2016
چای مانیور Manure tea

چای مانیور : واتە پەینی شلە ، لەبەر ئەوەی شێوە و رەنگەکەی لە چایە دەچێت بۆیە ئەو ناوەی لێنراوە ، ئەو جۆرە پەینە پەینێکی ئۆرگانییە و زۆربەی توخمە گرنگەکانی پێویست بۆ رووەکی تێدایە ، دەتوانین لەماڵەوە دروستی بکەین بەسەر گەڵادا دەڕشێنرێ یان لەگەڵ ئاوی ئاودێری دەرێتە رووەک .
ڕۆژژمێری کشتوکاڵی / مانگی تشرینی دووەم ( ١١ )

ڕۆژژمێری کشتوکاڵی / مانگی تشرینی دووەم ( ١١ ) 

لەم مانگەدا پێویستە بۆ خزمەتی درەختە بەردارەکان و هەروەها خزمەتی مەشتەلەکان ئەم هەنگاوانەی خوارەوە جێبەجێ بکەین 

١- کردارە کشتوکاڵییە پێویستەکان کە بۆ ترشەمەنییەکان پێویستە بکرێن:-
- بەردەوامبوون لە کۆکردنەوەی بەری پۆل(ێنف)ە پێش وەختەکان.
- درێژکردنەوەی ماوەی ئاودانەکان لەبەر ئەوەی کەش و هەوا لەم مانگەدا سارد دەکات و پلەکانی گەرما دابەزین بە خۆیەوە دەبینێت و چالاکی درەختەکانیش کەم دەبێتەوە.
گوڵی کچە باڵوێز  ، کچە سەفیر ، گووڵ ، گوڵ ، کشتوکاڵ ، جوان ، ڕووەکی جوان


کچە باڵوێز 
Euphorbia pulcherrima
رووەکێکی دەوەنی و هەمیشە سەوزە باڵای ١-٣ م بەرز دەبێ و هەندێک تەرزیشی گرگنن (قزم) باڵایان ٦٠ سم دەبێت ،
لوولپێچ (قوقع ، حلزون)Snails

ئاژەڵێکی نا بڕبڕەدارە لەزۆربەی ناوچەکانی جیهان هەیە لە ناو ئاوی شیرین و سوێر و ناوچە شێدارەکان دەژیت لەدەشت ولە دارستانەکان لەسەر رووەکی میوە ی وەک فراولە و پرتەقاڵ و لیمۆ و مزرەمەنییەکان بەگشتی و رووەکی بەروبووم و رەگی رووەکی جوانی لە ناو باخچەدا دەژیت . لەهەندێ شوێن دەخورێت وەک وڵاتی مەغریب.






















پێرلایت Perlite:-
بریتییە لە دەنکۆڵەی بچووکی سپی مەیلەو خۆڵە مێشی لە شووشەی بورکانی دروستکراوە ، کە تیرەی دەنکۆڵەکانی لە نێوان ١،٥ – ٣ ملم دایە ، توانایەکی باشی هەیە بۆ پارێزگاری کردن لە ئاو بە توانای ٣ -٤ ئەوەندەی کێشی وشکی خۆی .
ژمارەیەک گووڵ و ڕووەک ئەگەر بیان ڕوێنین لە باخچەکانمان دا دەبنە هۆی دوور خستنەوەی هەندێك لەو مێرووانەی کە زیان بە ڕووەکەکانمان دەگەیەنن ، هەروەها دوور خستنەوەی ئەو مێرووانەی کە لە ناو ماڵ دا بێزارمان دەکەن .
کرداری چین پۆشکردن (التنضید) (Stratification) چییە ؟




تۆوی ڕووەکەکان لە زۆر ڕووەوە جیاوازیان هەیە لە نێوانیان دا ، وەک شێوەی دروستبوون و ئەو هۆکارانەی کە پێی بڵاو دەبنەوە ، هەروەها لە ڕووی پێکهاتنیان دا بەوەی کە هەندێک ڕووەک بە بەرگێکی ڕەق داپۆشراون و هەندێکی تریش بە بەرگێکی تا رادەیەک نەرم ،
گاردینیا

گاردینیا
ناوی ئینگلیزی:- Gardenia
ڕووەکێکی دەوەنی هەمیشەسەوزی تەمەن درێژە ،لە بەر جوانی گەڵا و گوڵەکانی لە ماڵان و باخچە سێبەرەکاندا دەڕوێنرێت.
گەڵاکانی ڕەنگیان سەوزێکی تێر و بریقە دارن ، گوڵەکانی ڕەنگیان سپیەکی شیریە بۆنێکی خۆشی هەیە.
plant nursery,مشتل الزراعي ، نەمامگە، نەمامگا ، نەمام

بەشی یەکەم:-
دامەزراندنی نەمامگە بۆ پەروەردەکردن و بەرهەم هێنانی ڕووەکە بەرسێبەرەکان
پەروەردەکردن و بەرهەم هێنانی ڕووەکە بەرسێبەرەکان لە زۆربەی ووڵاتانی جیهان بە تایبەتی و وڵاتانی عەرەبی و کوردستان بە گشتی بە پێویستی ژیانی ڕۆژانە دادەنرێت ، لەبەر ئەمەش ژمارەیەکی زۆر لە نەمامگەی تایبەت بە بەرهەم هێنانی جۆرێک
کوزەڵە ... سەوزەیەک کە دژی نەخۆشی شێرپەنجەیە،کشتوکاڵ،کوزەڵە










کوزەڵە بەرگەمێ، کوزەڵێ، کوزەڵی، بەریەمێ، کوزەڵە گیایەکی خۆڕستی لێو جۆگەلە و کانیاو و لێوار چۆمەکانی کوردستانە.
مێرووی گەزۆ Alphids...زیانەکانی ئەم مێرووە چین؟!

مێرووی گەزٶ (حشرە المن) مێرووەکی بچوکی زیانبەخشە بۆ گوڵ و رووەکی ناو ماڵ ، بەکۆمەڵ دەژین ،
خورما ... ئه‌فسانه‌ و هێندێ زانیاریی نوێ !

هه‌موومان شتێکی که‌م ، سه‌باره‌ت به‌ خورما و که‌ڵکه‌کانی ده‌زانین ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێره‌دا ، زۆر گرنگه‌ و پێویسته‌ ئاماژه‌ی پێ بکه‌ین ، ئه‌وه‌یه‌ : تا ئێسته‌ کێ ده‌زانێ ، خورما میکرۆب ناگوێزێته‌وه‌؟!
سوودە تەندروستییەکانی بیبەری سووری توون یاخود ئاڵەتی سوور


لەوانەیە زۆربەتان پێتان سەیربێت کاتێک بۆتان دەرئەکەوێت کە ئەم ڕووەکە توون و زمان گەزە، باشترین و نەرمترین خۆراکە بۆلەشی مرۆڤ ..... و بە شێوەیەکی گشتیی چالاککەرێکی بەهێزی جەستەیە .

باڵندەی (میک میک)ناوی عەرەبی:- طائر عداء الطريق
ناوی ئینگلیزی:- Road Runner
ناوی زانستی:- Geococcy californiana
جۆرێکە لە باڵندە کێویەکان کە بەوە ناسراوە کە باڵندەیەکی زۆر وریاو خێرایە دەتوانێ بە خێرایی ٦٥کیلۆمەتر/سەعات ڕابکات ،تا ئێستا هیچ دڕندەیەک نەیتوانیوە ڕاوی بکات.
چۆنیەتی دروست کردنی باسوق

باسوق چیە ؟ 
باسوق شیرینیەکی سروشتی کوردەواری زۆر خۆشە کە لە ترێ دروست دەکرێت ئەوەیە کە لە وێنەکەدا دەیبینیت 
دارچینی وەک هۆڕمۆنی ڕەگکردنی سروشتی بەکاربهێنە!



کاتێک کە دەمانەوێت ڕووەکێک زیاد بکەین ، پێویستە یەکێک لە ڕێگاکانی زۆرکردنی ڕووەک بەکار بهێنین ، کە چەندین ڕێگا لە خۆ دەگرێت ، هەر بۆ ئەم مەبەستەش یەکێک لەو ڕێگایانە بریتییە لە وەرگرتنی قەڵەم لەو ڕووەکە و پاشان چاندنی لە ناوەندێکی کشتوکاڵی گونجاو دا بۆ ئەوەی یارمەتی دەردانی ڕەگ بکەین لە بەشە چێندراوەکەی قەڵەمەکە ئەمەش پاش ئەوەی کە کەش و هەوای لەبار بۆ ئەو قەڵەمە دابین دەکەین .
پاراستنی رووەکەکانی ناوماڵ
ئەو رووەکە جوانیانەی لەناو ژوور و لە هەیوانی (بێڵایە)ی ماڵ بەخێویان دەکەین ، لە بنەڕەتدا زۆربەیان هی ژینگەی کوردستان نین ، بەڵام گەر ئاگاداریان بین ئەوا توانای خۆ گونجانیان هەیە . بۆنموونە مەتات و گوێ فیل و دفنباخیا و پێستی پڵنگ و کلادیۆم و قەفەزەی سنگ و...... . زۆربەی ئەو رووەکانە بۆ جوانی شێوە و رەونەقی گەڵاکانیان پەروەردەدەکرێن،
lucky bamboo ,بامبۆ، بامبۆی بەخت،بەخت ، گوڵ ، جوانی ، ڕووەک،کشتوکاڵ


رووەکی بامبۆ لەخێزانی رووەکی دراسینایە ، لە خوارووی رۆژهەڵاتی ئاسیا و خوار ناوچەی هێڵی کەمەرەیی زۆر بڵاوە ، خەڵکێک پێی دەڵێن رووەکی دارحەیزەران ، ئێستا لەکوردستان لە زۆرێک ماڵ وەک رووەکی جوانی بەخێو دەکرێ ،
ڕووەک،ماڵ،ناوماڵ، ڕووەکی ناوماڵ،کشتوکاڵ،


لە گرنگترین ئەو هۆکارانەی کە دەبێتە هۆی پەکخستنی گەشەی ڕووەکە جوانییەکانی ناو ماڵ و ڕووەکی کێڵگە بریتییە لە بەرکەوتن و تووش بوونی ئەو ڕووەکانە بە بارودۆخی ژینگەیی نەگونجاو ، نموونە پلەکانی گەرمی و شێ و ڕووناکی و کەمی توخمە خۆراکییەکان و مێرووە زیان بەخشەکان ،

بەڕوو ، دار بەڕوو ، دار ، کڵاوی بەڕوو ، Oak



داری بەڕوو یەکێکە لەو دارانەی کە لەکوردستان بەشێوەیەکی زۆر هەیە. تەمەنی داری بەڕوو لە نێوان (٥٠٠-٢٠٠٠) ساڵ دەژی و زیاتر لە ٦٠٠ جۆر داری بەڕوو هەیە لە جیهاندا،

خۆشەکردنی خەیار و ترۆزی بە بێ ئاو

خەیار و ترۆزی یەکێکە لەو سەوزانەی کە ڕۆژانە بەکاریان دەهێنین چ بە سەوزی بخورێت یان بەشێوەی ترشیان یان بە شێوەی خۆشەکردن. لە خەیار و ترۆزیدا ڕێژەیەکەی زۆر ئاوی تێدایە بۆیە بەخێرای خراپ دەبێت و تێکدەچێت. لەم بابەتەدا کە تایبەتە بە پەیجی کشتوکاڵ باس لە خۆشەکردنی خەیار یاخود ترۆزی بەبێ بەکارهێنانی ئاو.

چۆنیەتی دروستکردنی پەنیر

چۆنیەتی دروستکردنی پەنیر, فەرهەنگ حمید ، کشتوکاڵ


ئەم پەنیرەیە کە دروستی دەکەین
ڕێگای دروستکردنی پەنیر لە ماڵەوە بە ئاسانترین ڕێگا، بۆ ئامادەکەردنی ١ کیلۆ و چارەک پەنیر دەبێت ئەم پێویستیانەمان هەبێت.

پێویستیەکان:-

٥ لیتر شیر ئیتر شیری مانگایە یاخود شیری وشک بیگریتەوە و بکاتە ٥ لیتر کێشەی نیە.
١ کوپ یان ١ پەرداخ سرکە
١ کەوچکی زەڵاتە کەرە
١ پاکەت خامە
خوێ بەپێی خواستی خۆت
پارچە قوماشێک بۆ پاڵاوتنی پەنیرەکە

چۆنیەتی ئامادەکردن:-

١- شیرەکە دەخەینە سەر ئاگر هەتا هەڵمی لێ بەرزدەبێتەوە.
٢- سرکەکەی تێدەکەین و تێکی دەدەین هەتا وردە وردە دەست بە تۆپەڵ بوون دەکات و ئاگرەکە دەکوژێنینەوە. وازی لێدەهێنین هەتا سارد دەبێتەوە.
٣- دواتر پارچە قوماشەکە دەهێنین و پەنیرەکە دەکەینە ناوی بۆ ئەوەی لە ئاوەکەی(شەرش) جیابکەینەوە.
٤- کەرە کەی تێدەکەین و جوان تێکی دەدەین و دواتر خامەکەی تێدەکەین و خوێکەش جوان تێکی دەدەین و ئامادە دەبێت.

تێبینی// دەتوانیت خامە و کەرە ی تێنەکەیت



ئاماددەکردنی:- فەرهەنگ حمید عبدالقادر
ئەندازیاری خۆراک


هەموومان دەزانین کولەکە خواردنێکی خۆشە و خواستێکی زۆری لەسەر هەیە وبە چەندجۆرێک حازر دەکرێت
خۆشەکردنی بیبەر کەمتر لە ٣ ڕۆژ

بیبەر یەکێکە لە سەوزەکان لە زۆربەی وڵاتەکانی وەک تورکیا و هندستان گرنگیەکی زۆری پێدەدرێت و لە کوردستانیش بەکارهێنانی پەرەدەسەنێت و چەند جۆرێکی جیاواز و چەند ڕەنگێکی جیاوازی هەیە و لە وڵاتان بیبەر بەپیی تونی پۆلێندەکرێت و چەند ڕێگایەکەی هەڵگرتنی هەیە وەک ووشککرنەوە و خۆشەکردنز

لەم بابەتەدا باسی چۆنیەتی خۆشەکردنی بیبەری توون دەکەین و بەچەند ڕێگایەک بیبەری توون خۆشەدەکرێت:-
ڕێگای یەکەم:-
 ئەم ڕێگایە کەمێک درێژخایەنە
 پێویستەکان:-

(٢ کیلۆ بیبەری توون  - ٢ لیتر و نیو ئاو – ١٢٥ گرام خوێ – سیر – کەمێک کەرەوز)
چۆنیەتی ئاماددەکردن:-
١- بیبەرەکە جوان دەشۆینەوە و دەرزیەک دەهێنین هەربیبەرێک ١ کونی بە دەرزیەکە تێدەکەین و دایدەنێین.
٢- دواتر ئاو و خوێیەکە جوان تێکەڵ دەکەین و دەیخەینە سەر ئاگر هەتا جوان خوێیەکە دەتوێتەوە و تێکەڵ دەبن و دایدەنێین تا سارددەبێتەوە.
٣- قوتووی شوشە یان پلاستیک بەکاردەهێنین و لە بەشی خوارەوەی پارچە سیرێک دادەنێیت و بیبەرەکەی تێدەکەین و دواتر ئاو خوێیەکەی تێدەکەین و سیرێک دادەنێین لە بەشی سەرەوەدا کەمێک کەرەوز دەکەینە سەر بیبەرەکە.
٤- پەرچە بەردێک یاخود پلاستیکێک دەخەینە سەر بیبەرەکان بۆ ئەوەی بە تەواوی نوقمی کەین لە ئاوخوێکەدا، و سەری قەپات دەکەین.
٥- دوای چەند ڕۆژێک(ماوەی هەفتەیەک) ڕەنگی بیبەرەکە دەگۆڕێت بۆ سەوزێکی کاڵ و نەرم دەبیتەوە.

ڕێگای دووەم:- 
ئەم ڕێگایە کەمتر لە ٣ ڕۆژە

 پێویستەکان:-

(٢ کیلۆ بیبەری توون  - سرکە – سیر – کەمێک کەرەوز)

چۆنیەتی ئاماددەکردنی:-
١- بیبەرەکە جوان دەشۆینەوە و دایدەنێین.
٢- سیر و کەرەوزەکە ورد وردە دەکەین و تێکەڵی سرکەکەی دەکەین.
٣- دواتر بیبەرەکەی تێدەکەین و لە ماوەیەکی کەمدا بیبەرەکە خۆشە دەبێت.
٤- هەتا سرکەکە خەست تربێت زووتر خۆشە دەبێت کەمتر لە ٣ ڕۆژ.

