يناير 2017

بەم خواردنەوەیە کۆتای بە لەرز و تا بهێنە


خواردنەوەیەک کە کۆتای بە لەرز و تا دەهێنێت ئەویش شۆربای (جۆ) یە وە هەروەها کاریگەریەکی باشی هەیە لەسەر دڵ چونکە دڵ بەهێز دەکات و ئێش و ئازار لەسەر دڵی نەخۆش لادەبات.
وە هەروەها بۆ کۆکین و ئازاری گەروو ، بۆ هێورکردنەوەی ئازاری سک و کەمکردنەوەی سکچوون، وە گەدە پاکدەکاتەوە لەوەی کە تێیدایە، تینویتی دەشکێنێت. وە یارمەتی نزم بوونەوەی پلەی گەرمی هەموو ئەندامەکانی لەش دەدات 


چۆنیەتی ئاماددەکردنی شۆرباکە:-

١ پەرداخ جۆی کوتراو بۆ ٥ پەرداخ ئاو
٢ پەرداخ جۆی کوتراو ١٠ پەرداخ ئاو
واتە بە ئەندازەی ٥ ئەوەندەی جۆکوتراوەکە ئاوی تێدەکەین دوتر دەیکەینە مەنجەڵێکی پاکەوە و دەیخەینە سەر ئاگرێکی مام ناوەند تا بە جوانی شی دەبێتەوە و واتە نزیکی دوو لەسەر پێنجی  بمێنێتەوە  دواتر دەیپاڵێوین و بەشە شلەکەی جیادەکەینەوە ، شیرینی دەکەین بە ئەندازەی پێویست و بەکاری بهێنن


ئاماددەکردنی:-
فەرهەنگ حمید
ئەندازیاری خۆراک