مارس 2015

الزراعە العضویة
بریتیە لە شێوازیکی بەرهەمهێنانی سروشتی ، مەبەست لێی بەرهەمهێکی خۆراکی مرۆڤی و ئاژەڵی پاک بە ڕێگایەکی تەندروست.بە رەچاوکردنی پاراستنی ژینگەو سروشت وبە بێ بەکارهێنانی مادەی کیمیاوی ، کە سەرەتاکانی کشتیاری لەسەر ئەم شیوازە بوە، بەرە بەرە لەگەڵ زۆربونی ژمارەی دانیشتوانی سەر زەوی و بە مەبەستی دابینکردنی پێداویستیەکانی رۆژانە و بەرەو پێشچونی هۆکارەکانی ژیان ئەم شیوازی بەرهەمهێنانە کاڵبویەوە مرۆڤ مادەی کیمیایی بەکار هێنا بۆ روەک بە مەبەستی گەشەو کۆنترۆلکردنی نەخۆشیەکانی روەک.
شێوازێکی بەرهەمهێنانی تەواوکاری نێوان لقە جیاوازەکانی بەرهەمی کشتوکاڵیە،لە ئێستادا پشت ئەستورە بە چەند بنەماو شێوازێکی زانستی تایبەت بە پاراستنی هاوسەنگی ژینگەیی ، وە پاراستنی سەرچاوە سروشتیەکان و باشکردنی پەینی ئەندامی و پاراستنی زیندەوەرە وردبینە سودبەخشەکان و زیادکردنیان ، لە پێناو دەوڵەمەندکردن و بەرزکردنەوەی پیتی خاک، بە ئامانجی گەشەیەکی باش بۆ ڕوەک وە بەرهەمێکی زۆر و بەهێزکردنی ڕوەک بۆ بەرەنگاربونەوەی نەخۆشیەکان.ئەم زانستە گرنگی دەدات بە چاندنی بەرهەمە جیاوازەکان، وە زانستی خاک زانی، شێوازی ئاودانی گونجاو و مێروە جیاوازەکان (سودبەخش و زیانبەخش) وە پەیوەندی نێوان ئەم مێروانە لە ڕوی دۆستایەتی و دوژمنایەتی نێوانیان.
لە بنەڕەتدا مرۆڤ خۆی هۆکار بووە بۆ توشبونی بەروبومەکان بە نەخۆشی چونکە جۆرێکی جیاواز بەروبومی لە شوێنێکدا کۆکردۆتەوەو ڕواندویەتی بەمەش دەرد و نەخۆشیە کشتوکاڵیەکانی تایبەت بە بەرهەمێک لەناوچەیەک کۆکراونەوە.
بەرهەمهینانی ئەندامی پشت دەبەستیت بە سوڕی کشتوکاڵی (الدورە الزراعیە) وە دوبارە بەکارهێنانەوەی پاشماوە روەکی و ئاژەڵیەکان بۆ زەویە کشتوکاڵیەکان ، وە بەکارهێنانی قرکەری باێۆلۆجی لە بری بەکارهینانی هۆکارە کیمیاویەکان بۆ لەناوبردنی دەردە کشتوکاڵیەکان و وە بەکار هێنانی هەنگ بۆ پیتاندنی گوڵەکان و بەکارهێنانی پەینی ئاژەلی و دەواجن لە بری پەینی کیمیاوی.
پەیوەنیەکی پتەو لە نێوان بەروبومی ڕوەکی و بەروبومی ئاژەڵیدا هەیە . پەیین و پاشماوەی ئاژەڵ بۆ کێڵگە بەکار دێت و لەبەرامبەردا خۆراکێکی ئەندامی بۆ ئاژەڵ لە هەمان کێڵگە بەرهەم دەهێنڕێت.
دروستکردنی کۆمەڵگەی کشتوکاڵی و خانوی پلاستیکی و بەرهەمهێنانی تۆوی ڕوەکی تایبەت بەو شێوازە تازەیەی بەرهەمهێنان و کۆنترۆڵکردنی ژینگەی(پلەی گەرمی، شێ،ڕوناکی) ئەم شێوازەو بەکارهێنانی جۆرەها قڕکەر و دەرمانی کشتوکاڵی وای لە هۆکاری نەخۆشیەکان کردوە کە بەرگری بەرامبەر قڕکەرە کیمیاویەکان دروست دەکەن و بەردەوام کۆمپانیاکانی بەرهەم‌هێنانی قڕکەری کیمیاوی ناچار دەبن دەرمانی تازە دروست بکەن کە ئەمەش هۆکارە بۆ دروستبونی دەرد و نەخۆشی نوێ.
بەرهەمی ئەندامی دورە لە هەمو مەترسیەکی تاقیگەیی و کیمیاوی هەربۆیەش لە ڕوی نرخەوە چەند بەرامبەرە بەو بەرهەمانەی کە جیاواز لەم شێوازە بەرهەم هێنراون
بە هیوام سودی هەبێت

