نوفمبر 2015
ناوی زانستی: Pelargonium zonale
گرنگترین ڕووەکی هەمیشە سەوزە کە زۆر بڵاوە لەماڵ و باخچەکان دا دەڕوێنریت بەهۆى ڕەنگاو ڕەنگى و هەمەجۆرى گوڵەکانى و بە ئاسانى دەڕوێ و بەئاسانى زیاد دەکرێت و دریژى ماوەى مانەوەى گوڵەکەى ، ساردۆنیا لە زەوى و لە ئینجانەش دا دەچێندریت .
شێوەى ساردۆنیا:
ڕووەکێکى ڕاوەستاوى بەهێزە بەرزى (30-40)سم بەرز دەبێتەوە شێوەى دەوەنێکى بچووک وەردەگرێت ، چونکە دواى ماوەیەک قەدەکەى ڕەق دەبێت و دەبێتە تەختە ، گەڵاکەى شیوەى دڵى هەیە و پەلک یان قنچکى درێژى پێوەیە چەند گوڵێک لە سەر یەک پەلک هەڵدەگرێت و دوو جۆر گوڵى هەیە سادە و شەست پەڕە ، گوڵەکەى لە پێنج کۆپەرە دروست دەبێت لە سادەکاندا وە لە شەست پەڕەکاندا دەبێتە دوو ئەوەندە، ڕەنگى گوڵەکانى (سپى ، پرتەقاڵى ، سوور، پەمەیى ......هتد)
شوێنى ڕەسەنى ئەفریقایە
زیاد کرنى:
1- تۆو ئەم ڕێگایە بو گوڵى سادە ئەبێت لە مانگى شوبات تۆوەکان دەکرێتە تێکە ڵەیەکى لم و گڵ و پەینى ئاژەڵى
لەناو خانووى پلاستیکى یان شووشە دەڕوێنرێت تا قەبارەى ڕووەکەکان دەبنە (5-7)سم پاشان دەتوانرێت بگوازرێتەوە.
2- سنگ(قەڵەم)
ئەم ڕیگایەش بۆ شەست پەڕەکان بەکاردێت ، باشترین ڕێگاش بۆوەرگرتنى سەر پەلەکانە و کە 1-5 گۆپکەى پێوە بێت بەشێوەى دەسک بەیەکەوە دەچێندرێت ، لە لم یان تیکەڵەی لم و پەینى ئاژەڵى و گڵ ئەگەر بەتەنیاش بچێندرێت ئاودانى زیاترى دەوێت نابێت ژێری ووشک بێتەوە ، دواى 15- 20 رۆژ ڕەگ دەردەکات دەتوانرێت بگوازرێتەوە شوێنى مەبەست.
گڵی گونجاو بۆ ساردۆنیا خاکێکى تێکەڵى لمى هەیە بە مەرجێک ph لە 6-7بێت
سەرچاوە: گوڵ و رووەکە جوانەکان لە ناو ماڵ دا
ئامادەکردنی: ئاسۆ مەولود
شارەزایانی بواری خۆراک جەخت لەوە دەکەنەوە کە تەماتە ١٠ سوودی هەیە کە کەم کەس دەیزانێت:-
١) ڕێژەیەکی بەرز لە ڤیتامین (C ، A) ی تێدایە .
٢) تەماتە کارکردنی گورچیلەکان چالاک دەکات.
٣) نەهێشتنی هۆکاری نەخۆشییەکان کە بە جەستەی مرۆڤەوە دەلکێت.
٤) وەک پاککەرەوەیەکی ڕیخۆڵە و سک کاردەکات و ئێشی گەدە لە ئەنجامی هەرس نەبوونی خۆراک ناهێڵێت.
٥) توخمی ئاسن یەکێ پێکهاتەکانی تەماتەیە بۆیە بەباشترین چارەسەر بۆ کەم خوێنی دادەنرێت.
٦) دەکرێت تەماتە وەک چارەسەرێک بۆ هێورکردنەوەی ئازاری ترشی ناو گەدە بەکار بێت.
٧) بەلغەم کەمدەکاتەوە بە تایبەتی لەلایەن ئەوانەی نەخۆشییەکانی سینگیان هەیە.
٨) بەسوودە بۆ نەخۆشی شەکرە چونکە بڕێکی زۆر کەم کاربۆهیدرایتی تێدایە لە هەمان کات دا بۆ کەمکردنەوەی کێش بەکاردێت.
