سه‌رچاوه‌ی ئاوی خاوێنه‌وه‌ نزیک بێت و له‌ناوچه‌یه‌کیشدانه‌بێت که‌ ڕه‌شه‌بای هه‌بێت ، شای هه‌نگ یان مه‌لیکه‌ ، که‌قه‌باره‌ی له‌هه‌نگه‌کانی دیکه‌ گه‌وره‌تره‌ له‌نێوان 2 بۆ 5 ساڵ ده‌ژیی مادده‌یه‌ک ده‌ڕژێنێته‌ سه‌ر گه‌راکان و به‌هۆیه‌وه‌ ده‌پیتێن.
مێینه‌ی هه‌نگ که‌ ئیشکه‌ری پێده‌وترێت ده‌مێکی درێژهه‌یه‌و پێیه‌کانیشی بۆ هه‌ڵگرتنی هه‌ڵاڵه‌ی ئه‌و گوڵانه‌ی کۆی کردۆته‌وه‌ به‌کاردێنێت.
بۆئه‌وه‌ی ئاگاداری باری ته‌ندروستی و به‌رهه‌می هه‌نگه‌کان بیت پێویسته‌ له‌ وه‌رزی به‌هاردا لانی که‌م هه‌فته‌ی جارێک سه‌ری خانه‌ یان پووره‌ی هه‌نگه‌کان بده‌یت به‌ڵام سه‌ردانەکە‌ت ده‌بێت به‌ر له ‌هه‌ڵهاتنی خۆربێت.
وه‌ک هه‌ر بوونه‌وه‌رێکی دیکه‌ هه‌نگیش ساڵانه‌ زیاد ده‌که‌ن و زۆرده‌بن بۆ به‌ده‌ستهێنانی چه‌ند پوره‌یه‌کی دیکه‌ شێوازی گواستنه‌وه‌ی هه‌نگه‌کانه‌ بۆ پوره‌یه‌کی نوێ، ئه‌مه‌ش له‌مانگه‌کانی ئادارو نیسان و ئایاردا ده‌بێت به‌ڵام پێویسته‌ له‌گواستنه‌وه‌که‌دا به‌هۆشیارییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ بکرێت.
ڕۆشتن و ڕه‌وکردنی هه‌نگ له‌شوێنی خۆیه‌وه‌ بۆ جێگایه‌کی دیکه‌ په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ شوێنێکی به‌رهه‌مداری دیکه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه‌، ڕوونترین هێماش بۆ ڕۆشتنی هه‌نگه‌کان ئه‌وه‌یه‌ که‌ به‌دووری 3 کیلۆمه‌تر به‌ده‌وری شوێنه‌که‌یاندا گه‌شتێک به‌هه‌وادا ده‌که‌ن و ئه‌و شوێنه‌ش که‌ دۆزیویانه‌ته‌وه‌ و گه‌شتی بۆده‌که‌ن ده‌بێت ئه‌وه‌نده‌ دووربێت که‌ جارێکی دیکه‌ بۆی نه‌گه‌ڕێنه‌وه‌.
له‌مانه‌ش گرنگتر هه‌نگه‌کان به‌شه‌ودا ڕه‌وده‌که‌ن ئه‌وه‌ش به‌و ئامانجه‌ی که‌نه‌بنه‌ هۆکاری بێزارکردنی ئه‌وانی دیکه‌.
 بۆ به‌ده‌ستهێنانی هه‌ر بڕه‌ هه‌ڵاڵه‌یه‌ک هه‌نگه‌کان له‌سه‌ر چڵی  100 تا 1500 گوڵ ده‌نیشنه‌وه‌، هه‌نگه‌ ئیشکه‌ره‌کان ڕۆژانه‌ 12 بۆ 24 جار گه‌شت ده‌که‌ن  بۆ  هه‌ر گه‌شتێکیش 5  تا  150 ده‌قیقه‌ی پێده‌چێت.
له‌هه‌موو ئه‌مانه‌ش گرنگتر بۆ به‌ده‌ستهێنانی ته‌نیا 68 گرام له‌هه‌نگوین هه‌نگه‌کان 12 گه‌شت ئه‌نجام ده‌ده‌ن. 




