بابەتەکان لە بەشی "هەنجیر"
إظهار الرسائل ذات التسميات هەنجیر. إظهار كافة الرسائل
هەنجیر توشی چەند جۆرێک لە قەدەسمە دەبێت کە تونێل لە قەدی هەنجیر درووست دەکەن و تێیدا دەژین لە بەر ئەوەی هەندێک یان خانە خوێی سەرەکییان هەنجیر نییە تەنها ناوەکان دەنووسین ،بەڵام باسی ئەوانە دە کە ین کە خانە خوێ سەرەکی هەنجیرە
ئەو قەدەسمەیەی خانە خوێی سەرەکی هەنجیر نییە ئەمانەن :
دەردوو نەخۆشییەکانی هەنجیر Fig pests and Diseases
پند Mites
داری هەنجیر توشی زۆر جۆر پند دەبێت وەک:
1. سورە پند
2. سورە پندی شەش خاڵ
3. ژەنگە پندی گەڵای هەنجیر
ئەم پندانەی سە رەوە خانە خوێ کە یان تەنها هەنجیر نییە بۆیە باس کردنیان لە پندەکانی سێو و پەمۆ بە تەوا وی باسیان دەکەین
بەڵام ئەو پندەی تایبەتە بە هەنجیر توشی دە بێت
ئە ریۆفیە پندی گەڵا هە نجیرە
ناوە زانستییەکەی Eriophyes ficus
تاییبەت مەندی ئەم پندە :
پندەکان بە چاو نابینرێن زۆر وردن ، ئەم جۆرە پندە لە شێوەی کرم دایە ،چڕنوکی لەشێوە ی ڕیشاڵی دایە پێنج لکە .
سوڕی ژیانی : زستان لە دەوروو بەری چرۆکان بەسە ر دەبات ،بە گەرا زۆر دەبێت مێیە گەرا لەڕووی ژێرەوەی گەڵا دا دا دە نێت لە گەراوە تا دەبێتە پند تەواو 5 بۆ 7 ڕۆژی پێدە چێت .
زیان و نیشانە : ئاوی ناو ڕووەک دەمژن گەشەی ڕووەک ڕادەگرن گەڵا پاش ماوەیەک دەوەرێت ، نیشانەکانی لەسە ر گەڵا لە ڤایرۆس هەنجیر دەچێت.
قە ڵاچۆکردن: گەڵای توش بوو لێبکرێتەوە و بسوتێنریت گەڵای هە نجیر بشۆردرێتە وە لە تە پوتۆز ، بەکارهێنانی دەرمانی فیرتمیک ، دانیس اربا ، ماوە ی ڕشاندن 15 ڕۆژ جارێک ، دە بێت بە فێنکی بڕشێنریت.
ئامادەکردنی: گوڵستان ئەسکەندەر
پاراستنی ڕووەک
ناوی کوردی:- هەنجیر
ناوی ئینگلیزی:- Fig trees
ناوی زانستی:- Ficus carica
لە خێزانی:- Ficeae
پێش ئەوەش مێژوو بنوسرێ ئەم میوەیە خواردنێکی سەرەکی و گرنگی مرۆڤ و باڵندەکان بوە!
ھەنجیر لەسەرتاسەری کوردستان دا ھەیە، وەک ھەندێ سەرچاوە ئاماژەی پێ دەکەن ڕەنگە نیشتیمانەکەی کوردستان و وڵاتانی دەورووبەر بێت، لەپاشان بڵاوبووەوە تا گەیشتە ناوچەی دەریای ناوەڕاست.لە زۆربەی ئەو وڵاتانەی کە زستانیان فێنکە گەشە دەکات،لە بەڵگەنامەی دێرینی یۆنانی و ڕۆمانی و میسری هەن وەسفی برەوی هەنجیر دەکەن وەک خۆراک، تا ئێستاش نەخشە و
هێڵکاری هەنجیر لەسەر دیواری پەرستگاکانی فیرعەونەکان ماوەتەوە.
الاشتراك في:
الرسائل (Atom)









