يوليو 2015
زیانی ئەو جۆرە پلاستیكانەی لەماڵەوە بەكاری دەهێنیت

٧ جۆر پلاستیك هەیە لە كارگەكان بەكاردێن هەریەكەیان بۆ مەبەستێك بەڵام زۆرجار ئێمە لەو دەبەو پلاستیكانە بەكاردێنین بۆ مەبەستی تر....
هەریەكەیان كۆد و ژمارەی تایبەت بە خۆی هەیە
ئەم ٧ جۆرە پلاستیكەمان هەیە كە لە كارگەكان بەكاری دێنن:-

ساڵانە ژمارەیەکی زۆر لە ئەندازیاری کشتوکاڵی لە بەشی جیاجیادا لە کۆلێژەکانی کشتوکاڵ دەبنە خاوەنی بڕوانامە. زۆرینەی ئەو دەرچووانە بە دەست بێ کارییەوە دەناڵێنن و رووبەڕووی گرفتی زۆر دەبنەوە. هۆکاری ئەو گرفتانە هەمەچەشنن، بەشێک لەوان
کۆمپانیاییەکی چینی جۆرە کیسە چایەکی بەرهەم هێناوە کە کاتێك دەخرێتە ناو ئاوی گەرمەوە شێوەی وەك ماسی لێ دێت و وا دەردەکەوێت کە ماسییەك لە ناو ئاوەکەدا بێت.


توور (کێوی یان خۆماڵییەکەی) یەکێکە لە خۆراکە گرنگەکان و سەڕەڕای هەرزانییەکەی ( لە کوردەواری دا دەڵێن توورێکی قوڕاوی ناهێنێت!) گەلێک سوودی جۆراوجۆری هەیە . زێدی ڕەسەنی توور چین و ژاپۆن و ئاسیا  و ئەوروپایە بە تایبەتی بەریتانیا . لە سەردەمی فیرعەونەکانیش دا بە زۆری لە میسڕ چینراوە. تا پێش ساڵی(١٥٨٤) ی زاینی توور نەگەیشتووەتە ئەوروپا و بەریتانیا ، بۆ یەکەم جار لە نووسینەکانی (جیرارد) لە ساڵی (١٥٩٧) ی زاینی دا ناوی هاتووە.
باشتر وایە توور خاوێن بکرێتەوە و توێکڵەکەی پاک نەکرێت .

@ پێکهاتەی توور :-
*ئاو %٨٥
*پرۆتین بەکەمی
*کانزا بەکەمی
*نیشاستە بەکەمی
*ڤیتامین سی بە کەمی
*Amylclytic
*Ethyl isothiocynate – Phenyl – کە زەیتی بۆنتیژە.
* گەڵاکانی پڕە لە ڤیتامین  ئەی و ڤیتامین سی و خوێی کالیسیۆم و ئاسن و کلۆرۆفیل.

@ سوودە دەرمانییەکانی توور:-
*پسپۆڕانی سەنتەری نەتەوەیی لێکۆڵینەوەی ئەمەریکا ، دووپاتیان کردەوە کە توور بایەخێکی گەورەی هەیە بۆ چارەسەری نازایی پیاوان و ژنان ، و باش وایە کچانی گەنج پێش هاوسەرگیری توور بخۆن بۆ ئەوەی ئەگەری ناکامیی کۆرپەکانیان لە ئایندەدا کەم بکاتەوە.
*ئێستا لە ئەورووپا تووری سوور بەکاردێت بۆ وردکردن و نەهێشتنی بەردی زراو و گورچیلە.
* توور زۆر گرنگە بۆ چارەسەر و ڕێگەگرتن لە خەستبوونەوە( جەڵتە) ی خوێن و سەرەتاکانی شێرپەنجە ، بەدهەرسی ، کۆکەڕەشە و لاوازی ئێسک . هەروەک بژوبای ناوسک ناهێڵیت و یرامەتیدەرە بۆ هاوسەنگیی شەکری ناو خوێن . شیری دایکی شیردەریش زیاد دەکات.
*بۆ لابردن و ڕێگەگرتن لە درووست بوونی بەرد ، توور و گەڵاکانی ئەگوشرێت و ڕۆژانە پێش نانخواردن بە (٣٠) خولەک ، (٢ - ٣) کەوچکی لێئەخورێت.
*بۆ بەهێزکردنی پیتاندن و چارەسەری نازایی ، کەوچکێکی بچووک تووری کوتراو ئەکریتە کوپێک ئاوی لەکوڵ و سارد ئەکرێتەوە و ئەپاوڵێرێت و ڕۆژانە (٢ – ٣) جار دوای نان خواردن ئەخوریتەوە . یا بڕێکی یەکسانی تووری هاڕدراو و هەنگوین تێکەڵ ئەکرێت و ڕۆژانە ٣ جار دوای نانخواردن کەوچکێکی گەورەی لێ ئەخورێت .
توور ( ئەو توورەی مەیلە و سوورە ) کە ڕەگەکەی ئەخورێت ، کاریگەریەکی باشی  هەیە  بۆ چالاک کردنی جەستە ، و خاوێنی ئەکاتەوە لە میکرۆب و ژەهر . هەروەها لەش ڕزگار ئەکات لەو شلە زیادەیەی تیایدا گیری خواردووە . هەروەک زۆر بەسوودە بۆ تواندنەوەی بەڵغەم و کردنەدەرەوەی لە بۆرییەکانی هەناسەدان ... بۆیە خواردنی بەسوودە لەکاتی کۆکە و هەوکردنی خانەکانی هەوا و زۆربوونی چڵمی لووت و هەوکردنی کیسەکان ( جیوب) ی لووت ، و سەرمابوون ئەنفلۆنزادا.
*بۆ هەوکردنی کیسەکانی لووت (جیوب اڵانفیـە) :
لەبەرئەوەی توور ئەبێتە هۆی دەردانە دەرەوەی چڵم ، سوودی زۆرە وەک دەرمانێکی هەوکردنی کیسەکانی لووت.
بەکارهێنانی ئەم پێکهاتەیە زۆر بەسوودە بۆ ئەو کەسانەی کێشەی کیسەکانی لووتیان هەیە:
بڕێک ئاوی توور ( توورەکە پاک ئەکرێت و ئاوەکەی ئەگیرێت).
ئاوی لیمۆ (٢ – ٣)لیمۆ .

@بەکارهێنان :-
هەردوو ئاوەکە تێکەڵ ئەکرێن و ئەکرێنە شووشەیەکەوە و لەبەفرگردا هەڵئەگیرێت و لەنێوان ژەمەکان دا نیو کەوچکی لێ ئەخورێتەوە ئەم چارەسەرە بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک بەکارئەهێنرێت تا هەموو چڵمی کۆبووەوەی ناو کیسەکانی لووت دەرئەداتە دەرەوە ( باشتر وایە ئەو گیراوەیە هەر بەو بڕەی باسکراوە ئامادەبکرێت و کە تەواو بوو دووبارە بگیرێتەوە ، چونکەە لیمۆ گەر بۆ ماوەیەکی زۆر هەڵبگیرێت لەوانەیە بگەنێت ).
ئەم گیراوەیە تامێکی توندوتیژی هەیە و لەوانەیە لەکاتی خواردنەوەی دا چاو ئاو بکات ، لە ڕاستیش دا ئەو تیژییە نیشانەی کاریگەرییەتی لە دەردانەدەرەوەی چڵم دا .
*بۆ چارەسەری ئاوسانی پێ (Oedema) :-
توور سوودی هەی بۆ زیادکردنی میز و کردنەدەرەوەی ئەو ئاو و خوێ زیادەیەی لە لەش دا کۆئەبێتەوە و ئەبێتە هۆی ئاوسانی پێکان و  بەرزبوونەوەی گوشاری خوین . ئەم گیراوەیە تاقی بکەرەوە :-
- ٤ کەوچکی گەورە تووری تازەی جنراو (هاڕاو).
- ٢کوپ سرکە ( باشترە سرکەی سێو بێت).
* شووشەیەک کە سەرەکەی بە باشی قایم بکریت .

@ ئامادەکردن و بەکارهێنان :-
توور و سرکەکە ئەکرێتە شووشەکەوە ، و بۆ ماوەی نیو ڕۆژ لە شوێنێکی میلە و گەرم دا دائەنرێت . کەمێک سەری شووشەکە شل ئەکرێت و جارجاریش ڕائەوەشێندرێت . لە نیوەی دووەمی ڕۆژەکەدا شووشەکە ئەبرێتە شوێنێکی سارد و جارجارە ڕائەوەشێندرێت . دوای تەواو بوونی نیوەی دووەمی ڕۆژەکە گیرواەکە ئەپاوڵێرێت و گلیسرینەکەی تێ دەکریت و لە شوێنیکی سارد دا هەڵئەگیریت تا کاریگەرییەکی لە دەست نەدات.
ئەم گیراوەیە ڕۆژانە چەندین جار کەوچکێکی گەورەی لێ ئەخورێتەوە و بە پارچەیەک شاش شوێنی ئاوساوییەکەی پێ ئەپێچرێت .
* بۆ ئازاری ڕۆمانتیزم ، لاوازی و  بەرگریی بەرامبەر پەتا ، و یارمەتی دانی جوڵاندنی ئەو پەلانەی تووشی ئیفلیجی (شەلەل) بوون:
ئەم گیراوەیە سوودی هەیە وەک مەرهەمێک بۆ هیمن کردنەوەی ئازاری ڕۆمانتیزم و وەک خواردنەوەیەک بۆ بەرگریی لە پەتا:-
* یەک لیتر سرکە ( باشترە سرکەی سیو بێت) ، ١٠٠ گرام ئاوی سیر ، ١٥ گرام تووری جنراو.

@ ئامادەکردن و بەکارهێنان :- 
توور و گیراوەی سیرەکە ئەکرێتە سرکەکەوە و لە شووشەیەک دا سەری ئەنریتەوە و لە شوینێکی گەرم دا بۆ ماوەی ١٢ سەعات هەڵئەگیرێت لەگەڵ ڕاوەشاندنی جارجارەی پاشان بۆ ماوەی ١٢ سەعاتی تر لە شوێنێکی سارد دا هەڵئەگیرێت دوای ئەوە گیراوەکە ئەپاڵێورێت لە شوێنێکی سارد یان لەناو بەفرگردا هەڵئەگیرێت.
بۆ بەرگریی پەتاکان ، ڕۆژی سێ جار لە نێوان ژەمەکان دا کەوچکێکی بچووک لەم گیراوەیە ئەخورێتەوە .
بۆ ئارامکردنی ئازاری جومگەکان شوێنی ئازارەکە بە پارچەیەکی تەڕکراو بەو گیراوەیە ئەپێچرێت .
بەشۆردنی پەلی ئیفلیجیش بەم گیراوەیە یارمەتیی جوڵاندنی ئەدات.

* هەر بۆ ڕۆمانتیزم:-
ئەڵێن قوت دانی – بێ جوین – پارچەیەکی زۆر بچووکی توور بە شێوەیەکی ڕۆژانە و بۆماوەی یەک مانگی تەواو بەسوودە بۆ چارەسەری ڕۆمانتیزم ... لەبەر ئەوەی ئەم کارە هیچ زیانێکی نییە ، بۆیە تاقیکردنەوەشی هیچی تێناچێت .
* ئەگەر چی لێرەدا تەنیا باسی توور(ڕەگەکەی) کرا. بەڵام لەبیرمان نەچێت گەڵاکانیشی خۆراکێکی بە سوودی پڕ ڕیشاڵە.
* پێویستە ئەو کەسانەی نەخۆشی برینی گەدە(قرحە ) و گلاندەکان (غودەی دەرەقی) و هەوکردنی ڕیخۆڵە و جگەریان هەیە نەیخۆن و بەگشتیش باشتر وایە بە شێوەیەکی گونجاو بخورێت.

سەرچاوە:- گۆڤاری خاک 
ژمارە (١٣٨)

دووبارە نووسینەوەی:
ئەندازیاری کشتوکاڵی
دەوەن سەردار حەمە عەلی

وەكو ئەزانین سودەكانی بەكارهێنانی ساردكەرەوە بۆ هەڵگرتنی خۆراكەكانمانە و ڕێگەگرتن لە تێكچوونی .لە پلەیەكی گەرمی دیاری كراودا بەڵام چەند هۆكارێك هەن كە لەناو ساردكەرەوەكانمان دەبێتە هۆی تێكچوون و خراپ كردنی بەشێك لەو خۆراكەیە



ڕێگاكانی چاندنی پەتاتە
پەتاتە یەكێكە لە خۆراكە بەكارهێنراوەكانی كۆمەڵگەی كوردی و زۆربەی وڵاتانی جیهانیش بە بۆنەی ڕێژەی زۆری نیشاستە و ماددە خۆراكییەكان كە لە پێكهاتەیدا وای كردووە كە سالانە بە ملیۆنەها تەنی لێبەرهەم بهێنرێت لە جیهان ئێستە باسی چۆنیەتی زۆركردن بە ڕێگایەكی ئاسان و هەممومان دەتوانین لە ماڵەوە بیكەین:-


1- ئاماددەكردنی چەند پەتاتە یەك یاخود 1 پەتاتە كە ئێمە ئارەزووی ناشتنی بكەین پەتاتە جۆریەتی زۆرە ئێمە تەنها جۆریەكی هەڵدەبژێرین نابێت هیچ كەڕوو یان ماددەیەكی پێوە بێت


مزرعتي في بيتي ‏خطوات زراعة



2- پەتاتەكە جوان دەشۆرینەوە لە دەرمان و خۆڵ و ئەو ماددانەی بۆ گەشە كردنی بە كارهاتووە لە كێڵگەدا هەمووبەشێكی پەتاتەككە پاكدەكەینەوە بە تەواوی


مزرعتي في بيتي ‏خطوات زراعة


3- ئاماددەكردنی كوپێك ئاو بۆ چەكەرە كردن و گۆپكە كردنی پەتاتەكە 


مزرعتي في بيتي ‏خطوات زراعة


4-پەتاتەكە دەكەین بە 2 بەش یان زیاتر


مزرعتي في بيتي ‏خطوات زراعة


5- 3 بۆ 4 چیلكە یان دار (چیلكەی دان بێت باشترە) دەهێنین لە ناوەراستەوە بە چوار دەوری پەتاتەكەدا دەیچەقێنین بۆ ئەوەی پەتاتەكە بە تەواوی نوقمی ئاوەكە نە بێت ئێمە ئەمانەوێت بەس بەشە بڕاوەكە نوقم بكەیت.


مزرعتي في بيتي ‏خطوات زراعة


6- بەم جۆرە پەتاتەكە نوقی ئاوەكە دەكەین


مزرعتي في بيتي ‏خطوات زراعة


7- ڕۆژانە 5 بۆ 6 سەعات دەیدەینە بەر تیشكی خۆر


مزرعتي في بيتي ‏خطوات زراعة


8- ئاوەكەی ناگۆڕین هەتا كەم نەبێت یان قەوزە یان كەڕوو نەكات


مزرعتي في بيتي ‏خطوات زراعة


9- هەتا بە تەواوی چەكەرە دەكات و بەم شێوەیە گۆپكە دروست دەكات ئەو كاتە دەری دەكەین 


مزرعتي في بيتي ‏خطوات زراعة


10- ئامادەكردنی سەتڵی كون كونین بە پێی ژمارەی تۆوەكانمان(سەلكە پەتاتەكەمان)


مزرعتي في بيتي ‏خطوات زراعة


11- هەندێك بەرد یان لم دەكەینە بەشی خوارەوەی سەتڵەكەوە بۆ ئەوەی بە ئاسانی ئاو هاتوچۆ بكات و ڕێگری بكات لە قۆڕ بوون لە بەشی خوارەوەی سەتڵەكە


مزرعتي في بيتي ‏خطوات زراعة


12- سەتڵەكە بۆ هەموو تۆوێك دەبێت پڕبێت...بەڵام بۆ تۆوی پەتاتە دەبێت نیوە بێت مەبەستمان خۆڵەكەیە


مزرعتي في بيتي ‏خطوات زراعة


13- سەلكە پەتاتەكە نوقمی خۆڵەكەی دەكەین بە جۆرێ كە گۆپكەكانی بە دەرەوە بێت


مزرعتي في بيتي ‏خطوات زراعة


14- ئەكەر بەم شێوەیە تەواو نوقم نەبوو تۆزێك خۆڵی بۆ زیاددەكەین


مزرعتي في بيتي ‏خطوات زراعة


15- بەردەوام كرداری ئاودانی بۆ ئەنجام دەدەین بە شێوەیەكی دروست نابێت ئەونە ئاوبدرێت چونكە دەبێتە هۆی خراپ بوونی 