ئامادەکردنی:-
ئەندازیاری کشتوکاڵی/ سۆران ابراهیم

به‌رازی کێوی گیاندارێکی زیره‌که‌ و بۆنی تیژه‌ و له‌ شه‌وانیشدا زیاتر چالاکن و بیناییه‌کی باشیان هه‌یه‌ ته‌نها ناتوانن ملیان ڕووه‌و ئاسمان وه‌رگێڕن وه‌ له‌رۆژدا زیاتر له‌ کونه‌کاندا ئه‌ژین که‌ هه‌ڵی ئه‌کۆڵن وه‌ هه‌ستی بیستنیشی باشه‌ و خۆ گونجێنیشه‌ له‌گه‌ڵ ژینگه‌ی ده‌ورووبه‌ری وه‌ گیاندارێکی هه‌مه‌ خۆره‌(گۆشت و ڕووه‌ک و پاشماوه‌ش ئه‌خوات) وه‌ زۆربوونیشیان زۆره‌ و وه‌چه‌ی زۆر ئه‌خه‌نه‌وه‌  و خێراییشیان زۆره‌،وه‌ زیاتر له‌ ناو ده‌وه‌ن و زه‌لکاو و گژوگیا چڕه‌کان لانه‌ ئه‌که‌ن زیاتر له‌و شوێنانه‌ دان که‌ ڕێگای سه‌یاره‌ و مرۆڤیشی که‌مه‌،، ساڵانه‌ زیانێکی به‌رچاویش به‌ کێڵگه‌ ڕووه‌کیه‌کان ئه‌گه‌یه‌نێت  له‌هه‌ندێ شوێن 50% ی  کێڵگه‌کان ئه‌فه‌وتێنن به‌تایبه‌تی برنج و گه‌نمه‌ شامی.له‌زۆر وڵاتی دنیا جۆرێک له‌جۆره‌کانی به‌راز وه‌ک ئاژڵێکی کێڵگه‌ی به‌خێو ئه‌که‌ن به‌ڵام جۆره‌ کێوی و دڕنده‌کانیان وه‌ک ئاژه‌ڵی کێڵگه‌ی سه‌یر ناکه‌ن. له‌ کوردستانی خۆشمان زیاتر به‌شێوه‌ی کێوی و دوره‌په‌رێز ده‌ژی و زۆریشی لێ ئه‌کوژری  وه‌ له‌ ناوچه‌کانی پێنجوێن و هه‌ندێ شوێنی تری کوێستانه‌کان و هه‌ندێکیشیان له‌ گه‌رمیان هه‌ن و ئه‌ژین .
 
-هه‌ندێ ڕێگا چاره‌ی باو بۆ پێش گرتن یاخود چاره‌کردن و دورخستنه‌وه‌ی به‌راز:- 
١- دانانی سیاج و ته‌لی دڕکاوی به‌وجۆره‌ هه‌م نایکوژیت و هه‌میش دورئه‌که‌وێته‌وه‌ هه‌رچه‌نه‌ 100% کاریگه‌ر نیه‌
٢- کاره‌باوی کردنی چوار ده‌وری کێڵگه‌که‌ت  به‌ڵام زیانی بۆ مرۆڤ و ئه‌وانه‌ ئه‌بێت که‌ هه‌ستی پێناکه‌ن بۆیه‌ واباشه‌ به‌ ڤۆڵتیه‌یه‌کی زۆر نه‌بێ ته‌نها ئاژه‌ڵه‌که‌ بترسێنێت
٣- ڕاگرتنی سه‌گی پاس و چاودێری که‌یه‌کێکه‌ له‌ڕێگا باشه‌کان ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێت که‌ تێچووی هه‌یه‌
٤- دانانی پشماوه‌ی خۆراک دور له‌کێڵگه‌که که‌ به‌رازه‌که‌ بۆنی ئه‌کات و بۆی دێت بۆیه‌ گه‌ر دوربێ و نزیک له‌ شوێنی به‌رازه‌که‌وه‌ بێت باشتره‌ زو ئه‌یدۆزێته‌وه‌و ئه‌یخوات و برسی نابێ تا بگاته‌ کێڵگه‌که‌ت
٥- له‌هه‌ندێ وڵاتی ئاسیاوی گوێز هندی ڕا ئه‌خه‌ن بۆئه‌وه‌ی نه‌توانێت نزیک که‌وێته‌وه‌ که‌ ڕێگایه‌کی زۆر کرده‌ی(عملی نیه‌)

نوسین و وه‌رگێڕانی:-
باوان مسته‌فا عه‌بدولره‌حمان(ی.توێژه‌ره‌وه‌ له‌ زانکۆی سلێمانی)
26-3-2015


ڤیتامینەكان
بریتیە لە پێكهاتەیەكی ئەندامی گرنگ بۆ خۆراكی لەش.ئەم ڤیتامینانە لە خۆراكدا هەن و لەش پێویستی پێیەتی بە ڕێژەیەكی كەم لە چاو سەرچاوە خۆراكییەكانی تر بۆ نموونە كاربۆهیدرات وپرۆتینەكان و چەوری, ڤیتامیینەكان گرنگە بۆ مژین و توانەوەی خۆراكییەكان (Metabolism) وە گەشە و پاراستی تەندروستی لەش....



جیهانی هەنگ لە لە جیهانە سەرسوڕهێنەرەکان بە هەموو شێوەکانیەوە، هەنگ درووستکراوێکی ئاسایی نییە، لەبەر ئەوە شایستەی ئەوەیە کە خودا لە پەرتووکەکەی باسی بکات، نەک هەر ئەوە بەڵکو سورەتێکی تەواویشی بەناوه‌وه‌بکات بە ناوەی سورەتی (النحل)ه‌وه‌. لە دۆزینەوە نوێیەکاندا زاناکان شتێکی سەیریان لە جیهانی هەنگدا دۆزیوەتەوە، ئەویش ئەوەیە کە هەنگ مێشکێکی بچووکی هەیە، بەڵام فێری شتانێک دەبێت کە لە سەرووی تواناکانی مێشکیەوه‌یه‌تی، بێگومان دەبێت زانستی بەڕێگەیەکی نەناسراو بۆ هاتبێت!
به‌پێی سه‌رچاوه‌کان زانایان ده‌ڵێن:هەنگ جیاوازیدەکات لە نێوان ئەو ڕووەکانەی کە تایبەتن بەو، هەروەها دەتوانێت کاری نوێ فێربێت سەرەڕای بوونی ئەو مێشکە بچووکەی.
ئەمە جیهانی سەیری هەنگە، ئەم جیهانە تا ئێستاش زاناکانی تووشی سەرسوڕمان کردووە بەهۆی توانا لە بننەهاتووەکانیه‌وه‌، وەکو فێربوونی شتی نوێ بە بەردەوامی، بەبێ پێویستی بە پشتبەستن بە کەسانی تر جگە لە خۆی.
توانای جیاکردنه‌وه‌له‌لایه‌ن هه‌نگه‌وه‌ پێویستە بۆ ئه‌نجامدانی بە کارەکانی، زاناکان دەڵێن کە هەنگ ڕوخساری مرۆڤیش جیادەکاتەوە‌و دەیناسێتەوە، هەنگ هێزێکی زۆر گرنگ پیشاندەدات لە جیاکردنەوەی ڕوخساری مرۆڤەکاندا، لەکاتێکدا مرۆڤ زۆرجار شێوەی کەسەکانی لەیاد نامێنێت، بەڵام هەنگ هەگیز لە یادیناکات،
زاناکان دەلێن کە مێشکی هەنگ به‌بیست هه‌زار جار لە مێشکی مرۆڤ بچووکترە ، لەگەڵ ئەمەشدا بەکاری وا هەڵدەستێت، کە زۆرکات لە سەرووی توانای مرۆڤەوەیە، کەواتە لێرەدا شاراوەیەک هەیە کە ئێمە ناتوانین شیکاری بکەین، بەڵکو کاتێک هەنگ هەڵدەستێت بەکاری زۆر ئاڵۆز بە بەکارهێنانی مێشکە بچووکەکەی، ئەوا ئێمە لە بەرامبەر شتێکداین، کە تائێستا لێی تێناگەین.
هه‌نگ له‌کاتی فڕیندا چاوەکانی بەرێگەیەکی ناوازه ‌کاردەکه‌ن‌و زانیارییەکان بە شێوەیەکی زۆر بەرز چارەسەرده‌که‌ن، کە بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ مێشکە بچووکەکەی ناگونجێت، لەکاتێکدا بەخێراییەکی زۆر دەفڕێت دەتوانێت گوڵەکان جیابکاتەوە‌و بەربەستەکانیش دەناسێتەوە‌و ده‌توانێت باشترین رێگا دەگرێتە بەر، بەهۆی هەموو ئەم کارانەوه‌یە کە زاناکان تا ئێستا داماون لە شیکردنەوەی ئەم نهێنیانە لە جیهانی هەنگدا.
پاکی و بێگەردی بۆ ئەو خوایەی،کە لە قورئاندا ئاماژەی بە دیاردەیەکی نامۆ کردووە لە جیهانی هەنگدا، که‌ئەویش(وحی – نیگا)یه‌،که‌زانایان لێی بێئاگان، ده‌فه‌رموێت:

((وَأَوْحَى رَبُّكَ إِلَى النَّحْلِ أَنِ اتَّخِذِي مِنَ الْجِبَالِ بُيُوتًا وَمِنَ الشَّجَرِ وَمِمَّا يَعْرِشُونَ * ثُمَّ كُلِي مِنْ كُلِّ الثَّمَرَاتِ فَاسْلُكِي سُبُلَ رَبِّكِ ذُلُلًا يَخْرُجُ مِنْ بُطُونِهَا شَرَابٌ مُخْتَلِفٌ أَلْوَانُهُ فِيهِ شِفَاءٌ لِلنَّاسِ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآَيَةً لِقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ)) [النحل: 68-69].

(په‌روه‌ردگاری تۆ ئه‌ی مرۆڤ، نیگا‌و ئیلهامی کردووه‌بۆ هه‌نگ که‌جێگه‌بۆ خۆی له‌کون‌و که‌لێنی جیاکاندا سازبکات، هه‌روه‌ها له‌که‌له‌به‌ری دره‌خته‌کاندا‌و له‌و شوێنانه‌ش که‌ئاده‌میزاد بۆی سازده‌کات... پاشان فێرمان کردووه‌که‌به‌روبووم
(شیله‌ی گوڵان)‌و شتی به‌سوود بخوات‌و پێمان ڕاگه‌یاندووه‌: ئه‌و ڕێگایانه‌بگره‌به‌ر که‌په‌روه‌ردگارت بۆی دیاریکردویت" له‌دروستکردنی شانه‌‌و مژینی شیله‌‌و دروستکردنی هه‌نگوین‌و پووره‌دان به‌ده‌وری شاژندا‌و به‌خێوکردنی گه‌راکاندا....)
ئەم گوزارشته‌ (وَأَوْحَى رَبُّكَ إِلَى النَّحْلِ)  جەختدەکاتەوە لەوەی، کە هەنگ دەتوانێت شتی نوێ فێرببێت بەبێ پشتبەستن بە مێشک‌و تواناکانی، بەڵکو نیگای تایبەتە لە لایەن خوای بەرز‌و بە تواناوه‌، ئەمەیە کە زاناکانی سەرسامکردووە، بەڵام قورئانی پیرۆز زانیاریی تەواوی لەسەر نهێنی ئەم فێرکردنه‌ پێڕاگه‌یاندوین.
ئایا باوەڕ دەکەن کە هەنگ دەتوانێت ڕوخسارەکان ( شێوەی مرۆڤەکان ) لەیەک جیابکاتەوە‌و ئەم ڕوخسارانە لە مێشکیدا خەزنبکات‌و لەیادیان نەکات؟؟.. ئەمە دۆزینەوەی زانستیی نوێیە کە جەخت لەسەر توانا لە بننەهاتووەکانی ئەم درووستکراوە سەیرە دەکاتەوە، جا ئەگەر ئەم دیاردەیه‌نەبووایە، ئەوا مرۆڤ نەیدەتوانی هەنگەوانی ( بەخێوکردنی هەنگ) بکات‌و بۆ به‌رهه‌مهێنانی هەنگوین سوودی لێ ببینێت ، کەواتە هەنگ خێراییەکی یەکجار گەورەتر‌و زیاتری لە مرۆڤ هه‌یه‌، بۆ هەڵبژاردنی ئەوەی کە گونجاوە بۆی ........ پاکی و بێ گەردی بۆ خودا...
هه‌روه‌ها کاتێک له‌فه‌رمانی خودایی بۆ هه‌نگ ڕاده‌مێنین: (فَاسْلُكِي سُبُلَ رَبِّكِ ذُلُلًا)   واتە خوای گەورە ڕێی بەهەنگ نیشانداوە‌و کار‌و ژیانیشی بۆ فەراهەمکردووە، لەلایەکی ترەوە، خودای گەورە توانای زۆر سەیری بە هەنگ بەخشیوە وەکو جیاکردنەوەی گوڵ‌و ڕووەکەکان بە خێراییەک کە لە سەرووی مرۆڤەوەیە، هه‌روەها هەڵبژاردنی جۆری گونجاوی گوڵ ..

سەرچاوە:-
http://kaheel7.com/

ئامادەکردنی:-
ئەندازیاری کشتوکاڵی
سۆران ئیبراهیم


ناوی کوردی: ئه‌مه‌رلێس
ناوی عه‌ره‌بی: أمرلس
ناوی ئینگلیزی : Amaryllis
ناوی زانستی: Amaryllis belladoma
ناوی خێزان: Amarllidaceas



ناوی ئینگلیزی :-   Gladiolus
ناوی زانستی:-  Gladiolus ssp
ناوی خێزان:-  Iridaceae


مێش هەنگەکان گیاندارێکی لەڕادەبەدەر زیرەکن‌ و جۆرە ژیانە بیرکاری و ماتماتیکیەکەشیان زۆرباڵایە. جگە لەزیرەکی، ئەوان لەدۆزینەوەی ئاراستەو سەرچاوە بە بەکارهێنانی شوێن‌و خۆر زۆرباشن ئەمەش بە هۆی چاوە بە هیزەکانیەوەیە کە پێنچ چاوی هەیە : دەکرێن بە دوو بەش بەشی یەکەم ژمارەیان دووانە وە هەریەکەیان پێک دێت لە هەزاران خانە ی هەستیار بۆ رۆناکی و یارمەتی هەنگ دەدا بۆ تێگەیشتن لە لە رەنگەکان و زانیاری ئاراستەکان ،
بەشی دووەم چاوی سادە ، لەهەنگ سێ چاوی سادە هەیە کە بەشێوەی سێگۆشە ن لەسەر سەر ، یارمەتی هەنگ دەدا بۆ دیاریکردنی پێوانەی روناکی .
هەنگەکان هەنگوێنێکی زۆر لەکەمترین شوێنی مومکیندا کۆدەکەنەوە نهێنی پشت ئەم بڕە زۆرەی هەنگوین، روخساری شەش پاڵویی ئەم شانە هەنگوینانەیە.
دروستکردنی مۆمی هەنگوین بۆ هەنگەکان کارێکی لەڕادەبەدەر کاتبەرو قورسە، ئەوان ٨ گرام هەنگوین بۆ دروستکردنی ١ گرام مۆم بەکاردەهێنن، هەر بۆیە دەبێت دڵنیابن ئەم شانە زۆرترین هەنگوین لەخۆ دەگرێت. نهێنییەکە لەئەندازەی ئەم خانانەدایە. شەش پاڵو لەچاو (٥) پاڵو یان چوار پاڵو هەنگوینی زیاتر دەگرێت‌و کاتێکی کەمتر بۆ دروستکردنی تەرخان دەکرێت‌و ئەگەری تێکچون و تیاچونیشی زۆر کەمە.