هه‌نگ زۆر له‌ پێش مرۆڤدا له‌سه‌ر زه‌وی ژیاوه‌ ،کۆنترین و دێرینترین شوێنه‌وار که‌ په‌یوه‌ندی به‌ هه‌نگه‌وه‌ هه‌بێت و ئێستاش مابێته‌وه‌ هی شه‌ش سه‌د هه‌زار ساڵ به‌ر له‌ ئێستا یه‌ ،به‌لام له‌ قوڵایی زه‌ویدا هه‌ندێک به‌ڵگه‌ وه‌گیر که‌وتوون ده‌یسه‌لمێنن که‌ هه‌نگ پێش 150ملیۆن ساڵ به‌ر له‌ ئێستا په‌یدا بووه‌ ،ئه‌و کات به‌ شێوه‌ی پووره‌ نه‌ژیاوه‌ به‌ڵکو به‌ تاک وته‌نیا شانه‌ ولانه‌ی خۆی هەڵبەستووە‌ و تیێدا ژیاوه‌ و زاوزێی کردووه‌ ، 100ملیۆن ساڵ به‌ر له‌ ئێستا ڕووه‌ک وگیا و گۆڵ په‌ره‌یان سه‌ندووه ‌و ، جۆری ژیانی هه‌نگیش له‌ حاڵه‌تی تاک وته‌نیایی بووه‌ دواتر ژیانی کۆمه‌لایه‌تی و پووره‌یان پێکهێناوه‌ ، هه‌ندێک ((به‌ به‌ردبوو-المتحجرات)) له‌ مۆزه‌خانه‌ی ((وایمان)) له‌ ئه‌لمانیا هه‌ن هی 40ملیۆن ساڵ له‌ مه‌وبه‌رن و شوێنه‌وارێکی دیکه‌ی هه‌نگ برینه‌وه‌ له‌ شێوه‌ی وێنه‌یه‌ک له‌ سه‌ر به‌رد وله‌ نێو ئه‌شکه‌وتێک له‌ ئیسپانیا هه‌یه‌ هی 1200ساڵ به‌ر له‌ ئێستایه‌.