مزرعتي في بيتي ‏خطوات زراعة


16- هەتا ڕێژەی سەوز بوون زۆرتربێت و قەدی زیاتر بێت ژمارەی سەلكە پەتاتەكان زیاتر دەبێت


مزرعتي في بيتي ‏خطوات زراعة


17-لە كۆتایدا پەتاتەیەكی باش و بەبی سەماد و سروشتی بەرهەمدێت


مزرعتي في بيتي ‏خطوات زراعة



ئاماددەكردنی- فەرهەنگ حمید
خوێندكاری كۆلێجی تەكنیكی كشتوكاڵی هەڵەبجە


ناوى کوردى: گێربێرا
ناوى عرەبى: جیربرا
ناوى زانستى: Gerbera jamesonii
ناوى خێزان: المرکبە Composite

ڕیگاكانی چاندنی تۆوی مانگۆ

چاندنی تۆوی مانگۆیەكێكە لە ئاسانترین جۆرەكانی چاندن و وە بە ئاسانی ئەو دارەی پەروەردە دەكرێت بە بەراورد بە داری میوەكانی كە مانگۆ جۆری زۆرە وە تۆ دەتوانیت ئەو جۆرەی كە خۆت حەزت لێیەتی بە ئاسانی دەست بكەیت بە چاندنی
بەم ڕێگانە:-

1- دەتوانیت بە ڕێگەی خواردنی بەشی دەرەوەی مانگۆكە بەشە گۆشتنەكەی ئەوەی ئەمێنێتەوە تۆوەكەیە لێی جیا دەكەینەوە
2- یان لە ڕێگەی كەرت كردن و ورد كردنی بەشی دەرەوەی مانگۆە بە جۆرێك كە تۆوەكە بە جوانی پاك بكرێتەوە لە بەشە گۆشتنەكەی

3-بە پارچە پەڕۆیەكی زبر یان هەر شتێك كە بتوانێت پاشماوە كۆشتیەكەی مانگۆكە لابات بە كاری دەهێنین تا بە جوانی تۆوێكی پاك و خاوێنمان دەست بكەوێت
4- دواتر تۆوەكە نوقوم دەكەین لە ناو دەفرێكدا بە جۆرێك كە هەموو تۆوەكە بە تەواوی نوقمی ئاوەكە ببێت و دواتر لەسەر رەفەیەك دایدەنێین لە شوێنێكی گەرمدا وە ئاوەكەی هەموو ڕۆژێ جارێك دەگۆڕین بۆ ماوەی 2 هەفتە
5- دوای 2 هەفتە تۆوەكە لە ناو ئاودا دەر دەهێنین و دەیچێنین لە ناو سەتڵێكدا كە تێەڵەی خۆڵ و لم و سەماد بێت وە بە جۆرێك تۆوەكە دا دەنێین لە بەشی سەرەوەی سەتڵكە بێت
6- دواتر سەتڵەكان ئەهێنینە دەرەوە بۆ ئەوەی خۆر لێی بدات بە جۆرێك كە نیوە بە نیوە واتە نایدەینە بەر تیشكی خۆر بە تەواوی لە وێنەكەدا دیارە
7- هەتا دەبێت بە شەتڵێە كامل و دواتر دەیگۆزینەوە بە یەر تیشی خۆر كە بە تەواوی لێی بدات و لە سەتڵەكە دەری دە هێنین و دەیگوازینەوە ئەو شوێنەی مەبەستمانە
8-دوای گواستنەوەی ئەم شەتڵە 6 - 8 ساڵی پێویستە بۆ بەرگرتن

ئاماددەكردنی :- فەرهەنگ حمید
خوێندكاری كۆلێژی تەكنیكی كشتوكاڵی هەڵەبجە
چەند زانیارییەك لەسەر ڕووەکی ئەڤۆکادۆ کە تا ئێستا نەتزانیوە ؟  لێرەدا بەشێوەی ئینفۆگرافیک ئەو زانیارییانە خراونەتە ڕوو تاوەکو ڕوونتر بێت لات





دڕکی مەسیح  ، تاجی دڕکاویی






ناوی زانستی :- Euphorbia milii
شانشین:-  Plantae
بەش:- Magnoliophyta
پۆل:- Magnoliopsida
پلە:- Malpighiales
خێزان:- Euphorbiaceae
ڕەگەز:- Euphorbia
جۆرەکانی :- E. milii


ناوە زانستییەکەی (Artemisia dracunculus)
لە بنەماڵەی (Asteraceae)

  • تەرخون گیایەکی خۆڕستە کە سەرەتا لە خوارووی رووسیا و سیبریاوە هاتووە و لە سەدەکانی ناوەڕاستدا بە جیهاندا بڵاو بووەتەوە. گەڵاکانی سەوزێکی تۆخ و پڕڕەنگ و باریک و درێژن. بۆنیان زۆر خۆشە و بۆیە زۆر وەک بەهارات بۆ چێشت لێنان بەکار دێ. ئەم گیایە جۆری زۆرە بەڵام دوو جۆریان زۆر بەناوبانگن، تەرخوونی رووسی و تەرخوونی فەرەنسی لەم دووانەش تەرخوونی جۆری فەرەنسی لە هەموویان باشترە. گوڵەکانی بچووک و مەیلەو سەوزن.
  • خواردنی ئەم سەوزەیە سودی زۆر بۆ کۆئەندامی هەرس هەیە و دەبێتە هۆی ئاسانکردنی هەرسکردن و هەروەها سودێکی زۆریش بە ماسولکەکانی لەشی مرۆڤ دەگەینێت.
  • تەرخوون سوڕی مانگانەی ژنان رێک دەخات.
  • ئەو ماددە دژە ئۆکسیدانەی لە پێکهاتەی تەرخوندا هەیە، دەبێتە هۆی لەناوبردنی بەکتریا و ڤایرۆسە زیان بەخشەکانی لەش، بە تایبەت ئەو ڤایرۆس و میکرۆبانەی لە نزیک شوێنکی برینداری لەشدا کۆدەبنەوە.
  • پسپۆڕانی بواری تەندروستی ئامۆژگاری هاوڵاتیان دەکەن لە کاتی برینداربونی شوێنێکی جەستەیاندا، دەکرێت کەمێک تەرخون بهاڕن و بیدەن لەسەر برینکە، ئەمەش جگە لەوەی ڤایرۆس و میکرۆبەکان لەناودەبات یارمەتی زوو چاکبونەوەی برینەکەش دەدات.
  • تەرخون رێگری دەکات لە ئەگەری توشبوون بە ئەنفلۆنزا و کۆکە و هەڵامەت هەروەها دژی رۆماتیزم و نەخۆشیەکانی کۆئەندامی هەناسەیە.
  • توێژینەوە پزیشکیەکان سەلماندویانە کە خواردنی تەرخوون ئەگەری توشبوون بە جۆرە جیاوازەکانی شێرپەنجە کەمدەکاتەوە، هەروەها چاکبونەوەی توشبووانی شێرپەنجە خێرا دەکات.
  • چەند پسپۆڕێکی چینی ئاماژە بەوە دەکەن تێکەڵکردنی زەنجەبیل و تەرخوون پاشان خواردنی چارەسەرێکی باشە بۆ ئەو کەسانەی ئازاری سەریان هەیە، هەروەها ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی مەلاریا کەمدەکاتەوە.
  • هەروەک کوڵاندنی تەرخون پاشان خواردنی ئاوەکەی بە گەرمی، دەبێتە هۆی هێورکردنەوەی مێشک و کەمکردنەوەی ئەگەری توشبوون بە خەمۆکی و دڵە ڕاوکێ، هەروەها بیری مرۆڤیش بەهێز دەکات.
  • چەند پسپۆڕێکی ژاپۆنیش بۆیان دەرکەوتووە، دانانی دوو کەوچک لە تەخونی وشک لە پەرداخێک ئاوی گەرمدا پاشان خواردنەوەی دوو جار لە ڕۆژێکدا، دەبێتە هۆی جوانکردنی پێست و، دەرکەوتنی نیشانەکانی پیربوون دوادەخات.


ئامادەکردنی: 
سۆران ابراهیم 



الفستق الحلبی
Pistacia vera

درەختێکی هەمیشە سەوزی بەتەمەنە . بەرزیەکەی دەگاتە نزیکەی ٤ مەتر، جوت ماڵەیە واتە نێرو مێیەی درەختەکە جیاوازە. هەربۆیەش پێویستە ئەو کەسانەی باخی بستە دروست ئەکەن لە هەردو جنسەکە درەخت بروێنن.