ئامادەکردنی:
ئەندازیاری کشتوکاڵی / سۆران ئیبراهیم



جاران فرۆکە بۆمب هاوێژەکان دار و درەخت و سەوزاییەکانیان دەسوتان بۆمب هاوێژەکان ژینگەیان پیس دەکرد ، بەڵام لەمەو دوا بۆمب هاوێژەکان لە بری فرێدانی بۆمبا و ناپاڵم ببارێنن بەسەر شار و شاخەکاندا سەوزی دەکەن ، بوونەتە دۆستی ژینگە شان بە شانی جوتیاران دەستیان کردووە بە سەوزکردنی بیابان و شاخ و کێوە بەرزەکان کە دەستی مرۆڤەکانیان پێناگات .
ئێستا فرۆکە بۆمب هاوێژەکان شەتڵی داریان لەگەڵ خۆیاندا هەڵ گرتووە ئەم شەتڵە دارانە لە ناو کەبسولەیەکدان کە ئەو کەبسولە کە تایبەت بۆ ئەو مەبەستە درووست کراوە هەموو پێداویستی بۆ شەتڵێک وەک گڵ و پیتمۆس تێدایە بەشی دەرەوەی ئەو کەپسولە پێک هاتووە لە ماددەیەک کەتوانای هەڵمژینی شێی هەوای هەبێت تائەو کاتەی ئەو شەتڵە خۆی جێگیر دەکات لە زەویدا پاشان ئەو بەرگەی دەرەوە ووردە ووردە خۆی شی دەبێتەوە ئەو کەبسولە بە شێوازێک درووستکراوە کە هەڵدەدرێتە خوارەوە توانایی ئەوەی هەیە خۆی بچەقێت لە زەوی بە ئەندازەیەک ئەو شەتڵە دارە پێویستی بێت ، زیاتر گرنگی دەدرێت بەو دارانە کەبە سروشتی لەو شوێنەدا هەیە چونکە بە زوو خۆیان دەگونجێنین لەگەڵ کەش و هەوای ئەو شوێنەدا .
ئەم فرۆکەیە کەلەلایەن کۆمپانیایی (لۆک هید مارتن ) دروستکراوە کە کۆمپانیایی بەرهەم هێنانی پێداویستی سەربازی ئه‌مریکییه‌ پێشتر ئەم جۆرە فرۆکانە بۆ گواستنەوەی سەرباز و وە بڵاوکردنەوەی جۆرە (مین) ێک بەکار هاتووە لەکاتی جەنگدا ، بیرۆکەی ئەم کارە سەرەتا پیش (٣٧ - ٤٠) ساڵ لەمەوو پێش دەگەرێتەوە کەپێشتر بۆ بڵاوکردنەوەی تۆو مەبەستیان بووە بەڵام ئێستا ئەو بیرۆکەیە کەوتووەتە بواری جێبەجێ کردنەوە .
لە هەموو دەرچونێکی ئەم فرۆکەیە دا (١٢٥٠٠٠) شەتڵ دەروێنێت ، وە لە رۆژێکدا (٩٠٠٠٠٠) شەتڵ دەروێنێت کەئەمەش دەکاتە ئەوەی کەئەگەر کرێکارێک لە رۆژێکدا توانای روواندنی (١٥٠٠) لەم شەتڵەی هەبێت ئەوا پێویستی بە (٢٠) کرێکارە لە رۆژێک دا بۆ ماوەی یەک مانگ ئینجا دەتوانێت هەمان بڕ بڕوێنرێت سەرەرایی جیاوازی سەختی ئەو شوێنانەی کە ئەم شەتڵانەی تیا دەروێنرێت.
بوونی (٩٠٠٠٠٠) دار لە هەرشوێنێکدا سەرەرای دروستکردنی دارستانی سروشتی سەوزکردنی شارەکان سەرەرای دابینکردنی ژینگەیەکی پاک سروشتی بۆ ئاژەڵ کێوییەکان دەبێتە هۆی پاکردنەوەی هەوای ناوچەکە دابینکردنی ئۆکسجینی پاک هەڵمژینی نزیکەی (٢١٦٠٠) تەن گازی دوانۆکسیدی کاربۆن لە یەک ساڵ دا کەدەکاتە نزیکەی ئەو گازە CO2 کە لە (٣٦٠٠) ئۆتۆمبێل لە سالێک دا بەرهەمی دەهێنێت .



ئامادەکردنی : ئەندازیاری کشتوکاڵی / ئالان هەورامی



کرواتیا : لێکۆلەران لە رێگەی مێش هەنگ مینەکان پووچەڵ دەکەنەوە
زاناکان دەلێن کە مێشکی هەنگ به‌بیست هه‌زار جار لە مێشکی مرۆڤ بچووکترە ، لەگەڵ ئەمەشدا بەکاری وا هەڵدەستێت، کە زۆرکات لە سەرووی توانای مرۆڤەوەیە،!!!
سەەڕای هەبونی چەندین سودی گرنگ لە ژیانی مرۆڤدا کە گرنگترینیان کرداری پەڕینی گوڵی ڕووەکەکانە و هێشتنەوەی نەوەی ڕوەکە بە شێوەیەکی گشتی و خۆراکی تەواوی گیانلەبەرانی سەرگۆی زەوی لە ڕێگەی ڕووەکەوە دابین دەکرێت، وە بەرهەمهێنانی گازی ئۆکسجین بۆ هەناسەدانی تەواوی زیندەوەران دابین دەکات بە هۆی هەنگەوەیە،
هەنگ ئەو دروستکراوە بچوکەی خوداوەند جگە لەمانە چەندین کاری سەرنجڕاکێش ئەنجام دەدات کە مرۆڤ سەرسام دەکات بە پشتیوانی خودا چەند بابەتێک لە داهاتودا لەسەر هەنگ ئامادە دەکەم کە کەمێک لە تواناکانی هەنگ پشان بدات.
مین یەکێکە لەو چەکانەی کە بەهۆیەوە ساڵانە ژمارەیەکی زۆر قوربانی لە سەرانسەری جیهان لێ دەکەوێتەوە و لە پاش تاقیکردنەوەیەکی زۆر بۆ بنەبڕکردنی مین، لێکۆلەران لە رێگەی مێش هەنگەوە دەیانەوێت ئەو گرفتە چارەسەر بکەن.
کۆمەڵێک لێکۆڵەری کرواتی دەریدەخەن کە هەنگ دەتوانێت جیهان لە مین رزگار بکات.
ئەو لێکۆڵەرەوانە کۆمەڵێک رێگەیان بەکارهێناوە بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانیان و دڵنیان لە سەرکەوتنی پڕۆسەکە. ئەوان راهێنانیان لە کێڵگە مینرێژکراوەکانیاندا کردووە و دڵخۆش بەئامانجەکەی.
نزیکەی 750 کم 2 خاکی کرواتیا هێشتا گومانی لێدەکرێت مین رێژکراوبێت، ئەو مینانە بۆ سەردەمی جەنگی ئەو وڵاتە دەگەرێنەوە کە لە ساڵی 1991 روویدا و بەهۆیەوە بەشێکی زۆری خاکی کرواتیا مین رێژکرا.
ساڵانە ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتیان لەسەرانسەری جیهاندا بەو هۆیەوە گیان لەدەست دەدەن، هەروەها لە کوردستانیشدا ژمارەیەکی زۆر هاولەاَتی لە گشت تەمەن و رەگەزەکان بەو هۆیەوە بوونەتە قوربانی مین.
ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتیان وەک پاڵەوان لەو کێڵگە مین رێژکراوانەدا کاردەکەن تاوەکو پاکیان بکەنەوە.
بەڵام هەندێک لێکۆڵەری کڕواتی پاڵەوانێکی دیکە بەجیهان دەناسێنن ئەویش هەنگە، مێشی هەنگ.
پرۆفیسۆر نیکۆلا کێزیک، شارەزا لە بواری هەڵسوکەوتەکانی هەنگ لە زانکۆی زەگرەب پێیوایە هەنگ هەستێکی زۆر بەهێزی هەیە و دەتوانێت مین بدۆزێتەوە.
هەنگەکان راهێنانیان پێکراوە تاوەکو مین بناسنەوە بەهۆی بۆنی ئەو تەقەمەنیانەی لەگەڵ خواردنەکانیاندا تێکەڵ کردوون تاوەکو لەکاتی گەڕانیان بۆ خواردن بەدوای تەقەمەنیدا بگەرێن. لکۆڵەرەکان تائاستێکی زۆر دڵنیان لەوەی هەنگ دەتوانێت مین بدۆزێتەوە.
" هەنگەکان لە رێگەی بۆنککردنەوە مینەکان دەدۆزنەوە چونکە راهێنانمان پێکردوون بەوەی بۆ خواردنیان بەداوای بۆنی مادەی تەقەمەنیش بگەڕێن.
هەنگەکان واهەست دەکەن کە بۆنی خۆراکە بەڵام لە راستیدا مادەی تەقەمەنی جۆری (TNT)یە، لەئیستا دا تەنیا چەند پرۆسەیەک بەجێدەگەیەنین ، بەڵام ئاماجمان وایە کە هەنگەکان بنێرین تاوکو شوێنەکانمان بۆ دیاری بکەن"
نیکۆلا سەرپەرشتی لێکۆڵینەوەیەکدەکات بەناو (ترمیسۆ) کە لە لایەن یەکێتی ئەوروپایەوە پشتگیری دەکرێت و تێچوی لێکۆڵینەوەکە بە میلۆنان دۆلاری تێدەچێت، کە ئامانج تێیدا چارەسەر کردنی کێشەی مینە.
نیکۆلا و قوتابیەکانی تەنیا ژمارەیەک هەنگیان راهێنان پێکردووە تاوەکو شوێنی مین دیاری بکەن.
کاربەدەستانی کرواتی رایدەگەیەنن لەسەرەتای هەڵگیرسانی جەنگ لە ساڵی 1991 لەو وڵاتەدا نزیکەی 2 هەزار و 500 کەس بوونەتە قوربانی مین.
کە لەماوی چوار ساڵی جەنگ لەو وڵاتەدا 90 هەزار مین لەو وڵاتەدا بەشێوەیکی نارێکی و بەبێ هەبوونی هیچ نەخشەیەک چێندراون.
دیانا بلستینا، بەڕێوەبەری ئۆفیسی پوچەڵ کردنەوەی مین لە حکومەتی کڕواتیا پێی وایە مین بوەتە لەمپەرێکی گەورە لە بەردەم کەرتی کشتوکاڵ و کەرتی گەشتیاری و دەڵێت:" پێشبینی دەکەین نزیکەی 750 کیلۆمەتر دووجا لەو وڵاتە مین رێژکرابێت . لەوانەیە هەمووی مین ڕێژ نەکرابێت بەڵام پێویستە هەمووی بپشکنین چونکە تاوەکو ئێستا هاووڵاتیێکی زۆر بوونەتە قوربانی".
نیکۆلا دەشڵێت "ئەمریکیەکان پێشتر هەوڵایانداوە ئەم تاقیردنەوەیە بەئەنجام بگەیەنن بەڵام مادەی (TNT)یان بەکار نەهێناوە".
هاوکات مشک و جرجیش تاقیکردنەوەی لەسەر کراوە بۆ دۆینەوەی مین بەڵام سەری نەگرتووە بەهۆی ئەوەی کێشی لەشیان لە هەنگ زیاترە و دەبنە هۆی تەقاند نەوەی مینەکان.
دوای ئەوەی ئەم تاقیکردنەوە بەتەواوی سەر کەوتوو بوو ە لەلایەن حکومەتی کرواتیاوە دانی پێنرا ئەوا لە سەرانسەری ئەو وڵاتەدا هەنگ بەکار دەهێنرێت بۆ دۆزنەوەی مین.
وڵاتی ئێمەش بە هۆی جەنگە بەردەوامەکانی دوژمنان تیایدا هەزاران مین تا ئێستاش لە وڵاتدا ماون، کە سەدان کەس بونەتە قوربانی مین. بە هیوام رۆژانێک ئێمەش بتوانین سود لەم زیندەوەرە ببینین بۆ تەواو پاکردنەوەی وڵاتمان لەم دوژمنە ونە.