ئاماددەکردنی:-
 فەرهەنگ حمید عبدالقادر
ئەندازیاری خۆراک
خۆشەکردنی زەیتوون کەمتر لە ٥ ڕۆژ

زەیتوون مادەیەکی تێدایە کە دەبیتەهۆی تاڵ بوونی مادەیەکی کلایکۆسیدیە کە بە ئۆلیوپینOlewopein  دەبێت لەکاتی خواردنی زەیتووندا سەرەتا ماددە تاڵەکە لاببەین بەچەند ڕێگایەک ئەبێت هەندێک ڕێگا تیجاریە و هەندێکیش زانستی ئەم ڕێگا باسی دەکەین ڕێگایەکی زانستی سەرکەوتووە و ڕێگایەکی خێرایە.
زەیتوون دارێکی پیرۆزە و ٧ جار لە قورئانی پیرۆزدا هاتووە و خوای گەورە سوێندی پێخواردووە (وَالتِّينِ وَالزَّيْتُونِ وَطُورِ سِينِينَ) دارێکی هەمیشە سەوزە و ٣ جۆری هەیە زەیتوون:-
١- زەیتوون بۆ زەیت:- ئەم جۆرە زەیتوونە بۆ دەرهێنانی زەیت بەکاردێت و توێکڵی و گۆشتەکەی کەمە و تەنکە.
٢- زەیتوون بۆ ترشیات:- ئەم جۆرە زەیتوونە بۆ ترشیات بەکاردێت توێکل و گۆشتەکەشی زۆرە مەبەست لە گۆشت واتە قەبارەی زەیتوونەکە.
٣- زەیتوونی گشتی:- ئەم جۆرە زەیتوونە بۆ هەردوو پیشەسازیەکە بەکاردێت.
دەبێت ئەو زەیتوونەی کە خۆشەی دەکەین بەباشی پێگەشتبێت و هیچ جۆرە کونێک یان گەنینی بەسەردا نەهاتبێت یان تەپین و نەرم بوون.چونکە ئەوزەیتوونەکانی تریش کە بۆ خۆشەکردن دامان ناوە خراپی دەکات.

بەم ڕێگانەی خوارەوە زەیتوون خۆشەدەکەین:-

ڕێگای یەکەم:-
١ کیلۆ زەیتونی سەوز
١ کیلۆ لیمۆ
بیبەری توون بە پێی ئارەزوو
زەیتی زەیتون
خلی سپی
خوێ و نعنا و تەرخون
ئاو
١ سەلک سیر

ئامادەکردنەکەی :
١- زەیتونەکە دەشۆینەوە و بە چەقۆ لەشێوەی + قاشی دەکەین ئەیخەینە ناو ئاو بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ سەری دادەپۆشین.
لە دوای ٣ ڕۆژ ئەگەر زانیمان تاڵی تێدا ماوە دوبارە لە نێو ئاو جێیدەهێڵین هەتا تامی تاڵی تێدا نامێنێ. پاشان دەری دێنین لە نێو ئاو.
٢- لیمۆ و بیبەرەکە دەشۆینەوە و لەتی دەکەین ، سیرەکەیش بە هەمان شێوە دەکەین بە ٢ لەتەوە ، ئنجا کەمێ تەرخون و نعناکە لەت دەکەین بەڵام نابێ زۆر ورد بکرێ ، هەموو ئەمانە لەگەڵ زەیتی زەیتونەکەش دەکەینە ناو زەیتونەکەوە.
٣- ئاو و خوێ و خەلەکە تێکەڵ دەکەین و دەیکەین بەسەر زەیتونەکەیا و سەری دادەپۆشین بە جورێ کە بە هیچ لونێک ڕیگای چوونە ناوەوەی هەوای تێدا نەبێت هەروەها تەواوی زەیتونەکە داپۆشێ.
٤ - بۆ ماوه‌ی ٤٠ رۆژ داده‌نرێت له‌ شوێنیکی دورله‌ روناکی.

ڕێگای دووەم:-
 ئەم ڕێگایە کەم دەخایەنێت و ڕێگایەکی خێرایە بۆ خۆشە کردنی زەیتوون:-
مادەیەکی سپی هەیە لە بازاڕدا دەیفرۆشن یان لەلای ئەوکەسانەی کە زەیتوون خۆشە دەکەن ئەو مادەیە هەر بەوە ناوە دەرمانی زەیتوون خۆشەکردن خۆی ناوی مادەکە هایدرۆکسیدی ێۆدیۆمە NaOH
ئە مادەیە کاتێک بەکاری دێنیت دەبێت دەمامە ببەستیت یان ئەبێت بە خێرای ئیشەکە ئەنجام بدەیت
١-زەیتوونەکە دەبێت پێگەشتبێت و زەیتوونەکە پێویست بە کون کردن ناکات.
٢- چەند کیلۆ زەیتوونت هەیە بە وردی بیکێشە.
٣- ماددەکە دەیتوێنیتەوە لە ئاودا و دواتر زەیتونەکەی تێدەکەیت بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ دواتر ئاوەکەی دەڕژیت
٤- دواتر دەیکەیتە ناو ئاو خوێی خەستەوە بە کەمترین ماوە خۆشە دەبێت.
تێبینی:- بۆ دەستکەوتنی ئەو ماددەیە لەلای هەموو ترشیات فرۆشێک دەست دەکەوێت و چەندکیلۆ زەیتوونت هەیە بڵێ بە خاوەن دوکاندارەکە بڵێ دەرمانی زەیتوون خۆشەکردن بەشی ئەوەندە کیلۆم ئەوێت چونکە زیاتری تێکەیت زەیتوونەکە خراپ دەکات. هەروەها هەندێک جار خاوەن دوکانەکە زیاتری تێدەکات بۆ ئەوەی ماوەی ٢٤ سەعات تەواوی بکات باشتر وایە کاتەکەشی لێ بپرسیت
 بۆ ئەم ماددە نابێت ئاڵتون یان زیوت لە دەستدا بێت. و مامەڵەی پێوە بکەیت

