بۆ ماوه‌ی سی هه‌زار ساڵ به‌شه‌کانی ڕووه‌کێك له بستێ خاکی به‌ستووی سیبریا به پارێزراوی هه‌ڵگیراوه - ئێسته توێژه‌ران گوڵی ئه‌و ڕووه‌که ده‌هێنه پشکووتن: گوڵه‌کان جیاوازی زۆریان له‌گه‌ڵ وه‌چه‌کانی ئه‌مڕۆیاندا هه‌یه.
پێش 30000 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، که‌مێك پێش ترۆپکی دواهه‌مین چه‌رخی به‌فرین، له سیبریا سمۆره ڕووه‌کیان بۆ ژێرخانه‌کانی خۆیان بردووه. ئێسته توێژه‌ران پاشماوه‌ی ڕووه‌که‌کانیان له چینه به‌ستووه‌کانی خاک‌دا (=Permafrost) دۆزیوه‌ته‌وه.
چینه به‌ستووه‌کانی خاکی سیبریا چه‌ند به‌شێکی باش له خۆراکیان پاراستووه. توێژه‌ران له‌سه‌ر ڕووپه‌ری کۆواری "Proceedings of the National Academy of Sciences"دا نووسیویانه، که سه‌رکه‌وتووی لێکۆڵینه‌وه‌که‌یان ده‌ریده‌خات، که چینه به‌ستووه‌کانی خاك بۆ پاراستنی ڕه‌گه‌زی زینده‌وه‌ره‌کان گرنگییه‌کی ئه‌وتۆی هه‌یه. نزیکه‌ی له 20%ی ڕووپه‌ری زه‌وی له پانتاییه به‌رزه‌کاندا به خاكی به‌ستوو داپۆشراوه.
توێژه‌ران به‌سه‌رپه‌شتی "Svetlana Yashina" و "Stanislav Gubin" له ئه‌کادیمییه‌ی ڕووسی بۆ زانست له "Pushchino" کاریان له‌سه‌ر ئه‌و به‌شه‌ی ڕووه‌ك کردووه، که سمۆره‌کان له گه‌نجینه‌ی هێلانه‌کانی ژێرزه‌میندا هه‌ڵیانگرتووه؛ به‌شه‌کانی ڕووه‌کیش ده‌که‌ونه ژێر 38 مه‌تر له قوڵایی چینه به‌ستووه‌کانی خاك و دوای هاتنی چه‌رخی به‌فرین تواندنه‌وه‌یان به‌سه‌ردا نه‌هاتووه.
له نێو ڕووه‌که دۆزراوه‌کاندا توێژه‌ران "Silene stenophylla"یان هه‌ڵبژارد، که سه‌ر به ڕه‌گه‌زی "Silene"یه. توێژه‌ران له به‌ری پێنه‌گه‌یشتووی ڕووه‌که پزه‌ی شانه‌یان ده‌رهێنا و سه‌ره‌تا له ناو تاقیگه‌دا چه‌که‌ره‌یان به ڕووه‌که‌کان کرد. هه‌روه‌ها به مه‌به‌ستی به‌راوردکردن توێژه‌ران تۆوی هه‌مان جۆر له ڕووه‌کی ئه‌مڕۆکه‌یان چاند.
ڕووه‌که‌که به‌شێوه‌یه‌کی ئاسایی گه‌شه‌یکرد. له گوڵه‌که‌یه‌وه ناتوانرێت جیاوازی ڕواڵه‌ت تێبینی بکرێت. به‌ڵام په‌ڕی گوڵه‌کانی ڕووه‌کانی ئه‌مڕۆ پانتر و گۆشتن ترن. هه‌روه‌ها گوڵی ڕووه‌که‌کانی ئه‌مڕۆ هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی مێینه و نێرینه‌ی له‌سه‌ر یه‌ك ڕووه‌ك تێدایه. ڕووه‌کی سی هه‌زار ساڵه‌ی له‌مه‌وبه‌ری تازه نۆژه‌نکراو سه‌ره‌تا گوڵی مێینه‌یان به‌رهه‌مهێناوه و دواتر دوو ڕه‌گه‌ز. دواجار توێژه‌ران گوڵه‌کانیان ده‌سپشکێو کرد. پاش هه‌شت بۆ نۆ هه‌فته تۆویان کرد، که دواتر بۆ جارێکی دیکه ڕووه‌ك له تۆوه‌کانه‌وه گه‌شه‌یانکرد.
توێژه‌ران له درێژه‌ی ناوه‌ڕۆکی بڵاوکراوه‌که‌یاندا نووسیویانه، که ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌ی دیکه له باره‌ی چینه به‌ستووه‌کانه‌وه گرنگه، تا به‌هۆیه‌وه گه‌نجینه‌ی جینی (=Genpool) ساته‌کانی پێشوو ئاشکرا بکرێت. ده‌یان هه‌زار ساڵه پتر له سه‌دانن مه‌تر له خاك به چینی به‌فری داپۆشراوه. به‌مجۆره پاشماوه‌یی ڕابردووی سه‌ته‌کانی پێشوو پارێزراون - هه‌ر له به‌کتیریای درشت تا ده‌گاته ده‌نکه هه‌ڵاڵه، سپۆر، ڕووه‌ك یان مێروو، هه‌روه‌ها ئاژه‌ڵی مه‌زنی وه‌ك ماموت.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
Spiegel + BBC
ئامادەکردنەوەی :-
سۆران ابراهیم
بۆچوون: