يوليو 2016
چیمەن،الثيل,النجيل,turf,lawn

زۆر هۆکاری جیاواز هەیە بۆ زەردبوونی چیمەن یان دروستبوونی پەڵە تێیدا کە بەشێوەیەکی گشتی دەتوانرێت لەم چەند خاڵەی خوارەوەدا کورت بکرێتەوە:

گەنم،کشتوکاڵ،دەوەن سەردار،ڕووەکبەپێی ئامارەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ‌و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێم کوردستان، بەرهەمهێنانی گەنم لە کوردستاندا لە رووی بڕو جۆرەوە ساڵ لە دوای ساڵ زیادی کردووە، بەجۆرێک لە ئەمساڵدا گەیشتۆتە بڕی (1250000 تۆن)، ئەو بڕەش دوو هێندەی پێداویستییەکانی هەرێمی کوردستانە لە بەرهەمی گەنم.
دوای ئەوەی ، بە درێژایی چاخی بەردینی کۆن ، مرۆ بە ئەو شێوەیە ماوەتەوە ، لە ژیانیدا ، پشتی بە کۆکردنەوەی خۆراک بەستووە، لە کۆتایی ئەو چاخەدا ، خۆی ئامادەکردووە و شێوازێکی دیکەی نویی ژیان و گوزەرانی هەڵبژاردووە، کە لە بنەڕەت دا ، شێوازی ژیانی گۆڕاوە ، کاتێ بە کشتوکاڵ و ماڵیکردنی ئاژەڵ ئاشنا بووە. 

پێکهاتەکانی شیر
مکونات الحلیب 
 Composition of milk

١- ئاو:-
ئاو ناوەندێکە کە تێیدا هەموو پێکهاتەکانی شیری تێدا بڵاو بووەتەوە یان توواونەتەوە وەک/چەوری – پرۆتین – لاکتۆز(شەکری شیر) وە ڕێژەی ئاو بە نزیکەی دەگاتە ٨٧% لە ئاژەڵێکەوە بۆ ئاژەلێکی تر دەگۆڕێت یان بەپێی وەرزەکانی ساڵ گۆڕانکاری بەسەر ڕێژەی ئاودا یەت.

بیبه‌ری تون(تیژ) بۆ قژت به‌كار بێنه‌


له‌وانه‌یه‌ به‌لاتانه‌وه‌ سه‌یر بێت که‌ بیبه‌ری تیژ سودێکی به‌هێزی هه‌یه‌ له‌ گه‌شه‌کردنی شانه‌ی مووی قژه‌کان و ده‌بێـته‌ هۆی به‌هێزکردنی سوڕی خوێن ڕۆیشتن بۆ تاڵه‌ قژه‌کان هه‌روه‌ها بیبه‌ری تیژ هۆکارێکیشه‌ بۆ درێژبوونی قژ و که‌مبونه‌وه‌ی بۆشایی و که‌می قژ بۆیه‌ چۆنێتی به‌کارهێنانی بیبه‌ری تیژ ده‌بێت به‌م شێوه‌یه‌ بێت:
ووشککردنەوەی شیر
الحلیب مجفف Milk Powder
الحلیب مجفف
Milk Powder
ئەمەش ڕێگایەکە بۆ هەڵگرتنی شیر بۆماوەیەکی درێژ. بەرهەمیکی شیرە دوای لابردنی ڕێژەی ئاو تێیدا کە بەشێوەی گشتی و بەشی لە شیردا نابێت ڕێژەی شێ لە شیری وشکدا زیاتر بێت لە ٢-٥%. زیادکردنی ڕێژەی ماددەی ڕەقی ناوشیر ئەمەش دەبێتە هۆی وەستاندنی گەشەی ووردەزیندەوەرەکان. وە زیادبوونی ماوەی خەزنکردنی.

Milk , شیر ، کشتوکاڵ ، بەستەرەی شیر

بەستەرەی شیر بریتیە لە بەرزکردنەوەی پلەی گەرمی شیر بۆ پلەیەکی دیاری کراو وە کاتێکی دیاری کراو ، پلە گەرمییەکەی کەمترە لە پلەی گەرمی تەعقیم. پلەی گەرمی بەرز دەبێتە گۆی لەناوبردنی گشتی هەموو میکرۆبەکان. بەڵام بەکارهێنانی پلەی گەرمی بەرز چەنێک سودی هەیە لەبەرامبەر سوودەکەیدا زیانی هەیە، دەبێتە هۆی لەدەست دانی بەهای خۆراکی شیرەکە و وە کاریگەری لەسەر تام و بۆنی شیرەکەش هەیە و شیبوونەوەی کازین و نیشتنی کالسیۆم وە لەدەست دانی ڤیتامینەکان و وەستاندنی چالاکی ئەنزیمەکان. ئەم هۆکارانە کە باسمان کرد بەکارهێنانی پلەی گەرمی بەرز یان گۆڕانکاری لەکاتی گەرمکردندا (جێگیرنەبوون) یان تەعقیم کردنی خراپ لەم کاتانەدا ڕوو دەدات.
بنەمای گەرم کرد و مامەڵەکردن بە گەرمییەوە پەیوەستە بە دیاری کردنی پلەی گەرمی و کات. هەروەها بەستەرە دەبێتە هۆی کوشتنی هەندێک ووردەزیندەوەر (نەخۆشخەرەکان) هەروەها هەندێک بەکتریا هەیە بەرگەی پلەی گەرمی بەرز دەگرێت.

جۆرەکانی بەستەرە:-
١- بەستەرەی خاو :-  کات(٣٠ دەقە)  پلەی گەرمی ( ٦٣° پلەی سەدی)

٢- بەستەرەی بە پلەی گەرمی بەرز و کاتی کەم (High temperature short time Pasteurization (HTST):-  
کات(١٥چرکە)  پلەی گەرمی ( ٧٢° پلەی سەدی)

٣- بەستەرەی بە پلەی گەرمی زیاتر و کاتیش کەمتر Higher-Heat Shorter Time (HHST)):-  
کات(١ چرکە)  پلەی گەرمی ( ٨٩° پلەی سەدی)

٤- بەستەرەی بە پلەی گەرمی زیاتر و کاتیش کەمتر Higher-Heat Shorter Time (HHST)):-  
کات(٥.٠  چرکە)  پلەی گەرمی ( ٩٠° پلەی سەدی)

٥- بەستەرەی بە پلەی گەرمی زیاتر و کاتیش کەمتر Higher-Heat Shorter Time (HHST)):-  
کات( ١.٠ چرکە)  پلەی گەرمی ( ٩٤° پلەی سەدی)

٦- بەستەرەی بە پلەی گەرمی بەرز Ultra Pasteurization (UP))):-  
کات( ٢ چرکە)  پلەی گەرمی ( ١٣٨° پلەی سەدی)

بەڵام ئەگەر شیرەکە(بەرهەمەکانی) چەوریەکەی زیاتر بوو لە ١٠% ، یان شەکرمان بۆ زیاد کرد دەبێت ئەم بەستەرانە بەکار بهێنین
١- بەستەرەی خاو:-  
کات(٣٠ دەقە)  پلەی گەرمی ( ٦٩° پلەی سەدی)

٢- بەستەرەی بە پلەی گەرمی بەرز و کاتی کەم (High temperature short time Pasteurization (HTST):-  
کات(٢٥چرکە)  پلەی گەرمی ( ٨٠° پلەی سەدی)

٣- بەستەرەی بە پلەی گەرمی بەرز و کاتی کەم (High temperature short time Pasteurization (HTST):-  
کات(١٥چرکە)  پلەی گەرمی ( ٨٣° پلەی سەدی)

Milk , شیر ، کشتوکاڵ ، بەستەرەی شیر


























سوودەکانی بەستەرە:-
١- لەناوبردنی هەموو ئەو بەکتریانەی کە نەخۆشخەرن.
٢- لەناوبردنی هەموو ئەو بەکتریانەی کە دەبەهۆی دروست بوونی غاز و دوست بوونی کون لە پەنیردا.
٣- یارمەتی لەناوبردنی بۆنی ناخۆشی شیر دەدات.
٤- دەتوانین بەکاری بهێنین بۆ دروست کردنی پەنیر و دوور لە تێک چوون.
٥- نابێتە هۆی لەدەست دانی هیچ تایبەت مەندیەکی کیمیای و فیزیای . یان بە ڕێژەیەکی زۆر کەم کاریگەری هەیە.

کاریگەری بەستەرە لەسەر پێکهاتەی شیر:-
١- بەستەرە کاریگەری لەسەر لاکتۆز و چەوری شیر نیە.
٢- نابێتە هۆی تۆپەل بوونی پرۆتین مەگەر بە ڕێژەیەکی کەم (%٥).
٣- کاریگەری لەسەر ڤیتامینی A و D و B2 نیە و دەبێتە هۆی لەدەست دانی بەشێک لە ڤیتامین B1 و لە ٢٠% ی ڤیتامین C لەدەستمان دەڕوات.
٤- کەم بوونەوەی فۆسفاتی توواوە.
٥- لەدەست دانی یۆد (بەهەڵم بوونی).
٦- بەئاسانیش دەبێتە هۆی دروست بوونی پەنیر (چالاکی ئەنزیمی ڕەنین – کیمۆسین(هەوێنی پەنیر)) ڕێکدەخات و پلەی گەرمی گونجاویان بۆ دەڕەخسێنێت بۆ گەشە.

Milk , شیر ، کشتوکاڵ ، بەستەرەی شیر









































ئامادەکردنی:-
 فەرهەنگ حمید
خوێندکاری کۆلێجی تەکنیکی کشتوکاڵی هەڵەبجە

ڕێگاکانی هەڵگرتنی شیر, طرق حفظ الحليب




















ڕێگاکانی هەڵگرتنی شیر
طرق حفظ الحليب
هەروەک پێشتر باسمان کرد شیر یەکێکە لەو خۆراکانانەی کە بەکتریا و کەڕوو..هتد بەخێرای گەشەی تێدا دەکەن و دەبنە هۆی خراپ بوونی.ئەمەش لە پلەی گەرمی سەروو ١٦ پلەی سەدی.بۆ ڕێگری کردن لەم حاڵەتە پێویستە چەند ڕێگایەک بگرینە بەر بۆ وەستاندن و لەناوبردنی بەکتریا و هەر ووردە زیندەوەرێک ببیتە هۆی تێکچوونی. هەروەها پارێزگاری لە جۆریەتی شیرەکە دەکات بۆماوەیەکی درێژ بەبێ ئەوەی هیچ کاریگەریەکی خراپی هەبێت لەسەر شیرەکە.

ڕێگاکانی هەڵگرتنی شیر:-
١- ڕێگای ساردکردنەوە (تبرید)
٢- بەکارهێنانی گەرمی

ڕێگای ساردکردنەوە(طرق تبرید):- 
لەدوای دۆشینی شیر پلە گەرمیەکەی نزیک لە ٣٥ پلەی سەدیە، ئەم پلەگەرمیەش یارمەتی گەشەی زۆربەی بەکتریاکان دەدات کە بە خێرای گەشە بکەن (گەشەیان خێرادەکای).
ساردکردنەوە وەک سەرچاوەیەک بەکاردێت بۆ هەڵگرتنی شیر بەشێوەیەکی باش بۆ ماوەیەکی درێژ. ساردکردنەوە نابێتەهۆی لەناوبردنی هیچ بەکتریایەک تەنها گەشە و زۆربوونیان ڕادەگرێت. بەڵام ساردکردنەوەی خێرا واتە لە پڕ(تبرید مفاجی – Cooling shock) . ئەگەر شیر هەڵبگرین لە پلەی گەرمی ١٠ پلەی سەدی ئەوا خراپ نابێت تا ٨٦ سەعات، ئەگەر شیر لە پلەی گەرمی ١٥ پلەی سەدی هەڵبگرین دوای ٥٢ سەعات دەبێتە هۆی تێکچوونی و تامی ترش دەبێت ئەمەش بەهۆی گەشەکردنی بەکتریای ترشی لاکتیک (لاکتیک ئەسید)، وە دەتوانین لە پلەی گەرمی سەلاجە(ساردکەرەوە) کە لە نێوان ( ٤ – ٧ م) یان (٤ – ٥م) بۆ ماوەیەکی درێژ هەڵیبگرین.

چەند ڕێگایەکی ساردکردنەوە هەیە:-
١- بەکارهێنانی بەرمیلی ساردکردنەوە
٢- بەکارهێنانی ساردکەرەوەی خێرا

بەکارهێنانی بەرمییلی ساردکەرەوە بۆ هەڵگرتنی شیر لە کارگە بچووکەکان ئەمانیش ٢ جۆریان هەیە یان بە یارمەتی ئاو ئەم کردارە جێبەجی دەکەن واتە ئاوی سارد ڕۆ ئەکەن بە ئامێری ساردکەرەوە و لەڕێگەی گۆڕینەوەی گەرمی شیرەکە سارد دەبێت. یان لەجیاتی ئاو سەهۆڵی ووردکراو بەکاردەهێنن. جۆری دووەم  ئێستە بەکارهێنانی ساردکەرەوەی کارەباییە بە یارمەتی کۆمپرێسەر(چڕکەرەوە) لە کارگەگەورەکان بەکاردەهێنرێت.
ساردکەرەوەی خێرا زۆرگرنگە بەتایبەت بۆ دەستکەووتنەوەی کات چونکە کارگەکان یاسایەکیان هەیە دەوترێت(بەکەمترین کات زۆرترین بەرهەم) ئەم ڕێگا زیاتر لە کارگە گەورەکان بەکاردێت و ڕاستەوەخۆ شیرەکە بە کرداری پیشەسازیدا دەڕوات واتە
نامێنێتەوە وەک جۆری سەرەوە یەکسەر دەچیتە کرداری لە قتوونان یاخود کرداری تری مەبست لێی.

ڕێگاکانی هەڵگرتنی شیر, طرق حفظ الحليب



بەکارهێنانی گەرمی(المعاملة الحرارية):-
بەکارهێنانی گەرمی وەک (بەستەرە – تەعقیم – کوڵان) ئەم ٣ ڕێگایە جیاواز لە ڕێگای ساردکردنەوە، دەبێتە هۆی کوشتنی ووردەزیندەوەرەکانی ناو شیر. بەستەرە وردەزینندەوەرە زیانبەخشەکان لەناودەبات بەڵام تەعقیم دەبێتە هۆی لەناوبردنی هەمووی (زیانبەخش و سودبەخش) .

سێ ڕێگەی سەرەکیمان هەیە لە بەکارهێنانی گەرمی:-
١- تەعقیم (تعقیم الحلیب Sterilization of milk) بە کوردی خاوێنکردنەوە لە میکرۆب
٢- بەستەرە(البسترە Pasteurized of milk) ناوی زانای داهێنەرە لیوس پاستۆر
٣- کوڵان (غلی الحلیب Boiling of milk)

پاکردنەوە لە میکرۆب(تعقیم)
پاکردنەوەی شیر مەبەست لێی بەرزکردنەوەی پلەی گەرمی شیرە بۆ پلەیەکی زۆر ،زیاتر لە پلەی کوڵان ئەم پلە بەرزەش وا دەکات کە گونجاوبێت بۆ کوشتنی هەموو جۆرە ووردەزیندەوەرە (زیانبەخش و سودبەخش)، لەناوبردنی سپۆری(هێلکەی) ووردەزیندەوەرەکان دواتر کرداری وردکردنی بۆ دەکرێت(تجنیس) و لەقتوونانی بۆ دەکرێت و ساردکردنەوەی بۆدەکرێت دوای گەرم کردن.

سوودەکانی تعقیم:-
١- لەناوبردنی تەواوەتی هەموو ووردەزیندەوەرەکان.
٢-  لەناوبردن و شیکردنەوەی هەموو ئەنزیمەکانی شیر.
٣- هەڵگرتنی شیر بە شێوەی شل کە گونجاو بێت بۆ خواردن بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ بەبێ ساردکردنەوە.

لەم ساڵانی کۆتایەدا خواست و داواکردن لەسەر شیری تەعقیم کراو زۆر بوو (بەکارهێنانی زۆر بوو) ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ چەند هۆکارێک یەکێک لەو هۆکارانە تێکنەچونێتی، واتە دەتوانین بە ئاسانی دەستاو دەستی پیبکەین و دابەشی بکەین بەسەر دوکان و چێشتخانە و شوێنەگەشتیاریەکان بەبێ بەکارهێنانی ساردکەرەوە،هەڵگرتن لە شوێنی سارددا. ئەمەش تێچووی بەرهەم کەمدەکاتەوە و قازانج زیاددەکات. هۆکارێکی تریشی دەگەڕێتەوە بۆ لایەنی تەندروستی چونکە هیچ بەکتریا و کەڕوویەکت نەخۆش خەری تێدا نیە و نابێتە هۆی دروست بوونی هیچ نەخۆشیەک.

جۆرەکانی تەعقیم(خاوێنکردنەوە):-
١- بەکارهێنانی پلەی گەرمی بەرز و کاتی کەم UHT (Ultra High Temperature)
٢- بەکارهێنانی تعقیم کرد شیر بە تاوەر (الحلیب المعقم بالابراج)
٣- تەعقیم کردن بە تیشک U.V- Ionizing Radiation
٤- تەعقیمی کیمیایی  (Phenol and Phenolics- Halogens- Alcohols- Heavy Metals..etc)
٥- تەعقیمی پاڵاوتن
٦- تەعقیمی پەستان یاخود بەبەکارهێنانی پلەی بەستن.
لە شیردا ٢ ڕێگای سەروە بەکاردێت ١ و ٢ لەبەر ئەوەی لەچاو پاکردنەوەکانی تردا ڕێگایەکی تەندروستە. و کارناکاتە سەر تام و بۆنی شیرەکە.

یەکەم:- (بەکارهێنانی پلەی کەرمی بەرز و کاتی کەم) UHT
گەرم کردنی شیر لە پلەی گەرمی نابێت کەمتر بێت لە ١٣٢ پلەی سەدی و نابیت ماوەکەی کەمتربێت لە ١ چرکە. دەشکرێت لەژێر پەستان ئەم کردارە بکرێت بۆ ئەوەی بە خێراترین کات شیرەکە پاکبکاتەوە(تەعقیم)ی بکات و نەبێتە هۆی سوتانی شیرەکە.
دەکرێت بە ٢ بەشەوە:-

١- ڕیگای ڕاستەوخۆ(Direct UHT)
٢- ڕێگای ناڕاستەوخۆ(Indirect UHT)

١- ڕێگای ناڕاستەوخۆ:- (Indirect UHT) ئەم کردارە بەیارمەتی ئاڵوگۆڕی پلەی گەرمیەوە دەکرێت هاوشێوەی بەستەرەی خێرا وایە و باشیەکانی ئەم ڕێگەیە:-
آ-  بەکارهێنانی پلەی گەرمی ١٣٠ – ١٤٥ پلەی سەدی بۆ ماوەی ٥- ٢٠ چرکە.
ب-  ڕاستەوخۆ شیرەکە بەر گەرمیەکە (ئاگرە – هەڵمی گەرمی) ناکەوێت.
ج-  ٧٥-٩٠% پرۆتینی شەرش دەنتەرە دەکات(هەڵدەوەشێت) لەناو شیردا.
ڕێگاکانی هەڵگرتنی شیر, طرق حفظ الحليب
٢- ڕێگای ڕاستەوخۆ:-
(Direct UHT)
آ- بەکارهێنانی پلەی گەرمی ١٤٢- ١٥٠ پلەی سەدی بۆ ماوەی ٢-٦ چرکە.


ب- ڕاستەوخۆ شیرەکە بەر گەرمیەکە دەکەوێت.
ج- ٦٠-٨٥% ی پرۆتینی شەرش دەنتەرە دەکات(هەڵدەوەشێت) کە لە شیردا هەیە.
باشییەکانی شیری تەعقیم کراو لە شیری بەستەرەکراو ئەوەیە شیری تەعقیم کراو دەتوانرێت
خەزن بکرێت بۆ ماوەیەکی دوورو درێژ کە ٦ مانگە لە پلەی گەرمی ژووردا، بەڵام شیری بەستەرەکراو بۆ ماوەی ٢ هەفتە هەڵدەگیرێت لە ساردکەرەوەدا.

یەکێک لە کێشەکانی UHT ئەوەیە دروست بوونی لینجیە لە بەشی خوارەوەی قتووەکە(هلام):-
ئەم لینجیە کێشەیەکی زۆر خراپە لە شیری تەعقیم کراودا  هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ:-


١- گۆڕانکاری بەسەر هاوتابوونی کانزاکانی شیر(توازن ملحی للحلیب)

٢- چالاکی ئەنزیمی:- ئەنزیمەکان دەبێتە هۆی تێکشکاندی دەنکۆڵەکانی کازین- ئەمەش وا دەکات لینجی دروست ببێت.
ئەگەر شیرێک جۆریەتیەکەی باش نەبێت ڕیژەیەکی زۆر ئەنزیمی شیکردنەوەی پرۆتین و باکتریای تێدا بێت دەبێتەهۆی دروست بوونی لینجی بەخێراترین کات. دەتوانین فۆسفات زیادبکەین بۆ ئەوەی لینجی شیرەکە نەهێڵین.

دووەم:-
بەکارهێنانی تعقیم کرد شیر بە تاوەر (الحليب المعقم بالابراج)
١- بەرزکردنەوەی پلەی گەرمی شیر بۆ ٨٠ پلەی سەدی
٢- لە تاوەرەکەدا پلەی گەرمی شیرەکە بەرز دەبێتەوە بۆ ١١٠-١٢٠ پلەی سەدی بۆ ماوەی ٢٠ دەقە هەتا تەعقیم دەبێت.
٣- دوای ئەوە پلەی گەرمی شیرەکە  وردە  وردە  دادەبەزێت چونکە تاوەرکە ئاوی تێدایە بۆ ساردکردنەوە ئەم کردارە هەمووی ١ سەعاتی پێدەچێت.


a.       ئاوی گەرم بۆ گەرمکردنی یەکەمی بتڵەشوشەکان
b.      شوێنی تەعقیم کردن بە هەڵمی گەرم(بخار)
c.       ئاوی سارد بۆ ساردکردنەوەی سەرەتای

d.      یەکەی ساردکردنەوەی دووەمی
 ئاماددەکردنی :- فەرهەنگ حمید 
خوێندکاری کۆلێجی تەکنیکی کشتوکاڵی هەڵەبجە































تایبەتمەندییە سروشتیەکانی شیر
الخواص الطبيعية للحليب
١- ڕەنگی شیر:- ڕەنگی شیر سپی یان سپی مەیلەوزەرد یان سپییەکی مەیلەوشینی کاڵ یان ڕەنگی ئاڵتوونیە بەپێی جۆری شیرەکە
دەگۆڕیت، زۆرجار ئەم ڕەنگە بەندە بە ڕێژەی چەوری و هەموو ماددە ڕەقەکان جگە لە چەوری.

٢- تام و بۆنی شیر:- تام و بۆنی شیر تامێک و چیژێکی تایبەت و شیرینی هەیە و هەندێک جاریش مەیلەوترشە.ئەو پیکهاتانەی بەرپرسە لەم حاڵەتە، لاکتۆز – خوێ هەروەها چەوری و پرۆتینیش کاریگەری لەسەر تام و بۆن هەیە.

٣- پلەی بەستنی شیر:- شیری سروشتی (گبیعی) لە ( - ٠.٥٢٨)  - ( - ٠.٥٦١)  دا دەیبەستێت بە نزیکەی دەتوانین بڵێین لە ( - ٠.٥٤١) دا دەیبەستێت .ئەمەش دەگەڕیتەوە بۆ بوونی ئەو ماددەتواوانە کەلە شیردا هەیە وا دەکات پلەی بەستن دابەزێنێت کەمتر لە پلەی (٠) ، هەروەها ترشێتی و زیادکردنی ماددەی پارێزەر دەبێتە هۆی دابەزاندنی پلەی بەستن.ئەم تایبەت مەندییە دەتوانین سوودی لێ وەربگرین بۆ دیاری کردنی خاوێنی شیر و دیاریکردنی فێڵی شیر، ئەمەش بەبەکارهێنانی پێوانەی پلەی بەستنی شیر بە ئامێری کرای سکۆپ Cryoscopy. کاتێک ئاو زیاد دەکرێت بۆ زیادکردنی قەبارەی شیرەکە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پلەی بەستن نزیک لە سفر دەتوانین بەم یاسایە ڕێژەی ئاوی زیادکراو بۆ شیر دیاری بکەین:-




بۆ نموونە/ ئەگەر شیرێکمان هەبێت لە پلەی گەرمی – ٠.٣٥ بیبەستێت ئایا ڕێژەی ئەو ئاوەی بۆی زیادکراوە چەندە؟؟
ئەنجامەکەی دەکاتە ٣٥% بەنزیکەی کە ئاوی بۆ زیادکراوە و فێڵ لە کڕیار کراوە بە زیادکردنی ئاو بۆ ئەوەی قەبارەی شیرەکە زیاتر بێت و قازانجی دەست بکەوێت. ئەم یاسایە بۆ شیری مانگا بوو.

(بۆ شیری مەڕ)

(بۆ شیری گامێش)

(بۆ شیری بزن)

























٤- پلەی کوڵان:- پلەی کوڵانی شیر نزیکە لە پلەی کوڵانی ئاو دەگاتە ١٠٠.١٧ پلەی سەدی.

٥- کێشی جۆری:- بریتیە لە چڕی شیر لەسەر چڕی ئاو ناودەبرێت بە کێشی جۆری کێشی جۆری شیر لە پلەی گەرمی ١٥.٥ پلەی سەدی دەگاتە ١.٠٣٠- ١.٠٣٥ دەتوانین بە نزیکەی بڵێین ١.٠٣٢.


٦- ئاوی پەیوەست-بەستراو(الماء المرتبگ):-  ڕێژەی ئەم ئاوە لە شیردا دەگاتە ٢- ٣.٥% ،ئەگەر ئەم ڕێژەیە بکەین بە ١٠٠ بەشەوە – ٥٠ بەشی ئەم ئاوە بەستراوە بە کازین(پرۆتینی شیر) – ٣٠ بەشی بەستراوە بە ئەلبۆمینەوە – ١٥ بەشی بەستراوە بە دەنکۆڵەچەورییەکانەوە. وە ٥ بەشی تری بەستراوە بە پێکهاتەکانی تری شیرەوە.

٧- ترشێتی و pH ی شیر:- ترشێتی سروشتی شیر ( ٠.١٣ – ٠.١٧%) هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەم پێکهاتانەی کە لە شیردا هەیە وەک کازین – فۆسفات – ئەلبۆمین – دوانەئۆکسیدی کاربۆن CO2 – سترات ، هەروەها pH  ی شیر لە نێوان (٦.٤ – ٦.٨)

٨- لینجی شیر:- لینجی شەرش ١.٢ ، لینجی شیر بێ چەوری ١.٥ ، لینجی شیری تەواو ٢ سێنتی پۆیز(یەکەیەکە بۆ پێوانەی لینجی یەت بە جیهازی ڤیسکۆمیتەر).

٩- پەستانی ئۆزمۆزی:- پەستانی ئۆزمۆزی شیر نزیکە لە پەستانی ئۆزمۆزی خوێن. ئەمەش پشت دەبەستێت بە خوێ و شەکری ناو شیر پەستانی ئۆزمۆزی شیر جێگرە و پەیوەندی نیە بە بڕی شیرەوە و. پەیوەندی خوێ و شەکر پەیوەندیەکی پێچەوانەیە لە شیردا.
لە شیردا بڕێکی کەم ماددە هەیە ئەمانەن:-
١- ئەنزیمەکان:-
Phosphatase:-  ئەم ئەنزیمە وەک پێوەرێک بەکاردێت بۆ ئەوەی بزانین چ کردارێکی گەرمی بەسەر شیردا هاتووە پێشتر(بەستەرە – تعقیم – کوڵان)
Reductase:- ئەم ئەنزیمەش وەک پێوەرێک بۆ زانینی پلەی خاوێنی بەکاردێت
Lactase:- ئەم ئەنزیمە کارگەری لەسەر شەکری شیر هەیە (لاکتۆز) دەبێتە هۆی تێکشکاندنی لاکتۆز و دەیگۆڕێت بۆ ترش و بەندی گلایکۆسید تێکدەشکێنێت و گلوکۆز و گالاکتۆز پێکدێنێت.

٢- بۆیە(ڕەنگەکان):-
لە شیردا بە ٢ شیوە هەن
١- ئەو ڕەنگانەی کە تواونەتەوە لە چەوریدا :- وەک کارۆتین و زانپۆفیل ڕەنگێکی زەرد یان زەردی مەیلەو سور دەبەخشن بە شیر.
٢- ئەوڕەنگانەی کە لە ئاودا تواونەتەوە:- وەک ڕایبۆفلاڤین لە شەرش دا هەیە ڕەنگەکەی سەوزە کە دەیبەخشێت بە شەرش.

ئامادەکردنی:-
-فەرهەنگ حمید
خوێندکاری کۆلێجی تەکنیکی کشتوکاڵی هەڵەبجە


Sciurus،Tree squirrels,سنجابيات,سنجب,سمۆرە،کشتوکاڵ،دەوەن،دەوەن سەردار.ناجح گوڵپی


سەرەتا پۆلێنی زانستی  سمۆرەکان دەخەینە ڕوو :
 شانشینی: (فەرمانڕەوایی) گیانەوەرەکانە (Animal kingdome).
 لقی:  پەتک دارەکان (phylum chordata ) واتە دڕکە پەتکیان هەیە.
پۆلی : شیردەرەکان (class mammalia ).
پلە: قرتێنە ر (order  rodentia) و ژێر پلە (شێوە سمۆرەیەکان  suborder sciuromorpha).
خێزانی: سمۆریەکان (family ) دواتر ژێر خێزان.
خێڵ و تیرە و هۆزی: سمۆرە ( tribe).
ڕەگەزی: سمۆرە (genus sciurus).

سمۆرە   Sciurus 
سمۆرە گیانلەبەرێکی شیردەری قرتێنەرە، بەزۆری لەسەر درەختەکان دەژی (سمۆرەی درەخت)، کلکێکی درێژ و مووداری هەیە، چاوی ڕەش و فراوانە گوێ ی کەوانەی یە، لاشەیان باریک و درێژکۆلەیە، هەندێکیان لەسەر درەخت ناژین پێان دەوترێ سمۆرەی زەوی، کلکیان کورتە، هەندێ لە سمۆرە درەختییەکان دەتوانن لە درەختێکەوە بۆ درەختێکی تر باڵ بگرنەوە بفڕن و ، نزیکەی ٥٠٠ مەتر هەڵ دەفڕن.


لەقتوونانی قشطە،پەیجی کشتوکاڵ،فەرهەنگ حمید،کشتوکاڵ،لەقتوونان،خامە.قشطە


ئەمەش یەکێکە لە بەرهەمەکانی شیر لە شیرێک دروست دەکرێت کە ڕێژەی چەوری تێدا زۆربێت. و وەک هەموو بەرهەمەکانی تر لەقتوونانی بۆ دەکرێت. خامە لە قتووی وەرەقەیا کە ناوپۆشکرابێت بە پۆلی ئەثیلین لەقتوو دەنرێت،ئەم جۆرە قەبارەکەی بچووکە. خامەی تێکەڵکراو واتە وەک کرێم وایە لە قتووی کانزای ایرۆسۆل دا دەکرێت کە ئەم جۆرە قتویەکی پانە و قوڵ نیە.بەڵام خامەی دروستکراو لە زەیتی ڕووەکی و فول سۆیا لە کارتۆنی مۆم کراودا لە قتوو دەنرێت. وە قشطە(خامەی) تەعقیم کراو لە قتووی PURE-Pack ئەم جۆرە ماوەی بەسەرچوونی زۆر دوورە  لەبەر ئەوەی بە باشی قوفڵ دەکرێت و تەعقیم کراوە. ماوەی بەسەرچوونی لە مانگێک زیاترە.
کشتوکاڵ.فەرهەنگ حمید، لەقتوونانی ماست، ماست، قتوو

ماست یەکێکە لە بەرهەمەکانی شیر و کە بەکارهێنانی زۆر ترە وەک لە بەرهەمەکانی تری شیر لە ئاستی جیهان و بەتایبەت کوردستان لەبەر خۆشی تام و هەرزانی نرخی ئاسان هەرس کردنی، ماستیش وەک یەکێک لە خۆراکەکانی لەقتوونانی بۆ دەکرێت. چونکە ماست سەرچاوەیەکی باشە بۆ گەشەی بەکتریا.
cheese,الجبنة,جبنة,جبن,پەنیرلەقتوونانی پەنیر
بەرهەم هێنانی پەنیر لە دێرزەمانەوە باوە و لەپیشچوونی کۆمەڵگای جیهانی بەرهەم هێنانی پەنیر ڕوی لە زیادبوون کردووە و بە
تام و ڕەنگی جیاواز و قەبارە و شكڵی جیاواز.

Milk and Milk Products  تعبئة و التغليف منتجات الألبان، شیر

Milk and Milk Products
 تعبئة و التغليف منتجات الألبان
هەر لە کۆنەوە لە قتوونان یان کرداری هەڵگرتن هەبووە و بە ڕێگای جیاواز جیاواز، مرۆڤ لەکۆندا پێستی حەیوانی بەکار هێناوە بۆ هەڵگرتنی خۆراک یان شاخی ئاژەڵ یاخود ئێسکەکانی، یان هەستاون بە هەڵکۆڵینی دارەکان و ئەو خۆراکانەی ویستویانە کردویانەتە ناویەوە. یان چاڵی گەورەیان کردووە و بەفریان تێکردووە و دواتر ماددە خۆراکیەکەیان تێکردووە و دایان پۆشیوە. وردە وردە کرداری لە قتوونان بەرەو پێش چووە و گۆزەیان بەکارهێناوە
بەرەو پێش چوونی  لەقتوونانی خۆراک بە ٢ قۆناغدا دەروات:-

قۆناغی یەکەم:- هەتا ساڵی ١٢٠٠ دوای میلاد
قۆناغی دووەم:-  دوای ساڵەکانی ١٢٠٠ دوای میلاد هەتا ئێستا

ئەو ماددانەی بەکارهاتووە لە قۆناغی یەکەمدا:-
١- پێستی ئاژەڵ وەک جانتا بۆ هەلگرتنی خۆراکەکان بەکارهاتووە
٢- قوماش بۆ دروستکردنی جانتا بەکارهاتووە وبۆ پێچانەوەی خۆراک بەکار هاتووە
٣- تەختە بەکارهاتووە بۆ دروستکردنی بەرمیلی داری و صندوق زیاتر بۆ هەڵگرتنی بیرە و خۆراکە شلەکان بەکارهاتووە
٤- گژوگیا و تەختە و پەلی دارخورما بەکارهاتووە بۆ دروست کردنی سەبەتە و قەفەز
٥- بەرد بەکارهاتووە بۆ درووستکردنی قاپی بچووک
٦- قوڕ بەکارهاتووە بۆ دروستکردنی کوپ و پەرداخ و شێوەکانی
٧-شوشە بەکارهاتووە لە دروستکردنی قتتوی سەرنراو و کوپ و پەرداخ
وردە وردە لەگەڵ بەرەو پێش چوونی مرۆڤایەتیدا و گەشەکردن لە هەموو بوارەکانی ژیانا هەماهەنگ لەگەڵ پێشکەوتنەکانی تر لە قتوونانیش پێشکەوتنێکی باش و گەورەی بەخۆیەوە بینیوە هەتا ئێستاش داهێنان دەکرێت لەو بوارەدا  
لەقتوونانی شیر و بەرهەمەکانی گرنگیەکی زۆری هەیە چ لەڕووی بەبازار کردنەوە یان چ لە ڕووی ڕیکلامەوە بێت یان چ لە ڕووی درێژکردنەوەی ماوەی بەسەرچوونی بێت یان پاراستنی لەکاتی دەستاو دەست کردن. و گواستنەوە و بارکردن. هەروەها یارمەتی کرێکار ئەیات کە بە ئاسانی بیانگوازێتەوە بۆ شوێنێکی تر. هەروەها شیری شل دەبێت بپارێزرێت چونکە یەکێکە لە خۆراکانەی بە ئاسانی ووردەزیندەوەر لێی ئەیات و لەکاتی خواردنیدا مرۆڤ توشی نەخۆشی ئەکات پێویشتە لەکاتی لە قتوونانی شیری شل کرداری گەرمکردن گرنگە و دەبێت بۆ شیرەکەیبکەین وەک (بەستەرە و تعقیم).
بەستەرە یەکێکە لە کردارەکانی گەرمکردن کە بۆ هەموو خۆراکێک دەکرێت و بەتایبەت بۆ شیر و بەرهەمەکانی دەکرێت مەبەست لێی لەناوبردنی هەموو زیندەوەرە زیانبەخشەکانە و ڕێگری کردن لە تێکچوونی و یارمەتی گواستنەوەی دەدات بۆ ماوەیەکی درێژ و شوێنێکی دوور، چونکە ئەوبەرهەمەی کە هەمانە ماوەیەکی ئەوێت هەتا دەگاتە دەست بەکارهێنەر و دواتر دەچێتە ناو سۆپەرمارکێت و مینیمارکێت و دوکانی بچوک و مطعم و شوێنی سیاحی پێویستە خستنەڕووبکرێت(عرض) بکرێت.
 (ultra-high Temperature) UHT
 بەکارهێنانی پلەی گەرمی بەرزە ئەمەش بۆ شیر و بەرهەمەکانی بەکاردێت لەناوبردنی ووردەزیندەوەرە بە شێوەیەکی گشتی و ئەم جۆرە بە زۆری  بۆ شوشە بەکاردێت واتە شیر هەڵگیرابێت لەناو شوشەدا. ئەمانە هەمووی پێکەوە کاردەکەنە سەر نرخی بەرهەمی کۆتای لە بازاردا ئایا هەرزان  بێت یان گران دەکەوێتەوە سەر ئەو کردارە گەرمیەی بۆی دەکەین یان ئەو قتووەی بۆی بەکار دەهێنین.
لەکرداری لەقتووناندا پێویستە جۆری بەرهەمەکە دیاری بکرێت(شل – ڕەق – نیمچە ڕەق) پێویستە جۆری پێکهاتەکەی دیاری بکرێت (چەوری زۆرە – بێ چەوریە)  یاخود مەبەست لە لەقتونانی ئایا بۆ هەڵگرتنە یان بۆ گواستنەوەتە یان بۆ خواردنی ڕاستەوخۆتە.
هەروەها لە قتوونان بە چەن ڕێگایەک دەکرێت یان بە دەست یان بە ئامێر یان بە دەست و ئامێر یان بۆ کۆمپیوتەر دەکرێت و چەند جۆرلەقتوونانمان هەیە لە قتوونانی یەکەم  Primary Packagingئەمە ڕاستەو خۆ بە بەکارهێنان بەکاردێت ئان لە قتوونانی دووەم مان هەیە  Secondary Packaging یان Tertiary packaging لە قتوونانی سێیەم ئەمانە بۆ کرداری گواستنەوە بەکار دێن.
گرنگی لەقتوونان بۆ بەکارهێنەر زۆرە لەوانە بەکارهێنانەوەی ئەو قتووەی کە خۆراکەکە تێدایە دوای بەتاڵ بوونی،یان ئاسان کردنی هەڵگرتن و گواستنەوەی،یان بەکارهێنانی ١ جار و دواتر فڕێی بدات ، یان بینینی بەشی ناوەوەی قتووەکە ئەمەش لە قتوونانی شوشە دا دەبێت، ئاسان کردنەوەی قتووەکەش گرنگە و بەرهەم هێنەر زۆر گرنگی پێدەدات.

گرنگترین ئەو ماددانەی بەکاری دەهێنین لە لەقتوونانی شیر و بەرهەماکانی:
یەکەم:- شوشە(الزجاج)
دووەم:- کانزا (المعادن)
سێیەم:- وەرەقە (الورق)
چوارەم:- پلاستیک

یەکەم:- شوشە
ئەو ماددەسەرەکیانەی کە لە دروستکردنی شوشەدا بەکاردێت ئەمانەن:-
ترشی ئۆکساید:- ڕێژەکەی ٤٤- ٥٥% (B2O3  ( SiO2 – P2O5 –
تفتی ئۆکساید:- ڕێژەکەی ٢٣% (( Na2O – K2O 
ئۆکسایدی جێگیرکەر:- ڕێژەکەی ٣- ٣٠% (MgO,CaO,BaO)

ئەوماددەناسەرەکیانەی کە لە دروستکردنی شوشەدا بەکاردێت ئەمانەن:-
ئەم جۆرە ماددانە بەکاردێن بۆ باشکردنی تایبەتمەندی شوشەکە و هەروەها بۆ ڕەنگ کردن و ڕوونکردنی شەشەکە بەکاردێن
(PbO , TiO2 , ZrO2 , AL2O3)

چەندەها جۆر ڕەنگی شوشەمان هەیە و هەریەکەیان بۆ مەبەستێک بەکاردێن ڕەنگی شوشەکان دەگەڕیتەوە بۆ زیادکردنی هەندێک ماددە وەک
کلۆریدی سۆدیۆم – ئۆکسیدی تیتانیۆم – ئاوێتەی فلۆر – ئاوێتەی ئەلەمنیۆم – ئاوێتەی کڕۆم (ڕەنگی سەوزە).
ئاوێتەی مەنگەنیز و نیکڵ (ڕەنگی بنەوشەی)
ئاوێتەی کۆباڵت (ڕەنگی شین)

ئاوێتەی ئاسن (ڕەنگی سور یان زەرد یان قاوەی) دەدات بە شوشەکە بەپێی ڕێژەی ئاوێتەکەیە هەتا زیاتر بێت ڕەنگی زیاتر دەبێت.
Milk and Milk Products  تعبئة و التغليف منتجات الألبان، شیر

بەکارهێنانەکانی شوشە بۆ لە وقتوونانی خۆراک
شوشە یەکێکە لەو جۆرە قتووانەی کە لە سەرئاستی جیهاندا بەکاردێت و باشترین جۆرە بۆ لە قوتوونانی بەرهەمی شیر و زەیت و خواردنەوە گازیەکان یاخود کحولییەکان...هتد. لە ڕووی شێوە و قەبارەوە باشترین جۆرە و هەروەکا یەکێک لە باشیەکانی کە بۆ پیشەسازی خۆراک و بەرهەمە شیریەکان گرنگە کارلێک ناکات لەگەڵ پێکهاتەی بەرهەمە خۆراکیەکان.
هەروەها شوشە ڕێگرێکی زۆرباشە دژی بۆن و تامی خراپ بوو وە میکرۆب. سوودی ڕەنگکردنی شووشە بۆ هەندێک خۆراک بەکاردێت کە بە تیشکی خۆر یان ڕۆشنای تێک دەچێت.بەرگەی پلەی گەرمی بەرز دەگرێت. خراپیەکانی ئەوەیە کێشی قورسە – بە ئاسانی دەشکێت..هتد.
١- بەکارهێنانی شوشە بۆ لەقتوونانی خۆراک و بەرهەمە شیریەکان (منتجات الالبان)
هەتا ساڵی ١٩٥٠ بەزۆری شیر و بەرهەمەکانی لە قتووی شووشە دا بوون ناونراون بە (شوشەی شیر یان شوشەی ماست....هتد) دابەشکراون بەسەر دوکان و سوپەرمارکێتەکان و ماڵەکان بە قەبارەی (کوارت) پێوانەیان دەکرد.بەڵام بەشێوەی گشتی خواست لەسەر شوشە بۆ ماڵان کەم بووە. لەساڵی ١٩٦٠ لە ٣٠% بەکارهێنانی شوشە بۆ بەرهەمەکانی شیر کەمی کردووە لەگەڵ بەرەوپێشچوونی کۆمەڵگا وردە وردە داهێنان لە دروست کردنی قتوو و گۆڕینی شکڵ و دەستکاری کردنی کێشی قتوو بۆ سوکتر وای کردوە بەکارهێنانی شووشە بەڕێژەی ٤٠-٦٠% کەم بکات، هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ قورسی کێشی و بەئاسان شکانی.
شکڵ و شێوازی قتووی شیر و بەرهەمەکانی گۆڕاوە(بازنەی – چوارگۆشە – لاکێشە – لولەکی...هتد). قەبارەی بە (کوارت – گاڵۆن (٧٨.٣ لیتر) – لیتر ). ڕەنگەکەشی  جیاوازە (ڕەنگی قاوەی – زەرد) ئەم ٢ ڕەنگە گرنگی پێدەدرێت بەتایبەتی لە ئەمریکا چونکە ناهێڵێت تیشکی خۆر کار بکاتە سەر پێکهاتەی ناوەوەی شوشەکە و ببێتە هۆی تێکچوونی.
عادەتەن سەری قتووی شیر- ماست – پەنیر لە ئەلەمنیۆمی تەنک ، پولی پرولین PP ، HDPE لەم ماددانە دروست دەکرێن. دەتوانرێت زیاتر لە ٥٠ جار شوشە بەکاربهێننەوە بۆ شتی تر.

٢- بەکارهێنانی وەرەقەی بەهێز (الورق المقوی)Paper Board   بۆ لەقتوونانی شیر و بەرهەمەکانی
بەکارهێنانی وەرەقەی بەهێز ناوپۆشکراو بە مۆم (شمع) لەبازاراکان بەربڵاوو بوو لە کۆتای سەدەی بیستەم. یەکێک لە باشیەکانی ئەم جۆرە قتووە بە ئاسانی دەستاو دەست دەکرێت و هەڵدەگیرێت و هەروەها بە ئاسانیش ڕزگارمان دەبێت لێی(فڕێبدرێت) بە شێوەیەکی دیار. وە خراپیەکەشی ئەوەیە مۆمی ڕوپۆشکراو کارلێک شیرەکە دەکات و خراپی دەکات و قتووەکە ڕوون نیە واتە ناتوانی بەشی ناوەوەی قتووەکە ببینیت.
بەکارهێنانی وەرەقەی بەهێز ڕوپۆشکراو بە PVC  یان PE پولی اپیلین ئەم جۆرە چارەسەری کێشەی پێشووی وەرەقەی ناوپۆشکراو بە  مۆم کرد. 3/2 ی شیر لە ئەمریکا بە وەرەقەی بەهێز ڕوپۆشکراو بە PVC و PE لە قتوونراون. یەکێک لە کێشەکانی ئەم جۆرە وەرەقە دەبێتە هۆی مژینی شیرەکە.
شکڵ و شێوازی جۆراو جۆری هەیە و توانای نوسین و ڕیکلام لەسەری ئاسانە و بە قەبارەی (کوارت(٩٦.٠ لیتر) – گاڵۆن – لیتر) لە ئەڵمانیا ٨٥% ی ئەم جۆرە قتووەیە بۆ شیر و بەرهەمەکانی ، ٧٥% لە سوید ، لە بەریتانیا و استرالیا کەمتر بەکاردێن.

٣- بەکارهێنانی پلاستیک Plastic  بۆ لەقتوونانی شیر و بەرهەمەکانی
دروستکردنی قتوو لە پلاستیک بۆ شیر و بەرهەمەکانی سووسێکی زۆری هەیە چ لە ڕووی ئابووری  و چ لەڕووی پێکهاتەی قتووەکەوە بێت. وە کێشی کەمترە لەچاو ٢ جۆرە قتووەکەی تر کە باسمان کرد و بە ئاسانی دادەخرێت و دەکرێتەوە. هەروەها توانای بەکارهێنانی ڕەنگیان هەیە بۆ بەکارهێنانی دوروستکردنی پلاستیک بە ڕەنگی جیاواز بۆ نەهێشتنی کاریگەری تیشکی خۆر و ڕۆشنای بۆ پێکهاتەی ناوەوەی قتووەکە.بەڵام یەکێک لە کێشەکانی توانای نوسین لەسەری قورسە واتە ناتوانین ڕیکلام یاخود ناوی بەرهەم هێنەرلەسەری بنوسین و کرداری جوانکاری بۆ بکەین.
Milk and Milk Products  تعبئة و التغليف منتجات الألبان، شیرMilk and Milk Products  تعبئة و التغليف منتجات الألبان، شیر



دروستکردنی پلاستیک لە پۆلی اپیلین و پۆلی سترین و پۆلی کاربۆنیت. بەکارهێنانی پلاستیک ڕوو لەزیادبوونە.


ئامادەکردنی:-
 فەرهەنگ حمید
خوێندکاری کۆلیجی تەکنیکی کشتوکاڵی هەڵەبجە

بریتەیە لەهەموو ئەوە چالاکیانەی کەبەسەر شیردا دێت بە شێاوازێکی دروست و بەبێ تێکچون و توشبوون بە مایکرۆب هەتا دەگاتە دەست بەکارهێنەر.
 شێوازەکانی فرۆشنتی شیر بە چەند ڕێگایەک دەڕوان هەتا دەگاتە دەست بەکارهێنەر:-

یەکەم:-  (شیر> فرۆشیاری گەڕۆک>بەکارهێنەر) کەواتە ١ دەست دەکات هەتا دەگاتە بەکارهێنەر.
دووەم:- (شیر> کرداری پیشەسازی>بەکارهێنەر) کەواتە ١ دەست دەکات هەتا دەگاتە بەکارهێنەر.
سێیەم:- (شیر> کرداری پیشەسازی> وردەفرۆش>بەکارهێنەر) کەواتە ٢ دەست دەکات تا دەگاتە بەکارهێنەر.
چوارەم:- (شیر> بەرهەمی شیر >کرداری پیشەسازی>وردەفرۆش>بەکارهێنەر) کەواتە ٣ دەست دەکات تا دەگاتە بەکارهێنەر.
پێنجەم:- (شیر>گواستنەوەی شیر>کرداری پیشەسازی>وردەفرۆش>بەکارهێنەر) کەواتە ٣ دەست دەکات تا دەگاتە بەکارهێنەر.
شەشەم:- (شیر>بازرگانی شیر>کرداری پیشەسازی>وەردەفرۆش>بەکارهێنەر)  کەواتە ٣ دەست دەکات تا دەگاتە بەکارهێنەر.
حەوتەم:- (شیر>هەڵگرتنی>گواستنەوەی شیر> کرداری پیشەسازی>وردەفرۆش>بەکارهێنەر) کەواتە ٤ دەست دەکات تا دەگاتە بەکارهێنەر.

