مارس 2016
eeggplant،الباذنجان،باینجان



باینجان سەوزەیەکی وەرزی درێژووکانییە و چەندین ڕەنگی هەیە ، وەنەوشەیی تۆخ ، وەنەوشەیی کاڵ و پرەتەقاڵی و سەوز و سووری تۆخ و سپی
onion، پیاز ، البصل


پیاز بە گوێرەی پۆلێنی زانستی جۆرێکە لە سەوزە و سەر بە خێزانی سیرە و ناوە زانستییەکەی (Allium cepa) یە . پیاز لەو سەردەمە دا لە زۆربەی ناوچەکانی جیهان دەچێندرێت و زۆرترین ڕەواجی هەیە لە جیهان دا ، ئەوەش بۆ سوودی زۆر و تامە خۆشەکەی و فراوانی بەکارهێنانی دەگەڕێتەوە .


وەک ئاشکرایە کەروێشکیش وەک هەموو ئاژەڵەکانی تر کۆئەندامی هەرسی پێک دێت لە( دەم، قورگ، سورێنچک، گەدە، و ڕیخۆڵەکان و ئەو ڕژێنانەی کە بەستراون بە کۆئەندامی هەرسەوە و یارمەتی هەرسکردنی خۆراک ئەدەن وەک جگەر و پەنکریاس و لیکە ڕژێنەکان ).
خواردن لەدەمەوە  پاش جوین و  وردکردن و قوت دانی لەوقوڕگەوە بۆ سورێنچک ئینجا  بۆ گەدە،  سەرەتا (١٦) ددانی سەرەتایی هەیە  پاشان دەکەون و ددانی هەمیشەیی  دەڕوێت کە (٢٨) ددانە، چوار ددانی بڕەر لەسەرەوە و دوو بڕەر لەخوارەوە، ددانە بڕەرەکانی سەرەوە دوانیان لەپێشەوە گەورەن و دوانی دواوە بچوکترن، (٢٢) ددانی کرداری هاڕین و وردکردنی خۆراکە لەدەم دا، (درێژترین کۆئەندامی هەرس هی کەروێشکە، بیست و حەوت ئەوەندەی درێژی لەشی خۆیەتی!) لەهی پشیلەش درێژترە، تاکو بتوانی زۆرترین گیا بخوات، دوای گەدە ڕیخۆڵە باریکە دێت ئەویش پێک دێ لە (دوانزە گرێDuodenum ،Jejunum،   ،Ileum) ئینجا ڕیخۆلە کوێڕە (Cicum) دێت گەورە و بەرینە دە ئەوەندەی گەدەی کەروێشک مادەی خۆراکی دەگرێت، دیوارەکانی تەنکە، کۆتایی دێت بە پەلە ڕیخۆلەیەکی باریک (Appendix) وەک پەنجەی دەستە و دیوارەکەی ئەستوورە دواتر کۆڵۆن دەست پێ دەکات، هەڵئاوساوە  تاکو خواردن دڕەنگ تێ پەڕێت ، ئینجا  ڕێکە و کۆم دێت ، ئاژەڵە گیا خۆرەکان  کۆئەندامی هەرسیان درێژە  چونکە هەرسکردنی سلیلۆزی ناو گیا  کەمێک کاتی دەوێت.

