بامیە لەو سەوزە وەرزییانەیە کە بە زۆری لە وەرزی هاوین دا دەست دەکەوێت ، بامیە شێوەیەکی میلە و درێژووکانی هەیە و لەسەر شێوەی هەڕەمە ، واتە لای خوارەوەی ئەستوورە و لای سەریشی باریکە ، بامیە باشتر لە شوێنە گەرمەکان گەشە دەکات ، بامیە بە شێوەی تۆو دەچێندرێت و بە زۆری وەکو شلە لێدەندرێت.