بازرگانی کردن و تێچووی شیر و بەرهەمی شیرەکە :-
نرخی شیر و بەرهەمەکانی گرنگیەکی زۆری هەیە لەسەر خواست و کڕینی لەلایەن بەکارهێنەرەوە. لەڕووی  بەبازاڕکردنەو ە دەبێت گرنگی پێبدرێت چونکە لە بازاردا کێبڕکێ(منافسە) دروست دەبێت . نرخی شیر پەیوەستە بە جۆری پیشەسازیەکە(تصنیع) و وە جۆری ئەو قتووەی کە بەکارهێنراوە ئایا شوشەیە.یان قتووە(ئاسن).یان Tetra pack ە ئەمەیان باشترین جۆرە.یان جۆرێتی بەبازارکردنەکە  بە (تاکە یان بە کۆ فرۆشراوە) .یان چۆنیەتی دابەشکردنەکە و شوێنەکە و باری دارای و گوزەرانی خەڵک  وەهەندێک هۆکاری تر کاردەکاتە سەر تێچووی بەرهەمەکانی شیر(منتجات الالبان):-
١- نرخی شیری تازە
٢- نرخی گواستنەوە و کۆکردنەوەی شیرەکە
٣- نرخی پیشەسازیکردنەکە(دروستکردنەکە)
٤- نرخی لەقتوونانەکە (تعبئە)
٥- نرخی بڵاوبوونەوە و فرۆشتنەکە
٦- باج و سەرانە
لە مێژودا بۆ یەکەم جار لە نیوەی سەدەی نۆزدەھەمدا و لە سالەکانی (١٨٤٠-١٨٥٠ ) و بەداوە بە ھۆی راکێشانی ھێڵی ئاسنی شەمەندەفەر بۆ ھەموو شارۆچکەکان و نزیک گوندەکان، لە بەریتانیا، بەرھەم ھێنانی شیر ھەلکشانی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی،لەگەڵ ھاندانی گوند نشینان بۆ زیادکردنی بەرھەمی شیرەکەیان و دۆزینەوەی بازار بۆیان، بەم جۆرە بەرھەمی شیر لە گوندەکانەوە دەگوازرانە وە بۆ شارەگەورەکان بۆمەبەستی خواردن و بەرھەم ھێنانی شیرەمەنیەکان وەک پەنیر ..ھتد.
وای لێھات سالانە ٢٥ ملیۆن گاڵۆن شیر لە گوندەکانەوە بەرھەم دەھات و دەبرا بۆ کارگەکان و لە لایەن خەڵکەوە بەکار دەھینرا وەک یەکێک لەخۆرکە سەرەکیەکانی مرۆڤ،ئەمەش وای کرد کە گوندەکان زیاتر ئاوەدانی و پیشکەوتن بەخۆوە ببینن، ھەروەھا داواکاری لەسەر شیر دوقات و سێ قات زیادی کرد.
لەگەڵ ھەڵمەتی بەبازار کردنی شیر لە شاری لەندەن گۆڕانکاری بالای بەخۆوە دی، لەساڵی ١٨٦٠دا کەمتر لە ٪٥ پێوستی شارەکەیان دابین دەکرد، بەلام بەھۆی ڕیکخستنی کاروبارەکان پەرەسەندنی بەبازارکردن و بەخیو کردنی مانگای شیر لەسەرەتای سەدەی بیستەمدا گەیشتە ٪٩٦ . ساڵی ١٩٥٩ بۆ یەکەم جار لە نەمساوە شیر ھەناردەی دەرەوە کراوە.
ساڵی ١٨٧٠ دەس کراوە بە ئامادەسازی و ھەڵگرتنی شیر لە شوشەدا، کۆمپانیا شیری نیۆیۆرک لەساڵی ١٨٧٧ دا شیر پاکی لە شوشەدا ئامادە کرد، لەبەریتانیا ساڵی ١٨٨٠ کۆمپانیای شیری ئینگلترا شیری شوشەی ئامادە کرد، ساڵی ١٨٨٤ داھێنەرێکی ئەمریکی بەناوی ھیرفی تاتشر، شووشەیەکی تایبەتی شیری داھێنا بەناوی خۆیەوە ناونرا (شوشەی تاتشری شیر ) کە بەرگی مۆم کراو نوسینی لەسەر بوو، دواتر لەساڵی ١٩٣٢ بوتڵی پلاستیکی شیر کە بە کاخەز داپۆشرابوو داھێنرا.
 ساڵی ١٨٦٣ لویس پاستۆر زانای فەرەنسی لە بواری کیمیا و زیندەوەرزانی، ھەوڵی دا ھۆکارێک بدۆزێتەوە بۆ لەناو بردنی ئەو بەکتریایەی کە دەبێتە ھۆ خراپ کردنی خواردن و خواردنەوەکان، بۆی دەرکەوت کە بەگەرم کردنی خواردنەوە کان (شەراب و بیرە،،ھتد) تا پلەی ٦٠ دەبێتە ھۆی لەناو بردنی بەکتریا زیان بەخشەکان کە دەبنە ھۆی خراپ بونی یان ترشاندنی ئەم خواردنەوانە، دواتر ئەم کردارەیان ناو نا بەستەرە ( pasteurization ) کە لە ئەسڵدا بۆ بیرەو شەراب بەکار ھاتوە،دواتر لە بواری پاراستنی شیردا بەکار ھات، ھەر شیرێک ھەتا پلەی ٦٠ سەدی بکوڵێنرێ ھەموو بەکتریایەکی زیان بەخشەکانی ناوی دەکوژێ.


ساڵی ١٨٨٠ ئامێر و کەرەستەکانی بەستەرە لە ئەڵمانیا بەرھەم ھات بە مەبستی بازرگانی کرد و فرۆشتنی،ھەروەھا لە سوید سالی ١٨٨٥ لەشارەکانی ستۆکھۆلم و کۆپنھاگن . بەھۆی زۆر بونی دانیشتوان ی سەرگۆی زەوی داوکاری و بەرھەمە ھێنانی شیر زیادی کردوە،لەھەندێ ولاتیش نرخەکان بەرزتر بونەتەوە لەو نرخەی کە حکومەت دیاری کردوە،وەک چین و ئەمریکا، ساڵی ٢٠١٠ یەک لیر شیر بە ٣٥ سەنت بوە لەئەمریکا،ئەکید ئیستا زیاترە

لە کوردستان نرخی یەک کیلۆ یان یەک لیتر شیری مانگا لە نیوان (١٠٠٠ -١٢٥٠ ) دینارە.
لە کوردستان نرخی یەک کیلۆ یان یەک لیتر شیری گامێش لە نیوان (٢٥٠٠ -٥٠٠٠ ) دینارە.

ڕێگاکانی فێڵ(غەش) کردن لە کڕیاڕ لەلایەن فرۆشیارەوە:- ١- زیادکردنی ئاو بۆ ناو شیرەکە
٢- زیادکردنی نیشاستە بۆ ئەوەی خەست بێت
٣- دەرهێنانی چەوری
٤- زیادکردنی شیری وشک بۆناو شیرەکە
٥- زیادکردنی زەیتی ڕوەکی بۆناو شیرەکە
٧- زیادکردنی ماددەی پارێزەر نم/فۆرملدیهاید- بۆراکس 
٨-  تێکەڵکردنی شیری کۆن لەگەڵ تازە و فرۆشنتی بە تازە
٩- بۆگەنکردنی شیرەکە و بەکارهێنانی لە دروستکردنی پەنیردا
١٠- زیادکردنی ماددەی ڕەنگی وەک ڕەنگی اناتۆ
١١- زیادکردنی بڕێکی کەم خوێ و شەکر بۆ ئەوەی لاکتۆمیتر زیاتر بخوێنێتەوە و وە زیادبوونی کێشی جۆری

لە کرداری بەبازارکردندا پێویستە وەسیلەیەک هەبێت بۆ پێوانەکردن و کێش کردنی شیر و وەرگرتنی پارە لە بەرامبەر ئەو بڕە شیرەی کە دراوە بە کڕیارەکە.
ماڵان یان دوکاندارە بچوکەکان بۆ فرۆشتنی شیر سەتڵ بەکار دەهێن و بە سەتڵ پێوەنەی شیرەکە دەکەن

 
سۆپەرمارکێتەکان و مینی مارکێتەکان قتوو یاخود دەبەی پلاستیک بەکاردێنن کە پێوەنەکەی لەسەر کراوە و پێوانەکانیش بەپی وڵاتان دەگۆڕێت




لە کارگە و دروستکردنی پیشەسازیدا بەکارهێنانی یەکەی قەبارە گەورە لیتر- کیلۆلیتر-مێگالیتر و هەروەها بۆ کێشیش قەپانی گەورە بەکاردێنن لە وڵاتانی دەروە نرخی شیر لەسەر ڕێژەی چەوریەکەیەتی هەتا چەوری زیاتر بکات نرخی شیرەکە زیاتر دەبێت ئەگەر شیرێک قەبارەی کەم بێت و نرخی چەوری زیاتر بێت ئەوە لەو شیرەی کە قەبارەی زۆرە و چەوری کەمە.


ئامادەکردنی:- 

فەرهەنگ حمید
خوێندکاری کۆلێجی تەکنیکی کشتوکاڵی هەڵەبجە