أكتوبر 2015


باخچەی ماڵ گرنگی زۆری هەیە، بەهۆیەوە ژینگەیەکی لەبارو کەش و هەوایەکی باشتر و پاکتر دەبەخشرێتە ناو ماڵەکانمان. هەروەها بۆ کاتی پشوو هێورکردنەوەی دەرون بایەخی زۆری هەیە. لە وڵاتانی دونیا له‌ پاڵ گۆڕانکاری و گرنگیدانی زیاتر به‌ رووه‌که‌کانی جوانکاری و به‌کارهێنانیان به‌ شێوازی جیا جیا له‌ نێو باغ و باخچه‌کان، گرنگی زۆریش به‌ شێوازی نوێ ده‌ده‌ن له‌ دیزاین و رازاندنه‌وه‌ی ماڵ و شوێنه‌ گشتییه‌کان به‌ رووه‌کی جوانکاری. هه‌وڵی ئه‌وه‌ ده‌درێت که‌ زۆرترینی که‌لوپه‌لی پێویستیش بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ سه‌رچاوه‌کانی سروشتی بن، یان له‌ شێوازی سروشتی بن، تا دیمه‌نێکی جوانتر ببه‌خشن به‌ چاو. 
  سودەکانی ئەناناس


ئەناناس میوەیەکی زۆر بە تام و تایبەندی خۆی هەیە. لەگەل ئەوەى لە هەرێمی کوردستان چاندنی زۆر باو نیە بەڵام داخوازیەکی  زۆر هەیە لەسەر ئەناناس ئەمەش بەهۆی تامە خۆشەکەیەتی. لەگەل ئەوەشدا ئەناناس سودی تەندروستی زۆری هەیە بۆ لەش کە لێرەدا هەندێکیان باس دەکەین 
1- کەم کردنەوەى پەستانی خوێن: پەستانی خوێن زیاد دەبێت کاتێک هێزی زۆر دە خرێنە سەر خۆێن بەرەکان کاتێک خۆین دە گوازێتەوە لە لەشدا. رێگایەگی باش بۆ کەم کردنەوەى ئەم هێزە بریتیە لە خواردنی برێکی زۆری پوتاسیۆم و برێکی کەم سۆدیۆم. ئەناناسش ئامرازێکی باشە چونکە کوپێک ئەناناش 1ملغم سۆدیۆم و 198ملغم پۆتاسیۆمی تێدایە .
2- کیش دابەزاندن: خواردنی ئەناناس وا دەکات کە ئارەزووی خواردنی شەکرت کە ببیتەوە بە هۆی هەبوونی شەکری ئاسایی تێیدا. هەروەها خواردنی ئەناناس دەتوانێت هەستی تێربوونت زیاد بکات و دوور بکاتەوە لە زۆر خواردن لە ئەنجامدا دەتوانێت کێش دابەزێنێت.
3- پاراستنی چاوەکان: ئەناناس تونای پاراستنی تەندروستی چاوەکانی هەیە. لێکۆلینەوکان ئەوەیان دەرخستوە کە خواردنی ئەناناس چاو لە و نەخۆشیانە دەپارێزێت کە پەیوەندی بە تەمەنەوە هەیە.
4- نەخۆشیەکانی دڵ، شەکرە و شێرپەنجە: لەبەرئەوەی ئەناناس دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C ، تونای ئەوەی هەیە کە لەش بپارێزێت لە مادە زیان بەخشەکانی وەکو ڕەگی ئازاد کە دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە خانەکانی لەش و توشبوون بە نەخۆشی مەترسی دار.
5- پاراستنی ددانەکان: هەروها بە هۆی بوونی دژە ئۆکسێنەکان، ئەناناس دەتوانێت ددان لە پیسى و هەروەها پدوو لە نەخۆشی بپارێزێت.
6- نەهێشتنی قەبزی: بە هۆی بوونی رێژەیەکی باشی ریشاڵە خۆراکیەکان، ئەناناس یارمەتی چاک بوونەوە لە قەبزی دەدات.
7- پاراستنی پێست: ئەناناس ئەنزیمی تێدایە کە یارمەتی باش بوونی پێست دەدات. هەروەها پێست دەپارێزێت لە ووشک بوون. هەروەها لابردنی خانە مردووەکان و خانە زیان پێکەشتوەکانی پێست. هەروەها پێک هاتەکانی ئەناناس یارمەتی کۆنترۆڵ کردنی مادە زیان بەخشەکان دەدەن. هەروەها یارمەتی لادانی خالەکانی سەر ڕوو و هەروەها خەتی سەر  پێست دەدەن.
8- ئەناناس دەولەمەندە بە کالسیۆم و مگنسیۆم کە یارمەتی تەندروستی ددانەکان و ئیسکەکان دەدات.


یاسین مامند گەڵاڵی 
ماستەر لە زانستی خۆراک و تەندروستی 

چۆن کشتوکاڵ بکەین؟,رابەر فەتاح ساڵح



کشتوکاڵ کردن لە کوردستان مێژوێکی دووری هەیە تەنانەت سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە بۆ یەکمجار رووەکی گەنم لە ئەشکەوتی چەرمۆ دۆزراوەتەوە. سەرەتایەکی جوان و مێژوێکی پڕ دانیسقە، بەڵام ئایا کشتوکاڵ کردن لە کوردستان هاوتای ئەو دیرۆکە کۆنەیە؟ یان توانیومانە خاوەنداریەتی ئەو سەرچاوە گرنگەی مێژو بکەین؟ توانیومانە کشتوکاڵ بگەێنینە قۆناغێک کە وەکو سەرچاوەیەکی داهاتی گرنگ بایەخی هەبێ؟


kshtukal,کشتوکاڵ،دووڕەگکردن،تەماتە،ڕووەک



دووڕه‌گکردن یان هه‌مه‌ڕه‌گکردن بریتیه‌ له‌ کرداری به‌رهه‌مهێنانی ڕووه‌کێکی نوێ له‌ نێوان دووته‌رز یان ڕه‌گه‌ز یان جۆر له‌ هه‌مان خێزان ، که‌ سیفه‌ته‌ په‌سنده‌کانی هه‌ردوولای هه‌ڵگرتبێت.
ئه‌وه‌ش به‌وه‌ ده‌بێت که‌ ده‌نکه‌ هه‌ڵاڵه‌ له‌ پۆڕگی گوڵێکه‌وه‌ وه‌رده‌گیرێت و ده‌خرێته‌ سه‌ر کۆسپی گوڵێکی تر به‌مه‌رجێ پێشتر ئه‌ندامی نێرینه‌ی لێکرابێته‌وه‌ ، بۆ ئه‌وه‌ی خۆپیتاندن ڕوونه‌دات، وه‌ ئه‌وگوڵه‌ به‌ کیسی کاغه‌ز داده‌پۆشرێ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نکه‌هه‌ڵاڵه‌ له‌ هیچ گوڵێکی تره‌وه‌ بۆی نەیەت ، ئینجا ئه‌و تۆوەی به‌رهه‌م دێت ده‌یچێنین و زۆری ده‌که‌ین ، به‌مه‌ش جۆرێک له‌ تۆوی ڕووه‌ک په‌یدا ده‌بێت که‌ سیفه‌تی په‌سەندی باوانی هه‌ڵده‌گرێت .

کاهوو،کشتوکاڵ



ناوى کوردى:  کاهوو
ناوى عەرەبى:  خس
ناوى ئینگلیزى: Lettuce
ناوى زانستى: Lettuce sativa
ناوى خێزان: المرکبة Compositae


پێشەکى:
کاهوو یەکێکە لە ڕووەکە گەورەکان و ئەم خێزانە نزیکەى ٨٠٠ توخم و ٢٠،٠٠٠ جۆر لەخۆى دەگرێت. خێزانى کاهوو هەمان خێزانى گوڵەبەڕۆژە و سێوە بن ئەرز و گوڵە دالیا و بابۆنج و هەمیشە بەهارەیە. کاهوو بۆ مەبەستى دەستکەوتنى گەڵاکانى دەڕوێنرێت کە بەتازەیى دەخورێت و یەکێکە لەو بەروبوومە گرنگ و باوانەى بەسەوزى و تەڕى لە دروستکردنى زەڵاتەدا بەکاردەهێنرێت، وێڕاى بەها خۆراکییە دەوڵەمەندەکەى بەنیاسین و کالیسیۆم و بڕێک لە ئاسن و ڤیتامین C، A و ریبوفلافین و ترشە ئەندامییەکانیشى وەک ترشى ستریک تێدایە.


نیشتمانى بنەڕەتى:
کاهوو یەکێکە لەو بەروبوومانەى مێژووى ناسین و بەکارهێنانى زۆر دێرینە و دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە ٤٠٠ ساڵ پێش زایین. بڕوا وایە ئەوروپا و ئاسیا نیشتمانى بنەڕەتى کاهووبن، ئەو کاهووەى ئێستاکە لە کێڵگە و باخچەکانى ناو ماڵاندا دەڕوێنرێت بۆ توخمى Lactuca scariola  ى کێوى دەگەڕێتەوە کە بەشێوەیەکى خۆرسک لە زۆر ناوچەى جیهاندا بڵاوبۆتەوە.

وەسفى رووەکى:
کاهوو لە کۆمەڵەى رووەکە دوولەپەکانە و ڕەگەکەى مێخییە لەکاتى شەتڵدا تێکدەچێت و کۆمەڵێک ڕەگى لاوەکى بەدوو ڕیزى بەرامبەر لەسەر پاشماوەى ڕەگە سەرەکییەکە دروست دەکات و تاکوو قوڵایى ١٢٠ – ١٨٠سم لەکاتى گەشەى تەواودا بەزەویدا ڕۆدەچێت، قەدەکەى کورتە و لە ١٠سم تێپەڕ ناکات لەکاتى گەڵاکردندا، هەروەها گوڵکۆ دروست دەکات. گەڵاکانى زۆرو پڕ و پانن و بەشێوەى تاک و کۆ لەسەر قەدە کورتەکە ڕیز بوون، گەڵاکانى دەرەوەى گەورەیە و لۆچ نین و ناوەوەى بچوکترن و لۆچن بەناویەکدا، لەوانەشە سەرى گەڵاکان لە هەندێک جۆرى کاهوودا بەرەو ناوەوە بچن و تۆپێکى فشەڵ دروستبکەن کە لەکاتى لێکردنەوەى گەڵاکان یەک یەک ئەمە تێبینى دەکرێت. لەڕووى ڕەنگ و قەبارە و چەورى و ئەستوورى و تەنکى و دەمارە سەرەکییەکەیەوە گەڵاکانى کاهوو بەپێى جۆرەکانى جیاوازن. هەرچى گوڵەکانیەتى لە گوڵکۆیەکدا ڕیز بوون و گوڵەکان لە جۆرى نێرە موکن Hermaphroditic . بەرەکەى لەجۆرى هەژارە بەرە Achene کەبەرێکى درێژکۆڵەى ڕەق و نەکراوەیە و لەناویدا یەک تۆوى تێدایە و کوڵکێک بەلایەکییەوەیە بۆ بڵاوبوونەوەى بەهۆى هەواوە یارمەتى دەدات.


بارودۆخى لەبار:
١) پلەى گەرمى: کاهوو لەو رووەکانەیە حەز بەسەرما دەکات و لەکەشى سارددا بەباشى گەشە دەکات، ناوەندى پلەى گەرمى مانگانەى لەنێوان ١٢،٥ – ١٥،٥ پلەى سەدیدا گونجاوە بۆى بەڵام ئەگەر بۆ ٢١ – ٢٧ پلەى سەدی بەرز بۆوە گوڵکۆکانى زوو دەردەکەون و تامى کاهووەکە مەیلەو تاڵ دەبێت. هەتا زوو کاهوو بڕوێنرێت باشترە چونکە زوو ڕواندنى و بەبوونى (هەبوونى) ئاو و پەینکردنى لەسەرەتاى گەشەکردنیدا وادەکەن ڕەگەکانى بەباشى دروست ببن و گەڵاکانى بەجوانى گەشە بکەن. ماوەى گەشەکردنى کاهوو هەر لەچاندنییەوە تاکو لێکردنەوەى نزیکەى ٧٠ – ١٠٠ڕۆژ دەبێت و ئەم ماوەیەش پشت بەناوەندى پلەکانى گەرمى لەوەرزى گەشەکردنیدا دەبەستێت.

٢) خاک: کاهوو لەو رووەکانەیە بەرگەى خاکى ترش ناگرێت واباشە پلەى ترشى(pH) خاکەکە لە 6 – 6،8 پلە دابێت وە لەخاکە قوڕییە تێکەڵەکاندا یان خاکى لمى یان ئەندامیدا بەباشى گەشەدەکات بەتایبەتى خاکەکە سوک بێت و ئاوەڕۆى باش بێت بەڵام ئەگەر ماددە ئەندامییەکان بەبڕى زۆر لە خاکەکەدا بوون بەباشى گەشە ناکات. بۆ دەستکەوتنى بەروبومێکى باش و زۆر خاکە لمییە تێکەڵەکان باشترین خاکە بۆ گەشەکردنى.


چاندنى:
ئەو زەوییەى بۆ چاندنى کاهوو دانراوە پێویستە بەباشى بکێڵرێت و لەگەڵ پەینى ئاژەڵیدا تێکەڵ بکرێت، پاشان بۆ چەند چاڵێک بەڕووبەرى ١x٢ مەتر دابەش دەکرێت و تۆوەکان بەتەنکى واتا ( بەشێوەیەکى بڵاو نەوەک بە چڕى ) بەناو چاڵە ئامادەکراوەکاندا بڵاو دەکرێتەوە. لەدواى (٤ - ٦) هەفتە تێبینى دەکرێت تۆوەکان چەکەرەیان کردووە بۆ شەتڵ دەشێن. بڕى ئەو تۆوەش کە بۆ هەر دۆنمێک پێویستە ٢٠٠ – ٣٠٠ گرام تۆو دەبێت کەنزیکەى ٢٥ – ٣٠ هەزار شەتڵ دەردەچێت و ئەو ڕووبەرە بەتەواوەتى پڕ دەکاتەوە. پێویستە ڕەچاوى ئەوە بکرێت تۆوى تازە لە پلەى گەرمى بەرزدا ناتوانن چەکەرە بکەن بەپێچەوانەى تۆوى کۆنەوە. کاتێک شەتڵەکان ئامادەدەبن زەوییە هەمیشەییەکان بەباشى دەکێڵرێت و پەین دەکرێت و زەوییەکە بۆ مەرز(جۆگەڵە) بەدوورى ٧٥سم دابەش دەکرێت و شەتڵەکان دەڕوێنرێت و بەشێوەیەک ٢٠ – ٢٥سم لەنێوان هەر شەتڵ و شەتڵێکى دیکەدا بێت و ئاو دەدرێن، دەکرێت راستەوخۆ تۆوەکان لە کێڵگەش بچێنرێن لەجیاتى ئەوەى دوو جێگەیان پێبکرێت.


کاهوو،کشتوکاڵ

پەینکردنى:
بۆ هەر دۆنمێک پەینى کیمیایى بەم شێوەیە بەکاردێت ١٠٠کگم لەپەینى سەلفاتى ئامۆنیۆم بەدووجار یەکەمیان (٣-٤) هەفتە لەدواى شەتڵکردنى کە  پەینى نایترۆجین(N) + فۆسفۆر(P) لەخۆى دەگرێت وە دووەم پەینکردن لەدواى مانگێک لە پەینکردنى یەکەمجار کە بەشى دووەمى پەینە نایترۆجینەکە دەبێت لەخوار رووەکەکە چاڵى باریک بەدرێژایى مەرزەکە دەکرێتە ناوى و خۆڵەکە دەکرێتەوە بەسەریدا وەراستەوخۆ زەوییەکە ئاو دەدرێت. هەرچى پەینە ئاژەڵییەکەشە ئەوا لەپێش چاندنى کاهووەکەوە دەکرێتە زەوییەکەو لەگەڵیدا تێکەڵ دەکرێت.  

ئاودانــــى:
کاهوو لەو رووەکانەیە کەخاکەکەى پێویستە هەمیشە بەشێدارى بمێنێتەوە، بەتایبەتى لەکاتێک پلەى گەرمى بەرزە پێویستى بەئاوى زۆرە بەڵام کاتێک پلەى گەرمى نزمە و کەشێدارە ئاوى کەمترى دەوێت، هەروەها جۆرى خاکەکەش کادەکاتە سەر بڕى ئاودانەکەى ئەگەر خاکەکە لەجۆرى قورس بوو درەنگ درەنگ ئاو دەدرێت بەڵام لەخاکە سوکەکاندا زوو زوو ئاودەدرێن. پێویستە ئاگادارى ئەوەش بکرێت لەسەرەتاى گەشەکردنیدا نابێت ئاوى زۆر بدرێت بۆ ئەوەى ڕەگى لاوەکى لەسەر ڕووى خاکەکە دروست نەکات و لەماوەى پێگەیشتنیدا کاتێک کەش گەرمە هەر نابێت لەئاستى پێویست زیاتر ئاوبدرێت چونکە دەبێتە هۆى خێراکردنى گەشە و دروستبوونى گوڵکۆکان.

کاتى چاندنى تۆوەکان:
لەدواى چاندنى تۆوەکان و دروستبوونى شەتڵەکان لە ناوەراستى تشرینى یەکەم مانگى١٠ وە  تاکوو کۆتایى شوبات مانگى ٢  شەتڵەکان لەکێڵگە هەمیشەییەکاندا دەڕوێنرێت.

پێکهاتەکەى و  سوودەکانى:
گەڵای کاهوو "خاس" پڕە لە ڤیتامینەکانی (ئەی، بی، سی و دی) توێژینەوە کانیش ئەوەیان دەرخستووە، کە کاهوو هەندێکی مادەی ڕۆن، پڕۆتینی تێدایە و جگە لەوەیش زۆر ڕێژەیەکی زۆری ئاسن، فسفۆر، یۆد، کلۆر، زرنیخ، کۆباڵت، کارۆتین، توتیا، مەگنیزیۆم و کلۆرات و چەند مادەیەکی دیکەیشی تێدایە. بە هۆی ئەوەی کاهوو بە ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین دی و خوێ تێدایە، کاریگەریی بەسەر ئەو هۆرمۆناندا هەیە، کە تایبەتن بە سێکس و ڕێژەکانیان ڕێک دەخات. سەوزەی کاهوو مادەیەکی دیکەی گرنگی تێدایە، ئەویش “لاکتۆکاریۆمLactucarium ”ە کە مێشک هێور دەکاتەوە و هیچ زیانێکی نییە وەک مادە هۆشبەرەکان و ئەو دەرمانانەی بۆ خەو بەکار دێن. کاهوو وەک چارەسەرێک بۆ ئەو کەسانە بەکار دەهێندرێت، کە توشی قەبزی بوونە، چونکە ڕیشاڵی سیلیلۆزی تێدایە، کە یارمەتی کۆئەندامی هەرس دەکات بە ڕێکوپێکی بڕوات و هەروەها کاهوو بۆ ئەو کەسانەیش باشە، کە زیخ لە میزیاندا هەیە.



ئامادەکردنى: شاڵاو عبدالرحمن

مەڕی دۆلی



وه‌رگرتنی زانیاریه‌کان(محاظره‌ی بایۆته‌کنه‌لۆجی م.شوان+ سه‌رچاوه‌ زانستیه‌کانی ئینته‌رنێت)

وه‌رگێڕان: باوان مسته‌فا  
لێکدانه‌وه‌و به‌دواداچوون: باوان مسته‌فا & ئیسماعیل عوسمان (به‌شی به‌رووبومی ئاژه‌ڵی له‌ فاکه‌ڵتی زانسته‌ کشتوکاڵیه‌کانی زانکۆی سلێمانی به‌رواری 18-6-2012)
Aloe Vera,ئەلۆی ڤێرا


به‌گوێره‌ى سایتى ته‌ندرووستى (La Healthy Living) که‌ به‌مارشى (تقلیدى بژى له‌ کۆمه‌ڵگه‌یه‌کى پێشکه‌وتوو) ئاماژه‌ى به‌ سووده‌ سه‌رسووڕهێنه‌ره‌کانى ڕووه‌کى صبار ده‌کات وه‌ به‌ڕووه‌کى معجزه‌ ناوى بردووه‌ وبه‌چاره‌سه‌رێکى باشى شێرپه‌نجه‌ وکۆلسترۆل وهه‌وکردن وکۆمه‌لێک نه‌خۆشى ترداده‌نرێت.
Silybum marianum دڕکە شیر


ئه‌م ڕووه‌که‌ دڕکه‌ زیاتر له‌ (٢٠٠٠) ساڵ به‌ر له‌ ئێسته‌ له‌ ئه‌وروپا به‌کارهێنراوه‌ له‌ لایه‌ن پزیشکانى ڕووه‌کى. ئه‌رکى سه‌ره‌تایى بریتیه‌ له‌ پاراستنى جگه‌ر وه‌ چاره‌سه‌رى جگه‌ر وزه‌رداو، وه‌ به‌کارده‌هێنرێت بۆ که‌مکردنه‌وه‌ى ڕێژه‌ى کۆلسترۆل وچاره‌سه‌رى نه‌خۆشى شه‌کره‌ وخانه‌ شێرپه‌نجه‌ییه‌کان له‌ مه‌مک ومنداڵدان وپڕۆستات.  زۆرێک له‌پزیشکانى ڕووه‌کى ئامۆژگارى خه‌لک ده‌که‌ن به‌به‌کارهێنانى دڕکه‌ شیر بۆ جۆره‌کانى شێرپه‌نجه‌ وه‌ به‌ پاککه‌ره‌وه‌یه‌کى باشى خوێن داده‌نرێت.

Moringa,مورينجا،مۆرینگا


ڕەگی مۆرینگا کار دەکات بۆ چارەسەری هەندێک لە کێشەکانی دڵ و سووڕی خوین و لەگەڵ چالاککردنیان ،  هەروەها چارەسەری هەوکردن ، لە سینیگاڵ و هیندستان ڕەگی مۆرینگا دەهاڕن و لەگەڵ ئاو تێکەڵی دەکەن بۆ ئەوەی ببێت بە هەویر ئەمەش یارمەتیدەرە لە چارەسەری ڕۆمانتیزم و ئازاری جومگەکان و ئازاری پشت و گورچیلە و وەک ڕەوانیش بەکاردێت ، هەروەها بۆ میزکردن و باشترکردنی ئارەزووی خواردن و یارمەتی دانی هەرسکردن بەکاردێت ، وەک پاکژکەرەوەی برین و شوێنی پێوەدانی مێش و مەگەزیش بەکاردێت.
Moringa,مورينجا,مۆرینگا


سوود و  بەکارهێنانەکانی درەختی سەیروسەمەرەی مۆرینگا
ئەم خشتەیە هەندێک لە سوودە گرنگەکانی ئەم درەختە دەخاتە ڕوو

دژی کەڕووەکانە
دژی هەوکردنە
لابەری ژەهرە
زیادکەری وزەی لەشە
دژە ئاوسانە
دژە ئەکسەدەیە
ئارەزووی خواردن زیاد دەکات
بینین چالاک دەکات
ساڕێژکەری برینە
دژی هەوکردنی دەزگای میزە
ئاستی سروشتی شەکری ناو خوێن ڕا دەگرێت
پەستانی خوێن دەپارێزێت
هەرسکردن چالاک دەکات
دژی کۆلیسترۆڵە
سیستەمی بەرگری بەهێز دەکات
دژی خەمۆکییە



لێکۆڵینەوەکان دەریان خستووە کە بەکارهێنانی پوختەی گەڵای ئەم درەختە یارمەتی دەرە بۆ نزمکردنەوەی ئاستی شەکرەی ناو خوێن و هەروەها چارەسەری برینی ناو گەدەیە لەگەڵ ئەوەی یارمەتی دەرە بۆ گەشە.
هەروەها پوختەی ئەم گەڵایە کار دەکات بۆ زیادکردنی چالاکی چاوەکان و مێشک و چالاککردن و هاندانی دروستکردنی پێکهاتووی زیندەگی گرنگ و هاندانی دروستبوونی خانەی نوێی جەستە ، هەروەها پارێزگاری لە ئاستی سروشتی کۆلیستڕۆڵی ناو خوێن دەکات و وە چرچی و خەتەکانی سەر پێست و دەموچاو کەم دەکاتەوە و بەمەش پیربوون دوا دەخات. 
پارێزگاری لە کارکردنی سروشتی گورچیلەکان و جگەر دەکات و لەگەڵ ئەوەی ئەم پوختەیە کار دەکات بۆ زیاتر جوان بوونی پێست و پارێزگاری لە وزە و چالاکی لەش دەکات ، هەروەها پارێزگاری لە کرداری هەرسکردنی سروشتی دەکات .
کار دەکات وەک دژە ئۆکسێن و بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری لەش و دژە هەوکردن و پارێزگاری لە سووڕی خوێن دەکات ، خواردنی گەڵای ئەم درەختە هەستێکی باشت پێ دەبەخشێت چونکە ئاستی شەکری ناو خوێن ڕادەگرێت و لە سرووشتی خۆی دا دەیهێڵێتەوە . لەگەڵ ئەمانەش دا دەتوانیت پوختەی گەڵای مۆرینگا بەکار بهێنیت وەک دژە بەکتریا و هەوکردنی پێست.
وە هەروەها ئەگەر گەڵای ئەم درەختە بدەیت لە سەر سەر ئێشە کەم دەکاتەوە لەگەڵ ئەوەی هەویری ئەم گەڵایە بەکار دەهێنرێت بۆ وەستاندنی خوێن بەربوونی سادە و ڕووکەش ، هەروەها وەک دژی پیسبوون بە بەکتریا و هەوکردن لە کاتی پێوەدانی مێش و مەگەز دا بەکاردێت.

هەروەها ئەم هەویرە بەکاردێت بۆ دابەزاندنی تا و گەرمی جەستە و هەوکردنی بۆری هەناسە و کێشەکانی چاوەکان و گوێ ، لەگەڵ هەوکردنی سیستەمی دەم و لووت .
وە پێکهاتووەکانی ناو ئەم گەڵایە یارمەتیدەرە بۆ جێگیربوونی پەستانی خوێن و بەهێزکردنی سیستەمی دەمارەکان و یارمەتی دانی خاوبوونەوەی ماسولکەکان.
لێکۆڵینەوە نوێیەکان دەریان خستووە کە خواردنی بەرهەمە خۆراکییەکانی مۆرینگا باشە بۆ ئەو کەسانەی کە بەد خۆراکن ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە پێکهاتەیەکی بەرزی هەیە لە پرۆتین و ڕیشاڵەکان و هەروەک لێکۆڵینەوەکان ئاماژەشیان داوە بەوەی  کە پێکهاتووەکانی ئەم گەڵایە کار دەکات بۆ درێژکردنی ماوەی خەوتن و چارەسەری خەمۆکی و نزمکردنەوەی ئاستی شەکری خوێن و ڕێکخستنی ئاستی گلوکۆز بۆ تووشبوانی شەکرە.
وە بوونی ڕێژەی ئاسنی زۆر لەم گەڵایەدا یارمەتی کەمی ئاسنی ناو خوێن دەدات ، وە گەڵای وشک کراوە یارمەتی دەرە لە چارەسەری سکچوون و دۆسنتاریا و هەوکردنی کۆڵۆن و دەردانی کرمی ناو ڕیخۆڵە و هەروەک خۆشاوی گەڵاکەش کار دەکات بۆ لەناوبردنی کەڕووی باسیدبولس هابتۆبولس هەروەک ئەو دەرمانانەی تر چالاکە کە لەم بوارەدا بەکار دەهێنرێت.




Moringa,مورينجا,مۆرینگا

Moringa,مورينجا,مۆرینگا



ئامادەکردنی:
ئەندازیاری کشتوکاڵی
دەوەن سەردار حەمە عەلی
Moringa,مورينجا,مۆرینگا



به‌ پێی سه‌دان و بگره‌ هه‌زاران توێژینه‌وه‌ی باوه‌ڕپێکراو بڵاوکراوه‌ی توێژه‌ره‌وه‌ ئه‌وروپی وئه‌مه‌رکی و که‌نه‌دی و ئوستوراڵی ونیوزله‌ندی وبه‌رازیلیه‌کانه‌وه‌ سه‌لمێندراوه‌ که‌ ڕووه‌کی مۆرێنگا بۆ چاره‌سه‌روخۆپاراستن له‌۳٦۰ نه‌خۆشی به‌کارده‌هێنرێ،که‌ کوشنده‌ ترین وبڵاوترینیان له‌لای خۆمان ئه‌م نه‌خۆشیانه‌ن: 
۱ـ نه‌خۆشی شه‌کره‌۰
۲ـ نه‌خۆشیه‌کانی دڵ وخوێن به‌ هه‌مووجۆره‌کانی یه‌وه‌۰
۳ـ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه۰
٤ـ نه‌خۆشی ئازاری بڕبڕه‌،جومگه‌کان،ئه‌ژنۆ۰
٥ـ نه‌خۆشی پێست۰
٦ـ نه‌خۆشی به‌رزی کۆلسترۆڵ۰
۷ـ نه‌خۆشی بێ پیتی وکه‌می وکه‌م چلاکی ونه‌زۆکی سپێرم وهێلکه‌کان ی مرۆڤ۰
۸ـ نه‌خۆشی عه‌جزی جنسی۰
۹ـ نه‌خۆشی هه‌وکردنی له‌ش(التهاب)به‌گشتی۰
۱۰ـ دیارده‌ی قه‌ڵه‌وی۰


ئامادەکردنی:
دکتۆر جەمال سعید
Moringa , مورينجا ، مۆرینگا


بە درەختی سەیروسەمەرە یاخود درەختی ژیان ناسراوە کە سوودەکانی لە ژماردن نایەت

ڕووەکی مۆرینگا یاخود بان 
ناوی زانستی : Moringa Oleifera


مۆرینگا ڕووه‌کێکی ئیستیوائی وشێوه‌ ئیستیوائیه‌،له‌گه‌شه‌دا زۆرخێرایه‌(له‌ساڵێکدا به‌رزی ده‌گاته‌ ۸م واته‌ نزیکه‌ی۱۷۰سم له‌ مانگێک دا)،ئه‌م ڕووه‌که‌ به‌باشی گه‌شه‌ی سروشتی خۆی ده‌کات (واته‌ گه‌ڵا و گوڵ و به‌رو تۆو)له‌پله‌ی گه‌رمی(۲٥ـ٥۰)سه‌دی دا،بڵام له‌ پله‌ی ٦ی ژێرسفه‌وه‌ ده‌مرێ،مۆرینگا به‌رگه‌ی گه‌رماو ووشکه‌ ساڵی وکه‌م ئاوی ده‌گرێ وه‌ له‌ هه‌موو خاکێک دا ده‌ڕوێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر خوێ یاوش بێت ۰

بەشەکانی ئەم ڕووەکە بەکاردێت وەک تەواوکەرێکی خۆراکی و هەروەها بۆ ئەو نەخۆشانەی کە بەدخۆراکن . ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ڕێژەیەکی زۆر لە ڤیتامینەکانی تێدایە ، بەڕێژەی ٧ جار زیاتر ڤیتامین سی تێدایە بە بەراورد بە ڤیتامین سی ناو پرتەقاڵ ، وە ٤ جار زیاتر لە ڤیتامین ئەی ناو گوێزەر ، وە ٤ جار زیاتر کالسیۆمی تێدایە بە بەراورد بەو کالسیۆمەی لە ناو شیر دا هەیە .

درەختی مۆرینگا ئۆلیڤێرا ، بریتییە لەو درەختەی کە نیشتیمانی سەرەکی وڵاتی هیندستانە و هەروەها بە مۆرینقای ناسراوە (Moringa Oleifera) وە هۆکاری ئەوەی کە ئەم درەختە بەو هەموو ناوەوە ناسراوە ئەوەیە کە لە لایەن زۆرێک لە میللەتان و ناوچە جیاجیاکانی جیهانەوە بەکارهاتووە و بەکاردەهێنرێت و بە درەختی ژیان یاخود درەختی سەیروسەمەرە ناسراوە..... چەندین ناوی تر.
وە ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە هەموو بەشەکانی ئەم درەختە بەکاردەهێنرێت.


ناوی ڕووەک: العلندە(علندا)
ناوی زانستی: Ephedra intermedia
ناوی ئینگلیزی: meadow sweet



دەوەنێکی هەمیشە سەوزە و تا بەرزی ٢ مەتر باڵا دەکات .(ئەگەر هەڵە نەبم بە کوردی دارژان و بای پێ دەڵێن) گوڵەکانی هێشووین ڕەنگیان زەردە و گەڵا دەرزییە



 و بەرەکەی ڕەنگی سوری هەناریە











 ،لە بنەماڵەی Ephedrac ئەوەی من بیستومە لە شوێنە گەرمەسێرییەکانی کوردستان وەک ئیلام، شاباد، پاوە، جوانڕۆ و خانشوردا دەڕوێ. لە مێژە لە کۆمەڵی کوردەوارییدا ئەم ڕووەکە وەک دەرمان بەکار هێنراوە . گەڵا و گوڵ، ریشوو، لاسکەکەی بۆ دەرمانی رۆماتیسم، هەوکردنی سی و گورچیلەکان و مزیڵدان و گیرانی دەنگ زۆر باشە، ئەوەی دەمەوێ لەسەری بدوێم لەم ڕووەکە ئەوەیە کە چارەسەرێکی زۆر خێرای نەخۆشی شێرپەنجەیە!
یەکەم کەسێک کە بۆ چارەسەری نەخۆشی شێرپەنجە بەکاری هێناوە نەخۆشێکی فەلەسطینیە کە هیچ ئومێدێکی نەماوە بۆ ژیان، دوای ماوەیەک دەرئەنجامەکانی دەرکەوتووە و لە ئێستادا کەسێکی تەندروستەو تەنانەت هیچ نیشانەیەکی ئەم نەخۆشیەی تێدا بە دی ناکرێت،
مادە کاریگەرەکانی پێکهاتوی ئەم رووەکە بە جۆرێک نەک تەنها ڕێگا دەگرێ لە زیادبونی خانە شێرپەنجەییەکان بە هەموو جۆرەکانیەوە بەڵکو لە توانای دایە خانە توشبووەکانیش چاکبکاتەوە!
بەڵام پێویستە بە ڕێگایەکی زانستی و ڕێک و پێک بەکار بێت،
جۆنیەتی بەکارهێنان:
بڕی ٣٥٠ گرام لە ڕووەکەکە دەکرێتە ناو ٧،٥ لیتر ئاود،دواتر دەکوڵێنرێت لە سەر ئاگرێکی بەتین تا قولپ دەدات ، دوای قوڵپدان بە گڕێکی کەمتر بۆ ماوەی ٢ سعات دەکوڵێنرێ، دواتر دادەگیرێت و ئاوەکە دەپاڵێورێت و دەخرێتە بەفرگر یا (ثلاجە) ڕۆژانە ٢ جار جارێ ١ لیتری لێ دەخورێتەوە،
لێرەوە بانگەوازم بۆ هەموو ئەو بەڕێزانەی کە ئەم ڕووەکە ئەناسن ، یاخود بینیویانە سوپاسیان دەکەم کە لە شوێنی ڕوانی لە باشوری کوردستان ئاگادارم بکەنەوە،





















ئامادەکردنی : سۆران ابراهیم
pyaz پیاز



(( باشترین دەرمان بەلامەوە بۆ بەرگری لە ئەنفلۆنزا و هەڵامەت ، خواردنی پیازێکی پیشاوی گەرمە ، ڕاستەوخۆ پێش ئەوەی بچمە ناو جێگەوە بۆ خەو))..........ئەمە قسەی (جۆرج واشنتۆن)ی سەرکردەی کۆچکردووی بەناوبانگی ئەمەریکایە .
کۆمپۆست


کاتێک کە ڕووەکەکان دەمرن ، دەگەنێن و شیدەبنەوە و دەگۆڕێن بۆ ماددەی هاوشێوەی گڵ و پێی دەوترێت (کۆمپۆست) . وە کۆمپۆستیش بە سەرچاوەیەکی خۆراکی دەوڵەمەند دادەنرێت بۆ گەشەی ڕووەکەکان وە دەتوانرێت جێگروەیەکی باشی پەین بێت. 
چۆنیەتی دروست کردنی کۆمپۆست:-
دەتوانین کۆمپۆست بە زۆر ڕێگا دروست بکەین ، ئاسانترین ڕێگا بریتییە لە کۆکردنەوەی پاشماوەی ڕووەکی مردوو وە وازلێهێنانی بۆ ئەوەی بگەنێ و شیببێتەوە . بۆ ئەوەی بە ئاسانی لەوە تێبگەین کە کۆمپۆست چۆن دروست دەکرێت پێویستە کە 
tamata تەماتە

دیارە بۆ بازاڕە ناوخۆییە کان لەم کاتە بریاری لێکردنەوەی تەماتە دەدرێت کە بە ڕێژە ێکی بەرچاوگۆڕانکاری لە ڕەنگە سەوزەکە ی دەبینرێت یاخود زیاتر لە ٧٠% ڕەنگی تەماتەکە دەگۆڕێت بۆ ئەم ڕەنگەی کە ڕەگەزەکە هەیەتی. بەڵام بەشێوەێکی گشتی بۆ بازاڕە نێودەوڵەتییەکان تەماتەکان بە سەوزی لیدەکرێنەوەولەڕێگادادەست دەکرێت بە پێگە یاندنیان ئەمیش بە بەکارهێنانی چەند گازێک (وەک و گازی ئەپیلین) کە لە بنەڕەتدا ئەم گازە ڕوەکەکە بەشێوەێکی سروشتی دەریدەدات کاتێک کە تەماتەکە بە ڕوەکەکەوە بەندە (بەر لە لێکردنەوە).
لێرەدا باسەکە لەسەر ئەمەیە کە ئایە جوتیاری ناوەخۆچی دەکات کە لە کۆتایی وەرزی چاندنی تەماتە ڕێژە ێکی بەرچاولە تەماتەی سەوز بە ڕوەکەکانیەوە ماوەتەوە؟ ئایە فەرامۆشی دەکات؟ لەناویان دەبات؟ یا هەر بە سەوزی  دەیاننێرێت بۆبازاڕیە کان؟!
دیارە کە بۆ چارەسەری ئەم بابەتە چەندین ڕێگا بەکار هاتوون لەمانە:

١- دانانی تەماتەی سەوز لەبەردەم پەنجەرە تاڕاستەوخۆ خۆر یا ڕوناکی بەرکەوێت وبگەێیت، کە ئەم ڕێگایە بەباش نازانرێت چونکە ڕوناکییەکە دەبێتەهۆی ڕەقبوونی توێکڵی تەماتەکە.
٢- ڕێگەێکیتر کەزیاترلە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەیڕەودەکرا بەتایبەت لە کوردیستان ئەمەبوو کە تەماتە ی سەوزلەناو کا بۆماوەیەک هەڵدەڵدەگیرا تابەتەواوی پێدەگەیشت، ئەمەش لەڕوی زانستییەوەبەڕێگاێیکی تاڕادەیەک سەرکەوتوودادەنرێت بەڵام ڕەنگە هەندێک کێشەی هەبێت.

بەپێی دوایین لێکۆڵینەوە، وابەباش دەزانرێت کە تەماتەی سەوز لەناوکییسەیکاغەزیاکارتۆن یا ڕٶژنامە یایەرشتێکی داخراوهەڵبگیردرێت. بەم شێوەیە تەماتەکان گەرمییەکیان دەستدەکەوێت وگازی ئەپیلین بەشێوەێکی سروشتی دەردەدات وبەخێراییی رەنگی تەماتەکان دەگۆڕیت وپێڕادەگات بۆ بازاڕ.
بەبەکارهێنانی ئەم ڕێگایە دەتوانیت تەماتەێکی پڕلەسەرچارەسروشتیی وتەندروست بەرهەم بێنیت.

ئامادەکردنی لە ئینگلیزییەوە:
ارشد یاسین 
ماستەر
سەرچاوە: Horticulture web
٢١/٠٩/٢٠١٣  

Hanar هەنار



هەنار میوەیەکە کە جگە لە تامە خۆشەکەی ، میوەیەکی پڕ لە وزەی خۆراکی و چارەسەر (شیفا)یە .. چەند تایبەتمەندییەک لە هەناردا هەیە کە وات لێ دەکەن وەک میوەیەکی فرێش و هەم شەربەتەکەی کە ئەگەر تائێستاش حەزت بە خواردنی نەکردووە دەست بکەیت بە خواردنی ئەم میوەیە:

کرۆمۆسۆمەکان


کرۆمۆسۆمه‌کان پێکهاته‌ی تایبه‌تن له‌ ناو خانه‌ که‌ ده‌ست ده‌گرن به‌سەر کارلێکه‌کان و ده‌رخستنی سینه‌کان له‌ مرۆڤدا به‌ هۆی ئه‌و چینانه‌ی که‌ له‌سه‌ریانن.

- کرۆمۆسۆمه‌کان له‌ دوو پێکهاته‌ی سه‌ره‌کی پێک دێن که‌ پێک دێت له

 یه‌که‌م DNA :-
١- تفتی نایترۆجینی که‌ چوار جۆرن  (Cytosine - Guamin - Adenine - Thymin) 
٢-  شه‌کری پێنج کاربۆنی (Sugar)
٣-  فسفۆر 

دووه‌م :- 
پرۆتینی تایبه‌ت که‌ ده‌وری D N A دەدات پێی ده‌ڵێن ( Histones) مرۆڤ خاوه‌نی 46 کرۆمۆسۆمه‌ که‌ ئه‌کاته‌ 23 جووت تێکڕای نایترۆجینه‌کان سی ملیارو دوو سه‌د ملیۆنی له‌ 46 کرۆمۆسومندا.

* چۆنیه‌تی زانینی و دیاری کردنی فرمانی جینات (بۆهێل):
باشترین ڕێگه‌ بۆ دیاری کردنی فرمانی جینات بریتیه‌ له‌ تاقی کردنه‌وه‌ی مێشک . 
سه‌ره‌تا به‌ زانینی شوێنی ئه‌و جینانه‌ی لێکدانه‌وه‌ی له‌ سه‌ر بکه‌ین ، پاشان له‌ دایک بوونی مێشک به‌ بێ بوونی ئه‌و جینه‌ .
ئینجا چاودێری ئه‌و گۆڕانکاریانه‌ بکه‌ین که‌ ڕووده‌دات له‌ مشک دا به‌ جۆره‌ فرمانی زۆرینه‌ی جینه‌کانت بۆ دیار ده‌که‌وێت ....

*فرمانی کرۆمۆسۆمه‌کان:
به‌ر له‌وه‌ی باس له‌ فرمانه‌کانی کرۆمۆسۆم بکه‌ین ده‌بێت زانیاریمان له‌ سه‌ر بۆهێڵ ( جین ) هه‌بێت .
بۆهێڵ : بچوکترین یه‌که‌یه‌ که‌ له‌ توانای دایه‌ فرمان بدات به‌ ده‌رخستنی سیفه‌ تێکی تایبه‌ت له‌ ڕێگه‌ی پرۆتینێکی تایبه‌ت .
هه‌ر بۆهێڵێک له‌ ( ١٠ - ٢٠) هه‌زار تفتی نایترۆجینی پێک دێت .
کرۆمۆسۆمی ژماره‌ ١ : به‌ربرسه‌ له‌ ئاره‌زووی خواردن و گه‌شه‌ی ده‌ماره‌کان .
کرۆمۆسۆمی ژماره‌ ٢ : په‌یوه‌ندی به‌ نه‌خۆشی وه‌ک شێرپه‌نجه‌ی کۆڵۆن و که‌م فێربوونی .
کرۆمۆسۆمی ٣ : دروست بوونی کیسی گورچیله‌ و هه‌ڵوه‌رینی ددانی شیری .
کرۆمۆسۆمی ٤ : هه‌ست کردن به‌ ئاسووده‌ی و ناره‌حه‌تی و کۆنترۆڵ کردنی.
کرۆمۆسۆمی ٥ : دروست کردنی شیر له‌ مه‌مک و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی چۆنیه‌تی هه‌ست کردن .
کرۆمۆسۆمی ٦ : دروست کردنی خرۆکه‌ سوره‌کانی خوین .
کرۆمۆسۆمی ٧ : که‌چه‌ڵی و وه‌رینی قژ.
کرۆمۆسۆمی ٨ : دیاری کردنی جۆری خوێن و هه‌ستکردن به‌ بۆن کردن .
کرۆمۆسۆمی ٩ : به‌رپرسه‌ له‌ قه‌ڵه‌وی .
کرۆمۆسۆمی ١٠ : که‌سایه‌تی مرۆڤ و پاراستی ددان له‌ کلۆربوون .
کرۆمۆسۆمی ١١ : زیره‌کی و درێژی له‌ش و هه‌ست و نه‌ستی سه‌رخۆش بوون .
ئاماده‌کردنی هاوسه‌ر سیامند نوێنه‌ری گۆڤاری ئۆزۆن له‌ کۆلیژی کشتوکال زانکۆی سه‌لاحه‌دین 


سه‌رچاوه‌ :
گۆڤاری ئۆزۆن
 نوسینی:
 زه‌که‌ریا جمال‌

مریشکی ئاوریشمی جۆرە مریشکێکی دێرینە (١٣) سەدە دەبێت دۆزراوەتەوە و لە ڕەچەڵەک دا لە ئاسیا ژیاوە (چین و ژاپۆن و ئیندونوسیا )، یەکێکە لە سەیرترین جۆری مریشک ، پەڕەکەی لە (پەمو – لۆکە) دەچێت و پێستەکەی و گۆشتەکەی و تەنانەت ئێسکەکانیشی ڕەنگیان ڕەشە، وەک لە وێنەکاندا دەردەکەوێت، لە ژاپۆنەوە گواستراوەتەوە بۆ ئەوروپا و لە ئەوروپا پێی دەڵێن مریشکی ئاوریشمی، گۆشتی ئەم جۆرە مریشکە ڕەگەزی ڤیتامینی زۆری تێدایە و هەروەها بەوە لە مریشکی ئاسایی جیا دەکریچتەوە کە لە هەر قاچێکیدا (5) پەنجە هەیە.
Aster گوڵی ئەستەر



گوڵی ئەستەر بە شێوەیەکی سەرەکی و فراوان لە کۆتایی وەرزی هاوین و سەرەتای وەرزی پایز دا دەچیندرێت . تا ئەم دواییە گوڵی ئەستەر لە وڵاتی بەریتانیا بە ناوی (Michaelmas) واتا ئەقحەوان ناسرابوو . ئەو ڕووەکە بە تەمەنە و پەروەردەکردن و مامەڵەکردن لە گەڵیدا لە کاتی چاندن و گەشەکردن دا زۆر ئاسانە.



بە نزیکبوونەوەی زەنگەسوورە، زەرەدەواڵە، زەرگەتە ، لە کەندووی هەنگەوە ڕاستەوخۆ هەنگەکان لە هەموو لایەکەوە دەوری دەدەن ، بەڵام بەهۆی گەورەیی قەبارەی زەنگە سوورەکە بە بەراورد لەگەڵ قەبارەی مێرووی هەنگ دەوردانی پێویستی بە ژمارەیەکی زۆر هەنگ هەیە ، لە ئەنجام دا زەنگەسوورەکە ووندەبێت و لەناودەچێت ئەوەش بە هۆی هەیەجان و تووڕەیی هەنگی داکۆکیکار لە شانەکە دێت. ئاشکرایە کە بەهۆی گەورەیی قەبارەی زەنگە سوورە ڕاگرتنی هێرشەکەی بۆ شانەی هەنگ زۆر قورسە، بەڵام هەنگەکان تەکنیکێکی سەرسووڕهێنەر بە هۆی گەرمییەوە بۆ لەناوبردنی ئەو دوژمنە بەکاردەهێنن ، دوای دەوردانی زەنگە سوورەکە بە تەواوی لە هەموو لایەکەوە ، هەنگەکەکان باڵەکانیان بە خێراییەکی گەورە دەهەژێنن کە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی جەستەیان بە هۆی لێکخشاندنەوە بۆ ٤٧ پلەی سەدی ، بەڵام بۆ ئەو پلە گەرمییە؟!
پلەی گەرمی ٤٧ ی سەدی بەرزترین پلەی گەرمییە کە هەنگ بتوانێت بەرگەی بگرێت و لە کارکردن نەکەوێت ، چونکە هەنگ لە پلەی گەرمی ٤٩ی سەدی دا دەمرێت ، بەڵام ئەو پلە گەرمییەی کە زەنگە سوورە بەرگەی دەگرێت لە خوارووی ٤٥ پلەی سەدییە ، کەواتە پلەی گەرمی جەستەی هەنگ کە دەکاتە ٤٧ی سەدی و بە هۆی جوڵەی باڵەکانی ، دەبێتە هۆی مردن و لەناوچوونی کتوپڕی زەنگەسوورە وهێرشبەرەکە ، واتا هەنگ بە هۆی گەرمی جەستەیەوە زەنگەسوورە لەناودەبات و شانەکەی خۆی دەپارێزێت . شایانی ئاماژەیە هەنگ دەتوانێت لە یەک خولەک دا ١١٤٠٠ جار باڵاکانی بهەژێنێت ، لە ئەنجامی ئەو خێراییە گەورەیە پلەی گەرمی جەستەی هەنگ بۆ ٤٧ پلەی سەدی بەرز دەبێتەوە.

سەرچاوە: 
ڕۆژنامەی خەبات 
ژمارە: ٤٨٨٨  بەرواری ٢٩/٩/٢٠١٥

دووبارە نووسینەوەی: 
ئەندازیاری کشتوکاڵی
دەوەن سەردار حەمە عەلی