ئامادەکردنی /
ئەندازیاری کشتوکاڵی/سۆران ئیبراهیم
 Broccoli , برۆکۆلی , شێرپەنجە ، نەخۆشی ، دەرمان

ڕووەکی برۆکۆلی(Broccoli) کە لەتیرەی کەلەرمییەکان و قەرنابیتییەکانە،یەکێکە لە ڕووەکە خۆراکییە زۆر گرنگەکان بۆ تەندروستی مرۆڤ . ماوەی ٢٥ ساڵێکە لەسەرتاسەری جیهان دا بڵاوبووەتەوە، شێوەکەی سەوزێکی تۆخ و درێژو باریکە و
Rice , برنج ، الرز

برنج یەکێکە لەو دانەوێڵانەی کە مرۆڤ ناتوانێت دەستبەرداری بێت و بووە بە بەشێکی گرنگی ئاسایشی خۆراکیی هەندێک لە گەڵانی جیهان بە تایبەت لە کیشوەری ئاسیا دا ، هەروەک گەنمەشامی و پەتاتە کە پێیان دەوترێت خۆرکە سەرەکییەکان و دەیان ساڵە بەربڵاوترین و بەکارهێنراوترین دانەوێڵەی جیهانە. ناکرێت بە ئاسانی باسی بایەخی ئەم دانەوێڵەیە و خۆشەویستییەکی بکەین لای زۆر لەگەڵانی جیهان و ئێستا مرۆڤ بە ئاسانی ئەتوانێت جۆرە جیاوازەکانی برنج لەبازاڕدا پەیدابکات.
Aphid ، حشرە المن , مێرووی شیرینە
حشرە المن
Aphid
جۆرێکی ترسناکی دەردە کشتوکاڵیەکانە پێکهاتەی دەمی ئەم مێرووە لە شێوە کونکەری مژەرە (الثاقبة المائية) هەڵدەستێت بە مژینی ئاوگی ڕوەک وە لە دوای خۆی شیلەیەک دروست دەکات کە ئەگەر لەسەر گەڵا بێت کرداری تیشکە پێکهاتن (التمثیل الضوئي) و

