ناوی عەرەبی:- (ینسون ، یانسون، تقدة)
ناوی ئینگلیزی:- (Anise ، Sweet ، Cumin ، anisum vulgare )
ناوی زانستی:- (pimpinella anisum)

ڕووه‌كێكى ساڵانه‌یه‌ له‌ یۆنان و كوەیت ومیسر وماڵته‌ وهه‌ندێك ناوچه‌ى ئاسیاى بچووك (أسیاء الصغرى)
ده‌ڕوێت  ، له‌ سه‌ده‌ى چواره‌مه‌وه‌ سووده‌ گرنگه‌كانى له‌ئه‌وروپا زانراوه‌ .له‌سه‌رده‌مى (ڤیرجیل - Virgil) دا به‌ 
پاره‌(عملة) ڕه‌چاو ده‌كرا وباجى پێ ده‌درا. هه‌ندێك كه‌س له‌وباوه‌ڕه‌دان كه‌كێكى بووكێنى(كعكة العرس - Wedding-cakes)
كه‌به‌ رازیانه‌ بۆن وتام خۆش ده‌كرا ، له‌سه‌رده‌مى ڕۆمانه‌كانه‌وه‌ هاتووه‌ته‌ كایه‌وه‌ . فه‌ره‌نسییه‌كان زۆرى حه‌زلێ ده‌كه‌ن، ده‌یكه‌نه‌
مه‌یى (لیكویر- liqueuurus)  وشه‌ربه‌ته‌ بووژێنه‌ره‌كانه‌وه‌(المشروبات المنعشة-Cordials) , هه‌روه‌ها سوودى پزیشكیشى هه‌یه‌.
له‌زه‌مانى پاشا ئه‌دواردى چواره‌م دا ژنان تووره‌كه‌ى كه‌تانیان ده‌هێناو پڕیان ده‌كرد له‌رازیانه‌ ولە دۆڵابى جلوبه‌رگدا هه‌ڵیان ده‌واسى ، به‌مه‌به‌ستى بۆنخۆشكردن.
گیایه‌كى ساڵانه‌یه‌ ، گه‌ڵاكه‌ى ددانداره‌ ، گوڵه‌كه‌ى سپى وبه‌ره‌كه‌ى ورد و قاوه‌ یییه‌ ، مادده‌یه‌كى گرنگى تێدایه‌  پێى ده‌گوترێت ڕۆنى ڕازیانه‌ ومادده‌ى ئه‌نیتۆل كه‌بۆ هێمنكردنه‌وه‌ى كۆڵنج وهه‌رسكردن به‌كاردێت . ڕۆنى ڕازیانه‌ بۆ دروستكردنى ده‌رمانى ده‌م وددان و له‌ناوبردنى ئه‌سپێ به‌كاردێت ، هه‌روه‌ها بۆ هه‌رسكردن ودامركانه‌وه‌ى ژانى ریخوڵه‌ و هه‌ ناسه‌ته‌نگى  به‌كاردێت.


ئامادەکردنی:
   رابه‌ری كشتوكاڵى
   ئاسۆ مولود حمید                        
  

بڵاوی بکەرەوە لە:

دەوەن سەردار

ئەندازیاری کشتوکاڵ

بۆچوون: