أغسطس 2016

سێکتەری کشتوکاڵ زیاتر لە سێکتەرەکانی تر پێویستی بە چاودێری هەیە لەبەرئەوەی راستەوخۆ کار لەگەڵ پێکهاتەیەکی زیندوو دەکرێت.
ڕووەک،ڕووەکی ناوماڵ،کستوکاڵ،دەوەن سەدار،


سەرەڕای شێوە جوان و دڵڕفێنەکەی ڕووەکی جوانی سوودی زۆری هەیە وەک خاوێنکردنەوەی هەوا لە هەندێک هۆکاری نەخۆشی و دابەزاندنی پلەی گەرمی و شێدارکردنی کەشهەوا ،
agriculture pesticides,قڕکەری کشتوکاڵی،قڕکەر،المبيد الزراعي،المبيد،کشتوکاڵ
ژینگە بە بەردەوامی لە ژێر ڕکێفی هۆکارەکانی پیس بووندایە، لە کۆمەڵێک سەرچاوەوە، لەوانە پیس بوون بە پاشماوەکانی شارەوانی و پیشەسازی ،
Thyme،جاترە، .زعتر



























جاترە ، کە بە عەرەبی پێی ئەڵێن (الزعتر) یا (السعتر و الێعتر) و ناوە ئینگلیزییەکەی (Thyme) و ناوە زانستییەکی (Thymus Vulgaris)ە ، گیایەکی تونە ، گەڵاکانی و سەرتۆپی  گوڵەکەی بەکاردەهێنرێت ، و یەکێکە لە گیا ماڵییەکان ، هەندێک کەس
ئەیکەنە چێشتەوە لەبەر تونییەکەی ، وێڕای ئەوەی نایەڵێت گۆشت خەساربێت و بگەنێت.
یەکێکە لەو گیایانەی لە وڵاتی شام بەیانیان بە (ڕۆن زەیتوون)ەوە ئەیخۆن . لەهەندێک شوێن پێی ئەڵێن ( شادکەری چیاکان ) چونکە بۆنێکی خۆش بڵاو ئەکاتەوە . دووجۆریشی هەیە :کێویی و چێندراو.

+جاترە لە جەنگی یەکەمی جیهانی دا:
ساڵی ١٧١٩ و بۆ یەکەمجار ( کاسپار نیومان )ی زانای جێرمان ( ئەڵمانی ) ، ماددەیەکی کاریگەری لە ( ڕۆن جاترە ) دا دۆزییەوە و ناوی نا ( کافوری جاترە -  Camphor of Thyme).
ساڵی ١٨٥٥ یش (م.لالیماند)ی زانای فەڕەنسیی ناوی نا ( تیمۆل - Thymol ) ، کە ئێستا بەو ناوەوەیە . 
لەبەر ئەوەی ئەم ماددەیە کاریگەرییەکی گەورەی خاوێنکردنەوەی هەبوو ، لە جەنگی یەکەمی جیهان دا بۆ زۆر مەبەستی وەک دژە پەتا و ئالودەیی بەکار ئەهێنرا و زەیتەکە وەک خاوێنکەر لە نەشتەرگەری دا بەکار هێنرا. یا لە ئاوی خواردنەوەدا ئەتواێنرایەوە بۆ خاوێن کردنی . یا وەک خاوێنکەری ژووری نەخۆشەکان بەکارئەهێنرا بۆ ڕێگریی لە بڵاوبوونەوەی پەتا.
سەردەمانی زووش گریک و ڕۆمانەکان بەکاریان هێناوە بۆ پاراستنی گۆشت لە تێکچوون.
دواتر لێکۆڵینەوە نوێکان ، دووماددەی کاریگەریان لە ڕۆن جاترەدا دۆزییەوە (تیمۆڵ) و  (کارڤاکۆڵ – Carvacol) ، کە سوودی تەندروستیی جاترە لەو ٢ مادەیەدایە ، وەک ماددەی پارێزەر ، دژ بە بەکتریا و کەڕوو ، دەرمانی نەهێشتنی بەڵغەم و یاریدەدەری هەرس.