٩) گوشراوی تەماتە چارەسەرە بۆ هەوکردنی جومگەکان بە تێکەڵ کردنی بە زەیت و دانانی لە شوێنی ئازار پاشان گەرم دەکرێتەوە تا ئەو پلەیەی دەبێت بە هەڵم.
١٠) خواردنی تەماتە سەرجەم مەمیلە و بۆریچکەکانی جەستە دەکاتەوە.
سەرچاوە: ڕۆژنامەی خەبات.
١- هەنگ بپارێزە لە تەڕبوون ، کورە هەنگەکان کەمێک بە پێشدا نزم بێت تا ئاوی تێنەچێت.
٢- پاککردنەوەی پێداویستییەکانی هەنگ و هەنگەوانی و ئامادەکردنییان بۆ کۆتایی زستان.
٣- خوێندنەوە و بەدواداچوونی زانستی لەبواری هەنگ دا بەبەشداریکردن لە کۆبوونەوە و خولە ڕێنماییەکانی هەنگ دا.
٤- گەر مردنی زۆر لەبەردەم کورەدا بینرا لەو ڕۆژانەی کە پلەی گەرما لە ١٤ پلە بەرەو ژوورە چارەسەریان بکە.
مانگی (شوبات) (ڕێبەندان - ڕەشەمێ):-
١- لەسەر کارەکانی مانگی پێشوو بەردەوام دەبین.
٢- لەڕۆژی خۆشدا سەیری کەمی خۆراک و هەڵاڵە دەکرێت و ناو کورە پاکدەکرێتەوە و خواردنی وەرز بەپێی ئاووهەوا دادەنرێت.
٣- لەناوەڕاستی مانگ بەدوواوە چارەسەری ڤاروا(باڵە قرتە) دەکرێت.
٤- لەناوچە گەرمەکان دا لەناوەڕاستی مانگ بەدواوە دەست دەکرێت بە پەروەردەکردنی شاهەنگ بە تایبەت ئەو کاتانەی هەنگەکان هەڵالەی زۆر دەهێننەوە و شاهەنگ بەزۆری گەرا(هێلکە)دادەنێت.
٥- چوارچێوەی مێودار بەپێی پێویست دادەنرێت.
مانگی (ئازار) (ڕەشەمێ - نەورۆز):-
١- قەڵاچۆکردنی ڤاروا بەردەوام دەبێت . وە دەرمانی دژە نەخۆشی دادەنرێت.
٢- چوارچێوەی مێودار بەپێی پێویست دادەنرێت و شەکراو بەردەوام دەبێت بۆ زیادبوونی هەنگ.
٣- هاوسەنگی لەنێوان هەنگەکان دا دەکرێت شانەی بەچکەی سەرگیراو بەبێ هەنگ لەهەنگە بەهێزەکانەوە دەدرێت بەهەنگە لاوازەکان.
٤- لەناوچەساردەکان دا لەناوەڕاستی مانگ بەدواوە شاهەنگ پەروەردە دەکرێت .
٥- دەست دەکەین بە پورەدانی دەستکرد و نێرەی هەنگە بەهێزەکان بهێڵەرەوە و نێرەی هەنگە بێهێزەکان لەناوبەرە.
مانگی (مایس) (نەورۆز - گوڵان):-
١- لەسەر کارەکانی مانگی ئازار بەردەوام دەبین.
٢- خۆراکی شاهانە کۆدەکرێتەوە.
٣- دەستدەکرێت بە لەناوبردنی شای ژەنگەسورە بەدانانی تەڵە.
٤- هەموو (٧- ١٠) ڕۆژ جارێک هەنگ دەپشکێنرێت بۆ ئەوەی پورەدانی سروشتی ڕوونەدات و پێویستییەکان دابین بکرێت.
٥- ووریای ژەهری کیمیاوی بە.
٦- پێش هاتنی کەنەسمە شاهەنگەکان بگۆڕە و بانکی شاژنەکان دابمەزرێنە.
٧- گەر وشکبونەوە و قەبزی ڕووی دا بەهۆی ئاو یان شەکراوی ڕوون چارەسەری بکە.
مانگی (ئایار) (گوڵان - جۆزەردان):-
١- لەسەر کارەکانی مانگی پێشوو بەردەوام دەبین .
٢- گواستنەوەی هەنگ لە گەرمیانەوە بۆ کوێستان.
٣- شەکراو ڕادەگیرێت بۆهەنگوینی سروشتی – نهۆمی هەواگۆڕکێ دابنێ ،هەنگەکان بپارێزە لەگەرماوتیشکی ڕاستەوخۆ.
٤- کۆنترۆڵی کەندەسمە بکەو تاکۆتایی مانگ شاژنەکان بگۆڕە.
٥- پورە ناجێگیرەکان بەشانەی بەچکەی سەرگیراو سەرنەگیراو جێگیربکە.
مانگی (حوزەیران) (جۆزەردان - پووشپەڕ):-
١- لەسەرکارەکانی مانگی مایس بەردەوام بە .
٢- لە فێنکی بەیانیان دا هەنگ دەپشکنرێت .
٣- لەناوچە ساردەکان دا پورە دەبێت.
٤- بەپێی پێویست چوارچێوەی مێودار دادەنرێت.
٥- ئاو دابین دەکرێت و هەنگەڵان فێنک دەکرێتەوە.
٦- گەر هەنگی بێ هێز هەبوو بەهێزی بکە یان تێکەڵ بە بەهێزەکانی بکە.
٧- لە گەرمیان دا هەنگ دەبڕدرێت.
مانگی (تەمموز) (پووشپەڕ - خەرمانان):-
١- لەسەرکارەکانی مانگی حوزەیران بەردەوام دەبین.
٢- شیلەو هەڵاڵە کەم دەبێتەوە و هەنگ ئارەزووی دزی دەکات. لە فێنکی بەیانی و ئێوارە دا پشکنینی خێرا دەکرێت.
٣- شانەی پڕ هەنگوینی گەیشتوو (مۆرکراو)دەربهێنە.
٤- شانە و مێوی زیادە هیچ کاتێک لەناو هەنگەڵان دا جێمەهێڵە بۆ ئەوەی دزی ڕوو نەدات و نەبێتە کانگای زۆربونی (مرە).
مانگی (ئاب) (خەرمانان - گەلاوێژ) :-
١- لەسەر کارەکانی مانگی تەمموز بەردەوام دەبین.
مانگی (ئەیلول) (گەلاوێژ - ڕەزبەر):-
١- شیلەو هەڵاڵەی گوڵی سەوزە و بەروبوومە کشتوکاڵییە پایزییەکان دەست پێ دەکات.
٢- شانە پڕ هەنگوینییەکان دەربهێنە.
٣- بۆ ڕوونەدانی دزی و تاڵانی ، مێوی زیادە لە هەنگەڵانەکەدا لابەرە.
مانگی (تشرینی یەکەم) (ڕەزبەر - گەڵا ڕێزان):-
١- بڕینی هەنگ و بچوککردنەوەی دەرگای کورەکان.
٢- دوای برینی دەست دەکرێت بە قەڵاجۆکردنی ڤاروا بەدەرمانێکی جیاواز لەوەرزی بەهار.
٣- دەستدەکرێت بە پێدانی خۆراک و ١،٥ شەکر + ١ئاو.
٤- تاکۆتایی مانگ هەنگ لە کوێستانەوە بەرەو گەرمیان دەبرێت.
٥- هەنگە بێ هێزەکان تێکەڵ بە هەنگە بەهێزەکان دەکرێت.
٦- هەڵاڵە یان جێگیرەوەکەی دەدرێت بە هەنگ و دڵنیابوون لە بوونی شاژن.
مانگی (تشرینی دووەم) (گەڵاڕێزان - سەرماوەز):-
١- کارەکانی مانگی پێشوو لەبەرچاو دەگیرێت.
٢- هەنگ بەهێز بێت و خواردنی هەبێت بۆ ئەوەی سەرما کاری تێ نەکات.
٣- شەکراو خەست دەکرێتەوە ٢شەکر + ١ئاو.
مانگی (کانوونی یەکەم ) (سەرماوەز - بەفرانبار):-
١- هەنگ بپارێزە لە تەڕبوون ، کورە هەنگەکان کەمێک بە پێشدا نزم بێت تا ئاوی تێنەچێت.
٢- پاککردنەوەی پێداویستییەکانی هەنگ و هەنگەوانی و ئامادەکردنییان بۆ کۆتایی زستان.
٣- خوێندنەوە و بەدواداچوونی زانستی لەبواری هەنگ دا بەبەشداریکردن لە کۆبوونەوەو خولە ڕێنماییەکانی هەنگ دا.
٤- گەر مردنی زۆر لەبەردەم کورەدا بینرا لەو ڕۆژانەی کە پلەی گەرما لە ١٤ پلە بەرەو ژوورە چارەسەریان بکە.
ئامادەکردنی:
مامۆستای پەیمانگای کشتوکاڵی و پسپۆڕی بواری هەنگ
ئیبراهیم مەجید
ناوی زانستی :- mustela nivalis
ناوی فارسی:- (راسو)
ناوی عەرەبی عەرەبی:- (ابن العرس)
ناوی فارسی:- (راسو)
ناوی عەرەبی عەرەبی:- (ابن العرس)
بەوەرز (مشکە خۆرە) گیانەوەرێکی بچوکی شیردەر و گۆشت خۆرە لاشەیەکی درێژکۆلە و دەست و پێ بچوکە ، چڕنووکی هەیە و توانای هەڵ بەزین و دابەزینی بۆ سەردرەخت و شوێنە بەرزەکان هەیە ، ملی درێژکۆلە و دەمی بەرز و پڕ مووە (سمێڵ) ،
ئەم درەختە لە باکووری هیندستانەوە هاتووە و بڵاو بۆتەوە و لەمڕۆدا بە شێوەیەکی بەرچاو لە زۆربەی دەوڵەت و ناوچەکانی جیهان دا بڵاو بۆتەوە ئەمەش بەهۆی ئەو سوودە زۆرەی کە هەیەتی ، وە بە شێوەیەکی خێرا لە ناوچە کەمەرەیی و نیمچە کەمەرەییەکانی کیشوەری ئاسیا و ئەفەریقا و ئەمەریکای لاتینی دا بڵاو بۆتەوە. هەر وەک لەم نەخشەیەدا بەرچاو دەکەوێت:
(پێشکەشە بە گەنجان)
گۆڕەپانێکی چەند سەد مەتری لە زۆربەی وڵاتان هۆکارە لە بەگڕخستنی هێزی کارو پاڵپشتە لە کەمکردنەوەی قەیرانی بێکاری. لەو گۆڕەپانە دیاری کراوەدا سەدەها گەنج و تەنانەت تەمەن هەڵکشاوەکانیش دەبنە خاوەن کارو بەزەوق و شەوقێکی زۆرەوە سەرنجی کڕیارو گەشتیاران رادەکێشین. بەهۆی حەفتانە بازاڕەوە جموجۆڵێکی جیاواز لەو رۆژەدا شارو گەڕەک دادەپۆشێ.
ژههراوی بوون به گیا بابهتێکی دوور و درێژه ، مهبهستمان کاریگهری ههندێ لهگیا ژههراویهکان لهسهر ئاژهڵ که تائیستا چهندین لایهنی شاراوهی ههیه لهڕووی پێکهاتهی بایۆکیمیایی و نیشانهی ژههراوی بون و چارهسهرکردنیهوه. گیاکان یان درهختهکان قاچیان نیه تا خۆیان دوربخهنهوه له ئاژهڵه گیا خۆرهکان ، بۆیه بۆ پاراستنی خۆیان ههندێکیان ژههریان ههیه و
ڕیشالە خۆراکییەکان (الیاف الغذائیـة - Dietary Fiber) پێکهاتەیەکی گرنگی خۆراکن و بە شێوە و بڕى جیاواز لە خواردنەکاندا هەن . پێکهاتەى کیمیاوییان بریتیە لە شەکری ئالۆز کە هەرس نابێت لە دەم و گەدە و دەکاتە ریخۆلەکان بە بێ هەرس بوون. ڕیشالە خۆراکییەکان دوو جۆریان هەیە تواوە لە ئاودا وەکو لە سێو و سێوى ژێر زەوی وە نەتواوە لە ئاودا وەکو لە سەوزەکاندا هەن.
واتە توش بوونی ماسییەکان بە گەرا (Larva)ی ئەم کرمە یان خودی کرمەکە.
هۆکارەکەی بریتیە لە کرمی شریتی جۆری (Diphyllobothrium latum) دای فیلۆ بۆپریەم لاتەم .
ئەم کرمە گەورەترین و درێژترین کرمی شریتیە لە مرۆڤ دا، کە تووشی ماسیش دەبێت ، کاتێك مرۆڤەکان گۆشتێکی کاڵ یان نەبرژاو ، کەم برژاوی ماسییەک دەخۆن کەهەڵگری گەرا(Larva)ی ئەو کرمە لەناو گۆشتەکەیدایە.
٣٠ /١٠/٢٠١٥ لە وڵاتی چین وێنەیەکی گەورەی کارەکتەری دیزنی بەناوبانگ (میکی ماوس) لە ناو کێڵگەیەکی برنج بە ڕووبەری ٨٠٠٠ مەتر دووجا دروستکرا.
الاشتراك في:
الرسائل (Atom)