هەنجیر، میوە ، ڕووەک ، رووەک ، کشتوکاڵ ، کشتوکال

ناوی کوردی:- هەنجیر
ناوی ئینگلیزی:- Fig trees
ناوی زانستی:- Ficus carica
لە خێزانی:- Ficeae

پێش ئەوەش مێژوو بنوسرێ ئەم میوەیە خواردنێکی سەرەکی و گرنگی مرۆڤ و باڵندەکان بوە!
ھەنجیر لەسەرتاسەری کوردستان دا ھەیە، وەک ھەندێ سەرچاوە ئاماژەی پێ دەکەن ڕەنگە نیشتیمانەکەی کوردستان و وڵاتانی دەورووبەر بێت، لەپاشان بڵاوبووەوە تا گەیشتە ناوچەی دەریای ناوەڕاست.لە زۆربەی ئەو وڵاتانەی کە زستانیان فێنکە گەشە دەکات،لە بەڵگەنامەی دێرینی یۆنانی و ڕۆمانی و میسری هەن وەسفی برەوی هەنجیر دەکەن وەک خۆراک، تا ئێستاش نەخشە و
هێڵکاری هەنجیر لەسەر دیواری پەرستگاکانی فیرعەونەکان ماوەتەوە.

ناوە زانستییەکەی :- Bougainvillea spp.
ناوی خێزانەکەی:- Nyctaginaceae
Doum Palm ، خورما ، النخيل الزينة ، کشتوکاڵ ، دار

ناوی ئینگلیزی:-  Doum Palm
ناوی زانستی:- Hyphaene thebaica
لە خێزانی:- Arecaceae
جۆرێکی خورمایە (١٠-٣٠) مەتر بەرز دەبێتەوە بە پێی ئەو ژینگەیەی تیایدا دەژی گەڵاکانی هاوشێوەی خورمای واشنتۆنیایە. بەرەکەی بۆ خواردن ئەشێت و دەچێتە بواری پیشەسازی خۆراک و بۆ دروستکردنی دەرمانیش بە کاردێ.
عەناب، میوە ، ڕووەک ، کشتوکاڵ

عەناب میوەیەکی خۆراکیی ڕەنگ سووری توێکڵ ڕوونە، بە قەبارە وەک زەیتوون وایە و تامێکی شیرین و لینجی هەیە .داری عەناب بە ئەندازەی دار زەیتوونێک دەبێت و دوو تا هەشت مەتر  بەرزە و لق و پۆپی دڕکاوی یان بێدڕک و بەزۆری لە ناوچە کوێستانەکان ئەڕوێت.
سەوزە ، مەعدەنووس ، مەعدەنوس ، کشتوکاڵ ، دەوەن


(معدنوس) ، بە یەکێ لە ئەو ڕووەکانە دەژمێردرێ ، کە هەمیشە لە بازاڕەکان دا دەستدەکەوێ ، نرخەکەی هەرزانە و هەموو کەسێکیش دەتوانێ ، بیکڕێ . لەگەڵ ئەوەش دا گەر لە هەرماڵێک دا هەبێ ، وەک دەرمانگەیەکی نیمچە تەواو وایە ، بۆیە بە ڕاستیی بە (شای سەوزە)ناسراوە.


دارناشتن و زۆرکردنی ڕووبەرە سەوزەکان لەنێو شارەکان دا ، بەدیارترین کار دەژمێردرێ وپێویستە، بەشێوەکی باش بکرێ ، بۆئەوەی  ئەندازەی بایەخدان بە شارەکان پیشاندرێ . لەبەرئەوەی ئەم دارانە زۆر گرنگن ، ژینگە دەپارێزن ، ئاو و هەوا خۆشدەکەن ، تۆز و پیسبوونی هەوا ، ژاوەژاو و دەنگی ناخۆش کەمدەکەنەوە ، سەڕارەی  ئەوەی شارەکان جوان و ڕێک دەخەن . جێبەجێکردنی ئەم کارەش پێویستی بەئەوە هەیە ، هێندێ بنەما ، زانیاری و هەنگاوی زانستانە ، بۆ ناشتنی ئەم دارانە ڕەچاوکرێ:


تووی ئاڵتوونی
بۆ ڕزگاربوون لە نەخۆشییەکانی (کۆلۆن) ، گۆلدن بێری (Golden Berry) چارەسەرێکی سروشتی گونجاوە، لەبەرئەوەی لێکۆڵینەوەکان دەریان خستووە کە کێشەکانی کۆلۆن چارەسەر دەکات. هەروەها بۆ ئەو کەسانەی کە کێشەی قەڵەوی و زیادەی کێشیان هەیە و دەیانەوێت بە شێوەیەکی ڕێکوپێک کێشیان دابەزێنن ئەوا دەتوانن گۆڵدن بێری بەکاربهێنن کە ڕووەکێکی سەرنج ڕاکێشە .