جگەرو پەنکریاس  وەک دوو گلاند  بەستراون بە کۆئەندامی هەرسەوە لە ڕیخۆلە باریکەدا، دیاردەی کاوێژکردنی  درۆزن لە کەروێشک دا (Caprophagy)، زۆرکات بینیومانە کەروێشک دەمی دەجوڵێ بێ ئەوەی خواردنی لەبەردەم دا بێت، سەرمان سوڕ ماوە ئەویش بەهۆی بوونی جۆرەها بەکتریای سوود بەخش لە کۆڵۆن و ڕیخۆڵە کوێرەی کەروێشک دا  کە یارمەتی دروست کردنی ترشە ئەمینییەکان و ڤیتامین  ئەدەن (هەڵئاوسانی ڕیخۆلە ئەستورە هۆکارەکەی ئەمەیە) لێرەدا دوو جۆر پاشەڕۆ دروست دەبێت  یەکێکیان ڕەقە (Hard feces) واتە پشقل، ئەوی تریان نەرمو شلە (Soft feces)  یان تەڕە، کەروێشک  پاشەڕۆ شلەکە  دەخوات و وەک دیاردەی کاوێژ دەردەکەوێت، بە خواردنی ئەم پاشەڕۆیە کۆمەڵێ بەکتریا و پرۆتۆزوای سوود بەخش دەچێتەوە گەدەی و یارمەتی هەرسکردن ئەدات و سەرچاوەیەکی گرنگی ترشە ئەمینیەکان و ڤیتامینەکانە بەتایبەت ڤیتامین (B12)،  خواردنی ئەم پاشەرۆیە، بەیانیان زوو یان ئێواران تاریک داهات ئەنجام ئەدرێت کەم کەس دەی بینێ .
هەربۆیە لەکاتی بەخێوکردنی کەروێشک دا ئەوەندە پێوست بە پێدانی پرۆتینی ئاژەڵی ناکات لە ئالفەکەی دا،بەڵکو پرۆتینی گیایی پێوستە، دیارە پرۆتینی ئاژەڵی گرانترە لە گیایی، بۆیە تێچووی هەرزانتر دەکەوێ بۆ کاتی بەخێوکردنی کەروێشکی گۆشت، بە بەراورد لەگەڵ بەخێوکردنی مریشک.
لەکاتی پێدانی دەرمانی (دژە ژیان Antibiotic) دەبێتە هۆی کوشتنی ئەو بەکتریا سوودبەخشانەی کەروێشک کە لە گەدە و کۆڵۆنی دا هەیە، بۆیە هەندێ حاڵەتی سک چوون و باکردن دەبینرێت. واتە  بینینی پاشەڕۆی شل  واتای نەخۆشی دەگەیەنێ، بۆیە پێوستە لەکاتی پێدانی ئەنتی بایۆتیک دا  دەبێ  ڤیتامین B12 ی لەگەڵدا بدرێتێ.
کەواتە کەروێشک تاکە گیانەوەرە دەتوانێت پێویستی خۆی لە ترشە ئەمینیەکان درووست بکات و دواتر لەڕێگەی خواردنی پاشەڕۆکەیەوە  سوودی لێ ببینێ  و ئەمەش پێی دەوترێ (کاوێژکردنی درۆزن).
بەهۆی دروست کردنی ترشی ئەمینییەکان لە لەشی کەروێشک دا، گەلێک جار ترسی زیاد بوونی ئامۆنیا هەیە لە شوێنی بەخێو کردنی کەروێشک دا، کە زیانی هەیە بۆ تەندروستی  کەروێشک و مرۆڤیش، ئامۆنیا گازێکی ڕوشێنەرە کاردەکات لەکۆئەندامی هەناسە .












 ئامادەکردنی: 

پزیشکی ڤێترنەری ڕاوێژکار
دکتۆر ناجح گوڵپی  
6/3/2016



Rabbit , الأرنب، کەروێشک،ئاژەڵ

کەروێشک یەکێکە لە  ئاژەڵە بچووکە شیردەرەکان ، لەخێزانی کەروێشکییەکانە (Leporidae Family) ، لە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا بڵاوە ، لە بنەڕەتدا ئاژەڵێکی کێوی بووە ، مرۆڤ ماڵی کردووە بۆ سوود وەرگرتن لەگۆشت و فەروەکەی ، هەروەها وەک ئاژەڵێکی جوانیش ڕاگیر دەکرێ ، بەهۆی توانای فرە زاوزێ یەوە  جیا دەکرێتەوە لەئاژەڵە شیردەرەکانی تر.

Psidium guajava,guava, yellow guava, lemon guava, گوافە ، جوافة , میوە



گوافە یان وەک عەرەب پێ دەڵێن جوافة ، میوەیەکە کە کەم ناسراوە کە ناوەکەی و ناوە زانستییەکەی وەک ئەوەی سەرەوەیە دەنوسرێت و دەخوێندریتەوە .
گواڤە میوەیەکە کە شێوەیەکی ناسەرەنج ڕاکێش و بۆنێکی ناخۆشی هەیە ، بۆیە خەڵکی ئارەزووی ناکەن بەڵام لە ڕاستی دا بە هەڵە هەڵسەنگێندراوە ، ئەم میوەیە تامێکی شیرین و تازە و خۆشی هەیە . گوافە بە تازەیی دەخورێت وە بەکاریش دێت لە زۆر بەرهەم وەک خواردنەوە و مۆتە و خۆی کراوی و ووشکراوەیە ، وە هەروەها لە دروست کردنی دەرمانیش بەکاردێت . لە نرخ دا میوەیەکی گران بەهایە ، گران بە هاییەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ زەحمەتی چاندن و بە خێوکردنی وە کاری قورسی دەوێت بۆ چاندنی ئەم میوەیە.
ڕەگ وڕیشەی گوافە ، باشووری ئەمەریکایە کە هیندییە سوورەکان چاندوویانە بە ماوەیەکی زۆر درێژ پێش گەیشتنی کۆلۆمبۆس بۆ ئەمریکا .
لە جەنگی جیهانی دووەم دا گوافە درواە بە شەرکەرەکان وەک خواردنەوە ، چونکە ئەم میوەیە سوودی تەندروستی زۆری هەیە کە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی ، وە ڤیتامین سی ڕۆڵی گرنگی هەیە لە بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری لەش ، وە هەروەها ماددەی دژە ئۆکسید بوونی تێدایە کە پێست جوان دەکات .

بەگشتی دەربارەی گوافە :
 خەڵکی ئەم میوەیە کەم دەناسن بۆیە زۆر بڵاو نەبۆتەوە لە جیهان دا . ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ کەم شارەزایی سەبارەت بەم ڕووەکە لە ١٠ بۆ ١٥ ساڵەی کۆتایی ئەم میوەیە ناسراوە و بەرە بەرە دەناسرێت .
شێوەی ئەم میوەیە جیاوازە ، دەرەوە و ناوەوەی وەک یەک نییە وە قەبارەیان جیاوازە . درێژی دانەیەک گوافە لە نێوان ٣ سم بۆ ١٥ سم دەبێت ، هەروەها شێوەی جیا جیای هەیە خڕە و درێژکۆلەیە ، یان لە شێوەی هێلکەیە یا شێوەی هەرمێ یە . ڕووی سەرەوەی واتە پێستەکەی ناڕێکەو وە هەیە لوسە ، وە بۆنێکی تایبەتی هەیە .
ڕەنگی دەرەوەی گوافەی پێ نەگەیشتوو سەوزە ، وە گوافەی پێ گەیشتوو ڕەنگی سەوزە ، سەوزی کاڵ ، سووری کاڵ ، زەردی مەیلەو قاوەی و ڕەنگی زەردی کاڵیش دەدات .
لە لەت کردنی گوافە دەردەکەویت کە لەژێر ئەم پێستەی میوەیەکی گۆشتنەوە کە ئەستورییەکەی دەگاتە ٢ بۆ ٧ ملم ، وە چەند ژوورێک هەن کە دەنکەکانی تێدایە .هەرچەندە ئەم میوەیە گەییوبێت ئەوا کار ناکاتە سەر ئەنیگارەی کە هەیەتی ، بۆیە باشترە لە ناوەڕاستەوە لەت بکرێت ، وەک ئەم وێنەیی خوارەوە کە دەبینن ڕەنگی ناوەوەی گوافە جیایە هەیە سپییە ، سووری کاڵە ، زەردە .. .هتد
ئەم میوەیە هەمووی دەخورێت ،ئەشتوانریت پێستەکەی لاببردرێت ، تۆوەکەی یان دەنکەکانی ناو رەقە وە لە تۆوی هەرمێ دەچێت ئەتوانرێت بخورێت وە یارمەتی ناوسک دەدات وە ئەشتوانرێت لاببردرێت .
تامی گوافە جیایە ، هەیە تامی هیچ نادات وە بەکار دێت بۆ خواردنەوە بەڵام بە گشتی تامی شیرینەو تەڕە، تامێکی تایبەتی هەیە کە لە تامی میوەی مانگۆ و میوەی پاشیون دەچێت بەم جۆرە میوانە دەگوتریت " ئیکزۆتیک".
لە ووڵاتانی ڕۆژهەڵات دا ئەم میوەیە بۆ مرەبا و ترشیات بە کاردێت ئەوەش لە بەر دەوڵەمەندی بە ماددەی" پیکتین".
چینی یەکان گەرازی ووشکراوی هاراو بەسەر پارچەکانی میوەی گوافە دا دەکەن ، ئەمەش جۆرە تامێک دەدات لە هەندێک ووڵاتی کەی ڕۆژهەڵات پارچەکانی گوافە دەخرێتە ناو گیراوەی بیبەری تیژ کە پێی دەڵێن "جیللی " وە گیراوەی ‌سۆیا .
ئەم میوەیە وەک هەر میوەیەکی کە تووشی نەخۆشی و زیندەوەر دەبێت ، یەکێک لەو زیندەوەرە وودانەی کە لە ژێر پێستی گوافە دەژێت پێی دەڵێن مێشی گوافە کە زۆر ووردە وە کرم دادەنێت لە ناو ئەو میوەیە ، ئەم کرمانە زۆر ووردن وە بە چاو نابینرێت ، بۆیە پێویستە پێستی ئەم میوەیە لاببردرێت بە چەقۆی پەتاتە سپی کردن ، گوافەی پێ گەییوو میوەیەکی زۆر شلە ، باشتر وایە لەت بکریت بە کەوچک لە ناوەوە بکۆڵدرێت وە گۆشتەکەی دەربهێنرێت . بۆ لە ناو بردنی ئەم مێشە دەڕشێنرێت وە ئەو میوەیەی کە هاوردە دەکرێت نابێت ئەو مێشەی تێدا بێت .
گوافە بە میوە تەندروستەکان دەژمێردرێت چونکە لە ١٠٠ گرام میوە بڕی ٢٥٠ ملیگرام ڤیتامین سی هەیە ، ئەگەر بەراوردی کەین بە پرتەقاڵ و لیمۆن ئەوا گوافە ٤ بۆ ٥ قات زیاتر ڤیتامین سی تیدایە . لە هەمان کات دا گوافە دەوڵەمەندە بە ماددەی پیکتین ، وە ڤیتامین بی و ئەی وە هەروەها دەوڵەمەندە بە توخمەکانی وەک فۆسفۆر ، کالسیۆم و ئاسن . هەروەها لە ١٠٠ گرام گوافە ١ گرام پرۆتین هەیە ، لەبەر ئەوە بە میوەیەکی تەندروست دەژمێردرێت .

ئاماده کردنی:
 ئه ندازیار/  چیمه ن سماقولی 

Can Food, خۆراکی قتوو، قتوو، خۆراک ، معلب


1- پێویستە لەکاتی بەکارهێنان دا به پلەی گەرمی مامەڵەی لەگەڵ بکرێت، تا ئەگەر زیانیشی هەبوو زیانەکەی کەمتر بێتەوە.
2- هەر خۆراکێکی لە قوتونراو لەکاتی بەکارهێناندا بۆن و ڕەنگی نا ئاسای بوو، پێویستە بەکارنەهێنرێت.
3- پێویستە خۆراکی لە قوتونراو لە پلەی گەرمی ژووردا هەڵبگیرێت واتە ۲٥ پلەی گەرمی بۆ خوارەوە.
4- نابێت خۆراکی لە قوتونراو قوپاو و شێواو بەکاربێت بۆ خواردن.
5- لەکاتی کردنەوەی سەری خۆراکی لە قوتونراو ڕاستەوخۆ بەکاربێت، یان سەری داپۆشریت و لە بەراددا هەڵبگیرێت خوار ٦ پلەی گەرمی، بۆ ماوەی 3 رۆژ.


ئامادەکردنی :
ئەندازیاری خۆراک
لەشکر حەمید
water bottle , بتڵی ئاو ، ئاو، يطل الماء المقطر


دانانی ئاوی بوتڵ لەبەر تیشکی خۆرو پلەی گەرمی بەرز زیانی تەندروسەی هەیە، بەهۆی ئەوەی ئاوی بوتڵ بە ئۆزۆن دەپارێزرێت.