خاوێنکەر:
تاقیکردنەوەکان سەلماندوویانە کە جاترە دژی زۆر جۆری بەکتریا و کەڕووی خراپە کە ئەبنە هۆی نەخۆشی . و خۆشبەختانە ئەوەش سەلمێنراوە کە نۆشکردنی چای جاترە ، بەوەی بڕێک لە گیا وشکەکە ئەکرێتە ئاوی گەرمەوە و دواتر ئەخورێتەوە هەمان کاریگەریی ڕۆن جاترەی هەیە بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشیی ، بۆیە ئەگەر ڕۆنەکەی دەست نەکەوت ، ئەکرێت لە جیاتی ئەوە گەڵآ و سەرتۆپی گوڵەکانی جاترە بەکاربهێنرێت.
بۆ برینی سووک ئەتوانیت ڕاستەوخۆ بەگەڵای سەوزی جاترە خاوێنی بکەیتەوە ، یان بە کەمێک لە گەڵا وشکەکەی.

بۆ بەدهەرسی:
لێکۆڵینەوەکان سەلماندوویانە کە هەردوو ماددەی (تیمۆڵ) و ( کارڤاکۆڵ) ی ناو جاترە، یاریدەی خاوبوونەوەی ماسولکەکانی دەزگای هەرس دەدەن ، بۆیە جاترە وەک دژە گرژبوون  بەکاردێت و بەسوودە بۆ ئەوکەسانەی تووشی بەدهەرسیی ئەبن ، و ماسولکەکانی گەدەیان گرژ ئەبێت ، ئەویش بە زیاد کردنی جاترە بۆ خۆراکەکەیان ، یا خواردنەوەی بەشێوەی چا.
+ بۆ لەشساخی ژنان:
بەهۆی کاریگەریی جاترە لەسەر گرژی ماسولکەکان ، ئەشێت سوودی لێوەربگیرێت بۆ کەم کردنەوەی ئازاری کاتی سوڕی مانگانەی ژنان ، چونکە ماسولکەکانی مناڵدان هێور ئەکاتەوە. بەڵام بە ڕەچاوکردنی ئەوەی ، بەکارهێنانی بڕێکی زۆری جاترە یا رۆنەکەی ئەبێتە هۆی چالاک بوونی مناڵدان و پێکهاتنەوەی ماسولکەکانی . بۆیە پێویستە بڕێ بەکارهێنراو وەک ئازارشکێنی سوڕی مانگانە ، لە خواردنەوەی ڕۆژانەی ٣ کوپ چای جاترە زیاتر نەبێت.

جاترە بۆ چارەسەری کۆکە:
جاترە کاریگەرییەکی باشی هەیە بۆ هێورکردنەوەی دەزگای هەناسە و نەرمکردنی و ڕاماڵینی بەڵغەم. و لەبەر ئەوەی جێرمانەکان ( خەڵکی ئەڵمانیا ) بەشێوەیەکی بەربڵاو سوود لە پزیشکیی ڕووەکیی وەرئەگرن ، بۆیە بازاڕەکانیان پڕە لە دەرمانی جاترە بۆ چارەسەری کۆکە و کۆکە ڕەشە و نەخۆشی هەڵاوسانی سیپەلک (Emphysema) ، و ( رۆدۆڵف فی ریتز )ی پزیشکیی ڕووەکی جێرمانیی ئەڵێت: ( جاترە بەسوودە بۆ بۆریەکانی هەوا وەک سودی نەعنا بۆ گەدە و ڕیخۆڵیکان ).
بۆ سوود وەرگرتن لە جاترە لە چارەسەری نەخۆشییەکانی دەزگای هەناسە ، ئەشێت هەمان بڕێ پێشوو ( سوڕی مانگانە ) بەشێوەی چا نۆش بکرێت.
هەروەک سوود بەخشە بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی هەناسەتەنگیی ( ڕەبو )یان هەیە.
بۆ چارەسەری کۆکەڕەشەی مناڵیش ، هەندێک لە پسپۆڕان ڕایان وایە ، بۆ ئەوەی باشترین ئەنجامی هەبێت ، چای جاترە تێکەڵاوی کەمێک هەنگوینی ساغ ئەکرێت.
هەروەک نۆشینی چای جاترە سوودبەخشە بۆ چارەی قوڕگ گیران و دژە سەرما بوون . و لەم دۆخەدا ئەشێت جاترە لەگەڵ چای نەعنا یا دارچینی تێکەڵ بکرێت.

جاترەی (سارد) بۆ سەر ئێشە و هی (گەرم) بۆ مۆتەکە:
لەو دەرمانە باوانەی بۆ سەرئێشە باسکراوە نۆشینی کوپێک چای جاترەیە بە ساردیی .... و لە بەرئەوەشی چای گەرمی جاترە مێشک و دەمارەکان هێور ئەکاتەوە ، ئەو نۆشینی ئەبێتە ڕێگر لە بینینی خەوی ناخۆش (کابوس).

ئازار شکێن:
نیوەنمەکی جاترەی شیلەتێن بەکاردێت بۆ هێورکردنەوەی ئازاری ( عرق النساء – سیاتیک ) کە بە شێوەی سوتانەوە و دەزوولە ئازارلە قاچ[ه دروست ئەبێت.
هەروەک نیوەنمەکی جاترە ( گەڵای تەڕی جاترە ئەکوترێت یا قیمە ئەکرێت و ئەکرێتە هەویر ) بە کاردێت بۆ هێورکردنەوەی ئازاری دومەڵ و ئاوساویی بە گشتی.
ڕۆن جاترەش بەکاردێت وەک ئاازرسشکێنێکی بەهێزی ڕۆماتیزم و سڕکردنی پێست...
بۆ ئەوەی دەرئەنجامی لابەلاشێ نەبێت ( حەساسییەت )  ئەوا ڕۆنی ساغ و خەستی جاترە لەگەڵ ڕۆن زەیتون تێکەڵ ئەکرێت.

دژە مێشوولە:
گریکەکان هەزاران ساڵ پێشترجاترەیان بەکارهێناوە بۆ دوورخستنەوەی مێشوولە و مێش و مێرووە باڵدارەکانی تر، ئەویش لە ڕێی هەڵمی جاترەوە . و بە تاقیکردنەوە سەرکەوتوویی ئەم کارە سەلمێنراوە. هەندێک زەعتەر ئەکرێتە دەفر یان کترییەکەوە و ئەکولێنرێت تا هەڵمەکەی بە شوێنەکەدا بڵاو ئەبێتەوە ، بەمەش مێش  و مێشووکەی ئەو ناوە ڕاوئەنێت. ئەشکرێت کەمێک ڕێحانەی تێبکرێت تابۆنێکی خۆشیش بە شوێنەکە ببەخشێت.

سوودی زۆری تر:
جاترە سوودی زۆری هەیە بۆ پتەوکردنی ماسولکەکان و ڕێگریی لە ڕەقبوونی بۆرییەکانی خوێن و فراوانکردنی ئەو بۆریانە و پتەوکردنی ماسولکەکانی دڵ و چارەسەری هەوکردنی بۆرییەکانی میز و میزەڵدان و کۆلیسترۆڵیش کەم دەکاتەوە.
پێستی سەر چالاک دەکات و ڕێ لە قژوەرین ئەگرێت و قژ پتەوئەکاتەوە.
جووینی گەڵا جاترە بەسوودە بۆ هەوکردنی پووک و ددان ئێشە.

چای جاترە:
٢ کەوچکی بچووک گیان وشکی جاترە ئەکرێتە  ناو کوپێک ئاوی کوڵاو و ماوەی ١٠ خولەک تیایدا ئەبێت.
ڕٶژانە ١ تا ٣ کوپ لەو چایە ئەنۆشرێت بۆ چارەسەری کێشەی سوڕی مانگانە و کۆکە و یاریدەدانی هەرس.

سەرچاوە:
 کتێبی (٥٠ گیای دەرمان بۆ ٥٠ نەخۆشی باو)
سەرچاوە:
گۆڤاری خاک – ژمارە (١٤٩) – بەرواری (١٠/١١/٢٠٠٩)



دووبارە نووسینەوەی:

دەوەن سەردار حەمە عەلی 
ئەندازیاری کشتوکاڵ


potato،پەتاتە،ڕووەک،کشتوکاڵ،دەوەن سەردار

زۆرجار ئێمه‌ ره‌نگى سه‌وز له‌سه‌ر هه‌ندێ شوێنى گرۆى په‌تاته‌ ده‌بینین ، له‌وانه‌یه‌ خه‌ڵکانێک به‌ ئاساییان وه‌رگرتبى ، به‌ڵام له‌ ڕاستی دا هه‌بوونى ئه‌و دیارده‌یه‌ ترسناکه‌ و ژه‌هراویه‌ ، ئه‌ویش ماناى هه‌بوونى ماده‌ى سۆلانینه‌ که‌ مرۆڤ تووشی ژه‌هراوی بوون ده‌کات .


سێو،کشتوکاڵ،دەوەن سەردارله‌ نوێترین توێژینه‌وه‌دا که‌له‌ ووڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکادا ئه‌نجامدراوه‌ ده‌رباره‌ی سێو، ده‌رکه‌وتووه‌ که‌ خواردنی سێۆ له‌ بری پارچه‌یه‌ک شیرینی،
parsley,بقدنوس، مەعدەنووس، سەوزە

سەوزەی مەعدەنووس لە پاڵ گشت تایبەتمەندییە خۆراکییەکانی کە بۆسەر تەندروستی مرۆڤ هەیەتی ، بە یەکێک لەو ماددە خۆراکییانە هەژمار دەکرێت کە بۆدابەزاندنی کێشی لەش زۆر بەسوود و کاریگەرە .
أیاد هاني علاف،ڕووەک،ناوماڵ،کشتوکاڵ،دەوەن سەردار


ڕێکخستنی ڕووەکەکان لە ناو ماڵ دا بە هونەرێکی جوان دادەندرێت لە پێناو خزمەت گەیاندن بە ڕووەکەکان ، لەگەڵ ئەوەی کە لە هەندێک ماڵی تر دا گووڵی تازە لێکراوە هەیە لەگەڵ ئەوەدا دەتوانیت جوانی زیاتر ببەخشیت بە ماڵەکەت بە بەکارهێنانی ڕووەکی جوانی لە ڕێکخستنی ناوەوەی ماڵ ، کە کاریگەرییەکی دەروونی هەیە و هێورکەرەوەیە ،
الصبار الحلزوني,صباری لوولپێچ

ناوی زانستی:- Cereus spiralis
ناوی عەرەبی:-  الصبار الحلزوني
خێزانی:- Cactacea
یەکێکە لە ڕووەکە دڕکاوییەکان بەوە ناسراوە کە قەدەکەی لولپێچییە و ژمارەیەکی زۆر دڕکی زۆر بەهێزوتیژی پێوەیە ، دەبێت زۆر بەوریاییەوە دەستکاری بکرێت.
ڕەنگی سەوزێکی متە ویەکێکە لە ٣٣ جۆری صبارە گەورە و بەرزەکان.
وڵاتی دایکی ئەم جۆرە وڵاتی بەڕزیل و ئەرجەنتینە.
گەشەکردنی خاوە و ڕەگێکی زۆرو گەورەی هەیە بۆیە دەبێت لە جێگەیەکی فراواندا بچێنرێت.
توانای بەرگە گرتنی پلەی بەرزی گەرمای هەیە و پێویستی بە هەتاوی ڕاستەوخۆ یان نیمچە ڕاستەوخۆ هەیە.
پێویستی بە خۆڵیکی تێکەڵەی لماوی هەیە کە ئاوگلنەداتەوە، لەوەرزی هاویندا پێویستی بە ئاودان هەیە هەفتەی جارێک بەڵام لەزستاندا وا باشترە ئاو نەدرێت.
ئەم جۆرە صبارە دوای ٤ ساڵ لەتەمەنی لەوەرزی بەهاردا گوڵدەکات تا سەرەتای پایز دەمێنێتەوە.
بەڕێگەی تۆو و برالە و گۆپکە زیاد دەکرێت.


الصبار الحلزوني
ئامادەکردنی:-
زرنگ جبار
مەشتەل سایکس