ئایینی هیندییه‌کانی به‌رایی ((کۆن)) بایه‌خێکی تایبه‌تیان داوه‌ته‌ مێش هه‌نگوین. وێنه‌ی هه‌نگ و خه‌لێفی له‌ قوڕ دروستکراویان له‌سه‌ر به‌رد هه‌لکه‌ندراوه‌ و له‌ شوێنه‌واری فیرعه‌ونه‌کانیش دۆزراوه‌تەوە‌ که‌ هی 4000 ساڵ به‌ر له‌ دایک بوونی مه‌سیحن ، له‌و کاته‌ش دووکه‌ڵیان بۆ قانگدانی هه‌نگ به‌کار هێناوه‌ ،هه‌ندێک هه‌نگوین له‌ گۆڕی یه‌کێک له‌ پاشاکانی میسر دۆزراوه‌ته‌وه‌ که‌ له‌ پێش 4000ساڵ هێشتا هه‌ر بۆ خواردن ده‌شیا.
بابلی وسۆمه‌ریه‌کانیش له‌ شوێنه‌واره‌کانیاندا زۆر جار ناوی هه‌نگیان هێناوه‌ ، شوێنه‌وارێک له‌ مۆزه‌خانه‌ی ((ستۆکهۆلم)) له‌ سوید ده‌ری ده‌خات که‌ 200 ساڵ به‌ر له‌ زاییندا له‌ که‌ناره‌کانی باشووری رۆژئاوای ئه‌و وولاتدا مێش هه‌نگووین هه‌بووه ‌،‌ خه‌لکه‌که‌ش سوودیان لێ وه‌رگرتووه‌.
له‌ ساڵی 1440 پ.ز پێخه‌مبه‌ر ((مووسا –د.خ)) ئیسرائیلیه‌کانی بردۆته‌ وولاتێک که‌ شیر وهه‌نگویینی لێ بووه‌.
وێنه‌ی هه‌نگ له‌ سه‌ر ده‌سکی خه‌نجه‌رێک کێشراوه‌ که‌ 800 پ.ز. له‌ لورستان دروستکراوه و ئێستاش خه‌نجه‌ره‌که‌ له‌ مۆزه‌خانه‌ی شاری ((برۆکسل))پارێزروه‌.
((سۆلۆن)) له‌ ساڵی 620 پ.ز. له‌ یۆناندا یاسایه‌کی مێشداری نووسیوه ‌، ((ئه‌رستۆ)) که‌ زانایه‌کی مه‌زنی یۆنانییه‌کان و مامۆستای ئه‌سکه‌نده‌ری گه‌وره‌ بووه‌ کتێبێکی له‌باره‌ی هه‌نگ و هه‌نگداری نووسیوه‌. له‌ قورئانی پیرۆزیشدا ناوی هه‌نگ هاتووه‌ و سووره‌تێکیش به‌ ناوی هه‌نگ((نحل)) ه ‌، قه‌شەکانیش له‌ ئه‌وروپادا گه‌لێکیان به‌ هه‌نگ به‌ خێو کردنه‌وه‌ خه‌ریک بوونه.
(( نیکڵ یاکوب )) له‌ ساڵی 1568 ز. یه‌که‌م کتێبی له‌ باره‌ی فێربوون وبه‌خێوکردنی هه‌نگه‌وه‌ به‌ زمانی ئه‌لمانی نووسیوه‌.
((ماڵپیکی)) زانای ئیتالی له‌ دوای ساڵی 1650 کتێبێکی له‌ باره‌ی توێکاری له‌شی هه‌نگ نووسیوه‌.
((رێنت ئانتی)) زانای فه‌ره‌نسیی ((1683-1785)) ز خه‌لێفێکی شووشه‌یی دروست کردووه‌ و لێکۆلینه‌وه‌ی زۆری ئه‌نجامداوه وگه‌یشتۆته‌ زۆر شتی شاراوه ‌و نادیار و گه‌لێک نهێنیشی له‌ ژیانی هه‌نگدا ئاشکرا کردووه‌ . ((فرانس هۆپر)) که‌ پیاوێکی نابینای سویسری بووه‌ به‌ یارمه‌تی خزمه‌تکاره‌که‌یه‌وه‌ له‌ ساڵانی ((1750-1831))ز په‌وازی((اگار)) بۆ خه‌لێف دروست کردووه‌ به‌لام ته‌نها بۆ لێکۆلینه‌وه‌ به‌ کاریهێناوه‌.

لانگسترۆس ((Langstroth)) که‌ ئه‌مریکی بووە له‌ ساڵی 1851 ز له‌ دوای دۆزینه‌وه‌ی (( ماوه‌ی هه‌نگ - المسافە النحلیە ((1/4 - 3/8 گرێ)) . یه‌که‌مین خه‌لێفی دروست کرد که‌ په‌روازی بزێوی تێدا به‌کاربێت ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین داهێنان بوو که‌ ئیتر په‌ره‌ی به‌ هه‌نگداری داو زۆر به‌ره‌و پێشی برد.لانگسترۆسیش نازناوی باوکی هه‌نگه‌وانانی وه‌رگرت.

ئاماده‌کردنی:
ئه‌ندازیاری کشتوکالی-کیفی حمد حسن
سه‌رچاوه‌- هه‌نگ به‌خێوکردن-ێدرالدین نورالدین

ڕووەکی خێو (الشبح)

ئەم ڕووەکە یەکێکە لە ڕووەکە ناوازەکان و سەرنج ڕاکێشەکانی جیهان ، کە بە تەواوی گشت بەشەکانی ڕووەکەکە ڕەنگی سپییە بە قەد و گەڵاکانیشیەوە!!













ناوی زانستی:- Dracaena cinnabari
ناوی عەرەبی:- دم الڕخوین ڕو دم العنقاء ڕو دم التنین
ناوی ئینگلیزی:- Socotra Dragon Tree یاخود  Dragon Blood Tree



به‌پیتى خاک

خاسیه‌تێکى خاکه‌ بۆ دابینکردنى هه‌موو مه‌رجه‌ پێویستیه‌کان بۆ گه‌شه‌ و پێگه‌یشتنى رووه‌ک که‌ ئه‌مه‌ش ده‌گۆرێت به‌هۆى کاریگه‌ریه‌ سروشتى و مرۆییه‌کان.