ئامادەکردنی:-
فەرهەنگ حمید عبدالقادر
ئەندازیاری خۆراک
date,خورما،دارخورما،تمر،رطبوتمر










خورما ، میوەیەکی پڕبەهای خۆراکییە و بەری دارێکە پێی ئەوترێت (دارخورما)

خورما ناوکێکی درێژکۆلەی ڕەق و پێستێکی تەنک و ڕەشباوی هەیە و بەشێوەی هێشووی گەورە بەدارەکەی دا شۆڕدەبێتەوە.لەزمانی عەرەبی دا بە خورمای تەڕ و گەییو دەڵێن(رطب) و بەوشکبوەوەکەی دەڵێن(تمر) واتە هاوشێوەی ترێ و مێوژ یەکێکیان تەڕو ئەوی تریان وشکبوەوەیە.
گەڵا، گەڵا ڕێزان ، پایز ،

ڕەنگی گەڵا لەئەنجامی کارلێککردنی ئەو بۆیە Pigment جیاجیایانەوە درووست دەبێت کە ڕووەک بەرهەمیان دەهێنێت ، بۆیەی سەرەکی کە ڕەنگ بە گەڵا دەدات بریتییە لە پۆرفایرین Porphyrins ، کارتینۆید Cartinoids ، فلاڤۆنۆید Flavonoids ، ئەو ڕەنگەی کە دەکەوێتە بەرچاومان پشت بە بڕ و جۆری ئەو بۆیەی کە هەیەو ، هەروەها کارلێکی کیمیایی لەگەڵ ڕووەکەکە بە تایبەتی ئەوەی کە پەیوەستە بە پلەی ترشێتی PH دەبەستێت و ، کار دەکاتە سەر ڕەنگی گەڵا.
Barley,شعير،جۆ

١- ڕێژه‌ى شه‌کر له‌خوێن جێگیر ده‌کات:- جۆ رێژه‌یه‌کى چاک له‌ڕیشاڵى خۆراکى تێدایه‌ رێگه‌ده‌گرێت له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ى شه‌کر له‌خوێن سوودبه‌خشه‌ بۆ تووشبوانى نه‌خۆشى شه‌کره‌ى پله‌ دوو بۆیه‌ پێویسته‌ زۆر جۆ به‌کاربهێنن.
lycopene , لایکۆپین ، تەماتە ، کشتوکاڵ




















تەماتەی پێنەگەیشتوو ڕەنگی سەوزە بەهۆی هەبوونی بۆیەی کلۆرۆفیل ، دوای ئەوەی دەست بە پێگەیشتن دەکات مژادێکی دیکە دروست دەبێت و تەماتەکە سوور دەکات ، ئەم مژادە ناوی (Lycopene )ە .
لیکۆبین بە کارۆتینۆید دادەنرێت و لە خێزانی بێتا کارۆتینە کە لە گێزەردا هەیە ، ئەوەش دژی ئۆکسێنێکی بەهێزە . بەرگری دژی شێرپەنجەی پرۆستات و شێرپەنجەی مەمک و ڕەقبوونی خوێنبەرەکان دەبەخشێت ، لیکۆتین یارمەتی دابەزینی کۆلیسترۆڵی خوێن دەدات ، توێژینەوە سەرەتاییەکان ئاشکرایان کردووە کە لایکۆبین  مەترسی توشبوون بە شێرپەنجەی سی و پێست و ملی منداڵدان کەم دەکاتەوە ، بۆیە ڕێنمایی ئەوە دەکرێت تەماتەی سوور نەک سەوز بخورێت بۆ وەرگرتنی بڕێکی زۆرتر لە لیکۆبین و وەرگرتنی ئەوپەڕی سوودی خۆراکی.
سڵق ، کشتوکاڵ ، فەرهەنگ حمید پەیجی کشتوکاڵ، سودەکانی سڵق ، فەرهەنگ ، کۆلێژی تەکنیکی کشتوکاڵی هەڵەبجە


سڵق یەکێکە لەو سەوزانەی کە بەکارهێنانی زۆری هەیە و یەکەم بەکارهێنانی دەگەڕێتەوە بۆ دورگەی سقلی لە ساق و گەڵا پێکدێت و هەردووکی دەخورێت بەپێی کەسەکان دەگۆڕێت. بە دەوڵەمەنترین سەوزە دادەنرێت بەهۆی بوونی کانزاو ڤیتامینی A و B وە ترشی فۆلیکی تێدایە لەگەڵ ئاسن.

 بەکارهێنانی جیاوازە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر یان لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاێکی تر دەگۆڕێت هەندێک کەس گەڵا و ساقی سڵقەکە ورد دەکەن و سوری دەکەنەوە. یان بەکاری دەهێنن بۆ زەڵاتە لە وڵاتی خۆمان زیاتر بۆ یاپراخ بەکاری دەهێنن و وە وڵاتانی عەرەبی بەشێوەیەکی کە بەکاری دەهێنن.

سودەکانی سلق:-
١- پارێزگاری دەکات لە چاو و توانای بینین زیاددەکات.چارەسەری ئەو کێشانەی کە توشی تۆڕی چاودەبێت و کەم بینین لە کاتی زیادبوونی تەمەن.

٢- کەمکردنەوەی قەبزی چونکە سڵق ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵی تێدایە و یارمەتی دەرە بۆ چالاکیەکانی لەش.

٣- پزیشکانی بە پێوستی دەزانن بۆ ئەو کەسانەی کە کێشەی دڵیان هەیە یان ئەو کەسانەی کە نەخۆشی شەکریان هەیە. چونکە سڵق مەگنسیۆمی تێدایە کە گرنگە بۆ هەموو چالاکیەکانی لەش و یارمەتیدەرە بۆ ڕێکخستنی ئەنسۆلین ئەمەش یارمەتی دەرەبۆ بۆ ئەوکەسانەی کە تووش بوون بە نەخۆشی شەکرە.

٣- ڕێکخستنی پێوەری پەستانی خوێن. سڵق دەوڵەمەندە بە کانزا کە یارمەتی دەرە بۆ ئەم حاڵەتە.

٤- پزیشکان ئامۆژگاری ئافرەتانی دووگیان دەکات کە سڵق بخۆن.چونکە چارەسەری كێشەی کەم خوێنی و لاوازی منداڵەکە دەکات و پێکهاتەیەکی خۆراکی زۆری تێدایە.

٥- ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین
A و B و C و بێتاکارۆتینی تێدایە کە پارێزگاری لە لەش دەکەن دژی دروست بوونی لووی شێرپەنجەی، وە هەروەها سوڕی خوێن چالاک دەکات و دورمان دەخاتەوە لە نەخۆشیەکانی دڵ.

٦- خواردنی ١ کوپ (سڵقاو) یان شۆربای سڵق پارێزگاریمان لێ دەکات لە شاش بوون و لاوازبوونی ئێسکەکانمان چونکە ڕێژەیەکی پێویست ڤیتامین
K تێدایە و لەش دەبێتە هۆی زیادکردنی ماددەی ئۆستیوکلسین کە دەبێتە هۆی جێگیر کردنی کالسیۆم لە ئێسکدا.


ئاماددەکردنی:- فەرهەنگ حاجی حمید
خوێندکاری کۆلێژی تەکنیکی زانستەپراکتیکیەکان

Green tea,شاي أخضر, چای سەوز


چای سەوز یەکێکە لە جۆرەکانی چا لەم ساڵانەی داهاتوودا لە هەرێمی کوردستان بەکارهێنانی زیاتر بووە بە چەندەها جۆر تام خراوەتە بازاڕەکانی هەڕێمەوە وە ئەم چاییە چ لەڕووی ڕەنگەوە چ لەڕووی تامەوە جیاوازە لە چای ڕەش و سوودەکانی جیاوازە ئەوانەی کێشی لەشیان زیادە بەشێوەیەکی بەرچاو بەکاری دەهێنن چونکە خواردنەوەی ١ کوپ چای سەوز لە بەیانیاندا دەبێتە هۆی دابەزاندنی کێشی لەش.


زیانەکانی چای سەوز
١- ئەو کەسانەی کە توشی پوکانەوەی ئێسک بوون یاخود ئەوکەسانەی کە ئێسکەنەرمەی هەیە و کالسیۆمیان کەمە نابێت بەهیچ جۆرێک چای سەوز بە هەموو جۆرەکانی نابێت بەکاربێت چونکە چای سەوز دەبێتەهۆی مژی کالسیۆم.
٢- ئەو کەسانەی کە نەخۆشی ئەنیمیایان هەیە (کەم خوێنی) نابێت بەکاری بهێنێت چونکە دەبێتە هۆی مژینی ئاسن لە لەشدا
٣- ئەوکەسانەی کە تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە نابێت بیخۆن چونکە ئەو دەرمانانەی کە بۆ ئەو نەخۆشیە بەکاری دەهێنێت ئەم چایە بخواتەوە کاریگەری دەرمانەکە لاواز دەکات.
٤- خواردنی چای سەوز دەبێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشی هەوکردن و برینی گەدە.
٥- یارمەتی دەرێکە بۆ کەڵەکەبوونی بەردی گورچیلە.
٦- نابێت بەهیچ جۆرێک ئافرەتی دووگیان بەکاری بهێنێت چونکە دەبێتە هۆی لەبارچوونی منداڵەکەی و یاخود کاریگەری لەسەر تەندروستی منداڵەکەی دەبێت بەهۆی ماددەی کافاینەوە.



سودەکانی چای سەوز
١- بۆ ئەوکەسانەی نەخۆشی دڵیان هەیە بەسوودە.
٢- دەبێتە هۆی دابەزاندنی کۆلیسترۆل لە خوێندا .
٣- نیشانەکانی پیری دوادەخات و مێشکێکی ئارام دەبەخشێت بە مرۆڤ.
٤- ڕێکخستنی شەکری خوێن.
٥- چاى سەوز هاوکاردەبێت بۆ لابردنى خانە مردووەکانى دەموچاو.
٦- بۆ ئەوانەی کە کێشی لەشیان زۆرە ده‌بێته‌هۆی‌ كه‌مبونه‌وه‌ی‌ كێشی‌ له‌ش و يارمه‌تی دابه‌زاندنی‌ چه‌وری له‌ش ده‌دات.
٧- خواردنه‌وه‌ی‌ چای‌ سه‌وز، پژمين و كۆكين و ده‌ردانی‌ ئاوی چاو له‌كاتی‌ رودانی‌ هه‌ر حاڵه‌تێكی‌ توشبوندا به‌ هه‌ستياری‌ كه‌مده‌كاته‌وه.



ئاماددەکردنی:- فەرهەنگ حمید عبدالقادر
خوێندکاری کۆلێجی تەکنیکی کشتوکاڵی هەڵەبجە

Ginger،الزنجبيل،زەنجەفیل،زنجبیل


زەنجەفیل لە ناوچە گەرمەکان گەشەدەکات. لە چەند ساڵی ڕابردوودا زەنجەفیل بەکارهێنەری زۆری هەبووە، چونکە لێکۆڵینەوەکان ئاشکرایان کردووە کە زەنجەفیل تایبەتمەندی تەندروستی باشی هەیە، بەڵام لەهەمان کاتتدا زیانی هەیەوە هەندیك کەس نابێت بەکاری بهێنێت و بیانخوات یاخود نابیت لەگەڵ هەندێک خۆراکدا بخورێت و دەبێتە هۆی نەخۆشی.چونکە زەنجەفیل کاریگەری لەسەر ئەوکەسانە هەیە کە زووتوڕەدەبن و نەخۆشی دڵیان هەیە چونکە دەبێتە هۆی زیادکردنی لێدانی دڵ.

وە نابێت بەهیچ جۆرێک لەگەڵ ئەمانەدا بەکاربێت:-
١- کاهوو
٢-پیاز
٣- مەعدەنووس
٤-بیبەری توون
چونکە کارلێک دەکات لەگەڵ پێکهاتەی ناو ئەم خۆرە سەوزەنە و دەبێتە هۆی نەخۆشی
زیادبەکارهێنانی زەنجەفیل کاریگەرییە باشەکانی دەگۆڕێت بۆ خراپ چونکە زەنجەفیل زۆر بەسوودە بۆ ئەوکەسانەی کە توشبوون بە نەخۆشی شەکرە بەڵام لەهەمان کاتدا پزیشکان ئامۆژگاری ئەوکەسانەدەکەن نەبێت زۆر بەکار بهێنێت.پێوسیتە مرۆڤی تەندروست نابێت لە ٤ گرام زیاتر لە ڕۆژێکدا بەکاربهێنێت.

ئەوکەسانەی نابێت بەکاری بهێن ئەوانیش بریتین لە:
ژنانی دووگیان
زەنجەفیل هەڵگری ماددەیەکە ، کە دەتوانێت ببێتە هۆی دواخستنی یان پێنەگەیشتنی کۆرپەلە، بۆیە دەبێت ژنانی دووگیان بە تایبەت لە کۆتا مانگەکانی دووگیانییدا نابێت زەنجەفیل بەکاربهێنن.

ئەو کەسانەی کە لاوازن واتە کێشیان کەمە
زەنجەفیل ماددەیەکی خۆراکی بەهێزە بۆ ئەوانەی دەیانەوێت کێشیان داببەزێنن، چونکە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی توانای خواردنیان و لەناوبردنی چەوری، لە لایەکی ترەوە ئەو کەسانەی کە زۆر لاوازن دەیانەوێت قەڵەو ببن نابێت زەنجەفیل بەکاربهێنن

کەسانی تووشبوو بە نەخۆشییەکانی خوێن
زەنجەفیل دەبێتە هۆی خێراکردنی سوڕی خوێن، بەڵام بۆ کەسانێک کە نەخۆشی خوێنییان هەیە وەک نەخۆشی هیمۆفیلی، نابێت زەنجەفیل بەکاربهێنن، چونکە ئەم ماددەیە ئەگەری هەیە نەخۆشییەکە خراپتر بکات.

ئەو کەسانەی دەرمان بەکار دەهێنن یان ماددەی کیمیایی
هەرکەسێک دەرمان بەکاردێنێت یان بۆ چارەسەر یان بۆ زیادکردنی کێشی لەشە یان بۆ بەهێزکردنی ماسولکەکانە، نابێت زەنجەفیل بەکاربهێنن، چونکە ئەگەری هەیە کاریگەری خراپی لەسەر لەشت هەبێت.

ئەوکەسانەی نەخۆشی دڵیان هەیە
ئەوکەسانەی نەخۆشی دڵیان هەیە ئامۆژگاری دەکرێن بەوەی کە کەمتر لە ٢ گرام لە زەنجەفیل بەکاربهێنن چونکە دەبێتە هۆی زیادکردنی لێدانی دڵ.

سوده‌کانی زه‌نجه‌فیل :
ژماره‌یه‌کی زۆر ووزه‌ به‌له‌ش ده‌به‌خشێت .
کاریگه‌ری باشی له‌سه‌ر کۆئه‌ندامی هه‌رسکردن ده‌بێت .
چاره‌سه‌ری لاوازی سوری خوێن ده‌کات .
چاره‌سه‌ری گیرانی موولوله‌کانی خوێن ده‌کات .
به‌شێوه‌یه‌کی باش چاره‌سه‌ری هه‌وکردن ده‌کات .
ئازارکه‌مده‌کاته‌وه‌.
کۆئه‌ندامی به‌رگری به‌هێزده‌کات.
خانه‌ شێر په‌نجه‌ییه‌کان له‌ناوده‌بات .
چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی شه‌کره‌ ده‌کات .
کاری هه‌رسکردن و کردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی پاش ماوه‌ی خۆراک ئاسانده‌کات .
به‌شێوه‌یه‌کی باش ڤایرۆس و به‌کتریای ناو له‌ش له‌ناوده‌بات .
باشترین چاره‌سه‌ره‌ بۆ سه‌رئێشه‌ و چاره‌سه‌ری په‌تا و هه‌ڵامه‌ت ده‌کات.



ئاماددەکردنی:- فەرهەنگ حمید عبدالقادر
خوێندکاری کۆلێجی تەکنیکی کشتوکاڵی هەڵەبجە

سوودەکانی ئاوی جۆ


هەموومان دەزانین ئاوی جۆ لە بازاڕەکانی کوردستان دەفرۆشرێت و یەکێکە لەو خواردنەوانەی کە زۆر بەکارهێنانی هەیە و لەڕووی ئاینی ئیسلامیشەوە بێ کحول بێت ڕێگەپێدراوە.لە وەرزی هاوین یان بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی بە گشتی خواردنەوە گازیەکان و شەربەت و ئاوی جۆ بەڵام ئاوی جۆ باشترینی ناو خواردنەوەکانە و کۆمەڵێک سوودی گرنگی هەیە بۆ لەش و تەندروستی گشتی.
جۆ کۆمەڵێک پێکهاتەی خۆراکی سەرەکی و ڤیتامین و کانزای تێدایە کە پێویستە بۆ لەش وە بەهای خۆراکی باشی هەیە کە کاریگەری لەسەر زیندەی لەشی مرۆڤ هەیە و وەک هۆکارێکی بەرگری بۆ لەش بەکاردێت.

دوای ئەوەی ئەو ئاوەی جیاکرایەوە لە جۆ بەمەرجێک ترشاندنی بۆ نەکرێت و هیچ ماددەیەکی کحولی تێدا نەبێت.

 کۆمەڵێک سوودی گرنگی هەیە لەوانە:-
١- سەرچاوەیەکی باشە بۆ وزە و کە هەست بە توانا و هێز ئەکەیت.
٢- سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندی پرۆتینە بەسوودە بۆ گەشەی ئێسک و ماسولکە وە یارمەتی دروست بوونی ئەنزیم و هۆرمۆن دەدات کە بەرگری بکات لە تووشبوون بە نەخۆشی.
٣- سەرچاوەیەکی گرنگ و باشی ڤیتامین و کانزایە.
٤- بەسوودە بۆ ئەو کەسانەی کە کۆلیسترۆڵیان بەرزە چونکە دەبێتەهۆی دابەزاندنی کۆلیسترۆڵ و چارەسەری باشی چەوری خوێن و کێشەکانی دڵ.
٥- بەسوودە بۆ کێشە و نەخۆشیەکانی زراو.
٦- ڕێکخستنی شەکری خوێن.
٧- بەسوودە بۆ گورچیلە بۆ پاکردنەوەی و هەروەها بۆ ئەوانەی بەردی گورچیلەی هەیە سوودی باشی هەیە

ئاماددەکردنی:- فەرهەنگ حمید عبدالقادر
خوێندکاری کۆلێجی تەکنیکی کشتوکاڵی هەڵەبجە

سوود و زیانەکانی نەعناع


کەم کەس هەیە ناوی ئەم سەوزەیەی نەبیستبێت نەعناع ، نەعناع بەکارهێنانی زۆرە وەک بەکارهێنانی لەگەڵ چاو، زەڵاتە و لەگەڵ هەندێک جۆر خۆراک و بەکاردێت لەدروستکردنی مەعجوونی ددان وە هەروەها وەک خواردنەوە بەکاردێت ئەمانە هەمووی نەعناعە با بزانین سوودی چیە؟؟ وە زیانەکانی چیە؟؟


نەعناع یەکێکە لەو سەوزەواتانەی کە لەکاتی چاندنیدا پێویستی بە چاودێری هەیە و ڕێژەیەکی زۆر لە ڤیتامین و کانزای گرنگی تێدایە بۆ تەندروستی مرۆڤ و ڕێژەیەکی باش لە دژە ئۆکسانی بەهێزی تێدایە کە بۆبەرگریکردن لە لەش دژی نەخۆشی شێرپەنجە. و تامێکی کەمێک تونی هەیە لەهەمان کاتتدا دەرمانە و بۆنێکی بەهێزی هەیە. سەرەتا لەلایەن ڕۆژهەڵاتیەکانەوە بەکارهاتووە و دواتر گواستراوەتەوە بۆ ئەوروپا.


هەروەها نەعناع سودێکی زۆری هەیە چونکە ڕێژەیەکی زۆر لە زەیتی مانیتۆل و ترشە ئەندایمەکان و پرۆتین و ڕیشاڵی تێدایە وە گرنگیەکی زۆری هەیە بۆپێست بەتایبەت ئەو پێستانەی کە چەورن ئەگەر تێکەڵەیەک دروست بکەیت لە نەعناع و تەرخون و جاترە و لیمۆ بیان کوڵێنیت و لەناو شوێنێکی گەرم هەڵمەکەی بە لەشدا بچێت دژی سوربونەوە و هەڵئاوسانی پێستە.

لەبەر ئەوە نەعناع پارێزگارێکی باشە بۆ هەوکردنی پێست. هەروەها گرنگیەکی زۆری هەیە بۆ قژ بەتایبەت بۆ لابردنی کڕێش و یارمەتی گەشەی قژ دەدات، خواردنی ١ کوپ ئاوی نەعناعی گەرم دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی کۆکین و پژمین و ئازاری سەر.چارەسەرێکی باشە بۆ ئەوانەی توش بوون بە نەخۆشی قۆڵۆن و کێشەی گەددەیان هەیە و هەروەها کێشەی سکچوون.


بەڵام لەگەڵ ئەو سوودە زۆرانەدا نابێت بەهیچ شێوەیەک نەعناع بەکاربهێنریت لەم حاڵەتانەدا چوونکە زیانی هەیە:-
 ١-  ئافرەتی دووگیان نابێت بەکاریبهێنێت.چوونکە دەبێتە هۆی لەدەستدانی منداڵەکەی.
٢- نابێت ئاوی نەعناع یان نەعناع بدرێت بە منداڵی شیرە خۆر نا لە نزیکیەوە دابنرێت.
٣- ئەوانەی هەستیاری قوڕگ و لوتیان هەیە (حەساسیەت)
٤- هەرکاتێک لەکاتی خواردنیدا دەمی وشککرد نابێت بەکاری بهێنیت.
٥- خەوزڕان و نەهێشتنی خەو.
٦- بەردەوام بەکارهێنانی دەبێتە هۆی زیان پێگەیاندن بە سورێنچک. 

ئاماددەکردنی:- فەرهەنگ حاجی حمید
خوێندکاری کۆلێجی تەکنیکی کشتوکاڵی هەڵەبجە